تێڕوانینی دۆستۆیڤسکی بۆ هەرزەکاران.. ئەردەڵان عەبدوڵڵا
پاش ماوه‌یه‌ك دابڕان له كاروبه‌رهه‌مه‌كانی دۆستۆیڤسكی، دووباره گه‌ڕامه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كێك له رۆمانه جوانه‌كانی، ئه‌ویش رۆمانی « هه‌رزه‌كار»ه. ئه‌م رۆمانه‌ش یه‌كێكه له پێنج رۆمانه مه‌زنه‌كانی كه ئه‌وانیش: برایانی كارامازۆڤ، گه‌مژه، تاوان و سزا، شه‌یتانه‌كان، هه‌رزه‌كار» رۆمانی هه‌رزه‌كار له ساڵی 1875 دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌میش به یه‌كێك له شاكاره جوانه‌كانی ئه‌ده‌بی روسی و جیهانی دێته ژماردن. خۆشبەختانە ئەم رۆمانە جوانە لەلایەن برای وەرگێڕی هێژامان مامۆستا جەوهەر مەحمود داراغا کراوە بەکوردیی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپی کردووە. کتێبەکە لە دوو بەرگ پێکدێت، کتێبێکی قەبارە گەورەیە.
نووسه‌ر له‌م رۆمانه‌یدا باسی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی كردووه له‌وانه « قۆناغی هه‌رزه‌كاری، خۆشه‌ویستی، هه‌ژاریی، رق و كینه، شه‌ڕه‌نگێزیی و چاكه‌خوازی ناخی مرۆڤ، تاوانكاریی و ئاشتیخوازیی، قومار، ئایینداریی و بێباوه‌ڕی، مه‌سه‌له‌ی ژن» كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگی تر. جارجار باسی مه‌سه‌له سیاسییه‌كانیشی كردووه، له‌وانه« مه‌سه‌له‌ی نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تیی، پرسی ره‌وشی خراپی ژیانی جووتیاران « كه به «كۆیله‌ی زه‌وی « ده‌ناسران له روسیادا، چونكه جوتیاره‌كان وه‌كو كۆیله‌ی خاوه‌ن زه‌ویییه‌كان وابوون. هه‌روه‌ها باسی كۆمۆنیزم و ره‌وشی سیاسی روسیا و ئه‌وروپای ئه‌و كاته‌ی كردووه.
به‌ڵام بابه‌تی سه‌ره‌كی « قۆناغی هه‌رزه‌كاریی» ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌وه«ئاركادی دۆلگۆركی»به‌رجه‌سته ده‌كات، بابه‌تێكی گرنگی تریش په‌یوه‌ندی نێوان باوك و كوڕه، هه‌روه‌ها پرسی منداڵی ناشه‌رعی و كاریگه‌ییه‌كانی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی تاكه‌وه.
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌م رۆمانه‌وه بنووسم، به‌و هیوایه‌ی به خوێنه‌رانی ئازیزی بناسێنم.
جه‌نگی منداڵێكی ناشه‌رعی و باوكی
ئاركادی دۆلگۆركی به‌بێ ویستی خۆی دێته دنیاوه«سۆڤیا»ی دایكی ژنه جووتیارێك ده‌بێت، پاشان له‌سه‌ر ویستی باوكی، شوو به‌ماكار ئیڤانۆڤیچی هه‌ژار ده‌كات. پاشماوه‌یه‌ك فرسیلۆڤی خاوه‌نی زه‌وییه‌كه چاوی ته‌ماعی تێده‌بڕێت و منداڵێكی ناشه‌رعی لێده‌بێت ئه‌میش ناوی ده‌نێن ئاركادی. ئه‌م منداڵه ده‌بێته پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ئه‌م رۆمانه. ئاردكای هه‌ر به‌منداڵی دایكی و باوكی به‌جێیده‌هێڵن و له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی مۆسكۆ، گه‌وره ده‌بێت. هه‌ر له منداڵییه‌وه زاخاو و عه‌زابی دنیا ده‌كرێت به‌قوورگی ئه‌م منداڵه داماوه‌دا، تاوانیشی ئه‌وه‌یه كه منداڵێكی ناشه‌رعییه، سه‌ره‌تا هاوڕێكانی ده‌یچه‌وسێننه‌وه پاشانیش مامۆستاكان پێی فێرده‌بن و ده‌كرێته قوربانی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه.
له مه‌شدا نووسه‌ر زۆر به‌جوانی توانیویه‌تی وه‌سفی ژیان و كه‌سایه‌تی ئه‌و منداڵانه بكات، كه ناشه‌رعین» زۆڵن» چۆن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا رووبه‌ڕووی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه ده‌بنه‌وه.
پاشان كاتێك ئاركادیی گه‌وره ده‌بێت و ده‌چێته قۆناغی هه‌رزه‌كارییه‌وه، واز له خوێندن ده‌هێنێت، خولیای گه‌ڕان به‌دوای دایك و باوكه ناشه‌رعییه‌كه‌یدا، ده‌بێته ئه‌ركی سه‌ره‌كیی و ته‌واوی مێشكی داگیرده‌كات و پلان و نه‌خشه‌ی تایبه‌تیش داده‌نێت بۆئه‌وه‌ی به‌وان بگات، هه‌ربۆیه سه‌فه‌ری پیترسبورگ ده‌كات و له‌وێ دایك و خوشك و باوكی ده‌دۆزێته‌وه. دواتریش باوكه شه‌رعییه‌كه‌شی ده‌بینێت، به‌ڵام ده‌رفه‌تی قسه‌ی زۆری نابێت له‌گه‌ڵیدا، تا له كۆتاییدا نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌بێت، كه ماكار ئیڤانۆڤیچ باوكی له نزیكه‌وه بناسێت.
