یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رئێشه ! … ئاری زێندینی
به‌روِخسه‌تی (یه‌كێتی) خه‌باتتان بۆچی كردووبۆچی ده‌یكه‌ین !؟ له‌م قۆناغه‌ی ئێستا ئامانجتان چیه؟ دڵنیام وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له هه‌ر ئه‌ندامێكی (یه‌كێتی) بكه‌ی هه‌ر ئه‌ندامه به‌جۆرێك وبه‌شێوه‌یه‌ك وڵام ده‌داته‌وه كه‌ئه‌مه سیاسه‌ت نییه! (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) پێش ڕاپه‌ڕینی (1991) ئامانج و نه‌خشه ڕیگایی روون وئاشكرابوو به‌هێزێكی دیموكراسی وشۆڕشگێری ده‌ناسراوناسرابوو له واقیشدا وابوو.(یه‌كێتی) له دوایی ڕاپه‌ڕین له‌به‌ر زۆری بانگه‌شه‌ی دیمكراسی و مۆدێرن و خاوه‌ن خه‌بات شاروشاخ توشی جۆرێك له‌غرووری و ئه‌نامه‌كانیان هه‌ركه‌س له‌ڕاست خۆیی ئه‌وپه‌ڕی ئازادانه‌ودیموكراسیان هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كردو تاوه‌كو ببێته واقیع بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له باشوری كوردستانَ.
(یه‌كێتی) ده‌بوایه له گه‌ڵ كه‌شوهه‌وایی خه‌ڵكه‌كه خۆی بگونجاندبا نه‌وه‌ك كه‌شوهه‌وایی (یه‌كێتی) بسه‌پێنێ وبگونجێنێ چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌شێكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست, (یه‌كێتی) به‌به‌ڵگه‌وشاهێدولێدوانی ئه‌ندامانی خۆیان وخه‌ڵكی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشی و ڕاراِیی و وه‌سوه‌سه بووه له هه‌ڵوێستكانیان و بڕیاڕه‌كانیان ده‌رباره‌ی ئه‌وپێشهات وڕوداوانه‌ی له كوردستان ڕووده‌ده‌ن. ئێمه ڕۆژانه ده‌بینین یه‌كێتیه‌كان له بچوكه‌وه تا گه‌وه‌ره جۆره لێدوان و بیروبۆچون ده‌رده‌برَن هه‌ریه‌كه‌و (180) پله فه‌رقی هه‌یه كه‌ئه‌مانه هیچیان له گه‌ڵ بیروباوه‌ڕوپه‌یڕوپڕۆگرامی حیزبه‌كه‌یان یه‌ك ناگرنه‌وه. به‌ڵێ (یه‌كێتی ) ئه‌و ڕاڕایی ووه‌سوه‌سه‌ی له‌ناو ئه‌ندامانی خۆیان له (حكومه‌ت وپه‌رله‌مانی كوردستان) ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ,ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌ن و هه‌ندێكی به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌رخۆیان دان به‌وه‌ده‌نێن كه په‌یوه‌ندی به‌كێشه‌ی ناوه‌خۆیی یه‌كێتی هه‌یه. سه‌ركردایه‌تی هه‌رده‌م ناڕازیه له مه‌كته‌ب سیاسی و مه‌كته‌ب سیاسی بڕیاڕی ده‌رده‌كات بێ جێگرانی سكرتێری گشتی, ئه‌ندامی باڵایی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی باڵایی ڕفڕاندۆم به شداره كه‌چی ئه‌ندامی یه‌كێتی ده‌ڵێ یه‌كێتی ئه‌ندامی نییه له ئه‌نجومه‌نی باڵایی ریفراندۆم, هه‌رله‌م رۆژانه‌دا له كاتی كاراكردنه‌وه‌ی (په‌رله‌مان) چه‌ند ئه‌ندامێكیان ده‌نگی نه‌دا بۆ (ڕیفراندۆم) كه‌چی (یه‌كێتی) ده‌ستپێشخه‌ربووه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان, دوا رووداویش له ناو(یه‌كێتی) جێگری دووه‌می سكرتێری ئه‌م حیزبه لیستێك وقه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان له (1/11/2017) به‌رامبه‌ر ئه‌مه ئه‌ندامێكی مه‌كته‌ب سیاسی داوایی كرد ئه‌م جیگری دوه‌مه یان وازله (یه‌كێتی) بهێنی یان له لیسته‌په‌رله‌مانیه‌كه‌ی.
ئه‌م سیاسه‌تی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) ئایا كه‌س سه‌ری لێده‌رناكات یان (یه‌كێتی ) توشی نه‌خۆشی وشێرپه‌نجه بووه رۆژێك له رۆژان به یه‌كجاری له‌ناو ده‌چێت! بۆچی ئه‌م حیزبه واده‌كات هه‌ر ئه‌وه من نیم وایی ده‌بینم به‌ڵكو رۆژانه خه‌ڵك ئه‌وبۆچونه‌ی هه‌یه‌ونازانێ (یه‌كێتی و یه‌كێتیه‌كان) مه‌به‌ستیان چیه! پاش (35) ته‌مه‌نی هێشتا توكمه‌یی خۆیی نه‌پاراستوو به‌رامبه‌ر كێشه‌ی ناوخۆی خۆیی وكێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان, هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها وتارونوسه‌ریش باسیان له كه‌شوهه‌وایه‌ی (یه‌كێتیان) كردووه له‌م دۆخه‌ی ئێستا كه (یه‌كێتی) به‌بۆچونی من و ئه‌وانیتریش وه‌ك (حیزب) هه‌ڵسوكه‌وت ناكات و وه‌ك (حیزب) نایه‌ته‌پێش چاو.