ئه‌كته‌ر پێویستی به‌ناسین و شاره‌زایی له تیۆره‌كانی كه‌سێتی هه‌یه ؟ له‌كاتی نواندندا !!
ڕێباز محەمەد جەزا
له‌سه‌ره‌تادا به‌نیاز نه‌بووم له م باره‌یه‌وه هیچ بڵێم ، به‌ڵام هیچ له‌وه ناخۆشترنیه كاتێك ده‌بینیت هه‌مووان حوكم و بریار له سه‌رباشی و خراپی ئه‌كته‌ر ده‌ده‌ن له‌كاتێكدا چه‌ندین تیۆری هونه‌ری و ده‌رونناسیانه‌و فیكری و فه‌لسه‌فی و هتد … هه‌یه بۆناسینی كه‌سێتی كه پێویستن و ناكرێت به‌باش و خرا پ و گۆتره‌كاری ماندوو بونیان ره‌تبكرێته‌وه یان په‌سه‌ند بكرێت . ئه‌مه‌ش بۆ وه‌رگرو ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ریش مه‌ترسیداره‌و له‌ڕووی تیۆریه‌وه و پێویسته هه‌مووان بزانن چۆن مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن و له كوێدا ده‌توانن سوود له تیۆرێكی دیاریكراو وه‌ربگرن له‌به‌رهه‌مێكی شانۆییدا یان یپَویسته كێ قسه‌یان له‌سه‌ر بكات و كاریان له‌گه‌ڵدا بكات ، بۆئه‌م مه‌به‌سته خوێندنه‌وه‌یكی خێرا ده‌كه‌م بۆ كتێبی ( نضریات الشخصیه ) ی نووسه‌ر “سیمۆن كلاپیه ڤالادۆن ” كه ” علی المصری ” وه‌ری گیڕاوه‌و به‌رهه‌می ” المۆسسه الجامعیه للدراسات و النشر والتوزیع ” و چاپی دووه‌می ساڵی 1993ز
وه‌كو له پێشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا هاتووه وشه‌ی كه‌سێتی “الشخصیه- personalite ” چه‌مكێكی په‌یوه‌سته بهدهروونناسیهوهو زمانێكی مهحهكییه ودواتر ئه‌م زاراوه‌یه وه‌رگیراوه له بواری قه‌زاو ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و لاهووت و هه‌روه‌ها لهفهلسهفهشدا . به‌ڵام ئێستا ئه‌م چه‌مكه بووه‌ته هه‌ستێكی هاوبه‌ش له‌نێوان زۆرێك له زانسته‌كاندا و له بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیدا هه‌رچه‌نده مێژوو ده‌وڵه‌مه‌نده به‌وه‌ی كه به‌خێرایی گۆرانكاری گه‌وره ڕووده‌دات له‌ڕووی واتاوه به‌ڵام وشه‌ی “PERSONALITE” ی ” فه‌ره‌نسی” ش ، له‌وشه‌ی “PERSONA” لاتینی وه رگیراوه به‌واتای “ده‌مامك –قناع – روپۆش ” و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌كارهێندراوه و واتاكانیشی جۆراو جۆر بوون له‌وانه : ” داماڵینی سیفاته به‌شه‌ریه‌كان له خودا و نزیكبوونه‌وه له به‌رجه‌سته‌كردن” . وه‌كو ده‌رونناسه‌كانیش جه‌ختی لێده‌كه‌نه‌وه به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه كورت ناكرێته‌وه بۆ پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به تێگه‌یشتنه جیاوازه‌كان نووسه‌ری ئه‌م كتێبه چه‌ند پێناسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردووه له‌وانه : “أ. ڤێكسلیارد ” ده‌ڵێت : ” كه‌سێتی بونیادێكی یه‌كگرتووی ته‌واوه و ڕێژه‌ییه و په‌یوه‌سته به‌زمانه‌وه بۆ بیركردنه‌وه ، كه‌وا داده‌نرێت ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندی هه‌رتاكێكه و ڕێگه‌یه‌كه لهشعورو بیركردنه‌وه‌و كردار‌و په‌رچه‌كرداردا هه‌یه له په‌یوه‌ست به هه‌سته‌وه‌ره‌كانه‌وه ” و ئه‌و هه‌وڵه یهكگرتوانهش زۆرن و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه مێژوویه‌كی شایسته‌یه له تیۆره‌كان و قوتابخانه‌كان كه هه‌ریه‌كه‌یان تێگه‌یشتن و تێروانێنێكیان هه‌یه بۆ كه‌سێتی تابه جۆرێكی تایبه‌ت و شێوه‌یه‌كی كامڵ و هاوسه‌نگ ئه‌دا بكرێن و به‌جۆرێك گشتاندنی بۆبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته چه‌مكێكی مه‌ركه‌زی و پێشكه توو له شیكردنه‌وه‌و درككردنیدا . ئه‌گه‌ر ههرتیۆرهیهك به‌به‌رده‌وامی چێوه‌ی تیۆری و مه‌عقول بێت ده‌ستنیشانكردنی ده‌یگه‌نێته ئه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ئیدراك و تێگه‌یشتنی ده‌گاته چاره‌سه‌ری پزیشكی . ئه‌مه‌جگه‌له رۆڵی دوانهییی تیۆر‌و ئه‌زموون ئه‌مه‌ش هێنده‌ی دروسته كه فێرمان بكات دۆزه مرۆییه‌كان پێویستیان به تێبینی و گه‌ڕانه‌وه هه‌یه بۆی ئه‌وه‌نده شتێكی تر نییه . كه ئه‌م كتێبه گه‌شتێكی له‌سه رخۆو پانۆرامییه له‌م باره‌یه‌وه .
تیۆره ده‌رونناسیه‌كان ده‌رباره‌ی كه‌س پێمل نه‌بوون به وێناكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیانه به‌ڵكو توێژینه‌وه‌و تیۆره‌كانی كه‌س له‌گه‌ڵ مێژووی بیری فه‌لسه‌فیدا یه‌كانگیره و “IGNAG MERSON” هات به‌شێوه‌یه‌كی تازه چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ڕۆشنبیری و گه‌شه‌سه‌ندنه فراوانه‌كانی ئه‌دای بیناكردنی چه‌مكی كه‌سی كرد به‌پێی په‌یوه‌ندی مرۆڤ و جۆره‌كانی ئه‌و وێنایه‌ی كه ههرچاخێك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ” كه‌س ” ده‌مانداتێ كه‌یه‌كێكه له توخمه پێكهێنه‌ره‌كانی كه‌سێتی ، ئه‌وه‌ش ڕێسای بیناو تایپه وه‌كو “J.stoetzel” نووسی “فره‌ییه له تێگه‌یشتن و كاره‌كانی كه‌س ، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چاودێری هاوچه‌رخ . له كاتێكدا له ڕوانگه‌ی سێینه‌ی شێوه‌و بوون و تێگه‌یشتنی كه‌س له چێوه‌ی ئه‌زموونی ڕیشهیدایه “.
