 
	مه‌ترسییه‌كانی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن نه‌وت -2- تێری لێین كارڵ
 وردبوونه‌وه له پارادۆكسی زۆری (*)
                                            له عه‌ره‌بییه‌وه : نه‌ژاد عزیز سورمێ
(به‌شی دووه‌م)
ئاماژه‌یه‌ك له وه‌رگێڕه‌وه
 ( تێری لێین كارڵ  Terry Lynn Karl پرۆفیسۆری ئه‌مه‌ریكایی بواری زانسته سیاسیه‌كان  ، 21ی نۆڤێمبه‌ری 1947 له‌دایك بووه . ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كاتی خۆی ساڵی 2007  له لایه‌ن – په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی عێڕاق –كه‌خوالێخۆشبوو نووسه‌ری ناسراو فالح عه‌بدولجه‌ببار سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد كراوه به عه‌ره‌بی و وه‌كات له به‌غدا و هه‌ولێر و بێرووت بڵاوكراوه‌ته‌وه .
 نووسه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یدا  به ڕاشكاوی باسی گرفته په‌نهان و ئاشكراكانی نه‌وت ومه‌ترسییه‌كانی له وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت ده‌كا كه چۆن ئه‌گه‌ر پسپۆری دڵسۆز و لێزانی حیكمه‌تدار له پشت ئیداره‌دانییه‌وه نه‌بن له باتی خێر ده‌بێته به‌ڵا به‌سه‌ر خودی ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه و  نه‌ك هه‌ر گه‌شه‌ی ده‌وه‌ستێنێ یا دوای ده‌خا ، به‌ڵكو ده‌یخاته ژێر باری قه‌رزی قورسیشه‌وه ، له‌م بواره‌شدا  نموونه و داتای حاشاهه‌ڵنه‌گر و هه‌ندێ جار به‌ڵگه‌نه‌ویست دێنێته‌وه به‌تایبه‌تی له ده‌وڵه‌ته دواكه‌وتووه‌كاندا .
 به‌هۆی گرینگی لێكۆڵینه‌وه‌كه و بۆ به‌رچاوڕوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به پێویستم زانی بیكه‌م به كوردی ، ده‌نا ڕه‌نگه بابه‌تی له‌م چه‌شنه كاری ئابووریزانان بێ تا خوێنه‌ر و به‌دواداچوویه‌كی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر . ) 
                                           وه‌رگێڕ
 به‌ڵای تایبه‌ت به ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت
ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت به ده‌وڵه‌تی دیكه ناچن (8) . ڕاسته ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی گه‌شه‌سه‌ندووی دی له كۆمه‌ڵێك تایبه‌تایه‌تیدا نه‌مازا ئه‌وانه‌ی كانزا هه‌نارده ده‌كه‌ن 
 هاوبه‌شن ، به‌ڵام  ئابووری ئه‌و وڵاتانه‌ی پشت به نه‌وت ده‌به‌ستن و سیسته‌می سیاسیان 
 له جه‌وهه‌ردا پێكهاته‌یه‌ك دروست ده‌كا به هۆی هه‌ڵڕژانی دۆلاری نه‌وته‌وه ،  به چه‌شنێك 
 له ده‌وڵه‌تانی تری جیا ده‌كاته‌وه ، چونكه سامانی نه‌وت له توانای دایه دامه‌زراوان له قاوخی 
 دیاریكراوی مه‌حكه‌می وا دابڕێژێ له خه‌یاڵ و لێزانی چاترینی پسپۆڕانییش سه‌رووتر . 
 ئه‌وه‌ش ڕاسته به تایبه‌تی بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی  ده‌كارهێنانی نه‌وتیان تێدا په‌یوه‌سته به قۆناخی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌مییه‌وه ، كه ئه‌م باره‌ش زیاتر باوه . 
  ئه‌و په‌یوه‌ست بوونه‌یش ده‌بێ ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن نه‌وت به جۆرێك له په‌ره‌سه‌ندن
  لا ده‌دا  ، دامه‌زراوه‌كانی ده‌شێوێنێ  ، توانایشی لاواز ده‌كا . 
