 
	شاعیری ئه‌فغانستان زوهرا سەعید … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
- خاتوو زوهرا سه‌عید شاعیری ئه‌فغانی له شاری ( جه‌لال ئاباد ) له دایك بووه
 ساڵی 1980 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی چوونه‌ته ئه‌مه‌ریكا ، له‌وێ له كۆلیژی برۆكلین
 ماسته‌ری له هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رگرتووه .
 شیعر و نووسینی دیكه‌ی له زۆربه‌ی گۆڤاره ئه‌ده‌بی و كولتوورییه‌كاندا بڵاوكردوونه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ( سه‌حه‌ر موراد )یشدا پێكه‌وه كتێبێكی هاوبه‌شیان به ناو ونیشانی
 ( چیرۆك – 30 چیرۆك ) ، بژارده . له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌فغانستان له‌چاپ داوه .
 خاتوو زوهرا جگه له‌وه‌ی به زمانی زگماك ده‌نووسێ و بڵاو ده‌كاته‌وه ، شیعری
 به زمانی ئینگلیزیش هه‌یه .
 ئێستا مامۆستایه له به‌رنامه‌ی( توێژینه‌وه‌ی ئاسیا – ئه‌مه‌ریكا ) ی سه‌ر به كۆلیژی
 هانته‌ر ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگه‌ی ئاشتیشه .
 شیعره‌كانی زوهرا خان له ماڵپه‌ڕی ( قاب قوسین )ـه‌وه كراون به‌كوردی . * (1)
 قەندەهار
یان بە چاكی ڕەفتار دەكەی ،
یان داوا لە ئەسكەندەری نوستوو دەكرێ
سییەكانت دەربێنێ !
قەندەهار
ئەوێ ڕۆژێ
كڵۆیەك شەكر بوو ..
قبوڵی نەدەكرد ،
لە دەریادا بتوێتەوە 
لە سەركێشیی خۆی بوو بە شار . .
ئەسكەندەر  ،  بە ساویلكەییەوە
وتی:
( ئەم خاكە بۆ منە )
ئەودەم خاك لە قاقای دا و
ژنێكی بۆ هێنا ،
ڕۆكشانا ( یا گەر پێت خۆش بێ ڕۆكسانا )
ئەو ژنە قبوڵی نەكرد
لە دەریای ئەودا بتوێتەوە ..   
ڕۆژی دواتر ،
دەزانین خۆری هەڵایساو
چۆنی دۆزییەوە و
چۆن سەرینێكی بە نەخش و نیگار چێنراو
كۆتایی بە ژیانی هێنا .
چیاكان
سەرین و
سێ تنۆك خوێنی ئەسكەندەریان
لای خۆیان گل دایەوە .
دوای ئەو تیرۆرە بەلەزەتە ،
ئەستەم بوو قەندەهار
ببێتە ئەسكەندەریە  .
(2)كابوول
لە حەقیقەتدا
كابوول بولبولێكە
بولبولێك لە بەرگی شارێكدا
خۆی حەشار داوە ..
كە هەندێ لە گەڕەكەكانی
بەسەریەكدا كەڵەكە بووە
شەوی ،
چاوترووكانی برژانگی  ..
ژنانی پێست بادەمی و
چاو لە نوێشك
پیاوان لە درەختی نهێنیدا
دەكەنەوە  .. 
كە بە قووڵیی لە ناوكی نهالەكەدا دەڕوێن ..
چیاكان ،
 بڕبڕەی پشت ،
 بۆ ئەو ژنانە دەتراشن
 بۆیە كە سەما دەكەن
 هەرگیز سەریان دانانوێنن  . 
و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

 
			 
			 
			