
له ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا چی ده‌گوزه‌رێت؟ … سه‌دیق سه‌عید رواندزی
له‌و چه‌ند ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا، یادی سه‌دوبیست و یه‌ك ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی كرایه‌وه. وێرای مێژووێكی درێژ له كاری ڕۆژنامه‌نووسی و ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنانه‌ی له‌و بواره‌دا له‌ڕووی هونه‌ری و بابه‌تی و ته‌كنیكی هاتوونه‌ته ئاراوه، وه‌لێ هێشتا چه‌ندین سیما‌و خه‌سڵه‌تی نه‌رێنی ونامۆ،له‌كاری ڕۆژنامه‌نووسیدا ده‌كه‌ونه به‌رچاو. به‌داخه‌وه هه‌ر له‌میدیای سێبه‌ری حزبی بگره كه هه‌ندێكییان ناڕاسته‌وخۆ سه‌ر به حزب و جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسین، تا نه‌بوونی ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌وانی و لایه‌نه‌كانی زمان و ڕێنووس و داڕشتنی هه‌واڵ و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ ساتی گه‌رماو گه‌رمی ڕووداوه‌كاندا.
ئه‌مه وێرای سه‌نگه‌ر گۆڕینی به‌شێك له ڕۆژنامه‌نووسان و چونیان بۆ كه‌ناڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، له پێناوی پێدانی پاره‌ی زیاتر‌و كڕینی هه‌ڵوێستی سیاسی‌یان، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێكییان هیچ وهفایهكییان بۆ ئه‌و كه‌ناڵه نابێت كه لێیه‌وه فێری كاری ڕۆژنامه‌وانی بوون بۆنموونه وه‌ك كوردستانی نوێ .دیاره نه‌ریتی كۆپیكردنه‌وه‌ی وتاره‌كان و یاخود دزینی وتار و بابه‌تی نووسه‌رانی تر‌و بڵاوكردنه‌وه‌یان به‌ناوی خۆیان، به‌شێكی دیكه‌ن له سیمای ناشرینی به‌شێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی هیچ هه‌وڵ و ماندووبوونی كه‌سانی دیكه، زۆر به ئاسانی بابه‌تی كه‌سانێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌قاو ده‌ق له نووسینی كه‌سانی تر وه‌رگیراوه، به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك یاخود ده‌ستكارییه‌كی كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه‌و خوێنه‌ری پێ فریو بده‌ن. ئه‌وه‌تانێ ئێمه له‌كاتێكدا یادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كه‌ینه‌وه و هیواو ئاواتمان ئه‌وه‌یه ڕاگه‌یاندن پێشبخه‌ین و ببێته جێگه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتییان، كه‌چی هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا پێشێلی كاری ڕۆژنامه‌وانی وئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌نووسی ده‌كه‌ین.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌بینین كه هه‌فته‌نامه‌ی(زاری كرمانجی) كه له سۆران ده‌رده‌چێت و هه‌ڵگری ناوی پیرۆزی گۆڤاره‌كه‌ی حوزنییه،هاتووه ڕێك له ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا واته ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 22-4-2019بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه، كه‌هه‌مان بابه‌ت چوار ساڵ له مه‌وبه‌ر له گۆڤاری(مامۆستا)ژماره(10) ساڵی 2014 كه‌یه‌كێتی مامۆستایان ده‌ریده‌كات بڵاوكراوه‌ته‌وه.
كه به‌ڕێزێك نووسیویه‌تی به‌ناوی چاڵاك به‌رزنجی. ئه‌م وتاره‌ی زاری كرمانجی بڵاویكردۆته‌وه، ده‌قی هه‌مان ئه‌و وتاره‌یه به‌وشه و په‌ڕه‌گراف و ناونیشان و ناوه‌ڕۆكه‌وه، له‌گه‌ڵ زیادكردنێكی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یناسێته‌وه.بابه‌ته‌كه ته‌ندروستییه و له‌باره‌ی نه‌خۆشی كۆڵۆنه.به‌ڵام ناوی هیچ كه‌سێكی به‌سه‌ره‌وه نییه، پێده‌چێت ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی نووسیبێت، به‌لایه‌وه نه‌نگی بێت ناوی خۆی له‌سه‌ر بنووسێت، چونكه ده‌زانێت ده‌ق نووسینی كه‌سانی تره‌و ئه‌و به‌ناوی خۆی بڵاویده‌كاته‌وه. به داخه‌وه به‌شێك له ڕۆژنامه‌كان، لایان وایه هه‌موو خوێنه‌رێك وه‌ك یه‌كه و هه‌رچییه‌ك بیكه‌ن، بۆیان ده‌چێته سه‌ر.
بۆ ده‌بێ كه‌سانێك له‌سه‌ر هه‌وڵ و ماندوبوونی كه‌سانی تر، بیانه‌وێت ببنه نووسه‌ر یان ڕۆژنامه‌نووس؟ سه‌رنووسه‌ری بڵاوكراوه‌یه‌ك چۆن ده‌بێت هێنده بێ ئاگا بێت له دنیای نووسین و بڵاوكردنه‌وه،كه به ئاسانی كاری له‌و شێوه‌یه‌ی به‌سه‌ردا تێبپه‌ڕێت، له‌كاتێكدا خۆشی به‌رپرسی نووسینگه‌ی سۆرانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانه. من ده‌زانم له دنیای ئهمرۆِی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردیدا، ڕه‌نگه زۆر دیارده‌ی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ش هه‌بن، به‌ڵام نابێ به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕێت. چونكه ئه‌مه زه‌مینه له به‌رده‌م كه‌سانی تریش خۆش ده‌كات كه بابه‌تی كه‌سانی تر ببه‌ن و به‌ناوی خۆیان یان ڕۆژنامه‌كه بڵاویبكه‌نه‌وه. نووسین به گشتی و كاری ڕۆژنامه‌وانیش به تایبه‌تی، به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی فه‌رهه‌نگی وئاكاریی و ڕۆشنبیرییه.
ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌رك و پیشه‌یه‌كی پیرۆز و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه. ده‌بێ ڕۆژنامه‌نووسانی ئێمه له ئاست ئه‌و به‌ر پرسیاریه‌تییه دابن. لێره‌دا من بۆ دڵنیایی خوێنه‌ران وسه‌لماندنی بۆچوونه‌كه‌م ده‌قی هه‌ردوو نووسینه‌كه بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران به‌رچاویان زیاتر ڕوون بێت. هه‌ركه‌سێكیش مه‌به‌ستی بێت، ده‌توانێت هه‌ردوو نووسینه‌كه بخوێنێته‌وه و به‌راوردی یه‌كترییان بكات ئه‌وكات ده‌زانێت كه ده‌قه‌كه چۆن بردراوه…
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
سه‌رچاوه‌كان:_
*نه‌خۆشی قۆڵۆن/ نووسینی چاڵاك به‌رزنجی/ گۆڤاری مامۆستا(ژماره 9-10) ساڵی 2014..

**نه‌خۆشی قۆڵۆن/ ناوی نووسه‌ری به‌سه‌ره‌وه نییه/ هه‌فته‌نامه‌ی(زاری كرمانجی) ژماره(589)دووشه‌ممه 22-

4_2019….
*ئه‌م بابه‌ته له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ژماره(7858)ی ڕۆژی 8-5-2019بڵاوكراوه‌ته‌وه..