موسیبەت … پشکۆ ناکام
….دین وەک خۆی و ئەوانەش کە خۆیان بە پەیڕەوانی ئەزانن و ئەوانەی تریش کە دین یان کردۆتە چێشتخانەیەکی چەور بۆ خۆیان بە بەلاش لەوەری تیا ئەکەن ،، خەریکە جار و بار و لەگەڵ هەر فاوڵێکا کە ئەیکەن بە قسە و شەرع !!و لێکدانەوە هەزەلیەکانیان وا ئەکەن کە زیاتر و زیاتر ماهیەتیان بۆ خەڵک دەرکەوێت…
لیژنەی بەناو باڵای فەتوا (ل.ب.ف) کە ئەبێ سەرقاڵی کارو بارە تایبەتیەکانی خۆی بێ کە بابەتە دینیەکانە و لووتی خۆی نەژەنێتە مەسەلەی یەکسانی و پیاو ئەبێ چی بکا و ئافرەت چ نەکا ، ئەوە مەسەلەی ئینسانین کە لەوانەوە دوورە و نابێ خۆیانی لەقەرە بەن، بۆ نمونە کەی رەمەزانە و کەی جەژنە و کەی حەجە و ـ…شتی لەم بابەتانە کاری ئەوان و ئیختیساسیشیانە، بەڵام خەریکە ووردە ووردە پێ زیا ڕائەکێشن و خۆیان لەو شتانە هەڵئەقورتێنن کە هی ئەوان نیا و قەتیش نابێ بەهی ئەوان چونکە دین و یەکسانی نێر و مێ لە هەموو شتێکا دوو جەمسەری جیاواز بەیەک کە قەت یەک ناگرن ، ،،
كاتێ ( ل.ب.ف) کە ڕێنمایی دەرئەکات ئافرەت کەی بۆی هەیە هەیە تەنها بەشەو!! لەگەڵ سایەقی مەحرەم !!هات و چۆ بکا!! پێش هەموو شتێک ئیسلام و تاکسی کوجا مەرحەنا؟ کاتێک کە ئیسلام لە قوڕەیشی جەزیرەوە سەری دەرهێنا نە ئۆتۆمبێل و نە تاکسی بەگشتی هەبوو و نە لە هیچ دەقێکی ئەو دینە ” ئایەت و حەدیس” و نە لەسەر زاری پێغەمەرەکەیانەوە ئیشارەتی بۆ کراوە ، ئیتر (ل.ب ف) ئەم لێکدانەوە هەزلییەی لە کوێوە هانیوە؟ هەموو دەقەکانی ئیسلام باسی تاکسی تیا نەهاتوە ، ” کاتێ ئیسلام پەیا بوو بە حوشتر هات و چۆ کراوە تۆ بڵێی هەر ئەو کاتە شەریکەی تویوتا ی یابانی بەە بن بە ئیسلام ؟ جگە لەوەش ئەوانەی کە ئەڵێن نابێ ئافرەت! شەوانە! بەتەنیا!لەگەڵ سایەقی نا مەحرەما ! گات و جۆ بکا پێمان ناڵێن ئەی خوا هەر خۆی شەو و ڕۆژی دروست نەکردوە ، بۆ بە ڕۆژ حەڵاڵ و بەشەو حەرامە؟ خۆ کەسێک مەحرەم یان مەحرەم نیازی باشی لەگەڵ نەفرەکانیا نەبێ شەو چیە و رۆژ چیە! یان ئەوەیە شەو جەوکەی ڕۆمانسیە…..
ئەو موفەکیرانەی (ل.ب.ف) پێمان ناڵێن هەر تاکسی نامەحرەم بە شەو حەرام و ترسناکە یان سێبەری قومبەلەی تاکسی نامەحرەم ئیسعاف و سەیارەی بووک و پاس و لۆری و.. یش ئەگرێتەوە ؟ گوناهی ئەو ئافرەتە داماوە چیە کە مێردەکەی یان کەسێکی مەحرەم تاکسی نیە تا بەشەو ەات و چۆی پێ بکات ، گەر مەحرەمێکیشی تاکسیەکی هەبوو گەرەنتی چیە کە کوڕی باشە و وەک هەر موسڵمانێکی تر ناوگەڵی ئەقڵی نابات بەڕێوە ، گەرەنتی چیە ، بێگومان هیچ” هەرچەنە لە ئیسلاما هەموو زیا رەوییەکی پیاو دواجار بەسەر ئافرەتەکەیا ئەشکێتەوە و شەرحی زینا وەک نمونە”.. باس کردنی ئافرەت لەگەڵ کێیا و کەی هات و چۆ بە تاکسی ئەکا پەیوەندی بامافی شەخسی هەر کەسێکەوە هەیە ئافرەت بێ یان پیاو ،(ل.ب.ف) ناتوانێ بریاری لەسەر بات ، ئەوە مەسەلەیەکی ئینسانیانەی ماف یەکسانی ئافرەت و پیاو ، کە ئەوان تاسەر ئێسقان دژین و هەر دژیش ئەبن ، دینەکە ڕێگا نایە لەگەڵ یەکساینیەکانی ئافرەت و پیاو بن ،
جگە لەو بەربەستانەی لە دینەکەی(ل.ب.ف) لەبەدەم ئافرەتا هەیە ، ئێستا، ا ئێستا هات و چۆی بەشەویشی بێ مەحرەم هاتۆتە سەر ، کە ئافرەت ئەوەنە خەتەرە ئەی بۆ خوا دروستی کرد؟ خۆ ئەیتوانی شتێکی تر دروست بکا کە ئەو هەموو موسیبەتەی بۆ ئیسلام تیا نەبوایە………
پشکۆ ناکام