هه‌موو زانستی ده‌رونناسی ده‌رباره‌ی كه‌سێتی داوای ئه‌وه‌مان لێده‌كات تێبگه‌ین له‌مرۆڤ و فه‌لسه‌فه ده‌رباره‌ی كه‌س و ئه‌ویش هه‌نگاوه‌كانی یه‌كسان ده‌بێت به توێژینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی ده‌رباره‌ی كه‌س كه به درێژایی چاخه‌كان لێی قوڵبووته‌وه ولهم ڕووه‌وه نمونه‌یه‌كی ده‌رخستنه‌كانی “مۆنتانی ” بۆ “كیرگارد” دێنێته‌وه كه خودی نه بوون و په‌یوه‌ست بوون به مه‌عریفه‌و تیۆره‌كانی ده‌رووناسی و فه‌لسه‌فه وه ئه‌ی چۆن ده‌كرێت شانۆ له‌مه داببڕین و جیای بكه‌ینه‌وه له‌و میراته له‌كاتێكدا هه‌موو ههولًَیكی مرۆڤ بۆناسینی مرۆڤ و پێشخستنی ژیان و ئه‌و جیهانه‌یه كه‌تیای ده‌ژی؟! گونجاوه ده‌ست به‌رداری ژیان بین بۆ ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی كه مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه تیای ده‌ژی؟! به‌كورتی چه‌مكی كه‌سێتی له‌ده‌رونناسیدا بیناكردنی زانستیانه‌و پسپۆڕیانه‌ی خستنه‌ڕووی ڕوونكردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی ده‌رونی تاكه ئامانجی تیۆره تازه‌كانه كه له‌م كتێًبهدا توێژینه‌وه له‌باره‌ی زۆربه‌یانه‌وه كراوه بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكه و سنورداركراوه به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ره‌تاو توخمه‌كان و پێكهاته‌كانی ، به‌ڵام ئه‌وچه‌مكه فره واتایه‌و په‌یوه‌ندی سه‌رسه‌ختی هه‌یه به قوتابخانه‌و هه‌ڵوێستی نووسه‌ره‌كانه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی داڕشتنه‌وه‌و میتۆده‌كانی توێژینه‌وه جیاواز‌و فره شێوه‌ن و جیاوازن له حه‌قیقه‌تی تاكدا به‌ڵام ناكرێت له چێوه‌ی ئه‌م كتێبه پچوكهدا به فراوانی ته‌واوی میتۆده‌كان شیبكرێنه‌وه به‌ڵكو توێژه‌ری ئه‌م كتێبه به‌ساده‌یی سه‌رنج ده‌بات بۆ لای په‌یوه‌ندیه هۆكاری و پاشكۆییهكان و ئاماده‌كاریان بۆده‌كرێت له‌لایه‌كی تره‌وه .
منیش باوه‌ڕم وایه كه شانۆكار به‌گشتی و ئه‌كته‌ر به‌تایبه‌تی ناكرێت بۆهه‌موو به‌رهه‌مێك و بۆهه‌موو كاره‌كته‌رێك یه‌ك جۆر تێگه‌یشتن و یه‌ك جۆر لێكۆڵینه‌وه‌و تێگه‌یشتنی هه‌بێت و ده‌كرێت به‌توێژینه‌وه له‌كه‌سێتی بگاته ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی كه پێویسته له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌رجه‌سته بكرێت . له‌به‌ره‌ئه‌وه‌ی خود‌و ناوه‌وه له‌ده‌رونناسیدا هاوشێوه‌ی ئه‌و ئه زموونهیه كه ئامانجی جه‌نگینه له‌گه‌ڵ نهكیرهكاندا كه به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی زانستی ده‌روونیه‌و په‌یوه‌سته به هوشیاریه‌وه كه‌ئه‌مه‌ش گه‌واهی دانه به‌زاراوه‌یه‌كی نوێ وه‌كو ” شعوری من ” یان ” هوشیاری خود” و …. هتد وه له‌و ئهژمارو ئامانجه‌دا هێڵ و وێنه‌ی چاوه‌ڕوانكراو ده‌ستده‌كه‌وێت به تایبه‌تی له پشكنینی كه‌سێتیدا و له‌و وێنانه‌دا ده‌رونناسی ئه‌كادیمی نه‌هی له‌وه‌ده‌كات كه‌ناوده‌برێت به كیبیك و ئه‌زموونگه‌ری و ئه‌و تێبینه دروستده‌كات كه‌ده‌توانین گۆرانكاری بكه‌ین به‌میتۆدێكی وه‌رگیراوو به‌رهه‌مهێن . له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زانین ده‌رباره‌ی ناسینی كه‌سێتی گه‌شه‌سه‌ندنێكی ڕاسته‌قینه وبۆ به‌كار هێنانی پێداویستیه‌كان ڕێگ گه‌لێكی تایه‌به‌تی و زۆر هه‌بوون و له‌ئه‌نجامدا دیارده‌یه‌ك سه‌رهه‌ڵدا كه به‌پێی پێویستی زینده‌وه‌ران بهتهنهاو به شێوه‌یه‌كی دروستكراو نمایشی تیۆره‌كان و سه‌رنجدان و ناساندنی چه‌مكه‌كانی ژیانیان سه‌ر ڕێگا ده‌خست .
