چه‌ند ره‌خنه‌یه‌کی دۆستانه.. فه‌ریق م حه‌وێزیی
دیارده‌ی له‌سه‌ر یه‌کتر نووسین و تێکه‌ڵکردنی په‌یوه‌ندی شه‌خسی و فاکته‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی دنیای ئه‌ده‌ب، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو نووسین و رانان و لێکۆڵینه‌وه‌کان زه‌ربی سفر بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر له راستیشدا شتێك بن به ناوی لێکۆڵینه‌وه‌ی ره‌خنه‌ییه‌وه! چونکه ئه‌سته‌مه که‌سێك پسپۆڕی بواره‌کانی شانۆ و سینه‌ما و رۆمان و چیرۆك و شیعر بێت له یه‌ک کاتدا و له‌سه‌ر هه‌موویان بنووسێت و له هه‌مانکاتیشدا ره‌خنه‌نووسی ئه‌و بوارانه‌ش بێت، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی دنیای تایبهتمهندیبوونیی پێشکه‌وتنی ره‌وتی مۆدێرنه، به‌ڵام لای ئێمه‌ی کوردی باشوور هه‌موو شته‌کان وه‌ك چێشتی مجێوریش تێکه‌ڵ ده‌بن و ته‌نانه‌ت تاریك و روون له یه‌کتر جودا ناکه‌ینه‌وه، چونکه ئه‌و 2 حیزبه‌ی ده‌سه‌لاتی باشوور ماوه‌ی زاید له 28 ساڵه مه‌سخی مه‌عریفه‌و بوونیان کردووین و هه‌موو ره‌سه‌نایه‌تی و جوانییه‌کیان له‌بنه‌وه هه‌ڵکێشاوه‌و خه‌ڵکیشیان شهوکوێرکردووه.
جا ئه‌و ئه‌دیبانه‌ی له‌به‌رانبه‌ردا له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نووسن له دوو رووه‌وه نووسینه‌کانیان جێی بایه‌خ نابێت و به شێوه‌یه‌کی نیوترال و زانستی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکرێت و ته‌نانه‌ت کۆی نووسین و ئایدیاکانی ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌خرێته ژێر نیشانه‌ی پرسیاره‌وه.
له‌مباره‌وه گه‌ر چاوێکی خێرا بخشێنین به‌و نووسینه‌ی کاک داستان به‌رزان که له 7/6/2019 له‌سه‌ر رۆمانی (له‌دایکبوونی دووه‌م)ی پێشڕەو عەبدوڵڵا نووسیویه‌تی، ئه‌وا زوو نهێنییهکهیمان بۆ ئاشکرا ده‌بێت کاتێك ببینین که چۆن هه‌ر دوای 5 رۆژ کاک داستان هه‌واڵی کتێبێکی نوێی خۆیمان پێ ده‌دات به ناوی [ لە نەخۆشییەک دەترسم نامەوێت ناوى لەم کتێبەدا هەبێت] شیعر: داستان بەرزان…….. توێژینەوەى: پێشڕەو عەبدوڵڵا.
سه‌ره‌تا کاک داستان ده‌رباره‌ی رۆمانه‌که‌ی پێشڕه‌و عه‌بدوڵڵا ده‌نووسێت:
Dastan Barzan
7 June •
[ ڕۆمانێکى جوان و شایەنى خوێندنەوە
ئەوەى لەم ڕۆمانەدا سەرنجیبردم جیاواز لەو شەپۆلەى ئەم دواییەى نوسینى ڕۆمان لەلایەن کەسانى گەنج یان تازە لە بواری نووسینى ڕۆماندا ئەوەبوو کە نووسەر بەئاگاییەوە دەستیداوەتە نووسینى ڕۆمان، ئاگادار لە ئەدەب، فیکر، دەروونناسی و کۆمەڵناسی،…. بەتایبەتر لەو بابەتەکەى کردوویەتییە کۆنسێپتى ڕۆمانەکەى، بۆیە توانیوویەتى هونەرمەدانە بەسەر زۆر لایەنى کارەکەییدا زاڵ بێت و وا‌بکات لە پاش خوێندنەوەى خوێنەر نەک هەست بە پەشیمانى بەڵکو دڵخۆش بێت بەوەى ڕۆمانێکى دیکەى کوردى جوانى خوێندەوە.]
