لوت به‌رزی و بێ مێشكی جه‌نگی سییه‌می جیهانی هه‌ڵئه‌گرسێنی … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
ده‌مێكه بارگرژی و په‌شێوی له نێوان ئه‌مریكا و ئێران هه‌یه‌و هه‌ردوولا له رووی راگه‌یاندن به گه‌رمی چوون به گژی یه‌كترداو دریغیان نه‌كردووه له ئاخافتنی بێ بنه‌ماو هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه كردن و هه‌ردوو وڵات به لوت به‌رزی و بێ مێشكی ئه‌یانه‌وێت ئاگر له ناوچه‌كه هه‌ڵگرسێنن.
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌بنه گۆره‌پانی شه‌رو، هه‌ردوو وڵات له ناو خاكی عێراق و كوردستان خاوه‌نی پێگه‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی زۆرن له رووی سیاسی و ئابوری و، له‌م رۆژانه‌شدا سه‌ربازو كه‌ره‌سته‌ی جه‌نكی ئه‌گوێزنه‌وه‌و حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی كوردستان به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكاو ئێران هیچیان پێ ناكرێ.
عێراق و كوردستان ئه‌بنه گۆره‌پانی سه‌ره‌كی شه‌ری ئه‌مریكاو ئێران و، پێویسته به‌رپرسان: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وریا‌و هوشیارو بێ لایه‌ن بن و، پاڵپشتی هیچ لایه‌ك نه‌كه‌ن و، زۆرانی ئه‌م دوو وڵاته ، زۆرانی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌و، له هه‌ڵگیرسانی شه‌ر به بێشك گه‌ڵانی ناوچه‌كه تووشی ماڵوێرانی و له‌ناوچوون ئه‌بن.
ئه‌مریكاو سه‌رۆك دۆناڵد ترامپی سه‌ركێش و، به‌رپرسه باڵاكانی پێنتاگۆن و ئاژانسی هه‌واڵگیری ناوه‌ندی بریاریاندا به ناردنی هێزی سه‌ربازی زیاتر له(120) هه‌زار سه‌ربازو، ناردنی كه‌شتی فرۆكه هه‌ڵگری >> ئه‌براهام لینكۆلن <<< و ، ناردنی فرۆكه‌ی ( B52 ) ی ستراتیژی و، كه‌شتییه‌كی گه‌وره ( شارێكی پزشكی مۆدیرن ـ نه‌خۆشخانه) به (1000) قه‌ره‌وێڵه و ده‌رمانخانه ـ صیدلی ـ و، هه‌موو كه‌ره‌سته‌ی تری پزشكی.
زۆر كه‌س پێێوایه ناردنی هێزی گه‌وره له لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌و، كۆكردنه‌وه‌یان له نزیك سنوره‌كانی ئێران دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ئه‌كات و، توندره‌وه‌كانی كۆماری ئێسلامی ئێران زیاتر تووشی ده‌مارگیری و هه‌ڵچوون ئه‌بن و، دووریش نییه ئه‌و كرداره‌ی ئه‌مریكا ببێته هوێ هه‌ڵگیرساندنی ئاگری جه‌نگ و، هاوكات ترامپ ئه‌ڵێت ئاگامان له دۆخه‌كه‌یه‌و، با بزانین ئێرانییه‌كان چۆن ره‌فتار ئه‌كه‌ن و، ئه‌گه‌ر كارێكی خراپ بكه‌ن، ئه‌وكات ئه‌زانن چی به سه‌ریان ئه‌هێنین و، له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌مریكا وتی : ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه ته‌نها بۆ به‌رگرییه له خۆمان و هێزه‌كانمان له ناوچه‌كه‌داو، ئێران وڵاتێكی سه‌ره‌كییه بۆ توندوتیژی و پاراستنی تیرۆریستان و، بۆیه ئه‌مانه‌وێت كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئێسلامی ئێران واز له ره‌فتاری چه‌وت ونه‌شیاو بهێنن و، به قسه‌مان بكه‌ن و، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌و، له كۆتایی ئاخافتنی به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا وتی: ئه‌مانه‌وێت رژێمی ئێران بگۆرین.
ئێران پشت به‌مانه ئه‌به‌ستی: سوپا و به‌تایبه‌ت سوپای پاسداران وبه‌سیج له ئێران و، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و، حه‌شدی شه‌عبی له عێراق و حزبوللا له لوبنان و، حه‌ماس له فه‌له‌ستین و، ئه‌مانه‌ش ئه‌بنه هوێ گرژی و ئاڵۆزی زیاتر‌و، گۆره‌پانی شه‌ره‌كه فراوانتر ئه‌كات و، ئه‌مریكاش هاوكاری هه‌یه‌و بریتین له : عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیماراتی عه‌ره‌بی و ئوردن و، ئیسرایل و، تا ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپا به تایبه‌ت وڵاتانی ناتۆ‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا بێده‌نگن و هه‌ڵوێستیان دیار نییه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا خوێ بۆ شه‌ر ئاماده كردووه‌و، هێزێكی گه‌وره‌ی هێناوه كه بریتییه له كه‌شتی فرۆكه هه‌ڵگرو، فرۆكه‌ی ( B 52 ) ی وێرانكه‌رو كه‌شتی نه‌خۆشخانه و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی تر، سور ئه‌زانی ئێران مه‌یلی لێدانی پێگه‌ی ئه‌مریكای نییه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆو، گه‌ر ئه‌و كاره بكات واته ئه‌یه‌وێت خۆی بكوژێت، به‌ڵام ئێران هه‌وڵ ئه‌دات ئیسرایل بێزار بكات و رایبكێشێت بۆ كاری توندوتیژی دژ به دراوسێكانی و، هه‌روا ئه‌مریكاش نایه‌وێت شه‌ر هه‌ڵگیرسێنێت ، به‌ڵام كه‌ش و هه‌وایه‌كی ترسناك دروست ئه‌كات و، شه‌رێكی ده‌رونی به‌رێوه ئه‌بات بۆ ئه‌وه‌ی رووداوه‌كان له چوارچیوه‌ی كه‌نترۆڵ ده‌ربچێت و، رۆژانی داهاتوو نهێنی زیاتر ده‌رئه‌كه‌وێت و، ده‌مێكه ئه‌مریكا به ته‌مای گۆرینی نه‌خشه‌ی وڵاتانه و ، هه‌روا دابه‌شكردنیان و، چه‌ندین وڵاتی تازه بێنێته‌دی و، به چاوه‌روان بین بزانین به‌شی كورد چی ئه‌بێت !.
ئه‌مریكا به هه‌ڵگیرساندنی شه‌ر تووشی گێچه‌ڵی جۆراوجۆری سه‌خت ئه‌بێته‌وه‌و، ترسی زۆری له روسیا‌و چین و كۆریای باكور هه‌یه بێنه ناو ئه‌م شه‌ره‌و، به‌و هه‌نگاوه‌ش شه‌ری جێهانی سییه‌م به‌رپا ئه‌بێت و، ده‌یان ملیۆن سه‌ربازو خه‌ڵكی سڤیلی بێ‌تاوان ئه‌كوژرێن.
نه‌فره‌ت له لوتبه‌رزی وبێمێشكی و، نه‌فره‌ت له جه‌نگ و، نه‌فره‌ت له بیروباوه‌ری وشك و دوگماو، نه‌فره‌ت له ئیمپریالیزم.
16/5/2019