كاتێكیش ده‌گاته پیترسبورگ و فرسیلۆڤی باوكی ناشه‌رعی ده‌دۆزێته‌وه، له ناخیدا رق و كینه‌ی زۆر به‌رامبه‌ر به‌م پیاوه ده‌بێت، به‌ڵام پاشان بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ویش ئه‌و شه‌یتانه نییه كه له مێشكی خۆیدا وێنای كردووه. پاشان ئاركادی تێكه‌ڵی ژیانی پیترسبورگ ده‌بێت، له هه‌مووشی خراپتر زوو ده‌چێته جیهانی قوماره‌وه، له رێگه‌ی قوماریشه كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌ناسێت له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه میر سێرجی، كه دواتر ئه‌میش تووشی شۆكی ده‌كات، كاتێك بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه میر سێرجی ده‌ستی له‌گه‌ڵ لیزای خوشكی تێكه‌ڵكردووه و منداڵێكی ناشه‌رعی لێبووه.
هه‌ر له پیترسبورگ له رێگه‌ی پووره تاتیانای هاوڕێی هه‌میشه‌یی خێزانه‌كه‌وه، كارێكی لای میرێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ناوی»سۆكۆلسكی» بۆ ده‌دۆزنه‌وه، سه‌ره‌تا ئاركادی دڵی به‌م كاره‌ی خۆش ده‌بێت، به‌ڵام دواتر بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، هیچ كاری نییه ته‌نها بۆ هاوده‌نگی بۆلای ئه‌م میره پیره دایانناوه. هه‌رچه‌نده میر سۆكۆسلكی زۆر ئاركادیی خۆش ده‌وێت و پاره‌ی باشیشی ده‌داتێ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ست به سووكایه‌تی ده‌كات بۆیه واز له‌م كاره‌ی ده‌هێنێت.
به‌ڵام پاشان به‌ڕێكه‌وت نامه‌یه‌كی كاترینی كچی میر سۆكۆلسكی ده‌كه‌وێته ده‌ستی ئاركادی، له‌و نامه‌یه‌دا به‌بیانووی پیرییه‌وه، كاترین ویستویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر سه‌ره‌وه‌ت سامانی باوكی‌دا بگرێت، ئه‌م نامه‌یه‌ش ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی گرنگ، له‌وكاته‌شدا فرسیلۆڤی باوكی ناشه‌رعی له جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، له هه‌مانكاتیشدا پێشتر په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كاترین هه‌بووه. ئه‌م نامه‌یه‌ش زۆركه‌س ده‌یه‌وێت له چنگی ئاركادی ده‌ریبهێنێن، به‌تایبه‌تی كاتێك به‌ڕێكه‌وت یه‌كێك له هاوڕێكانی سه‌رده‌می قوتابخانه ده‌دۆزێته‌و كه ئه‌ویش « لامپێره« كه‌سێكی ساخته‌چیی و قۆڵبره، جێگه‌ی ئاماژه‌یه به‌منداڵیش ئه‌م لامپێره ئاركادی ده‌چه‌وسانده‌وه. كاتێكیش به‌گه‌وره‌یی یه‌كتری ده‌بیننه‌وه، دووباره له رێگه‌ی فێڵ و ساخته‌وه، له‌گه‌ڵ ئالڤۆنسینی كچه هاوڕێ فه‌ره‌نسییه‌كه‌وه‌یه‌وه، هه‌وڵی دزینی ئه‌و نامه‌یه ده‌ده‌ن و به‌و نامه‌یه‌ش هه‌ڕه‌شه له كاترین ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕی 30 هه‌زار رۆبڵیان نه‌داتێ، ئه‌وا ئه‌و نامه‌یه ده‌ده‌نه باوكیی و ئه‌وكاتیش باوكی له ماڵ ده‌ریده‌كات و هیچ به‌شه میراتییه‌كی ناداتێ. كۆتایی رۆمانه‌كه‌ش تاڕاده‌یه‌ك خۆشی ده‌بێت، پاشماوه‌یه‌ك فرسیلۆڤی باوكی تووشی حاڵه‌تێكی ناخۆش ده‌بێته‌وه، ده‌یه‌وێت به یه‌كجاری ماڵ ژن و كچه‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێت، به‌ڵام به‌هۆی بوونی كێشه‌ی به‌ڵگه‌كه‌وه لای لامپێر، دووباره فرسیلۆڤ، تێكه‌ڵی ژیان ده‌بێته‌وه. كاتێك ئاركادیی به‌م فێڵه‌ی لامپێر ده‌زانێت و له‌گه‌ڵ فرسیلۆڤی باوكی‌دا، ناهێڵن لامپێر به‌و ئاواته‌ی خۆی بگات و به‌ڵگه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌رده‌كه‌ن و كاترینیش كاتێك باوكی ده‌مرێت، له میراتی بێبه‌ش ناكرێت و له كۆتایشدا ئاركادی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆی.