له‌به‌شی دووه‌می ئه‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر باسی ئه‌وه‌ده‌كات ” واتا ” له تیۆره‌كانی ده‌رون ناسیدا ئه‌وق نادرێت به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك لایه‌نی نزیكی هه‌یه له كه‌سێتی و ئه‌گه‌ری خستنه ڕووی یه‌كبوونی تێروانینه‌كانی ده‌رووناسی و كۆمه‌ڵناسیه و منیش لێره‌دا په‌یوه‌ست به شانۆوه واتێده‌گه‌م كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و په‌رێزه مادیانه‌وه كه كه تیۆره‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وه‌كو چۆن لای باربا (نیسبه‌ته بۆ یۆژینۆ باربا) باسی توێژینه‌وه‌ی ئه‌نترۆ پۆلۆژی ده‌كرێت له‌شانۆدا و هه‌رئه‌وانیش بوون ڕێرهوێكیان بۆشانۆی نوێ كرده‌وه و توێژینه‌وه له‌هه‌ندێك له و ڕه‌فتارانه و قوتاربوون له هه‌ندێك ساده‌گۆیی و تێگه‌یشتن له چه‌مكه‌كانی “دۆخ و رۆڵ و هه‌ڵوێست” هه‌بوو واتێده‌گه‌م ئه‌م خاڵه زۆرگرنگه كه‌من لێره‌دا و له‌م كتێبه‌دا به‌یانی ده‌كه‌م . هه‌روه‌كو
(ب. ماینۆڤسكی ) ده‌ڵێت : ” دیاله‌كتیكی فرۆیدی پابه‌نده‌به ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌كه‌سێتی بیناده‌كه‌ن”له‌نێوان تیۆره‌كاندا كۆمه‌ڵێك تێڕوانینی نوێ زاڵ ده‌بن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی وهكوئهوجهنگانهی كه‌ناوده‌برێن به ” جه نگه هه‌ڵگیرساوه سایكۆلۆژیه‌كان . توێژینه‌وه‌ی جۆره‌كانی رۆشنبیری له سلوكه مرۆییهكانیاندا و ئه‌وه‌ی له میراتی ده‌رووناسی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌رباره‌ی كه‌سێتی بۆمان ماونه‌ته‌وه ، بێ ئاگایانه له ئه‌نترۆپۆلۆژیاو رۆشنبیری و هۆكاره دیاریكراوه بیۆلۆژیهكانه. ئه‌مه‌ش رۆشنبیری شه‌ته‌ك ده‌دات و هه‌رله‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر باسی ئه‌وه‌ده‌كات و به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه له‌باره‌ی شیانی گۆرێنی به‌كارهێنانی وزه هه‌ستیه‌كان به‌پێی چاخ و كۆمه‌ڵگاكان وه‌كو “ماكلوهان” ئاماژه‌ی بۆكردووه بۆنمونه ” جه‌خت له‌سه‌ر گوێگرتن له كۆمه‌ڵگا ته‌قلیدی و زارهكیهكاندا كه خاوه‌نی ئهلف و بێ نه‌بوون ، ده‌ڵێت : چاخی چاپه‌مه‌نی سه‌رده‌می گه‌شه‌سه‌ندنی ڕوانیی زیاتر و بیركردنه‌وه‌یه ….(لۆهان ) له‌وه ڕاماوه كه كه معدلی گه‌شه‌سه‌ندن و هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی وه‌كو ڕادیۆ و ئێزگه‌ی بیستن و و سیتسمی فه‌زاییه‌كان هه‌ستین و به‌خشینی گرنگیه به گوێگرتن و جوڵه كه ئه‌وه‌ش چاخی ماركۆنیه .
ههمووتیۆرهكانی ده‌روونناسی جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه ئه‌زموونی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگن بۆ بیناكردنی من و ده‌ركه‌وتنی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و كاریگه‌ری منداَلی و نه‌رمی نواندن و دایكی نایاب و په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌كان و هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به شێوه گشتی و فراوانه‌كه‌ی ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی شێواز‌و ژینگه‌ی ژیانكردن و ئیقاعی شوێنێنك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانی تر جیاوازن ، هه‌رچه‌نده ئه‌مانه‌ش پشت به‌ستوون به گونجاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و كاری كه‌سی پێگه‌یشتوو و گونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌دا و ئه‌مه‌ش له‌تیۆرێك بۆیه‌كێكی تر گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت . كه‌واته ههڵهیهنمایشێك یان ڕووداوێك یان هه‌ر ههڵوێیستێك داببڕین له پێوه‌رو پێودانگهجیاوازهكان و بۆهه‌موو كاروبارێك په‌ناببه ینه بهرتێگهیشتن و هه‌ست و بیروبۆچوونه كه‌سیه‌كانی خۆمان و پێویسته له ” په‌رێز –سیاق” ی خۆیدا خوێندنه‌وه‌ی بۆبكه‌ین و دووركه‌وینه‌وه له ڕه‌تكردنه‌وه‌و په‌سه‌ندكردن ، به‌ڵكو بگه‌ڕێین به‌دوای زمانی نوێ و تێگه‌یشتنی قوڵ و هه‌ستی به‌رزو هتد ..
“سندرس” له‌م كتێبه‌یدا توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا به‌ناونیشانی : ( S.Clapier Valladon , “panorama du Culturalisme” Epi 1976) وه‌كو نووسه‌ر “سیمۆن كڵاپیه” ده‌ڵێت : “ئه‌م كتێبه گه‌ڕاندمیه‌وه بۆ دووباره ئه‌زموونكردن و كۆكردنه‌وه به‌ره‌و شه‌پۆلی رۆشنبیریی ئه‌مریكی كه هه‌موو وه‌رچه‌رخانه‌كانی بۆساڵی (1920) ده‌گه‌ڕێته‌وه تا ساڵی (1955) و كاریگه‌ری ئه‌وانه به بیری ئه‌نترۆ پۆلۆجی ( فرانز بواس) و زمانه‌وانی (ئیدوارد ساپیر)دووباره گه‌ڕامه‌وه بۆ ناویان و بۆلای(ڕه‌ند بندت ) و(مید) و (لانتۆن ) و (كاردینه‌ر ) به‌ناوبانگترینیان و پێویسته پاكژیان بكه‌ینه‌وه” نووسه‌ر لێره‌دا ناوگه‌لێكی تر ڕیز ده‌كات كه‌من خۆم به‌گرنگم نه‌زانین دووباریان بكه‌مه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نامه‌وێت له‌دۆزه بنه‌ڕه‌تیه‌كه دووربكه‌ومه‌وه و بیركردنه‌وه‌م له دۆزهجیاوازهكان به جۆرێكه كه ئاره‌زووی ناوی زۆرناكهم ته‌نها له‌كاتی پێویستدا نه‌بێت . نووسه‌ر پاش ئه‌و ناوه زۆرانه دێته سه‌رباسی(رۆپ بندیكت ) كه هاتووه بانگه‌شه‌ی بۆ چه‌مكی (ئایدیاڵ) ی یرۆشنبیری كردووه . وه‌كو تایپێكی ژیانی تایبه‌ت به هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و لێروانینی وه‌كو ئامانج و ڕوونكردنه‌وه‌ی پاڵنه‌ره تایبه‌تیه‌كانی هه‌ر رۆشنبیریه‌ك و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێوه‌رو ئاراسته ئه‌نتۆلۆجیه‌كانی تایبه‌ت به‌و ده‌رونناسیه و جیاكردنه‌وه‌ی نمونه‌ی گه‌وره‌ی ژیان : نمونه‌یه‌كی شه‌هوانی و رۆشنبیریانه دووڕووی ئه‌و ژیانه‌ن و نوێنه‌ری هه‌ندێك له فهلسهفهكانن ده‌رباره‌ی كه‌س . ئه‌وانیش پێناسهدهدهن ده‌رباره‌ی كه‌سێتی پهسهندكراولهڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و پشتگیری هه‌ر ژیارێك بۆ تاكه‌كانی و ئه‌و مه‌وادو كه‌ره‌سته خاوانه‌ی كه پشت ده‌به‌ستن به بیناكردنی ژیان و ڕیگه‌دان به هه‌رگروپێكی مرۆیی كه‌وا پارچه‌یه‌ك له كه‌وانه‌ی سلوكی مرۆیی شیاو دابێت و هه‌تا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی و دووركه‌وتنه‌وه له ده‌ربڕین و به‌هاو ڕابوونه‌كانی .