 پێكهاتنی یه‌كه‌می نێوان كۆمپانیاكانی نه‌وت پێداگیر له‌سه‌ر زامن كردنی سه‌رچاوه‌ی نوێی نه‌وتی خاو  و نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆماڵی كه به ته‌نگه‌وه‌ن بۆ پته‌وكردنی بنكه‌ی لایه‌نگیرانیان چی وای به دوای خۆیدا نه‌هێنا – سه‌ره‌ڕای ئاڵوگۆڕی قازانجی نێوان هه‌ردوولاشیان – له میراتێكی تاڵی ناوه‌ندێكی توندی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی  به‌ده‌ر و تۆڕێكی ڕێككه‌وتنی ژێر به ژێری نێوان فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و  كاربه‌ده‌ستانی كه‌رتی تایبه‌تی و لاسه‌نگ بوونی په‌ره‌پێدان به هۆی پشت به‌ستنی تاكلایه‌نه به كانزاكان و پشت به‌ستنی گه‌شه به پشتگیری دروستكراوی 
 نرخ به قازانجی نه‌وت ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی   داهاته‌كانی حكوومه‌ت  كه له باج و سه‌رچاوه‌ی 
 دیكه‌ی ناوخۆوه دێن و به دۆلاره‌كانی نه‌وت جێیان ده‌گیرێته‌وه .
 ڕاستیی ئه‌م گۆڕانكاریانه و هیتر چوارچێوه ( ڕیزبه‌ندی) بڕیاردان ده‌گۆڕێ ، به  جۆرێك 
 بۆ ده‌سپێكی گۆڕانكاری  نه‌رێنی هانی ده‌دا ،  تا ئه‌وه‌ی له پێشدا باس كران جێگیر بكا 
 به‌مه‌ش بازنه‌یه‌كی بۆش له ئاكامی گه‌شه‌ی پاشڤه‌بڕه‌وه  دروست ده‌بێ .  
 ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه كه تاڕاده‌یه‌ك  لێكچووه  سه‌ره‌تا  له بارودۆخی وڵاتانی لێك جودای ،
 سیما هاوبه‌شه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌و وڵاتانه كۆ ده‌كاته‌وه ، له‌وه‌شدا مه‌به‌ستمان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تایه‌تییه كه له وه‌به‌رهێنانی نه‌وته‌وه په‌یدا ده‌بن .
 به ساده‌یی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن نه‌وت له هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دی زیاتر به لای تاك شمهكیدا 
 ده‌شكێته‌وه ، وه‌به‌رهێنانی ئه‌وه‌ش كه له‌وانی دی  پتر به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێ و زیاتر له‌وانیتر پشت به چڕیی به‌رزی سه‌رمایه ده‌به‌ستێ  ، له كاتێكدا زیاتر له‌وانی دی به بڕگه‌یه‌كی ته‌نگه‌وه
 گه‌مارۆ دراوه ، كه ته‌واو له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت دایه ،  له‌وانی دی پتر  سه‌رچاوه‌ی قازانجه – 
 ئه‌مه‌ش  به‌دیومی  نه‌شونمای سه‌ركه‌وتووه ، نموونه‌ی سه‌ره‌كیش ڕاسته‌وخۆ له ده‌وڵه‌تانی 
   نێرده‌كاری نه‌وته‌وه له‌م تایبه‌تایه‌تیانه‌دا  سه‌رچاوه ده‌گرێ  :
 1- پشت به‌ستنی بێ‌سنوور به داهاتی نه‌وت به‌وه‌ی چه‌قی هه‌موو چالاكییه‌كی ئابوورییه ، كهبهوهدادهشكێتهوه  پێداویستییه‌كانی پیشه‌سازی نه‌وت له بان چالاكی دی داده‌نێ . 
 2- نه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و باڵكێشانی هاندانی دارایی گه‌نجینه.
 3- لایه‌نگیریی سنووربه‌ده‌ر بۆ پیشه‌سازی قورسی سه‌رمایه چڕ ، له به‌رابه‌ر سته‌م كردن له بونیاتیی كشتوكێڵ و لایه‌نی دیكه‌ی كه‌رتی هه‌نارده‌كردن .