شێوازی نووسین
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م رۆمانه شێوازی نووسینێتی، ئه‌م رۆمانه له چاو رۆمانه‌كانی تری‌دا كه‌مێك جیاوازه. نووسه‌ر به‌شێوازی كه‌سی یه‌كه‌م نووسییه‌تی، له هه‌مانكاتیشدا كاتێك خوێنه‌ر ده‌ستده‌كات به‌خوێندنه‌وه‌ی، هه‌ست ده‌كه‌یت، بیره‌وه‌ری كه‌سێك ده‌خوێنێته‌وه، نووسه‌ریش له سه‌ره‌تای رۆمانه‌كه‌وه ئه‌وه به خوێنه‌ر ده‌ڵێت، كه ئه‌م بیره‌وه‌ری كه‌سێكه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی جوان نووسراوه‌ته‌وه. نووسه‌ر هه‌وڵیداوه ته‌واوی ره‌گه‌زه‌كانی رۆمان له‌م نووسینه‌دا به‌كاربهێنێت به‌تایبه‌تی ره‌گه‌زی» دیالۆگ، مۆنۆلۆگ، كتوپڕ، وه‌سفكردنی ته‌واوی شوێن و كاته‌كان.» دروستكردنی رووداو چیرۆكی لاوه‌كی» له هه‌مووشی سه‌یرتر، به‌پێچه‌وانه‌ی رۆمانه‌كه‌نی تری، له‌م رۆمانه‌دا قسه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر ده‌كات، له‌زۆربه‌ی به‌شه‌كاندا، ئه‌م ته‌كنیكه‌ی به‌كارهێناوه. له‌ڕووی زمانیشه‌وه، زمانێكی ئاسان و تاڕاده‌یه‌ك شیعری به‌كارهێناوه. تاكه خاڵی خراپی نووسینی رۆمانه‌كه، به‌لای منه‌وه درێژدادڕیی له زۆر شوێندا كردووه، ئه‌مه دواتر باسی لێوه ده‌كه‌م.
هه‌رزه‌كار
هه‌ر به‌ناوه‌كه‌یدا دیاره كه ئه‌م رۆمانه گرنگی زۆر به هه‌رزه‌كار داوه، لێره زۆر به چڕی باسی حاڵه‌ته ده‌روونیی و جه‌ستییه‌كان ده‌كات، كه مرۆڤ له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا به‌سه‌ریدا دێت. له هیچ رۆمانێكی تری‌دا، هێنده‌ی ئه‌م رۆمانه، گرنگی به هه‌رزه‌كار نه‌داوه، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی چۆنێتی بیركردنه‌وه و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ روودوا، كه‌سایه‌تی، كێشه‌كان كه رووبه‌روی ده‌بێته‌وه. ئاركادی هه‌رزه‌كارێكی رووسیه، كه دژی هه‌موو نه‌ریت و نه‌وه‌ی كۆن ده‌وه‌ستێته‌وه، كه‌سێكی زیاتر هۆگری شارستانی خۆرئاواییه، دژی كه‌لتوری باوی روسییه. هه‌رزه‌كارێك كه حه‌زی سه‌ركێشیی و ئازایه‌تی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له دژی كۆمه‌ڵگه، به‌سه‌ریدا زاڵه.
له زاری فرسیلۆڤه‌وه، نووسه‌ر هه‌وڵیداوه وه‌سفێكی گشتی هه‌رزه‌كاران بكات و ده‌ڵێت: هه‌رزه‌كاران له خۆیاندا پاك و بێگه‌ردن، خۆ ره‌نگه سه‌ركێشییه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌رزه‌كارانیش هه‌ر به‌هۆی نه‌بوونی یاسا و رێساوه بێت! تاوانیشه هه‌رزه‌كاران بڕوا به بڕێك یاسای گێلانه بكه‌ن، له كاتێكدا خۆیان به‌دوای حه‌قیقه‌ته‌وه‌ن. هه‌رزه‌كارانی به‌ر له ئێستا له‌بڕێك شت یاخی ده‌بوون، له‌خۆرا و بێ بنه‌ما نه‌بووه! ئه‌وان هه‌ستیان به ژاوه‌ژاوی نێوخێزانیان و گه‌نده‌ڵی نێو ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كه كردووه. 451.به‌رگی دووه‌م.