بندكیت ده‌مانبه‌ستێته‌وه به به‌چه‌مكی نوێی ئه‌م چاخه‌وه ” به‌نایابی و لادانهكانیه” وه له‌هه‌مانكاتدا جه‌خت ده‌كاته سه‌ر فره جۆری رۆشنبیری گه‌وره‌و مردنی مرۆڤه‌كانی و گه‌ڕانه‌وه بۆ چه‌مكی نه‌رمی ” المرونه” ی مرۆیی و گونجاندنی زیادهڕوهیی تاڕاده‌ی ئه‌مه‌ی ئێستا . ئه‌و لیونه لێكۆڵه‌ریشه بۆ ئه‌و ئاڵۆزیه و به‌راوردكارییه‌كانی و كۆكردنه‌وه‌ی كار‌و ڕاهێنانه‌كانی له‌كاتی گه‌یشتن به تایپهكانی كه‌سێتی و ئه‌و به‌شه زۆره‌ی كه‌له كۆمه‌ڵگه نوێیه‌كانماندا هه‌ن . دواتر “سیمۆن كڵاپیه” دێته سه‌رباسی (ئه‌براهام كادینهر 1891-1978 ) كهتیۆرێكی هه‌یه بۆكهسێتی و هه‌وڵێكی زێندووه و باس له ژیانی ده‌رونی و رۆشنبیریی كه‌سێتی ده‌كات و زۆربه‌كورتی كاره‌كانی كاردینه‌ر له سه‌ربنه‌مای تیۆره‌كانی كهسیًتی به دوولایه‌ن ده‌خه‌ینه ڕوو :
– كه‌سێتی وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی زیندووی رۆشنبیریی .
– من وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ناو ئه‌و رۆشنبیرییه‌وه .
كاره‌كانی كاردینه‌ر لهدهزگاكۆمهڵایهتیهكاندا واتایه‌كی زۆر به‌رفراوانی هه‌یه و كێشه‌ی تیایه له پاڵ لایه‌نه شكڵیهكانی ڕێكخستنی ئامێره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و جیاكاری بنه‌ڕه‌تی له لای ئه‌و ” مه‌بسه‌ت كاردینهره ” ده‌كه‌وێته نێوان دهزگایهكهمین و لاوه‌كیه‌كانه‌وه . كه ئه‌و دهزگایهكهمینانه پێشینه‌ی مێژوویی ده‌به‌خشنه تاك له‌منداڵیه‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كه كه كارلێك له‌گه‌ڵ كه‌سێتیدا ده‌كه‌ن به‌ڵام دهزگالاوهكیهكان به‌رئه‌نجامی كاریگه‌ری یه‌كه‌مینه له‌سه‌ر تاك. كه‌س چاوگی ئه‌و ده‌زگا لاوهكیانهیه وه‌كو ئه‌نزیمه‌ی دینی و فۆكلۆرو ته‌كنیكی فكریی و ئایدۆلۆژیی و …هتد لێره‌دا نواندنی وه‌ڵامه‌كان و به‌دیله‌كانی كه‌سێتی به‌ڕای كاردینه‌ر گه‌ڕانه به‌ناو توێژینه‌وه‌ی بونیادی “من” ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی له‌گه‌ل یه‌كه‌مین میراتی ئه‌و بونیاده كه ڕیشه‌كه‌ی له‌ویوه دێته ناو ده‌زگا لاوه‌كیه‌كان .
هه‌رله‌م سۆنگه‌یه‌وه نووسه‌ر دێته ناو باسی تیۆرێكی تر له‌لای تیۆرسێن (ڕاڵف لانتۆن 1893-1953) كه زانایه‌كی ئاسهوارهو به‌وه خۆی له ئهنترۆپلۆجیا جیادهكاتهوهكه چه‌مكی ” كارپه ” ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كارده‌هێنێت ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه بیری گه‌ردوونی مرۆڤایه‌تیانه‌یه و ده‌ڵێت : ” رۆشنبیریی ڕوخساری ڕه‌فتاره به‌ده‌ستهاتووه‌كان و ئه‌نجامه‌كانیه‌تی كاتێكدا توخمه پێكهاتووه هاوبه‌شه‌كانی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراو ” . روونكردنه‌وه‌كانی لانتۆن بنه‌مای رۆشنبیری كه‌سێتییه و پشكداریهكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له‌تیۆری رۆڵه‌كاندا . ئه‌وه‌ی لای من وه‌كو خوێنه‌ری ئه‌م كتێبه زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه پێگه‌ی لانتۆن له‌وه‌دایه ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر چه‌مكه‌كانی دۆخ و رۆڵ له‌نێوان تاك و رۆشنبیرییه‌كه‌یدا. ئه‌م تیۆریه ڕیگه‌ده‌دات به به‌وه‌ی كه‌سێتی تایپێكی هه‌بێت شیان بێت به شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆدێله‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كات . كه‌به‌ڕای من ئه‌مه برینه قوڵه‌كه‌ی كاره‌كته‌ری ئێمه‌یه چ له‌سه‌ر شانۆبێت یان ژیانی ئاسایی هه‌موومان باسی جیاوازی و ئازادی و هتد…. ده‌كه‌ین به‌ڵام كه‌سمان به كرداری واناكهین نه جیاوازی په‌سه‌ند ده‌كه‌ین نه ئازادی گه‌ر وابوایه ئێستا چه‌ندین میتۆد‌و قوتابخانه‌ی شانۆییمان ده‌بوو به‌هه‌ر حاڵ كۆتاجار تیۆره‌ی فێركردنی كۆمه‌ڵایه‌تی لای لانتۆن په‌یوه‌سته به دوور كه‌وتنه‌وه له توانای سه‌ر هه‌ڵدانی پشكه نوێیه‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا و چیرۆكه‌كانی كه‌سێتی كه ده‌كرێت ڕیكهوتنێكیان له‌باره‌وه بكرێت له‌گه‌ڵ نمونه‌كانی ڕه‌فتاری كه‌سێتی به‌شێوه‌یه‌كی پلیكانه‌یی و به‌رهه‌ڵستی كردنی ڕوخسار و به پێوانه كردنی فۆرم .ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ مرۆڤه كرداری و جدییه‌كان تا چیتر له رسهربنهمای ڕووخساریان بڕیاریان له‌سه‌ر نه‌درێت و ئه‌ركی له خۆیان زیاتریان لێداوانهكرێت .