 4-  بیركردنه‌وه له پێویستیی  خێرایی  په‌ره‌پێدان و  په‌له كردن  لێی (( پێش ئه‌وه‌ی نه‌وت وشك بێ))
 5- ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر داهاتی نه‌وت و ڕێگاكانی به‌كارهێنانی . 
 ئه‌و تایبه‌تایه‌تیانه لۆژیكێكی له ناوه‌خۆیدا هه‌یه ده‌توانێ به‌خۆی ، خۆی به‌هێز بكا ، له سه‌ره‌تادا ده‌بینین پێداویستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و چك كردنی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ، ده‌خوازێ ده‌سه‌ڵاتێكی
 به تینی ناوه‌ندی هه‌بێ ، ئه‌گه‌ر بۆ هیچ نه‌بێ ، لانی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی باوه‌ڕپێكراو 
 سه‌رمایه‌ی بێگانه بۆ دانوستان ، قازانجی نه‌وتیش بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌چێ ، ئینجا به پێی قانوون بێ 
 یاخود به هێزی نه‌ریت (عورف) .
 به‌و پێیه‌ی نه‌وتیش موڵكی  هه‌موو  نه‌ته‌وه‌یه ، بۆیه كاری هه‌ره له پێشی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
 ناوه‌ندییه ئه‌وه‌یه به دوای ئه‌ڵته‌رناتیفی به‌رهه‌مدا بگه‌ڕێ كه تێیدا  بێ جێگای په‌ره‌پێدانی  به كه‌رتی نه‌وت به‌ڕێوه ده‌چێ  بگرێته‌وه ، ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانی خاسییه‌ته‌كانی دارایی نه‌وت ،
 به‌ڵام له‌پێشگرتنی هه‌مان دارایی به لای به‌هێز كردنی ئاره‌زووی به‌كاربردندا ده‌شكێته‌وه ،
 به جۆرێك باڵ به‌سه‌ر ویستی  به‌رهه‌مهێناندا ده‌كێشێ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی به‌رهه‌مهێنان بۆ گه‌شه‌ی ئه‌و ئابووریانه‌ی تێیاندایه به‌رده‌وام بن پێویسته (9) ، دیسان ئه‌و له‌پێشگرتنه داراییه‌ش كۆسپ ده‌خاته پێش ڕێگه‌چاره‌كانی خۆ ڕاست كردنه‌وه و لاسه‌نگیان ده‌كا ، 
 به‌مه‌ش شوێنكه‌وتنی تاكلایه‌نه بۆ دۆلاره‌كانی نه‌وت ده‌چه‌سپێنێ . 
 (سه‌رسامی به نه‌وت) لۆژیكی ئابووری نه‌وت به‌هێز ده‌كا  ، چونكه ده‌ست كه‌وتنی یه‌كه‌مین جاری دارایی نه‌وت ، یا خرۆشانێك له نرخیدا  هه‌ڵڕژانی دۆلاری نه‌وت زیاتر ده‌كا ، ئه‌مه‌ش هانی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵێك باوه‌ڕی نوێ ده‌دا له‌باره‌ی ڕۆڵی به‌رفراوانی كه‌رتی حكوومه‌تی
 هه‌روه‌ها هانی شێوازی نوێی ڕه‌فتار و به‌رژه‌وه‌ندی نوێش له ناو حكوومه‌ت و  ده‌ره‌ویدا
  ده‌دا  ، به نموونه سامانی  نه‌وت كه له حه‌فتا و هه‌شتایه‌كاندا  ( مه‌به‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردووه) هه‌ڵڕژا  هیوای سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ، له‌وانه‌ی به‌خت یاوه‌ریان بوو ئه‌و سامانه‌یان
 هه‌بێ  به‌رز كرده‌وه . 
 ئه‌و سه‌ركردانه به‌وه نه‌وه‌ستان كه باوه‌ڕیان بۆ ئه‌وه چوو نه‌ك هه‌ر  ده‌توانن باروبووی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی زه‌به‌للاح له ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا بكه‌ن ، به‌ڵكو مه‌زه‌نده‌یان له‌وه‌شی تێیپه‌ڕاند
 كه له توانایاندایه وه‌به‌رهێنان  یا كڕینی سه‌رچاوه و پارێزبه‌ندی له ده‌ره‌وه‌ش بكه‌ن .
