خوێندنەوەیەک بۆ: مدخل إلى المسرح الفرعوني الكوريغرافي الأوبرالي… رێباز محەمەد جەزا
Closed
نووسه‌ری ئه‌م كتێبه دكتۆر صوبحی شه‌فیق ، یه‌كێكه‌و له‌ونوسه‌رانه‌ی كار له سه‌ر مێژوو ژیاری شارستانێتییه‌كان ده‌كات و له‌م كتێه‌بیدا باس له‌سێ جۆر له شانۆی فریعه‌ونی لای میصریه‌كۆنه‌كان ده‌كات ، ئه‌وانیش بریتین له :
- شانۆیی دیمه‌نه (جنائزی – ته‌رمه‌كان – مردووه‌كان ) .
- شانۆی ئاهه‌نگسازی و جه‌ژن و بۆنه ئاینیه‌كان .
- شانۆی سروته فریعه‌ونیه‌كان .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نووسه‌ر دكتۆر شه‌فیق بۆتێگه‌یشتن له‌شانۆی فیرعه‌ونی پێویستمان به ئازادی بیر هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆڕزگاركردن له لاساباری و دووباره بوونه‌وه . ده‌كرێت شانۆی میصرییه كۆنه‌كان هاوشێوه‌ی شانۆی سه‌ده‌ی 17 ی ئه‌وروپی یان شانۆی سه‌رده‌می گریكی بكه‌ین له شێوه‌و ڕوخساریاندا . نووسه‌ر ئه‌وه‌مان بۆڕوونده‌كاته‌وه كه سه‌ره‌تای ئه‌م هێڵه ، به‌وێنه‌یه‌كی ڕوونی شانۆ لای میصرییه‌كۆنه‌كان ده‌خاته ڕوو وه‌كو هیرۆدۆت گه‌وره مێژوونووسی گریك ئاماژه‌ی بۆكردووه و په‌سنی كردووه به‌شانۆی (سروتی ) یان دینی ، به‌ڵام به (دۆگم – تقلید) ی دینی فیرعه‌ونیه‌كان . كه‌واته شانۆی میصریه‌كۆنه‌كان به‌پێی بۆچوونه‌كانی هیرۆدۆتی مێژوو نووس پێكهاتووه له :
یه‌كه‌م / شانۆی ئاهه‌نگسازی
دووه‌م / شانۆی سروته دینیه‌كان
سێهه‌م / شانۆی جه‌نائزی – مردووه‌كان
- پێكهاته‌و پێداویستیكانی ئه‌م شانۆیه چی بوون ؟
له‌كاتی به‌راوردكاری مێژوویدا ، نووسه‌ر ده‌ڵێت : ” په‌رستگا ده‌ستگایه‌كی ده‌وڵه‌تی میصری فیرعه‌ونی بووه ، هه‌ریه‌كه‌له‌و په‌رستگایانه ده‌چنه په‌رێزی نمایشه شانۆییه‌كانه‌وه ، له‌كاتێكدا نووسه‌ر ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات كه په‌رستگا فیرعه‌ونیه كۆنه‌كان كۆگایان هه‌بووه بۆكه‌ره‌سته‌و كه‌لوپه‌له شانۆییه‌كان و به‌كارهێنانیشیان زمانێكی ڕه‌مزی هه‌بووه بۆتێگه‌یشتنی كاهینه‌كان و مفره‌ده شانۆییه‌كانیان ئه‌و زمانه بریتی بووه له ” ڕه‌نگه‌كان و هێڵه‌كان ” بووه ، نه‌ك ئه‌وه‌نده‌ش ، به‌ڵكو هه‌ستاون به رۆڵ بینین له‌دیمه‌ندا بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كۆدانه بكه‌نه‌وه كه نمایش پێشكه‌شی كردوون و له‌هه‌مان كاتدا به‌ر پرس بوون له‌وكاره‌و رۆڵی (مۆنتێر- به‌زمانی هاوچه‌رخ ) یان بینیوه له‌نمایشه شانۆییه‌كاندا .
