
چاوێك به ئایینه‌كانی جیهاندا بگێڕن … ئه‌حمه‌د شاملۆ
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه : سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
باوه‌ڕ بوون وئیمانداری به ئایینه‌كان و مه‌زهه‌بكان هه ر له بت په‌رستیه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین تا ئایینی مو‌سا و بۆدائی وئایینی زه‌رده‌شت ومه‌سیحی و چی وچی هه‌میشه وه‌ك سندوقێكی داخراو له باوانه‌وه بۆ نه‌وه‌كان به شێوه‌ی میرات به‌جێ ماوه و. گوازراوه‌ته‌وه به باوه‌ڕێكی نزیك له ڕه‌هاوه ده‌ڵێم ئێمه هه‌موومان كه له ژێر ئه م سه‌قفه‌دا كۆبووینه‌ته‌وه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌زهه‌بمان هه‌بێت سه‌ر به‌مه‌زهه‌بێكین كه باوانمان به ئێمه‌یان به‌خشیوه. لێره‌دا ته‌نها قسه له سه‌ر مه‌زهه‌به نه‌ك ئایین، ئایین سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م ئ وئه‌سڵیه. ئایین به به‌ڵگه‌ی جۆراوجۆر له هه‌ندێك كاته‌كانی مێژوودا تووشی لێكترازان وپارچه پارچه بوون بووه مه‌زهه‌بی جۆراوجۆری لێ په‌دا بووه بۆ خۆیان سه‌ربه‌خۆ كاریان كردووه . گوایا ئاینی ئیسلام حهفتاوچهند مه‌زهه‌ب ولق وپۆپی لێ دروست بووه كه تا به ئه‌مڕۆ به سه‌دو چل دانه گه‌یشتووه هه‌ر مه‌زهه‌به‌كێش بۆ خۆی كۆمه‌ڵێك زانای ئایینی وموفه‌سیری خۆی هه‌یه .
زانا ئایینی وموفسیره‌كانی هه‌ر مه‌زهه‌بێك پێان وایه ته‌نها مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆیان ڕاسته وهه‌ق به ئه‌وه و ئایین ومه‌زهه‌به‌كانی تر كافرن وهه‌ڵه‌ی زۆریان هه‌یه. تا ئێره قهیناكا چونكه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕێكی له‌م جۆره‌یان نه‌بێت ده‌بوو بچوونایه ئایینێكی تریان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردایه.
ئێستا با بۆ تاوێك مه‌زهه‌به‌كانی جیهان وشه‌ڕوناكۆكیان له سه‌ر كافر بوونی یه‌كتر بخه‌ینه لاوه با خۆمان له دووره‌وه وله ده‌ره‌وی ئه‌وان چاوپیاخشاندێك له سه‌ره‌وه‌یان بكه‌ین :
مه‌سیحی له‌گه‌ڵ( كاتۆلیك و پرۆتستانت وئنجیلی وكواكر وگریگۆری وئه‌رته‌دۆكس) هیچ ناڵێین چونكه ئه‌مانه بۆ جه‌نگی ناوخۆیی خۆیانه .
موسلمان له‌گه‌ڵ (سونه‌و شیعه‌وحه‌نه‌فی وحه‌نبه‌لی مه‌زهه‌به‌كانی تری) هیچ ناڵێین
بودایی له‌گه‌ڵ (شینتۆ و كیفۆسیوسی ودائۆیی) هیچ ناڵێین هه‌موو ئه‌مانه به زه‌رده‌شتی ومیهری ومانوی وبتپه‌رست وخۆر په‌رست وئاگر په‌رست وشه‌یتان په‌رست وگا په‌رست وجوله‌كه …..هه‌موو ئه‌مانه پێیان وایه مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆپیان ڕاسته‌و له سه‌رهه‌قه.
باشه ئه‌گه‌ر بچین له سه‌روه‌وه تێ‌یان بڕوانین بۆ ئێمه پرسیارێك دێته ئاراوه ئه‌ویش خۆ ناكرێ هه‌موو ئه‌مانه له سه‌ر هه‌ق بن ئایا به‌حوكمی عه‌قل ده‌كرێ یه‌كێ له‌مانه له‌سه‌ر هه‌ق بێت؟ مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه یه‌ك نموونه باس بكه‌م كه بۆ گفت وگۆ نیه .من له‌و پله‌وئاسته‌دا نیم كه حوكم بده‌م ئه‌م مه‌زهه‌ب ڕاسته ئه‌وی تر ره‌د بكه‌مه‌وه به‌ڵام من ئه‌توانم ئه‌وه بڵێم كه به‌پێی ئیدعای ڕابه‌ری ئایینی بودائیك كه ده‌ڵێت دینه‌كه‌ی من له سه‌ر هه‌قه ئه‌توانم بڵێم نه‌خێر ڕاست نیه هه‌رگیز چونكه به‌یه‌گ به‌ڵگه‌ی ساده پێی ئه‌ڵێم تۆ دینه‌كه‌ن به میرات وه‌رگرتوه نه‌ك به لۆجیك وبه هه‌ڵبژاردنی خۆت وئاره‌زووی خۆت بۆیه هیچ شتێكی پێ نیه بیسلمێنێ كه ئیدیعاكه‌ی ڕاسته بودایی بوونه‌كه‌ی به میرات بۆ هاتووه بۆیه به‌ڵگه‌كه‌ی لاوازه كه ده‌ڵێت دینه‌كه‌ی من ڕاسته وله سه‌ر هه‌قه، ئه‌گه‌ر له خێزانێكی بت په‌رست له دایك ئه‌بێت دیه‌نه‌كه‌ی به میرات بۆ ده‌مێنێتته‌وه وده‌ڵێت ته‌نها دینه‌كه‌ی من راسته وله سه‌ر هه‌قه . ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ تاوێكیش قبولمان كرد دینی بودائی ڕاسته هێشتا قسه‌ی ئه‌و پاپایه هیچ نیه..
مرۆڤی به‌هه‌ست ته‌نها ئه‌كرێ به شتێك باوه‌ڕ بێنێت كه له ژیانیا به ته‌جروبه پێی گه‌یشتبێ وهه‌ستی پێ كردبێت ، له‌گه‌ڵ ته‌جروبه‌ی باباتیانه ، زانست ، كردار ، به‌راوردكاری ، فه‌لسه‌فی به له‌به‌رچاو گرتنی كات وشّوێن .
وتارێك له زانكۆی بركلی
ئه‌حمه‌د شاملۆ
adabyate_Radical
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه : سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
١٢ ئایاری ٢٠١٩