لێره به دوا نووسه‌ر ” سیمۆن كڵاپیه ” دێته سه‌ر باسی تیۆره‌كه‌ی (مارگریًَت مید 1902- 1978) ئه‌م كه‌سی كه‌له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێین زانایه‌كی ئه‌نترۆ پۆلۆژیسته و له ڕووی تیۆریه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده به هه‌ندێك توێژینه‌وه‌وه كه له‌وانه شێوه بدات به تیۆریه‌كی ده‌رونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رباره‌ی كه‌سێتی كه ئه‌م تیۆرسیئَنه ئاماژه‌ی بۆده‌كات وباس له‌چه‌مكێك ده‌كات ئه‌ویش ” خورپه‌ی رۆشنبیری” كه تاك ئه‌دای ده‌كات و یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌م تیۆره‌یه‌ی ئاراسته‌كرد بۆئه‌وه‌ی ته‌حقیقی گریمانه‌ی مامۆستاكه‌ی بكات (ف. بواس) ” كه توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و به‌رهه‌ڵستی تیۆره‌كه‌ی ” سێر فره‌نسیس گاڵتۆن” كرد به‌ناوی ” چاكسازی نه‌سل ” و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی مراهیقه ئه‌مریكیه‌كان له‌ئه‌نجامی قه‌یرانی ئه‌ندامی و باڵغ بوون نییه به‌ڵكو به‌ر ئه‌نجامی قورسی و ئاڵۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگایه به‌ڕای ئه‌و و ڕای گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای ناوبانگ و ئه‌فسانه‌ی كۆمه‌لگه‌ی ئاشتی و سهربهخۆو ڕه‌گه‌زیه . پاشان نووسه‌ر باسی ئه‌نترۆپۆلۆژیستی سۆسیالستی ” دێریك فریمان ” ده‌كات له‌ساموا كاری له‌سه‌ر ئه‌م توێژه‌ره كرد ” مه‌به‌ستم مید” له‌ماوه‌ی ده‌ساڵدا .
دۆزینه‌وه له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا به پێچه‌وانه‌ی دوژمنایه‌تیه‌وه كه شێوه‌یه‌كی ته‌رتیبی و ئامانجدارو پڕ ململانێیه خاڵی سه‌ره‌كی له كتێبه‌كه‌ی “مید” بوونی وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و جه‌نگه له ئهمریكاو فه‌ره‌نسا كه توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌به‌ن به‌ڕێوه كه دواتر ده‌بنه داهێندراوی نمایشی و هۆكاره رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌تایبتمه‌ندی ڕه‌گه‌زیان هه‌یه . له‌م ڕوه‌وه پشكێكمان ده‌داتێ به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆ‌و پله پله‌یی و دژ ده‌رباره‌ی كه‌سێتی. بیركردنه‌وه‌ی “مید” دیراسه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌پاڵ لایه‌نه سێكسی و ڕه‌گه‌زی و مرۆییه‌كه‌ی له‌ڕووی سروشتی و رۆشنبیری و سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه بۆ چاخ و ژیارێكی تر ، ئه‌وه‌ی قورسه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه پیاوێك بێت و ببێته باوك به‌ڵام زۆر ئاساییه ژن بێته دایك و ژنی پیاوێك .
كه‌سێتی له تێڕوانینی ڕه‌فتارگه‌را كانه‌وه :
وه‌كو پێشتر له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌مدا باسم كرد ، چه‌ندین تیۆر‌و قوتابخناه‌ی تایبه‌ت بهكهسیئَتی هه‌ن كه بۆچوونی دژ‌و لێك دوور یان لێك نزیك و چونیه‌ك و زۆریت تریشی تیا به‌دی ده‌كه‌ین كه من پێم باشه زۆر بهخیرَرایی ئه‌م كتێبه نمایش بكه‌م و دواتر خوێنه‌ر خوی ئازاد بێت له بڕیایردان ، به‌نیسبه‌ت شانۆكارانیشه‌وه بگه‌ڕینه‌وه بۆ تیۆره‌كان و له بایه‌خ و گررنگیان تێبگه‌ن و وابكه‌ن له خۆوه و سه‌رپێی له‌تیۆرێك په‌سه‌ند یان ڕه‌ت نه‌كه‌نه‌وه به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژێده‌ره ڕه‌سه‌نه‌كان و به پێی پێویستی به‌رهه‌مه‌كه سوود وه‌ربگرن و بتوانن خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت ڕه‌نێو بهێنن و له م پێناوه‌شدا له‌م به‌شه‌ی خوێندنه‌وه‌كه‌مدا كه‌ده‌بێته دوابه‌شی كاركردنم له‌م كتێبه دا به‌شێوه‌یه‌كی پانۆرامی درێژه ی ده‌ده‌مێ به هیوای ئه‌وه‌ی سوودێكی هه‌بێت .
نووسه‌ر ئه‌م كتێبه ” سیمۆن كڵاپیه ” به باسكردنی تیۆره‌كه‌ی ” واتسۆن ” به‌رده‌وام ده‌بێت و باسی مانیفێسته‌كه‌ی ساڵی 1913 ده‌كات كه بووبه خاڵی وه‌رچه‌رخان لای ڕه‌فتارگه‌راكان كه‌له ڕاستیدا ئه‌و به‌یانه له‌سه‌ره‌تادا شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و تازه‌نه‌بوو به‌ته‌واوی ، به‌ڵكو چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی ده‌رباره كرا‌و دواتر بنه‌ماكانی چه‌سپێندران و پێش ئه‌و مێژووه زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی ده‌روونناسی فزیۆلۆژی بوون . ” فه‌خنه ” وه‌كو بیریارێكی باو سه‌رقاڵی “میتا – ئه‌ودیو” ی شته‌كان بوو له‌هه‌مان كاتدا له ده‌رونناسیی ئه‌ندامیدا وپاشان “فۆنت” وه‌كو مامۆستای یاریده‌ده‌ری فیزیایی و “هلمولتز” یش له هایدلبێرگ و له‌فه‌ره‌نسا “ج. دۆما ” باسی له په‌رچه‌كرداری جه‌سته‌یی ده‌كرد له‌كاتی هه‌ڵچووندا . هه‌روه‌ها له ڕوسیا ” ستشنۆڤ ” و به‌سه‌ر په‌رشتی “پاڤلۆڤ ” گۆڕانكاری ڕویاندا و ئه‌مریكی و ڕووسیه‌كان شعوریان كرد به ڕه‌فتارو ناساندیان په‌یوه‌ندی ڕه‌فتارگه‌راكان به ” مادی میكانیكه‌وه ” به‌ڕووی ئاڵۆزی و ئامێر گه‌راییدا كرایه‌وه‌و بووبه میراتگری فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌پستراكت و بیریارانی وه‌كو ” ئۆگست كۆمت” توێژینه‌وه‌ی ریاڵتی شعوریان كرد و ڕتیان كرده‌وه .