 ئه‌وانه به هۆی زێڕی ڕه‌شه‌وه بۆیان  مه‌یسه‌ر بوو  ژیانێكی شاهانه به‌دی بێنن بێ ئه‌وه‌ی 
 پێویستیان به هیچ پاشه‌كه‌وتێكی  ناچارییه‌وه  هه‌بێ یان هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ده‌ستگرتنه‌وه 
 جێبه‌جێ بكه‌ن ، یاخود ڕێگه به زیادكردنی په‌كخستنی بودجه له ڕێی  زیاده‌خه‌رجییه‌وه بده‌ن 
 ئه‌مه‌ش بوو به ئادگاری ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی جبهانی سێیه‌م . 
 دیاره (( سه‌رسام بوون به نه‌وت )) به ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتدارا نی نه‌گرته‌وه ، چونكه ده‌سكه‌وتنی
 دارایی ئاسان ، ئاكاری كاری باو هه‌روه‌ها ئه‌نگیزه‌ی ڕێكخستنی كاریش له بازاڕدا  سست ده‌كا.
 دیسان ڕێكوپێكی دارایش ( له خه‌رج كردن‌دا) له ناو ده‌زگاكانی حكوومه‌تدا  لاواز ده‌كا ،
 ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كاری هه‌ڵه‌شه له بودجه‌دا . 
 له‌وه‌ش وێرانتر سه‌رسام بوون به نه‌وت  ته‌گه‌ره ده‌خاته پێش كۆششی ته‌یاركردنی 
 ناوخۆیی سه‌رچاوه‌كان له ڕێگای باجه‌وه و مه‌یلی قبووڵ كردنی ده‌ستگرتنه‌وه 
 كز ده‌كا و پشت به‌ستنێكی مه‌ترسیداری  به ده‌وڵه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر 
 كردنی ته‌واوی كێشه‌كان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پشت به‌ستنی زیاتر به داهاته‌كانی نه‌وت و 
 زیادبوونی  ده‌ست خستنی ده‌وڵه‌ت بۆ ناو كه‌رتی تایبه‌ت  .
 به واتایه‌كی دی گرفتی مه‌ترسی ئه‌خلاقی و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌ی 
 خزمخزمێنه  Crony Capitalism  به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێ . 
 ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن نه‌وت له ده‌وڵه‌تانی دی جیا ده‌كاته‌وه ئاڵووده بوونیانه به داهاتی 
 نه‌وت ، له كوێشدا ئه‌و ئاڵووده بوونه بچه‌سپێ  ، كۆمه‌ڵێكی شێواوی ئه‌نگیزه‌ی سیاسی و ئابووری تیا ده‌بینین كه په‌ل  به هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیاندا داوێ ، به جۆرێك وای لێ دێ 
 هه‌موو شتێك ده‌خرێته فرۆتنێ . 
 به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت وه‌ك به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تانی دی ناجوولێنه‌وه 
 ئه‌وان ناچار نین وا بن ، به‌ڵام كۆمپانیاكانی نه‌وت هیچ سه‌ركێشییه‌كی سیاسی ناكه‌ن
 به هه‌مان ئه‌و ڕێگایانه‌ی كۆمپانیاكانی تر ده‌یكه‌ن و به هه‌مان نرخاندن . 
 كۆمپانیاكانی نه‌وت ته‌نانه‌ت له جه‌نگه‌ی شه‌ڕی ناوخۆشدا  له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن 
 (وه‌كو ئه‌نگۆلا ) ، ته‌نانه‌ت له كاتێكدا پارتیزان و چه‌ته‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر  بۆڕییه‌كانی نه‌وت و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكان ( وه‌ك كۆلۆمبیا ) ، یا ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی نائارامی هه‌رێمایه‌تی كه سه‌قامگیریی ده‌شێوێنێ وه‌كو ( گۆلی ده‌ریای قه‌زوین ) .