هه‌روه‌ها نووسه‌ر له‌به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌یدا باسی ئێكسسواراتی كردووه به‌جۆرێك كه میصریه‌كۆنه‌كان له‌نمایشه شانۆییه‌كاندا به‌كاریان هێناون به‌تایه‌بتی له‌نمایشه شانۆییه‌كانی “شانۆی جه‌نائزی و ئاهه‌نگسازی و جه‌ژن و بۆنه دینیه‌كاندا ” ، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی نووسه‌ر جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌كه ئێكسسوارات به‌ڕوونی و ئاشكرایی هه‌بوون له‌و نمایشانه‌ی شانۆی فیرعه‌ونی كۆندا . هه‌روه‌ها نووسه‌ر له‌درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ، ئاماژه بۆ پرۆفیسۆر ” الكسندر موریه ” ده‌كات كه كتێبێكی هه‌یه به‌ناونیشانی ” الغوامچ والاسرار المصریه ” كه‌له‌وێدا ده‌رباره‌ی هه‌ندێك كاری جێبه‌جێكاری قسه‌ده‌كات كه كاهنه میصریه‌كان ڕۆِڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه له‌سروته فیرعه‌ونیه لاساباره‌كاندا ، نووسه‌ر ده‌ڵێت : ” ئه‌وان له‌شانۆكه‌یاندا ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌مان ئه‌و ئێكسسواراتانه‌ی كه له‌ناویانداكورت و دروستكراو بوون به ته‌خته‌ی “الجمیز و الاكاسیا ” له‌گه‌ڵ ئاڵتوون و زیوو وهتد پاشان ده‌یاندا له‌جه‌سته‌ی نمونه‌داپۆشراوه‌كه و له‌سه‌ری و له صولجانه‌كه‌ی و رۆڵی سه‌رۆكی نمایشی تراجیدیا یان وه‌زیریان هه‌بووه .
ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی نووسه‌ر باسی ده‌مامكی شانۆیی ده‌كات و به‌یه‌كێك له ئامڕازه‌كانی شانۆی فیرعه‌ونی كۆنی ده‌زانێت و ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كات كه‌له مۆزه‌خانه‌كاندا پارێزراون و چه‌ندین جۆر ده‌مامكیان له‌نێودا هه‌ڵگیراون كه‌گه‌نجه‌كان ده‌یان پۆشین و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 12 تا شانزه . - درامای فیرعه‌ونی :
ئه‌وه‌ی نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا باسی ده‌كات ، درامای میصری هه‌زار ساڵ له‌پێش درامای گریكیه‌وه‌یه، له‌م باره‌یه‌وه نووسه رده‌ڵێت : ” گه‌ر بڕوانینه شێوه‌ی به‌كارهێنانه جیاوازه‌كانی ده‌مامك له‌په‌رستگا فیرعه‌ونیه كۆنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه میصرییه‌كۆنه‌كان پێش گریكیه‌كان ده‌كه‌ون له درامادا و مه‌عریفه‌ی شانۆییان و ئه‌دائی ده‌قی شانۆیی یان له‌پێش گریكه ، به‌ڵگه‌كانی نووسه‌ر بۆئه‌م گوته‌زایانه بریتین له :
- وێنه‌ی گۆڕستانه فیرعه‌ونیه‌كان و ئه‌و ده‌مامكه زۆرانه‌ی كه شێوه‌ی هه‌مه‌جۆریان هه‌یه‌و لێیان به‌جێماون و تاكو ئێستاش پارێزراون .
- ئه‌وێنه هه‌مه‌جۆرانه‌ی كه ده‌یسه‌لمێنن شانۆی میصری چۆن بووه‌و ڕٍووخساره دیاره‌كانی له‌وانه بۆنمونه : یه‌كێك له‌وێنه‌كان : جادووگه‌رێك ده‌رده‌خات كه ده‌مامكی پۆشیووه‌و له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری بینه‌راندا یه . په‌یوه‌ندی ئه‌م نمونه‌یه له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ئه‌ده‌بی میصری فرعه‌ونی كۆن سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بێكی چیرۆكیه ، رۆڵێشی هه‌بووه له‌جادوو جادووگه‌ری له ژیانی میصریه كۆنه‌كاندا .