هه‌روه‌ها کاک داستان ئاوهاش دوای 5 رۆژ هه‌واڵی کتێبه شیعرییه‌که‌ی خۆیمان پێده‌دات:
Dastan Barzan
11 June at 23:25 •
لە نەخۆشییەک دەترسم نامەوێت ناوى لەم کتێبەدا هەبێت
شیعر: داستان بەرزان
توێژینەوەى: پێشڕەو عەبدوڵڵا
تابلۆی ناوەوە: محەمەد ناکام
دیزاینى بەرگ و ناوەوە: محەمەد زاری
……………………………………………….
بەم نزیکانە چاپ و بڵاودەبێتەوە
نازانم تا چه‌ندێك هاوڕامن به‌وه‌ی دنیای شیعر‌و ڕۆمان زۆر له‌یه‌کتر جیاوازن و هه‌ریه‌که‌یان شاره‌زایی جیاوازی گه‌ره‌که، که‌چی لێره‌دا ده‌بینین شاعیر له‌سه‌ر رۆمان ده‌نووسێت و رۆمان نووسیش له‌سه‌ر شیعر!
جگه له‌مه‌ش زۆربه‌ی ئه‌و شیعرانه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوده‌بنه‌وه هه‌ر خاوه‌نی یه‌ك سیمای گشتین و لێره‌دا هه‌ندێکیان باس ده‌که‌ین و له بواری پراکتیکدا نموونه‌ی چه‌ند شیعر‌و شاعیرێك ده‌هێنینه‌وه:
1-به‌کارهێنانی زمانی فه‌یسبوك بۆ نووسینی شیعر، زۆربه‌ی خوێنه‌رانیش هه‌ر ئه‌و زمانه‌یان ده‌وێت.
2- خود‌و خه‌مه‌کانی شاعیر ده‌بنه چه‌ق و هه‌موو شته‌کانی تر له ده‌وری ئه‌و خوده تێکشکاو و قوپاوهدا ده‌خولێته‌وه.
3- ساده‌بوونه‌وه‌و یه‌ک دیویی شیعره‌کان.
4- ده‌ربڕینی راسته‌وخۆ و دوورکه‌وتنه‌وه له ره‌گه‌زه سه‌ره‌کییه‌کانی شیعر که خه‌یاڵ و سیمبوڵ و میتافۆڕو بابه‌تیبوون وئیستاتیکاو نازکی و تییمی جوداو نوێیه.
5-له‌م شیعرانه‌دا زیاتر به‌کارهێنانی شێوازی داڕشتنی فیکری و فه‌لسه‌فی و په‌خشان زاڵه نه‌ك شیعرییه‌ت که له باشترین باردا موخاته‌به‌ی ویژدان ده‌که‌ن.
6- شاعیره‌کان بێ گرفت ده‌ژین و خۆیان له دووی خه‌م ده‌گه‌ڕێن و هه‌میشه خۆیان وه‌ك قوربانی داده‌نێن، ئیتر نازانین کێ جهللادهکهیه؟ جا ده‌پرسین ئایا ده‌بێت له واقیعدا ئه‌و شاعیرانه خاوه‌نی هه‌ندێك له‌و روئیایانه بن؟
7/ به‌کارهێنانه‌وه‌ی زاراوه‌کانی یه‌کتری وه‌کو: برین ، مۆدێرنه، ره‌شبینی و خۆکوشتن، عه‌به‌س….
- بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و پشکه تیۆرییه‌ی باسمان لێوه‌کردن، ئێستا نموونه‌ی پراکتیکی له نموونه‌ی 3 شاعیره‌وه ده‌هێنینه‌وه که هاوشێوه‌ییه‌کی زۆر له شێواز‌و دنیابینی و زماندا له نێوانیاندا ده‌بینرێته‌وه، ئه‌وانیش: داستان به‌رزان ، ئاکار محه‌مه‌د، رامیار مه‌حموودن.
