نه‌بونی ئابوری سه‌ربه‌خۆ، ژنانی سه‌رگه‌ردان كردووه … ئاماده‌كردنی: شه‌ماڵ ره‌ئووف
سارا عه‌زیز ناوی خوازراوی ژنێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌یه، كه به‌هۆی توندوتیژی مێرده‌كه‌یه‌وه بڕیاری جیابونه‌وەی له‌مێرده‌كه‌ى داوه، چونكه به‌درێژایی نۆ ساڵ ئازاری چه‌شت و سه‌ره‌نجام بڕیاری جیابونه‌وه‌یداوه. ئه‌م بڕیاره ئاسان نه‌بوو بۆ ئه‌و، بەلکو خێزانه‌كه‌ى و خزمه‌كانی دژی ئه‌و بڕیاره بوون، به‌ڵام بێزاریی له‌و ژیانه، له‌بڕیاری جیابونه‌وه په‌شیمانی نه‌كردده‌وه ” مامم به توڕه‌ییه‌وه پێی ده‌وتم ئه‌گه‌ر ژن باش بێت لای پیاوه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه!” ئه‌م رسته برینداركه‌رانه‌شی ده‌بیست، به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ره‌تاوه پێشبینی ئه‌و گوشار‌و باره نائاساییه‌ى ده‌كرد ئه‌گه‌ر بڕیارى جیابونه‌وه بدات، به‌ڵام خۆ چاره‌ى دیكه‌ى نه‌بوو.
سارا به‌م شێوه‌یه باسی ژیانی دوای جیابونه‌وه ده‌كرد ” منداڵه‌كانم لای خۆم بوون، نه كارم هه‌بوو نه شوێنی نیشته‌جێبوون، له‌ماڵی باوكم ده‌ژیام، له‌به‌رئه‌وه‌ى بڕیارى جیابونه‌وه‌م دابوو، نه‌مده‌توانی داوای هاوكاری له ماڵه‌وه بكه‌م.” به‌پێى قانون دوای جیابونه‌وه، به‌خێوكردنی ژن و منداڵی جیابۆوه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی مێرده‌كه، بۆ سارا-ش بڕێك پاره له‌لایه‌ن دادگاوه بڕابۆوه‌و ده‌بوو باوكی منداڵه‌كانی سارا بیدات.” بڕێك پێداویستیم به‌و پاره‌یه دابین ده‌كرد، ئه‌گینا هیچ هاوكاریی یان سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ى داهاتم نه‌بوو”.
گه‌ڕان به‌دوای كاردا سارا ده‌كاته گه‌ڕیده‌و رۆژانه بۆ ده‌ستكه‌وتنی كار شوێن نه‌ده‌ما نه‌یكات .هه‌میشه ژن-بوون ده‌بووه گرفتێكی گه‌وره‌ى به‌رده‌م كاركردن “زۆر كار هه‌بوو لای خێزانم و كۆمه‌ڵگا خوازراو نه‌بوو، هه‌روه‌ك بۆ هه‌ندێ كاریش قبول نه‌ده‌كرام! نه‌بونی و ده‌رده‌سه‌ری زۆرم دیت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام كارم ده‌ستكه‌وت و ئێستا به‌و بڕه پاره‌یه ده‌ژیم كه ده‌ستمده‌كه‌وێت” .
حكومه‌ت هیچ رێكارێكی نییه بۆ دابینكردنی یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون یان دابینكردنی خانوو بۆ ئه‌وانه‌ى له‌مێرده‌كانیان جیاده‌بنه‌وه‌و خاوه‌نی منداڵن، ئه‌وه‌ى هه‌یه، بۆ ئه‌و ژنانه‌یه یان به‌ساڵاچوانن یان روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه.
به‌قسه‌ى ده‌رون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان ئه‌وان دوو جۆر ژن یان ئافره‌ت له‌خۆ ده‌گرن و شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و ژنانه‌ى كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 55 ساڵیدایه‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان نییه، ده‌یانخه‌نه خانه‌ى به‌ساڵاچوان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ژنانه‌شی كه توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت “جگه له‌وانه هیچ شتێكی دیكه نییه بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه له مێرده‌كانیان جیاده‌بنه‌وه و بێ شوێن و كارن” ده‌ڵێت ” له ساڵی 2015 به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕی 150 هه‌زار دینار ده‌درایه ئه‌و ژنانه‌ی كه له هاوسه‌ره‌كانیان جیاده‌بونه‌وه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ئه‌ویش نه‌ماو بڕیان”.
به‌پێی قانونی باری كه‌سێتی، ژن ته‌نها ده‌توانی تا 3 ساڵ داوای شوێنی نیشته‌جێبوون له مێرده‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی هه‌یبێت، له‌وه زیاتر هیچ مافێكی دیكه‌ی نییه، هه‌روه‌ك له یاسای باری كه‌سێتی هاتووه كه ده‌بێت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی موچه‌یان نییه‌و بژێوی ژیانیان نییه حكومه‌ت له سندوقی هاوكاری، بژێوی ژیانیان بگرێته ئه‌ستۆ، تا ئه‌و كاته‌ی شو ده‌كاته‌وه یان ده‌بنه خاوه‌ن داهاتی خۆیان، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕگه‌یه جێبه‌جێنه‌كراوه.