لێره به‌دوواوه نووسه‌ر “سیمۆن كڵاپیه ” دێته سه‌رباسی زۆرێك له تیۆریه‌كان و توێژینه‌وه‌ی ئه‌زموونی و زانستی سه‌ر ڕێگا خران به‌ره‌و ئامانجی تر و چه‌مكی كه‌سێتی نه‌بووه چه‌قی ئه‌و توێژینه‌وانه به‌ڵكو بون به‌كلیل بۆ كردنه‌وه‌ی رده‌رگای ڕاڤه‌ی سایكۆلۆژی . تێكه‌ڵیه‌ك به‌دیده‌كرێت له‌وێنه‌ی مرۆڤ و كه‌سێتیدا و” هۆپنه‌ر” به‌مجۆره و به‌پێی چه‌ند بنه‌مایه‌ك له‌وانه : ( نه‌وه “وه‌چه‌یی” یه ) ، (میكانیكیه) ، ( ژینگه‌ی) یه، (چێژه) ، ( سه‌ركه‌وتنه له‌كاردا) .
*دیمه‌ن وڕه‌فتار :
نووسه‌ر له‌م به‌شه‌دا زیاتر باسی په‌رچه‌كردار ده‌كات وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌و له‌ئه‌نجامی وروژاندنه ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كانه‌وه . وه‌كو چۆن باسی ” پاڤلۆڤ ” و ” شینۆڤ” ده‌كات و ڕێسایه‌ك دیاری ده‌كات ئه‌ویش بریتیه له : ( S) ده‌بێته وروژێنه‌ری ( R) و ده‌بێته (په‌رچه‌كردار) . پرسیاری م‌من لیرَهدا ئه‌مه‌یه ئه‌كته‌ری شانۆ له كوردستان له‌كاتی نواندندا ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له تیۆرێكی له‌م جۆره‌دا؟! من به‌داخه‌وه‌م بۆوه‌ڵامه‌كه‌ی چونكه دڵخۆشكه‌ر نیه بۆنمونه باوا داینێین كه ده‌یزانێت و ده‌توانێت !!! ئه‌ی بۆ نمونه‌یه‌كمان له‌نمایش یان له دانیشتن و نووسینه ڕه‌خنه‌ییه‌كاندا نه‌بینی؟! به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ربڵێین نایزانێت !! ئه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره سه‌رقاڵی چییه‌و به‌نیازی چییه‌و كه‌ی ده‌گاته ئه‌و باوه‌ره‌ی كه تیۆری كار بكات و شاره‌زایی له‌باره‌یانه‌وه هه‌بێت ؟!!! من لێره به‌داو واز له‌م پرسیاره جه‌رگ بڕانه دێنم كه به‌ڕاستی نه‌ك وه‌ڵامم ده‌ست نه‌كه‌وتوه به‌ڵكو زۆر له‌سه‌ر ی برۆم ڕه‌نگه ڕه‌شبینی بم كوژێت !!به م شێوه یه به خێرایی له‌م چێوه‌یه تیۆریه‌دا ڕه ت ده‌بم ، به‌و ئومێده‌ی هه‌ركه‌س به‌ییه‌وه گرنگه بۆی بگه‌ڕێته‌وه نوووسه‌ر به مجۆره دایڕشتووه : – تیۆری واتسۆن و ڕه‌فتارگه‌رایی كلاسیك . – چه‌مكه كانی ڕه‌فتارگه‌رایی نوێ وه‌كو : ( كلارك هول ، دولارد و میللر ) و هتد..
دواتر نووسه‌ر دێته سه‌ر باسكردنی ئه‌نجام و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م به‌شه‌ی كه تایبه‌ته به ڕه‌فتارگه‌راكان و سودی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌مان بۆڕوون ده‌كاته‌وه ده‌رباره‌ی كه‌سێتی كه بریتیه له وه‌ی ته‌قینه‌وه‌و بڵاو بوونه‌وه‌یه به‌ڕووی یفره تیۆری و دروستكردنی جیاوازی و دووركه‌وتنه‌وه له تاك ڕه‌هه‌ندی و تاك تێگه‌یشتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و قسه‌ی هه‌مه‌جیانه‌و له خۆوه قسهركردن ده‌رباره‌ی كه‌سێتی كه بێگومانم ئه‌مه ئازاری شانۆكارانیشه له دوای هه‌ربه‌رهه‌مێك و هه‌ركه‌س به‌وجۆره تێی ده‌گات كه عه‌قڵی دهیبرێًت و به پیًی ئه‌و ئاسته سنوردار‌و كورته ی خۆی بڕیاری ناجۆر ده‌دات و له‌م هه‌نگاوه‌وه به ئومێدم هه‌مووان به‌ر پرسیارنه بگه‌ڕینه‌وه بۆناو سیستم و چێوه‌ی تیۆری بۆ كهسێًتی .
” كه توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و به‌رهه‌ڵستی تیۆره‌كه‌ی ” سێر فره‌نسیس گاڵتۆن” كرد به‌ناوی ” چاكسازی نه‌سل ” و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی مراهیقه ئه‌مریكیه‌كان له‌ئه‌نجامی قه‌یرانی ئه‌ندامی و باڵغ بوون نییه به‌ڵكو به‌ر ئه‌نجامی قورسی و ئاڵۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگایه به‌ڕای ئه‌و و ڕای گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای ناوبانگ و ئه‌فسانه‌ی كۆمه‌لگه‌ی ئاشتی و سهربهخۆو ڕه‌گه‌زیه . پاشان نووسه‌ر باسی ئه‌نترۆپۆلۆژیستی سۆسیالستی ” دێریك فریمان ” ده‌كات له‌ساموا كاری له‌سه‌ر ئه‌م توێژه‌ره كرد ” مه‌به‌ستم مید” له‌ماوه‌ی ده‌ساڵدا . دۆزینه‌وه له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا به پێچه‌وانه‌ی دوژمنایه‌تیه‌وه كه شێوه‌یه‌كی ته‌رتیبی و ئامانجدارو پڕ ململانێیه خاڵی سه‌ره‌كی له كتێبه‌كه‌ی “مید” بوونی وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و جه‌نگه له ئهمریكاو فه‌ره‌نسا كه توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌به‌ن به‌ڕێوه كه دواتر ده‌بنه داهێندراوی نمایشی و هۆكاره رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌تایبتمه‌ندی ڕه‌گه‌زیان هه‌یه . له‌م ڕوه‌وه پشكێكمان ده‌داتێ به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆ‌و پله پله‌یی و دژ ده‌رباره‌ی كه‌سێتی. بیركردنه‌وه‌ی “مید” دیراسه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌پاڵ لایه‌نه سێكسی و ڕه‌گه‌زی و مرۆییه‌كه‌ی له‌ڕووی سروشتی و رۆشنبیری و سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه بۆ چاخ و ژیارێكی تر ، ئه‌وه‌ی قورسه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه پیاوێك بێت و ببێته باوك به‌ڵام زۆر ئاساییه ژن بێته دایك و ژنی پیاوێك .