أ/ سه‌ره‌تا داستان به‌رزان ئاوها له خۆی ده‌دوێت و پاشان زمانی ئاخاوتن له هه‌مان کۆپله‌دا ده‌بینینه‌وه که ئامۆژگاری راسته‌وخۆی خوێنه‌ران ده‌کات و ته‌نانه‌ت وشه‌گه‌لێکی زۆر ناشیعریش به‌کاردێنێت وه‌ك (ده‌عوه‌تی منیت)
من لەو شاعیرانە نیم کە بە بۆنى باران هەڵدەخەڵەتێن
سەرەتا گرنگە بزانیت
بۆ خوێندنەوەى ئەم شیعرە پێویستە نێتت هەبێت و
ئەم لاپەڕانە بە پارە دەبنە پانتاییەکى سپی
من ئەو پارەیەت لێناسەنم و
بگرە پاسۆردى وایفایەکەشم
دەعوەتى منیت بۆ ئەم دێڕانە.
خۆشبەختى پەیوەندى بە تەندروستییەوە هەیە
من بە دەرمان تێیدەپەڕێنم ڕۆژەکانم
ئێستا گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین چۆن شاعیر رامیار مه‌حموودی شاعیریش شته عاده‌تییه‌کانی رۆژانه دههؤنێتهوهو ده‌یکات به شیعر، ئه‌وا ده‌بێ بپرسین ئایا چ هونه‌رو داهێنانێک له‌م زمانه‌دا وه‌ك زمانی شیعر ده‌بینرێته‌وه؟:
دەربارەی هەموو شتێک ئەزانم
ئەزانم ئەستێرە لە شەوی ساماڵدا
ئەدرەوشێتەوە
باڵندە ئەفڕێت
ماسی لەئاودا ئەژی
خەڵک منداڵەکانیان ئەنێرن بۆ قوتابخانە
ئەو شتانەی من ئەیانزانم زۆرن.
ئاگاداری ئەوەم مرۆڤ دوو پێی هەیە
ئەتوانێت پیاسەی پێ بکات و
ئەشتوانێت بە ڕاکردن بڕوات
هه‌روه‌ها ئاکار محه‌مه‌دیش له باسکردنی خود و دووباره‌کردنه‌وه‌ی وشه‌ی برین ئاوها کۆپله شیعرهکانمان به زمانێکی راسته‌وخۆ بۆ ده‌خوێنێته‌وه:
جگە لە کەمێک برین
زۆرێک لە ئازاری یەک لە دوای یەک
ئیدی ئەم نیشتیمانە
لە ناو برینەکانمدا ناشارمەوە
له کاتێکدا شاعیر رامیار مه‌حموود له شیعری (سه‌رگوزوشته‌ی پیاوێكی تاریك) دا ئاوها به‌کارهێنای وشه‌ی برین و زه‌قکردنه‌وه‌ی خود پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه:
دۆسته‌كانم ناتوانن له برینی من بگه‌ن
ب/ له‌باسکردنی دووباره‌ی زۆربه‌ی شاعیرانی ئه‌م نه‌وه‌یه له‌سه‌ر ژیانی مۆدێرن، وه‌ك چۆن داستان به‌رزان له شیعری (بووم بە ژێر ڕۆژە خێراکانى مۆدێرنەوە)دا ده‌نووسێت:
نامپەرژێت بزانم، کامە ڕەنگى جل و بەرگم لێدێت
من بانگەشەى نائومێدى ناکەم
جیهان خۆی ڕەشە
هه‌روه‌ها له‌م باره‌وه‌و بۆ زیاتر تیشکخستنه سه‌ر ره‌فتاری مرۆڤی مۆدێرن، ئاکار محه‌مه‌دیش له پارچه شیعرێکدا ئاوها ده‌نووسێت:
دەمویست ژیان باش بووایە،
ببوورە دەمویست مرۆڤ کابوس نەبووایە.