هه‌رزه‌كار لای دۆستۆیڤسكی یان ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له‌م رۆمانه‌دا كێشویه‌تی بریتییه له كه‌سێكی سه‌ركێش، له هه‌مانكاتیشدا بوونی رۆحێكی ئازا‌و قاره‌مانی، كه ئاماده‌ی جه‌نگ و ململانێیه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌ر. له هه‌مانكاتیشدا كه‌سێكه، ده‌توانێت به‌شدارییه‌كی جدی رووداوه‌كان بكات. له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه، دۆستۆیڤسكی پێمان ده‌ڵێت، با كۆمه‌ڵگه سنگفراوان بێت به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵه‌كانی هه‌رزه‌كاران، چونكه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌وان ده‌رئه‌نجامی په‌له‌یی و نه‌بوونی ئه‌زموونه. ئه‌مه‌ش ته‌نها له ڕێگه‌ی ته‌مه‌ن و ئه‌زموونی زیاتره‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌رزه‌كاران ده‌توانن دواجار هه‌ڵه‌كانی خۆیان راست بكه‌نه‌وه. بۆ نموونه ئاركادی سه‌ره‌تا زۆر رقی له فرسیلۆڤی باوكی ناشه‌رعی و سۆڤیای دایكی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام دواتر كاتێك تێكه‌ڵاوییان ده‌كات و له‌گه‌ڵیان ده‌ژی، هه‌ردووكیانی زۆر خۆش ده‌وێت و ده‌یه‌وێت هاوكاریان بكات.
منداڵی ناشه‌رعی
بابه‌تێكی گرنگی تر كه دۆستۆیڤسكی له‌م رۆمانه‌یدا پانتایی باشی پێداوه، مه‌سه‌له‌ی منداڵی ناشه‌رعییه. نووسه‌ر زۆر به جوانی وه‌سفی ژیانی ئه‌و منداڵانه‌ی كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعیی و له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان له‌دایك ده‌بن، چۆن ئه‌م منداڵانه ده‌بنه قوربانی كۆمه‌ڵگه، به‌ناڕه‌وا به‌چاوی تاوانكارێك زۆرینه‌ی خه‌ڵكی سه‌یریان ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌وان هیچ تاوانێكیان نه‌كردووه و هیچ ده‌ستیان له‌و شێوه له دایكبوونه‌ی خۆیان نه‌بووه. ئاركادی هه‌ر به‌منداڵی ده‌بێته قوربانی ناو كۆمه‌ڵگه، هه‌رئه‌مه‌ش وای لێده‌كات كه ئه‌و زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌یه، كار له كه‌سایه‌تی بكات و به شێوه‌یه‌كی خراپ سه‌یری ده‌وروپشت و كۆمه‌ڵگه بكات.
له زاری ئاركادییه‌وه ده‌ڵێت:
من كه‌سێكی كه‌مێك تاریك و داخراوبووم، هه‌میشه‌یش حه‌زم به راكردن بوو له كۆمه‌ڵگه، خۆ ره‌نگه حه‌زیشم به ئه‌وه بووبێت، كه بۆ كۆمه‌ڵگه باش بم، به‌ڵام نایشارمه‌وه، زۆر جارانیش هیچ به‌پێویستم نه‌ده‌زانی یارمه‌تی كۆمه‌ڵگه بده‌م. له خۆم ده‌پرسی، باشه ئه‌ی ئه‌وان بۆ نایه‌ن به‌لای منه‌وه؟ 146. به‌رگی یه‌كه‌م.
نووسه‌ر زۆر به‌جوانی توانییویه‌تی باسی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه‌ش بكات، كه ئه‌مجۆره مندڵانه تووشی ده‌بن، له ئه‌نجامی ئه‌و مامه‌ڵه خراپه‌ی كه كۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵیان ده‌كات. هه‌ر له زاری ئاركادیییه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ر له منداڵیشـه‌وه به‌و جۆره بووم، هه‌ر قوتابییه‌ك نمره‌ی زۆرتری له خۆم بهێنایه، رقم لێدبووه‌وه؟ یا له وه‌رزشدا له پێشمه‌وه بوایه، ئیدی نه‌مده‌دوان! وه‌نه‌بێت ئێره‌ییم پێ بردبێت،به‌ڵكو خوو خده‌ی خۆم به‌و شێوه‌یه بوو.ل 147 به‌رگی یه‌كه‌م.
من زۆر رۆمان و كتێبی زانستیم له‌باره‌ی كه‌سایه‌تیی و حاڵه‌تی ده‌روونی منداڵی ناشه‌رعییه‌وه خوێندۆته‌وه، به‌ڵام هیچ كامیان هێنده‌ی ئه‌م رۆمانه، وه‌سفی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی بۆ نه‌كردووم كه منداڵی ناشه‌رعی هه‌یه‌تی. به‌ڕاستی چیرۆكی پڕ ئازاری ئاركادی، زۆر كاری تێ‌كردم و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی منداڵی ناشه‌رعی بۆخستمه‌ڕوو.
قومار
بابه‌تێكی گرنگی تر مه‌سه‌له‌ی قوماره. دیاره ئه‌م پرسه‌ش له زۆر رۆمانی تری‌دا باسیكردووه، هۆكاری ئه‌م گرنگی پێدانه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه دۆستۆیڤسكی خۆی زۆر حه‌زی به قوماركردن بووه.