 له به‌رامبه‌ردا  خاوه‌نكاری ناوخۆ  و سه‌ركرده‌ی سه‌ندیكاكان و سه‌رانی سیاسی حساباتیان
 به پێی ڕێساكانی باو بنیات نانێن ، له كوێدا نه‌وت ببێته چه‌قی ململانێی ناوخۆ و جیهانی 
 له‌سه‌ر قازانج  ، مه‌ترسیه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن له‌وه‌ی بتوانرێ له ده‌ست بدرێن ، ملیاران 
 دۆلار ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتن ، هه‌ر له‌و كاته‌دا ئه‌و ملیارانه به گشتیی له چوارچێوه‌ی 
 په‌یكه‌رێكی كارگێڕیی لاواز  و مافی خاوه‌ندارییه‌تی  مسۆگه‌ر نه‌بوو و نه‌بوونی  پابه‌ندبوونی 
 دادوه‌ریدا  ده‌خوولێته‌وه ، دابه‌ش بوونی قووڵیش له‌و لاوه بوه‌ستێ  هه‌روه‌ها به‌رزخوازیی 
 سیاسی به‌هێز كه ئه‌مه‌ش  داڕشته‌یه‌ك نییه توانای ئابووری به‌جێ بێنێ . 
 له‌م باره‌یه‌وه ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت هاوشێوه‌ی  ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی قازانج ویست ، كه
 هێزی ئابووری و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له توانای دوولایه‌نه‌ی له ده‌ستخستنی قازانجی ده‌ره‌وه
 له بازنه‌ی جیهانیدا هه‌ڵدێنجێ ،  له پاشانیشدا  دابه‌ش كردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاتانه له ناوخۆدا . 
 به ڕاستی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت  به ته‌واوی ده‌وڵه‌تی قازانج ویستن : نه‌وت ئاستی
 به‌رزی نائاساییان له قازانج بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كا  ، وه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌رز كردنی نێوده‌وڵه‌تیشی بۆ ئاسان ده‌كا ، كه ئه‌مه‌ش توانایی ژیانی زیاتر له توانای دارایی به‌رده‌ست درێژه پێ ده‌دا .
 ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش ببێته ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ڕێگه به سه‌ركرده‌كانی  ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت بدا 
 خۆیان له گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی پێویست بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر له توانای سه‌ركرده‌كانی دی 
 وڵاتانی په‌ره‌سێن به دوور بگرن ، چونكه ده‌وڵه‌تانی په‌ره‌سێن خێراتر دهێنه ژێر باری پێداویستی گۆڕان هه‌ر وه‌ختێ نیشانه گه‌وره‌كانی ئابووری هه‌بوونی ئاڵۆزی ده‌رده‌خه‌ن ، به‌ڵام به بوونی نه‌وت ، ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن نه‌وت شتێك نابینێ به‌سه‌ریدا  بسه‌پێنێ خۆی بگونجێنێ – ئه‌گه‌ر بیشیكات له كات و ساتی پێویستدا نایكا  ، به‌و واتایه‌ی دۆلاره‌كانی نه‌وت بژارده‌ی په‌ره‌پێدانی پێشووی پشت به نه‌وت به‌ستوو (( داده‌خا )) و ئه‌و بژاردانه ده‌چه‌سپێنێ ، به‌مه‌ش سستی له دامه‌زراوه‌كاندا  دادێنێ و كۆسپی بڵیند له به‌رابه‌ر  چاكسازیدا هه‌ڵده‌نێ .
 دیسان دۆلاره‌كانی نه‌وت هانی گرتنه‌به‌ری شێوازێك له سیاسه‌ت ده‌دا خۆی له ئاره‌زووی له‌ڕاده‌به‌ر  به داپۆشینی گرفتان به پاره ده‌بینێته‌وه  ، یان ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌لوا  بژارده قورسه‌كان 
 دوا ده‌خه‌ن تا خرۆشانێكی  تازه‌ی نه‌وت دێته‌وه ، به‌ڵام كێشه دواخراوه‌كان ده‌سبه‌جێ كه‌ڵه‌كه ده‌بن و باره‌كه خراپتر ده‌بێ ، له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا  گۆڕان – كه له پاشاندا  هه‌ر دێ –  
 به كاریگه‌ریی قه‌یرانه قووڵه‌كانی سیاسی و ئابوورییه‌وه دێ . 