كه‌سێتی له تێڕوانینی ڕه‌فتارگه‌را كانه‌وه :
وه‌كو پێشتر له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌مدا باسم كرد ، چه‌ندین تیۆر‌و قوتابخناه‌ی تایبه‌ت بهكهسیئَتی هه‌ن كه بۆچوونی دژ‌و لێك دوور یان لێك نزیك و چونیه‌ك و زۆریت تریشی تیا به‌دی ده‌كه‌ین كه من پێم باشه زۆر بهخیرَرایی ئه‌م كتێبه نمایش بكه‌م و دواتر خوێنه‌ر خوی ئازاد بێت له بڕیایردان ، به‌نیسبه‌ت شانۆكارانیشه‌وه بگه‌ڕینه‌وه بۆ تیۆره‌كان و له بایه‌خ و گررنگیان تێبگه‌ن و وابكه‌ن له خۆوه و سه‌رپێی له‌تیۆرێك په‌سه‌ند یان ڕه‌ت نه‌كه‌نه‌وه به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژێده‌ره ڕه‌سه‌نه‌كان و به پێی پێویستی به‌رهه‌مه‌كه سوود وه‌ربگرن و بتوانن خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت ڕه‌نێو بهێنن و له م پێناوه‌شدا له‌م به‌شه‌ی خوێندنه‌وه‌كه‌مدا كه‌ده‌بێته دوابه‌شی كاركردنم له‌م كتێبه دا به‌شێوه‌یه‌كی پانۆرامی درێژه ی ده‌ده‌مێ به هیوای ئه‌وه‌ی سوودێكی هه‌بێت .
نووسه‌ر ئه‌م كتێبه ” سیمۆن كڵاپیه ” به باسكردنی تیۆره‌كه‌ی ” واتسۆن ” به‌رده‌وام ده‌بێت و باسی مانیفێسته‌كه‌ی ساڵی 1913 ده‌كات كه بووبه خاڵی وه‌رچه‌رخان لای ڕه‌فتارگه‌راكان كه‌له ڕاستیدا ئه‌و به‌یانه له‌سه‌ره‌تادا شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و تازه‌نه‌بوو به‌ته‌واوی ، به‌ڵكو چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی ده‌رباره كرا‌و دواتر بنه‌ماكانی چه‌سپێندران و پێش ئه‌و مێژووه زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی ده‌روونناسی فزیۆلۆژی بوون . ” فه‌خنه ” وه‌كو بیریارێكی باو سه‌رقاڵی “میتا – ئه‌ودیو” ی شته‌كان بوو له‌هه‌مان كاتدا له ده‌رونناسیی ئه‌ندامیدا وپاشان “فۆنت” وه‌كو مامۆستای یاریده‌ده‌ری فیزیایی و “هلمولتز” یش له هایدلبێرگ و له‌فه‌ره‌نسا “ج. دۆما ” باسی له په‌رچه‌كرداری جه‌سته‌یی ده‌كرد له‌كاتی هه‌ڵچووندا . هه‌روه‌ها له ڕوسیا ” ستشنۆڤ ” و به‌سه‌ر په‌رشتی “پاڤلۆڤ ” گۆڕانكاری ڕویاندا و ئه‌مریكی و ڕووسیه‌كان شعوریان كرد به ڕه‌فتارو ناساندیان په‌یوه‌ندی ڕه‌فتارگه‌راكان به ” مادی میكانیكه‌وه ” به‌ڕووی ئاڵۆزی و ئامێر گه‌راییدا كرایه‌وه‌و بووبه میراتگری فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌پستراكت و بیریارانی وه‌كو ” ئۆگست كۆمت” توێژینه‌وه‌ی ریاڵتی شعوریان كرد و ڕتیان كرده‌وه .
لێره به‌دوواوه نووسه‌ر “سیمۆن كڵاپیه ” دێته سه‌رباسی زۆرێك له تیۆریه‌كان و توێژینه‌وه‌ی ئه‌زموونی و زانستی سه‌ر ڕێگا خران به‌ره‌و ئامانجی تر و چه‌مكی كه‌سێتی نه‌بووه چه‌قی ئه‌و توێژینه‌وانه به‌ڵكو بون به‌كلیل بۆ كردنه‌وه‌ی رده‌رگای ڕاڤه‌ی سایكۆلۆژی . تێكه‌ڵیه‌ك به‌دیده‌كرێت له‌وێنه‌ی مرۆڤ و كه‌سێتیدا و” هۆپنه‌ر” به‌مجۆره و به‌پێی چه‌ند بنه‌مایه‌ك له‌وانه : ( نه‌وه “وه‌چه‌یی” یه ) ، (میكانیكیه) ، ( ژینگه‌ی) یه، (چێژه) ، ( سه‌ركه‌وتنه له‌كاردا) .
*دیمه‌ن وڕه‌فتار :
نووسه‌ر له‌م به‌شه‌دا زیاتر باسی په‌رچه‌كردار ده‌كات وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌و له‌ئه‌نجامی وروژاندنه ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كانه‌وه . وه‌كو چۆن باسی ” پاڤلۆڤ ” و ” شینۆڤ” ده‌كات و ڕێسایه‌ك دیاری ده‌كات ئه‌ویش بریتیه له : ( S) ده‌بێته وروژێنه‌ری ( R) و ده‌بێته (په‌رچه‌كردار) . پرسیاری م‌من لیرَهدا ئه‌مه‌یه ئه‌كته‌ری شانۆ له كوردستان له‌كاتی نواندندا ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له تیۆرێكی له‌م جۆره‌دا؟! من به‌داخه‌وه‌م بۆوه‌ڵامه‌كه‌ی چونكه دڵخۆشكه‌ر نیه بۆنمونه باوا داینێین كه ده‌یزانێت و ده‌توانێت !!! ئه‌ی بۆ نمونه‌یه‌كمان له‌نمایش یان له دانیشتن و نووسینه ڕه‌خنه‌ییه‌كاندا نه‌بینی؟! به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ربڵێین نایزانێت !! ئه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره سه‌رقاڵی چییه‌و به‌نیازی چییه‌و كه‌ی ده‌گاته ئه‌و باوه‌ره‌ی كه تیۆری كار بكات و شاره‌زایی له‌باره‌یانه‌وه هه‌بێت ؟!!! من لێره به‌داو واز له‌م پرسیاره جه‌رگ بڕانه دێنم كه به‌ڕاستی نه‌ك وه‌ڵامم ده‌ست نه‌كه‌وتوه به‌ڵكو زۆر له‌سه‌ر ی برۆم ڕه‌نگه ڕه‌شبینی بم كوژێت !!به م شێوه یه به خێرایی له‌م چێوه‌یه تیۆریه‌دا ڕه ت ده‌بم ، به‌و ئومێده‌ی هه‌ركه‌س به‌ییه‌وه گرنگه بۆی بگه‌ڕێته‌وه نوووسه‌ر به مجۆره دایڕشتووه : – تیۆری واتسۆن و ڕه‌فتارگه‌رایی كلاسیك . – چه‌مكه كانی ڕه‌فتارگه‌رایی نوێ وه‌كو : ( كلارك هول ، دولارد و میللر ) و هتد..