له زاری ئاركادییه‌وه ده‌ڵێت:
قومارچی له‌و كاته ناسكه‌دا له خۆی ده‌پرسێت، ئاخۆ به‌شداربم یان بكشێمه‌وه؟ چونكه ته‌نها له‌و ساته‌دا كاره‌كه له‌ده‌ستی خۆیدایه، تا ئه‌وكاته‌ش دڵی به خێرایی لێنادات، ئه‌و دڵه كوته‌یه‌ش جۆرێك جێژی تێدایه، فره‌ی پێناچێت و ئه‌و راراییه دڵت قورس ده‌كات، هه‌روه‌كو كوێر بوون، كوێر ده‌بیت. ده‌ستت درێژ ده‌كه‌یت و بێ ئاگایانه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تر ده‌ستت بجووڵێنێت، وه‌ره‌قه‌یه‌ك راده‌كێشیت! لێره‌دا خۆت یه‌كلاییكردۆته‌وه و بڕیاره‌كه‌ت داوه‌و بڕه پاره‌ی خۆت داده‌نێیت، ئیدی گۆڕانیش به‌سه‌ر هه‌سته‌كانتا دێت.ل 75 به‌رگی یه‌كه‌م.
له شوێنێكی تریشدا زیاتر وه‌سفی حاڵه‌ته ده‌روونییه‌كه‌ی كه‌سی قومارچی ده‌كات و ده‌ڵێت:
هه‌موو به‌یانییه‌ك دوای بردنه سه‌ری شه‌وه‌كه‌ی به قوماره‌وه به خۆمم ده‌گوت:
من بۆ پاره بردنه‌وه قومار ناكه‌م و ته‌نیا چێژ له قوماره‌كه خۆی ده‌بینم، من حه‌زم له بردنه‌وه‌ی قوماره‌كه خۆیه‌تیی و حه‌زم له له بردنه‌وه‌ی پاره‌كه نییه و حه‌زم له رێكه‌وته چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانه و حه‌زم به ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه‌كه‌ی قومار نییه! حه‌زم له سه‌ركێشی و په‌رۆشییه‌كانه و ئاله‌م قسه قۆرانه. ئاخر خۆ منیش زۆر پێویستیم به پاره هه‌بوو. ل،12 به‌رگی دووه‌م.
شه‌ڕه‌نگێزی و چاكه‌خوازی
وه‌كو هه‌موو رۆمانه‌كانی تری، مه‌سه‌له‌ی « شه‌ڕه‌نگێزی و چاكه‌خوازی» پانتایی باشی رۆمانه‌كه داگیر ده‌كات و له زاری پاڵه‌وانه‌كانه‌وه، نووسه‌ر قسه‌ی خۆی له‌مباره‌یه‌وه ده‌كات.
دواتریش نووسه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی جوان، باسی گۆڕینی تێگه‌یشتنی مرۆڤ ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌م دوو چه‌مكه‌وه، زۆرجار مرۆڤ به‌هۆی نه‌زانیننه‌وه تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و شه‌ڕه‌نگێزی ده‌بێت، به‌ڵام به تێپه‌ڕینی كات و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا، ئه‌م بۆچوونه خراپانه‌ی ده‌گۆڕێت.
له زاری ئاركادییه‌وه ده‌ڵێت:
ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان بۆ ده‌ربخه‌م كه چۆناو چۆن بوو بیروڕایه‌كانم له نێوان تێگه‌شتم بۆ چه‌مكه‌كانی « خێر و شه‌ڕ» گۆڕان، دواجار ئه‌وه سۆز بوو كه منی رزگار كرد، به‌هۆی سۆزی خۆمه‌وه، ئه‌و كاتانه‌ی بیرم له خوشك و دایكم ده‌كرده‌وه، گه‌یشتبوومه ئه‌و راستییه‌ی كه ئه‌مه‌ی من ده‌یكه‌م، كارێكی خراپ و شه‌ڕانییه و هیچ خێرێكی تێدا نییه. ل36 به‌رگی دووه‌م.
له هه‌مووشی گرنگتر كاتێك باسی چیرۆكی « ماكسڤۆمیچ» ده‌كات، به‌ته‌واوه‌تی باسی ئه‌م گۆڕانكارییه ده‌كات. كاتێك ئه‌م پیاوه كێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ پیاوێكی تردا ده‌بێت، دواجاریش به‌هۆی ئه‌م كێشه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. ماكسڤۆمیچ به‌وه‌ش وازناهێنێت، به‌ڵكه ژن و منداڵه‌كانیشی له ماڵه‌كه‌ی ده‌رده‌كات، چونكه پێشتر ئه‌م پیاوه قه‌رزاری بووه. به‌وشێوه‌یه ژن و منداڵی پیاوه‌كه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ژین و ته‌واوی ژیانیان تێكده‌چێت و زۆربه‌ی منداڵه‌كان له برسێتی و نه‌خۆشیدا، گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. هه‌رچه‌نده خه‌ڵكیش زۆر دژی ده‌وه‌ستنه‌وه و زۆرجاریش تكای لێده‌كه‌ن، كه واز له‌و ژن و منداڵه داماوه بهێنێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له خراپه‌كاریی و هیچ سۆزی ناجووڵێت. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك ته‌واوی بۆچوونی ده‌گۆڕێت، كاتێك هه‌ست به ئازاری ویژدان ده‌كات،به‌رامبه‌ر به‌م خێزانه، هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كه هان ده‌دات كه ئه‌و ژنه لێیخۆشبێت و ببێته هاوسه‌ری، ئه‌ویش ئاماده‌یه هه‌موو سامانه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌و بكات، ئه‌ویش له كۆتاییدا رازی ده‌بێت.