مرۆڤەکان خووی یەکیان گرتووە،
مرۆڤەکان پۆشاکەکانیان ڕۆیشتن و،
نانخواردنیان لە یەک دەچێت،
مرۆڤەکان لە یەک ده‌كه‌م
هه‌روه‌ها له شیعرێکی تردا‌و له باسکردنی نه‌هامه‌تیه‌کانی ژیانی مۆدیرندا هه‌ر داستان به‌رزان ده‌ڵێت:
مارکێتەکانى لە ئێمەدا خۆیان ساغ دەکەنەوە
شوشە و نایلۆن و دەبەکانى لە ئێمەدا نوقم دەبن
جارێکی تر به‌م نموونه‌یه‌ی ئاکار محه‌مه‌د زیاتر خاڵی مه‌به‌ست لای خوێنه‌ر روون ده‌بیته‌وه سه‌باره‌ت شێوازی مۆدێرن که زۆربه‌مان ئه‌زموونی ده‌که‌ین و ده‌یبینین، که له پارچه‌یه‌ك شیعردا زۆر سادانه ده‌نووسێت:
مرۆڤ
مرۆڤی ڤیاگرا
مرۆڤی ڕێستۆرانتەکان
مرۆڤی پۆشاکە مارکەکان
مرۆڤی جەبانی ناو سایتەکان
مرۆڤی دونیایەکی تازە…تازە!
دەزانم ئەم قسانەتان پێناخۆشە
ج/ جارێکی تر زه‌قکردنه‌وه‌ی خود‌و وه‌سفکردنی خود به جیاکردنه‌وه‌ی له گشت له‌م کۆپله‌یه‌ی داستان به‌رزاندا به روونی دیاره که گه‌واهیده‌ری وته‌که‌ی سه‌ره‌وه‌مانه:
من هاتوومەتە دونیاوە
بۆ ئەوەى حاڵم ئاسایی نەبێت
هه‌روه‌ها له‌م رووه‌وه نموونه‌ی کۆپله‌یه‌کی ئاکار محه‌مه‌د ده‌هێنینه‌وه که ئه‌ویش زۆر شێوازی نووسینی شیعری سه‌ر به‌م ره‌وته‌یه و ده‌ڵێت:
ڕاستیەک لە ئەزمونی ژیانم
تاڵییەك كە بە بەرم نەدەبو
بۆ ئەوەی ون نەبم نوسیم و بڵاوم کردەوە….
ئاخر بۆ نەفرەت لە هەموو دوونیا نەکەم
شاعیر رامیار مه‌حموود هه‌رچه‌نده ئه‌زموونی له دوو شاعیره‌که‌ی تریش زیاتره، به‌ڵام زۆر خاڵی هاوبه‌ش له نێوان به‌رهه‌مه شیعرهیهکانی ئه‌م شاعیره‌و شاعیرانی تری هاونه‌وه‌کانی ده‌بینرێن وه‌ك له پارچه‌یه‌ك شیعردا ئه‌ویش ئاوهاوهسفی خود ده‌کات و زه‌قی ده‌کاته‌وه:
من باڵ بۆ ژیان دروست ئەکەم
هەموو ئەوەی هەمە دەنگێکە
من حەزم لە دەنگی خۆم هەیە
د/ به‌کارهێنانی زمانی ناشرین و ته‌نانه‌ت جنێو و دورکه‌وتنه‌وه له به‌ها به‌رزه‌کان له‌م شیعرانه‌دا میزاج و سه‌لیقه‌ی خوێنه‌ر له دنیای داهێنان و ئه‌فراندنی شیعریی دوور ده‌خه‌نه‌وه وه‌ك له شیعرێکدا داستان به‌رزان ده‌ڵێت:
مۆدێرنە گویکردۆتە هەستمانەوە
ئێستا کە ئەم شیعرە دەنوسم
بە چات سێکس لەگەڵ هۆمۆیەک دەکەم لە ئەمریکا
ئاکار محه‌مه‌دیش له‌م باره‌وه به‌م نموونه‌یه‌دا ده‌خه‌ینه ناو ئه‌م ره‌وته‌وه:
ئێستا لە گەڵ گۆرانیەکانی داریوشدا
ئەم سایتە دەکەمەوە Xnxx و
دەسپەر بەسەر ژیاندا لێدەدەم
بەسەر سەتەلایت و کەناڵە موشەفەرەکان.