سیروان سه‌رتیب پارێزه‌ری راوێژكار ده‌ڵێت ” نمونه‌ی زۆر هه‌یه كه ژنان دوای جیابونه‌وه، نه كاریان هه‌یه‌و نه شوێنی نیشته‌جێبوون، به‌داخه‌وه هیچ چاره‌سه‌رێكیان نییه”
زۆرینه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له مێرده‌كانیان جیا ده‌بنه‌وه توشی حاڵه‌تێكی ده‌رونی خراپ و بارێكی ناهه‌موار ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیى كۆمه‌ڵگا هاوكار نییه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن دواى جیابونه‌وه ئاسایی بژین و روبه‌ڕوی تونج و باری ده‌رونی شڵه‌ژاو نه‌بن، یان بتوانن كارێكی شیاویان ده‌ستكه‌وێت تا پێى بژین.
سیزار محمد توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێت ” گرفتی گه‌وره‌ی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگادا گرفتی نه‌بونی سه‌ربه‌خۆیی ئابورییه، ئه‌مه واده‌كات ئافره‌ت زوڵم و سته‌می پیاو قبوڵبكات و جیا نه‌بێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر جیا بێته‌وه دیسان له ماڵی باوكی رێگه‌ى ناده‌ن كار بكات، به‌ڵكو ده‌بێت سته‌می ئه‌وانیش قبوڵ بكات.” به‌قسه‌ى ئه‌و توێژه‌ره ئه‌وانه‌ى خاوه‌نی كار‌و داهاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیانن، زوڵم و سته‌می مێرده‌كانیان قبوڵ ناكه‌ن، چونكه گره‌نتییه‌ك هه‌یه كه ده‌توانن بژێوی ژیانی خۆیان یان منداڵەكانیان دابین بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌مێرده‌كانیشیان جیاببنه‌وه.
فریاد هیدایه‌ت، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان و خێزان، له‌گه‌رمیان ده‌ڵێت ” ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كه‌مترین جار خاوه‌نی كار و موچه‌ی خۆیه‌تی، زۆر جار له‌ماڵدا هاوسه‌ره‌كه‌ی ژیاندویه‌تی، بۆیه كاتێك كێشه ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه جگه له كێشه‌ی خێزانی توشی كێشه‌ی بژێویی و نیشته‌جێبونێش ده‌بێته‌وه “
حكومه‌ت ته‌نها پاڵپشتی ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كات كه‌هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، ئه‌وانی دیكه نه كار نه شوێنی نیشته‌جێبونیان بۆ دابین ناكات، به‌قسه‌ى فریاد هیدایه‌ت زۆرجار گرفتی گه‌وره دروستده‌كات، به‌تایبه‌ت كاتێك ژنان له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه توندوتیژیان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت ” ناچارن برۆنه‌وه ماڵی باوانیان، كه‌چی له‌وێش دیسان ده‌ست ده‌نرێت به رویانه‌وه‌و ناچار ده‌كرێن بگه‌ڕێته‌وه لای پیاوه‌كانیان! بۆیه هه‌ندێك جار له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ چاره‌یه‌یكی دیكه‌یان نامێنێت و له‌تاو زوڵم و سته‌م خۆیان ده‌كوژن”.
كاتێك له ساڵی 2011دا یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌رچوو له به‌ندێكی یاساكه‌دا هاتووه كه ئه‌و ژنانه‌ی دووچاری توندوتیژی ده‌بنه‌وه تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، به‌پێی بڕیاره‌كه ده‌بوو سندوقێك له وه‌زاره‌تی كار‌و كاربوباری كۆمه‌ڵایه‌تی دروستبكرایه، له‌و سندوقه هاوكاری ئه‌و ئافره‌تانه بكرایه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره وه‌ك پێویست جێبه‌جێنه‌كرا.
به‌هار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی (ئێمه) بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌ڵێت ” ئه‌و بڕه پاره‌یه كه له رابردوو ئه‌و ئافره‌تانه وه‌ریان ده‌گرت زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام ئه‌ویش نه‌ما، ئه‌مه له‌كاتێكدا پێویسته حكومه‌ت ته‌واوی ژیانی ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر بكات، هه‌م نیشته‌جێبوون هه‌میش بژێوی ژیانیشیان بۆ دابین بكات”
به‌قسه‌ى ئه‌و چالاكوانه، پێویستیان به هه‌ماهه‌نگی هه‌یه كه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێك بكه‌ن ” یه‌كه‌میان دابینكردنی مافی ژیان بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له ماڵی خۆیان یان له ماڵی مێرده‌كانیان جیا ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ركی ئێمه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه فشار بخه‌ینه سه‌ر رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاوه‌كو پاڵپشتی پرۆژه‌ی تایبه‌ت به كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناوخۆ دابین بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بكه‌ین” هه‌روه‌ك ” گرنگه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانیش به‌دواداچوون بۆ ئه‌و یاسایانە بكه‌ن كه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركراوه، تا بزانن تا چه‌ند جێبه‌جێكراوه یان جێبه‌جێده‌كرێت”.
رۆژنامه‌نوس دوای بەشداریکردنی لە خولێکی رێخراوی ( Internews ) لەسەر شێوازی نوسینی راپۆرتی هەستیاری جێندەری، ئەم چیرۆکەی لەسەر پرسی نه‌بونی ئابوری سه‌ربه‌خۆ ی ژن نوسیوە.