نووسه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌وه ئه‌و په‌یامه گرنگه‌ی به خوێنه‌ر داوه، كه هیچ كاتێك بیری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه سوودی بۆ مرۆڤ نابێت، به‌ڵكه زیانی هه‌یه. له‌هه‌مانكاتیشدا مه‌رج نییه مرۆڤه‌كان هه‌تا كۆتایی ژیانیان هه‌ر له شه‌ڕه‌نگێزیی به‌رده‌وام بن، به‌ڵكه هیوای گۆڕان له‌ناویاندا هه‌ر ده‌مێنێت.
پاشانیش هه‌روه‌كو له زاری ئاركادییه‌وه ده‌ڵێت:
هه‌رگیز ره‌وشتی چه‌وت، به توندوتیژیی راست نه‌كراوه‌ته‌وه ل 39به‌رگی 2
ده‌روونناسی
وه‌كو هه‌موو رۆمانه‌كانی تری، بابه‌تی ده‌روونناسی ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌كی، به‌تایبه‌تی كاتێك باسی كه‌سایه‌تی پاڵه‌وانه‌كانی رۆمانه‌كه ده‌كات و هه‌ڵسووكه‌وت و مامه‌ڵه‌یان له‌به‌رامبه‌ر رووداو و كێشه‌كان ده‌رده‌خات.
له‌م رۆمانه‌شدا زۆر قسه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه فرۆیدا ناوی لێناوه « ژیان دۆستی و مه‌رگدۆستی» و جه‌نگی « من و منی باڵا» ی ناخی مرۆڤ ده‌كات. به‌تایبه‌تی كاتێك باسی ئه‌و ره‌وشه ده‌روونییه خراپه‌ی ڤرسیلۆڤ ده‌كات و له زاری خۆیه‌وه ده‌ڵێت:
هه‌ر ده‌ڵێی « خۆ» مێكی تر، به ته‌نیشتمه‌وه دانیشتووه، منیش پیاوێكی ژیر و مامناوه‌ندم، به‌ڵام ئه‌و خۆمه‌ی ته‌نیشتم، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كارێكی مه‌حاڵ بكات!یان كارێكی سووك و هیچ بكات. له‌پڕێكدا ده‌گه‌مه ئه‌و بڕوایه‌ی ، نا… ئه‌وه‌ی ته‌نیشتم نییه و ئه‌وه خۆمم ده‌مه‌وێت ئه‌و كاره بكه‌م! بێ ویستی خۆم، ده‌مه‌وێت كارێك بكه‌م، كه به‌هه‌موو هێز و توانای خۆم، دژی هه‌مان ئه‌و كاره‌م!.ل365، به‌رگی دووه‌م.
پێكه‌نین
بابه‌تێكی تر كه له‌م رۆمانه‌دا باسی لێوه ده‌كات، مه‌سه‌له‌ی پێكه‌نینه. به‌ڕاستی به‌شێوه‌یه‌كی فكریی قووڵ وه‌كو ده‌روونناسێكی شاره‌زا قسه‌ی له‌باره‌ی پێكه‌نینه‌وه كردووه.
له زاری ئاركادییه‌وه ده‌ڵێت:
باشترین پێوه‌ر بۆ ناسینی ده‌روونی مرۆڤ ، پێكه‌نینیه‌تی، ئێوه له پێكه‌نینی مناڵان بڕوانن، زۆرینه‌یان به جوانی پێده‌كه‌نن، هه‌ربۆیه كه‌سیش ناتوانێت به‌رامبه‌ر قه‌شه‌نگی پێكه‌نینی مناڵان خۆی بگرێت و خۆشیانی نه‌وێت! پێكه‌نینی مناڵان، نیگا و تیشكی به‌هه‌شتن، ئه‌وانیش مژده‌به‌خشی ده‌روون پاكیی دواجاری مرۆڤ.ل 125
– من وای ده‌بینم كه پێكه‌نینیش بڕێك ناشیرینی مرۆڤ ده‌رده‌خات، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به جوان لێی ناڕوانرێت.
– له‌ڕاستیدا پێكه‌نین له‌و كارانه نییه كه مرۆڤ راهێنانی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو ئه‌ویش به‌هره‌یه و خوا ده‌یبه‌خشێت و ده‌ستی كه‌سه‌كه خۆی تێدا نییه، تاكو به جوانی پێبكه‌نیت و ته‌نیا په‌روه‌رده‌ی دروستی مرۆڤه‌كه خۆی ، پێكه‌نینی راست ده‌كاته‌وه! بڕێكیش پێكه‌نینان په‌رده له‌سه‌ر ده‌روونیان لا ده‌دات و دیوی ناوه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌یان ده‌خاته‌ڕوو! ئاخر پێكه‌نینیش پێویستی به رووه راسته‌كه‌ی مرۆڤه‌كه خۆیه‌تی! ل125،123.به‌رگی دووه‌م
فره‌ده‌نگی
یه‌كێك له سیما سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌كنیكی نووسینی رۆمان لای دۆستۆیڤسكی، مه‌سه‌له‌ی فره‌ده‌نگییه. لێره‌دا نووسه‌ر به‌تایبه‌تی له‌م رۆمانه‌دا زۆر به‌جوانی ئه‌م ره‌گه‌زه‌ی به‌كارهێناوه، به‌تایبه‌تی كاتێك باسی « پاره« ده‌كات.