خۆشم دەویستی لەو زەمەنە
هه‌روه‌ها شاعیر رامیار مه‌حموودیش سه‌باره‌ت ژیانی مۆدێرن و به‌کارهێنانی زمانی زبر‌و بازاڕیی ده‌نووسێت:
ئەم شارانە جلوبەرگێکن لە ئاسن
ئێمە مناڵەکانی سەردەمی تۆفانین
من ئەو ڕۆژانە ئەگێم کە ئێوە ئەڵێن جوانە
هه‌روه‌ها له‌م رووه‌وه‌و بۆ ده‌رخستنی راده‌ی بێزاریی و عه‌به‌سی شاعیر، رامیار له شیعرێکی تردا ئاوها ده‌ڵێت:
خوایە گیان ئەوەندە بێزارم خەریکە
گوو لە دەم و قنگمەوە دێتەوە دەرەوە
هه‌روه‌ها جارێکی تر رامیار ره‌فزی بیرکردنه‌وه‌ی ئیجابی و سوود به‌خش ده‌کات و هانی خوێنه‌ران ده‌دات به‌ره‌و پوچگه‌رایی ته‌واو هه‌نگاو بنێن کاتێك ده‌ڵێت:
ئەگەر ئەزانیت بیر ئەکەیتەوە بۆ ئەوەی سودێکی هەبێت
باشتر وایە بیر نەکەیتەوە
هـ/ بۆشبوونی ناخ و رۆتین بوونی ژیان بێهیوایی ده‌خولقێنێت و ئیراده‌ی گۆڕانکاری و داهێنان و نوێبوونه‌وه ده‌کوژێت، له جیاتی گه‌ڕان له دوای ئه‌لته‌رناتیڤی هیوابه‌خش، ئه‌وا خۆ مه‌ستکردن و دوورکه‌وتنه‌وه له کرۆکی چاره‌کان به هێنانه ناوه‌وه‌ی بابه‌ته مودمینهکان که زۆر له شاعیران گیرۆده‌ی بوون، وه‌ك داستان به‌رزان ده‌ڵێت:
نە بە عارەق و ویسکى خواردنەوە
نە بە جگەرە و نێرگەلەکێشان
نە بە ئەفیون و کۆکاین و هێرۆین
نە بە ئارتین و سۆماڵدرین و بیلمۆ
ژیان بەڕێوەناچێت.
لە مۆدێرنەدا تاقەتت نییە بژیت
هه‌روه‌ها ئاکار موحه‌مه‌دیش له‌م باره‌وه ئاوها له شیعری (شروبخۆرهکان)دا ده‌نووسێت:
بیست و شەشی سێ بوو، ھەڵبەتە ساڵەکەیم لە یاد نەماوە؛
بووم بە شرووبخۆر.
لەبەر ئەوە نا مودمینم و ھیچم لە یاد نەماوە،
لەبەر ئه‌وەیە مر‌ۆڤم و، تف لەم چارەنووسە دەکەم
شاعیر رامیار مه‌حموود له شیعری (ره‌شنووسی پیاوێكی ڕه‌ش) زۆر به روونی ئه‌و پوچگه‌رایی و رهشبینییهمان به زمانێکی ساده‌ی رۆژانه بۆ وێنا ده‌کات و هانی خوێنه‌ره‌کانیشی ده‌دات که هه‌ر ئه‌وه کۆتایی ڕێگایان بێت:
ئه‌م بێ هوده‌ییه..،
زۆر به خێرایی له خوێنمدا ئه‌گه‌ڕێ..