دواتر نووسه‌ر دێته سه‌ر باسكردنی ئه‌نجام و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م به‌شه‌ی كه تایبه‌ته به ڕه‌فتارگه‌راكان و سودی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌مان بۆڕوون ده‌كاته‌وه ده‌رباره‌ی كه‌سێتی كه بریتیه له وه‌ی ته‌قینه‌وه‌و بڵاو بوونه‌وه‌یه به‌ڕووی یفره تیۆری و دروستكردنی جیاوازی و دووركه‌وتنه‌وه له تاك ڕه‌هه‌ندی و تاك تێگه‌یشتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و قسه‌ی هه‌مه‌جیانه‌و له خۆوه قسهركردن ده‌رباره‌ی كه‌سێتی كه بێگومانم ئه‌مه ئازاری شانۆكارانیشه له دوای هه‌ربه‌رهه‌مێك و هه‌ركه‌س به‌وجۆره تێی ده‌گات كه عه‌قڵی دهیبرێًت و به پیًی ئه‌و ئاسته سنوردار‌و كورته ی خۆی بڕیاری ناجۆر ده‌دات و له‌م هه‌نگاوه‌وه به ئومێدم هه‌مووان به‌ر پرسیارنه بگه‌ڕینه‌وه بۆناو سیستم و چێوه‌ی تیۆری بۆ كهسێًتی .
- تیۆره نمونه‌ییه‌كان :
توێژه‌ر “سیمۆن كڵاپیه ” له‌م به‌شه‌ی كتێبكه‌یدا شه‌رحی ئه‌و ده‌ربڕین و سیما و نمونانه‌مان بۆده‌كات كه له ڕوویی تیۆریه‌وه گرنگن و پێویسته بایه‌خیان پێبدرێت و به باوه‌ڕی من بۆ ئه‌كته‌ر زۆر گرنگه بتوانێت كاریان له‌سه‌ر بكات و شاره‌زایی هه‌بێت له‌باره‌یانه‌وه …. كه‌سێتی له ڕوانگه‌ی ئه‌م تیۆریانه‌وه له ئزموونهوه وه‌رده‌گیرێن و ئاڵ‌و گۆڕیان به‌سه‌ردا دێت و توێژه‌ر چه‌ندین نمونه من لهوتیۆریانه پێشكه‌ش ده‌كات له‌وانه : ( نمونه خۆرسكه‌كان ) ، (نمونه تشكیلیهكان ) ، ( نمونه ده‌رونیه‌كان ) ، ( نمونه كانی وه‌رگرتنی سروش له شیكاری ده‌رونی )،(نمونه‌كانی هه‌ڵویست و تصرفات ) وهتد….. پاشان نوێژه‌ر دێته سه‌ر هه‌ڵسنگاندن و ئه‌نجامی به‌شه كه كه به باوه‌ڕی من زۆر پێویسته ئه‌كته‌ری شانۆ شاره‌زایی و مه هارهتی خۆی له‌م ڕووه‌وه بهگهبڕ بخات .. - تیۆر هۆكاریهكان : توێژه‌ر له‌م به‌شه‌ی كتێبه‌كه‌یدا دێته سهرباسكرنی چه‌ندین میتۆدی جۆراو جۆری هۆكاری و من لێره‌دا ته‌نها ئاماژه به‌ناوه‌كانیان ده‌كه‌م زۆربه‌خێرایی : شیكاری هۆكاری ، شیكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی كه‌سێتی له‌وانه :” ریمۆن كارتڵ ، هانس جۆرج ..) و پاشان توێهر دێته سه‌رباسكردنی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م به‌شه و بۆچوونه‌كانی خۆی چڕده‌كاته‌وه .
- تیۆره‌كانی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی :
- ئه‌و بۆچوونانه‌ی نووسه‌ر ” سیمۆن كڵاپیه” خستونیه‌ته ڕوو من لێره‌دا زۆر به‌په‌له ته‌نها چه‌ند سهرقهڵهمێكی بخه‌مه روولهوانه : ( نمونه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌رباره‌ی كه‌سێتی ، پێكهاته‌ی كه‌سێتی ، قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی لبیدۆ، زانستی كه‌سێتی و شیكردنه‌وه‌ی تیۆری و هتد ….) كه به‌ڕای من مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێك له‌و سه‌ره‌قه‌ڵه‌مانه شایانی توێژینه‌وه‌ی سهربهخۆو گفتوگۆی فراوانن ، هه‌رله‌به‌رئه‌وه به گرنگم زانی قسه له‌سه‌ر كردنی بووه‌ستێنم بۆكاتێكی تر‌و ده‌رفه‌تی تر..پاشان نووسه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن ی خۆی بۆئه‌م به‌شه‌ش پێشكه‌ش ده‌كات .
*ئه‌نجام :
ئه‌نجام یان كۆتایی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لای نووسه‌ر پیاچوونه‌وه‌یه‌كی خێرایه به تیۆره‌كان كه‌سێتی و باس له‌وه‌ده‌كات كه‌به‌و شیكاریه خێرایانه ئه‌و تیۆرانه هه‌ڵناسه‌نگێندرێن و پێویستمان به‌وه‌یه كه بیانخوێنینهوهو جه‌ده‌لیان له باره‌وه بكه‌ین و گفتگۆو قسهلهسهركردنیش له‌م باره‌یه‌وه كراوه‌یه بۆهه‌ركه‌سێك بیه‌وێت قسه‌ی جیاوازتر‌و توێژینه‌وه‌ی زیاتری هه‌بێت و منیش وه‌كو كۆتایی بۆئه‌م كتێبه پێشنیاز ده‌كه‌م بۆهاوڕێ شانۆ كاره‌كانم كه له م قۆناغه‌دا كار به‌تیۆر بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ژیده‌ره گرنگ و جیهانیانه‌ی كه ئێمه وه كو كورد فه‌رامۆشمان كردوون و نه‌مان خوێندووونهتهوه جا له‌به‌ر هۆكارێك بێت ، به‌و ئومێده‌ی كارێكم كردبێت شایسته‌ی له‌سه‌ر وه‌ستان بێت .