پاره
راسته له زۆر رۆمانی تری‌دا، باسی مه‌سه‌له‌ی پاره‌ی كردووه، به‌ڵام له هیچ رۆمانێكیدا، به‌و شێوه قووڵه، هه‌وڵی پێناسه‌كردنی پاره‌ی نه‌داوه. له زاری پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌وه ده‌ڵێت:
گومانی تێدانییه كه پاره هێزێكی له بن نه‌هاتووه، به‌ڵام به جۆرێك له جۆره‌كان یه‌كسانی و هاوواتابوونیش به‌رهه‌م دێنێت! ئه‌مه ئه‌نجامی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه بوو كه من له شاری مۆسكۆ پێی گه‌یشتبووم.ل 149
دواتریش باسی كاریگه‌ری پاره به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وكاتی روسیاوه ده‌كات، كه ئیتر ورده ورده كۆمه‌ڵگه‌ی روسیا له قۆناغی ئه‌رستۆكراتییه‌وه به‌ره‌و سه‌رمایه‌داری هه‌نگاو ده‌نێت و پاره‌ش هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌پێنێت. دووباره له زاری پاڵه‌وانه‌كه‌وه نووسه‌ر ده‌ڵێت:
شتی سه‌ره‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه كه‌سه‌كه خۆیه‌تیی و ئه‌و سامانه‌ی كه هه‌یه‌تی، من ده‌توانم به‌و سامانه له 10 ساڵێكدا وا بكه‌م كه ناوم له هه‌موو روسیادا ده‌نگ بداته‌وه! تۆڵه له هه‌مووانیش ده‌كه‌مه‌وه، ئیدی پێویستیم به‌و شتانه‌ی تر نییه.ل 279 به‌رگی دووه‌م.
به‌ڵام پاشان له زاری پاڵه‌وانێكی تره‌وه كه ئه‌ویش ماكار ئیڤانۆڤیچ باوكی ئاركادییه، باسی لایه‌نی نێگه‌تیفی و خراپی پاره ده‌كات، به‌مه‌ش دووباره ره‌گه‌زی « فره‌ده‌نگی» هێناوه‌ته‌وه ناو رۆمانه‌كه‌ی. له زاری ماكارۆڤیچیه‌وه ده‌ڵێت:
پاره خوا نییه، به‌ڵام نیمچه خوایه‌كه! پاره‌یه‌ش هه‌ڵنه‌ر و كێشه‌یه‌كی فره‌مه‌زنه بۆ مرۆڤ.ل 172، به‌رگی دووه‌م.
واته لێره‌دا نووسه‌ر پاره وه‌كو كێشه‌یه‌ك بۆ مرۆڤ داده‌نێت نه‌ك رێگاچاره، ئه‌مه‌ش دژی بۆچوونه‌كه‌ی پێشووتریه‌تی.
زۆرجار هه‌ست ده‌كه‌م، كه ئه‌م رۆمانه زۆر له رۆمانی «گه‌مژه«ه‌وه نزیكه به‌تایبه‌تی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی، بۆ نموونه كه‌سایه‌تی ئاركادیی و میشیكین له زۆر شوێندا له‌یه‌كترییه‌وه نزیكه، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی سه‌ركێشی و گوێ نه‌دان به ده‌ورووبه‌ر. راسته چیرۆكه‌كانیان جیاوازن، به‌ڵام له‌رووی كه‌سایه‌تییه زۆر له یه‌كترییه‌وه نزیكن. هه‌روه‌ها له‌ڕووی شێوازی نووسینیشه‌وه زۆر له یه‌كترییه‌وه نزیكن، چونكه هه‌ردووكیان به‌شێوه‌ی بیره‌وه‌ری نووسراون.