زۆر به قوڵی له ڕۆحمدا حه‌شار دراوه..
له سه‌رما ئاژاوه‌یه‌ك هه‌یه بۆ خۆكوشتن
ته‌نانه‌ت رامیار شیعریش ده‌به‌ستێته‌وه به خراپه‌کاریی و وێرانکردنی بوونی مرۆڤ و هێنانی خه‌م و ته‌نیایی و ره‌شبینی و بوده‌ڵه‌یی بۆیان، جا داخۆ ده‌بێت ئه‌وه زمان و په‌یامی شیعر بێت، گه‌ر شیعر په‌یامێکی هه‌بێت؟ ئیدی ئه‌وانه‌ش تا ئێستا شیعریان نه‌خوێندۆته‌وه ده‌ڵێن هه‌ر باشمان کرد ئێمه‌ش شیعرمان نه‌خوێنده‌وه تا ئاوها ماڵمان وێران نه‌بێت:
ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەبم بە شاعیر
پێکەنینی مرۆڤ پڕ ئەکەم لە گریان
ئاسودەییان بۆ هەتا هەتایە خاپور ئەکەم
هەموو مرۆڤێک ئەکەم بە عاشقێکی تەنیا
وایان لێئەکەم بە کەڵکی کارکردن نەیەن و
لە شوێنی ئیشەکانیان دەر بکرێن
………………
به‌ره‌نجام:
من ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و شاعیرانه ده‌که‌م ناویان هاتووه‌و ئه‌وانه‌ش ئاوها ده‌نووسن و ناویان نه‌هاتووه، لانی که‌م به بوارێکی فه‌رهه‌نگییه‌وه مژیلن و باشتره له چه‌کدارێتی، هیوادارم زوویرو دڵگران نه‌بن، ته‌نیا مه‌به‌ست له‌م نووسینه خه‌می شیعر بووه و هیچی تر نا، ئه‌مه‌ش دیدگای منی خوێنه‌ره بۆ ئه‌و جۆره به‌رهه‌مانه، ئه‌گینا وه‌کو تاکه‌که‌س و خودی شاعیره‌کان ئه‌وا زۆر ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆیان، له کاتێکدا من به‌س به‌رکه‌وتنم بووه بۆ به‌رهه‌مه‌کان و له پێشیشه‌وه هیچیانم نه‌بینیوه‌و ناناسم، ئه‌م نموونانه‌ش ڕێژه‌ی %85ی شیعری ئێستا ده‌گرێته‌وه، حه‌زیش ده‌که‌م هه‌مووان ئاوها به مه‌وزوعی باسی کێشه‌و قه‌یرانی شیعری هاوچه‌رخ و مۆدێرن بکه‌ین و له‌و بڕوایه‌دام زۆر سوودی ده‌بێت و سنوورێك بۆ ئه‌و فه‌وزای شیعر نووسین و چاولێکه‌رییه داده‌نێت، راسته به گشتی خه‌ڵك سادهبوونهتهوهو تاقه‌تی بیرکردنه‌وه‌و ماندووبوونیان نییه، هه‌م بۆ نووسینی شیعر‌و هه‌م بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعر، به‌ڵام ئه‌مه ناکرێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر بیرێکی راگوزه‌ر هاته مێشکمانه‌وه ناوی شیعری لێ بنێین، بڕوا بکه‌ن شیعری باشی مۆدێرن زۆر له هی کلاسیکی سه‌خترو گرانتره بۆ نووسین و چێژ لێبینین گه‌ر شیعر وه‌ك پرۆسه‌یه‌کی نوێبوونه‌وه‌و ئه‌فراندن ته‌ماشا بکه‌ین، به دڵنیاییشه‌وه ئه‌م قسه‌یه‌م بۆ نه‌وه‌ی خوێنه‌رانی فه‌یسبووك نییه، چونکه زۆربه‌ی کات ده‌ستخۆشی و راکانی ئه‌وان له جێی خۆیدا نییه‌و زۆر سه‌رپێیین.