جیهانێکی نوێ
بابەتێکی تر کە مایەی سەرنج و تێڕامانم بوو، دۆستۆیڤسکی لەم رۆمانەدا لە زاری ڤرسیلۆڤەوە، هەوڵیداوە تێڕوانینی خۆی بۆ جیهانێکی نوێتر دەرببڕێت، جیهانێک کە دووربێت لە جەنگ و ناخۆشیی و ئازاردانی یەکتر، جیهانێک کە لە نێوان مرۆڤاکاندا، ئاشتیی و خۆشەویستی و برایەتی و یەکسانیی و سۆز بەسەریدا زاڵ بێت. لەمەدا دۆستۆیڤسکی زیاتر وەکو فەیلەسوفی یۆنانی ئەفلاتون، خەونی بە کۆمارێکی خەیاڵی خواستووە. ئەمەش لە زاری یەکێک لە پاڵەوانە سەرەکییەکانی ناو رۆمانەکەوە باسکردووە کە ئەویش ” ڤرسیلۆڤ”ە
لە زاری فرسیلۆڤەوە دەڵێت:
ئازیزەکەم ، خەیاڵی ئەوە دەکەم کە کوشت و بڕ بە کۆتا گەیشتووەو پێکدادان هێور و ئارام بووەتەوە، دوای ئەو هەموو هەڵشڵەپاندنەوەی یەکتر لە نێو قوڕ و چڵپاودا، ئارامی باڵی بەسەر هەمواندا کێشاوەتەوە،،،
ئازیزە چکۆلەکەم، هەرگیز بە بیرمدا نەهاتووە، ئەو مرۆڤانە هێندە سپڵە و گێل بن! هەر کە بێنەوا و بێ سەرپەرشت کەوتن، کەچی یەکیان گرتەوەو یەکیان خۆشویستەوەو بەهێز و گەرم و گوڕتر بوونەتەوەو دەستی یەکتریان گرت، چونکە لەوە تێگەیشتن کە خۆبەخۆیی خۆیان بەولاوە، کەسێکیان نییە، پەنا بۆ خاک و ئاو و گژوگیا و زەوی دەبەنەوەو خۆیان بە ژیاندا هەڵدەواسنەوە. بۆیان روون دەبێتە کە ژیان ماوەیەکی دیاری کراوەو خۆشەویستییەک دەکەوێتە نێوانیانەوە، کە هەرگیز لە خۆشەویستییەکەی جارانی خۆیان ناچێت، ئێدی هەروەکوو ڕوانینی عاشق لە مەعشوقەوە بۆ ژیانیش دەڕوانن. تێدەگەن ژیانیش کۆتایی خۆی هەیە، هەر لە خەو هەڵدەستن یەکتر لە ئامێز دەگرن و یەکتریان خۆش دەوێت، ئیدی یارمەتی یەکتر دەدەن و بەخششیان بۆ جیهانیش دەبێت و بەوەیەش بەختەوەر دەبن، تێدەگەن هەموو مرۆڤێک، دایک و باوکی خۆی هەیە. ل 309 . بەرگی دووەم.
چەند سەرنجێک
دیارە ئەم رۆمانەشی چەند خاڵێکی تێدایە ، کە تاڕادەیەک لە جوانی رۆمانەکەی کەمکردۆتەوە، لەپێش هەمووشیانەوە ” درێژدادڕیی” . ئەم رۆمانە بە زمانی کوردی لە دوو بەرگی قەبارە گەورە پێکدێت و کۆی گشتی لاپەڕەکانی دەگاتە سەرو 1000 لاپەڕە. بەڕاستی لە زۆر شوێندا، نووسەر درێژدادڕی زۆری بەکارهێناوە، هەرئەمەش وایکردووە کە خوێنەر زۆرجار تووشی بێ تاقەتیی و مومیلی بێت، بگرە وەکو پێشتریش باسمکرد، خاڵی سەرەکی کە خەڵکی تاقەت و حەزی لە بەرهەمەکانی دۆستۆیڤسکی نییە، قەبارەی گەورەی رۆمانەکانییەتی، لەمەشدا زۆرجار درێژدادریی کردووە.
خاڵێکی تریش ئەوەیەە، من زۆرجار هەست دەکەم، کە ئەم رۆمانە و زۆر لە رۆمانی ” گەمژە” ەوە نزیکە بەتایبەتی پاڵەوانی سەرەکی، بۆ نموونە کەسایەتی ئارکادیی و میشیکین لە زۆر شوێندا لەیەکترییەوە نزیکە، بەتایبەتی لەرووی سەرکێشیی و گوێ نەدان بە دەورووبەر. راستە چیرۆکەکانیان جیاوازن، بەڵام لەرووی کەسایەتییە زۆر لە یەکترییەوە نزیکن. هەروەها لەڕووی شێوازی نووسینیشەوە زۆر لە یەکترییەوە نزیکن، چونکە هەردووکیان بەشێوەی بیرەوەری نووسراون.
ژن وەکو کێشەی مرۆڤایەتی
بەداخەوە لەم رۆمانەشیدا لە چەند شوێنێکدا، کۆمەڵێک بۆچوونی خراپ لەبارەی ژنەوە دەڵێت. بۆ نموونە لە زاری ئارکادی پاڵەوانی سەرەکی رۆمانەکەوە، دەڵێت:
“ژن بۆ کۆیلایەتی دروست بووە.”
لەزاری ماکار ئیڤانۆڤیچیش کە باسی ئەو شتانە دەکات کە دەبنە کێشە بۆ مرۆڤ، ژنیش وەکو کێشەیەکی گەورە بۆ پیاو دادەنێت.
لەمبارەیەوە دەڵێت:
پارە، بەدوای ئەویش ژن دێت، بە دوای ئەمیشدا گوومان، هەروا بێتەوە ئێرەیی! ئێ خۆ مرۆڤ بابەتە سەرەکییەکەی بیر دەچێتەوەو سەرقاڵی بابەتە لاوەکییەکان دەبێت! ل 172 ، بەرگی دووەم.
دوا قسه:
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی دۆستۆیڤسكی چ له‌ڕووی ناوه‌ڕۆك و شێوازی نووسینیشه‌وه، تایبه‌تمه‌ندیی و جوانی زۆری تێدایه، به‌یه‌كێكیش له كاره گرنگ و جوانه‌كانی داده‌نرێت.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له كاك جه‌وهه‌ر مه‌حمود داراغا بكه‌ین و هیوای له‌شساخی و كاری جوانتری بۆ ده‌خوازین.
سەرچاوە:
دۆستۆیڤسکی. هەرزەکار. وەرگێڕانی: جەوهەر مەحموود داراغا. بەرگی یەکەم و دووەم. دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان. سلێمانی. 2020