 ناته‌وانایی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت به‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ بارودۆخی نوێ‌دا بگونجێنێ و توانای 
 نوێبوونه‌وه و نه‌رمی نواندنی له سیاسه‌تدا  هه‌بێ  كه بۆ سه‌ركه‌وتنی  گه‌شه پێویستن 
 ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به بنیاتی هاندانی شێواوه‌وه هه‌یه  كه ڕه‌فتاری سیاسی و خودانی كاران
 به یه‌ك ئاست داده‌ڕێژێ ، له ده‌وڵه‌تانی دی  گه‌شه‌سه‌ندووی خاوه‌ن نه‌وت هێزی ئابووری و 
 ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تاڕاده‌یه‌ك له‌سه‌ر توانایی دوولایه‌نه‌دا ده‌وه‌ستێ  : 1- هه‌ڵێنجانی قازانج 
 ( دراو  به‌رامبه‌ر نه‌وت ) له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی جیهانیی وزه‌دا .
 2- دابه‌ش كردنی قازانج له ناوخۆدا  به به‌كارهێنانی پێوه‌ری سیاسی وه‌ك شێوازێكی ناوه‌ندیی دابه‌ش كردن ، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ستییه‌كی توندی نائاسایی له نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و سیاسی‌دا 
 په‌یدا ده‌كا و  چه‌ندین تۆڕی ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر په‌ره پێ ده‌دا كه له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی كلاسیكیدا
 ده‌وه‌ستێ له نێوان مافی حوكم و مافی پاره كۆكردنه‌وه‌دا .
 دیسان هه‌ر ئه‌مه ئه‌نجامه ئابوورییه‌كان به مه‌حكه‌می به سیاسه‌ته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له شێوه‌ی 
 تێكه‌ڵاو بوونی ئابووری و سیاسه‌ت له ده‌وڵه‌تانی پێشووی سۆشیالست – ئه‌م واقیعه‌ش 
  وا ده‌رده‌كه‌وێ به‌سه‌ر سه‌رنجی زۆربه‌ی چاودێراندا تێپه‌ڕێ . 
 ڕاستیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تانی نێرده‌كاری نه‌وت هیچ هانده‌رێكی ڕاسته‌وخۆیان نییه وایان
 لێ بكا  بگر و لێهاتوو و له خه‌می داڕشتنی سیاسه‌تدا بن ، هه‌روه‌ها كه‌مترین هۆ لای خۆیان 
 نابینن پاڵیان پێوه بنێ بۆ نامهركهزایهتی ده‌سه‌ڵات به به‌شداری پێ كردنی هاوبه‌شی دیكه ، 
 به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی دڕژێته  ناو گه‌نجینه‌كانی ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی توند نامانگه‌یێنێته هیچ له به ناوه‌ند بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ده‌ر له‌وه‌ی  هانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه قازانجیانه‌ی نێوان 
 سیاسی و سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌دا .
 له باتی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی ئه‌و وڵاتانه كار بۆ دووركه‌وتنه‌وه له پیشه‌سازی به په‌له‌په‌ل
  بكه‌ن و سنوورێك بۆ زیاده‌ڕۆیی له خه‌رجی و به‌كاربردنی  له‌ڕاده‌به‌ری ناوخۆ دابنێن 
 كه وڵاتانی ئۆپێكی پێ ده‌ناسرایه‌وه ( به پێی ڕاسپارده‌ی شاره‌زایانی گه‌شه ) ، یا كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن  سنوورێك بۆ زیاده‌ڕۆیی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ئابووریدا  ( وه‌ك لیبڕاله نوێكان ئامۆژگاری ده‌ده‌ن ) ده‌یانبینین به جۆرێكی دی ده‌جوولێنه‌وه له ڕوانگه‌ی  باوه‌ڕبوون
 به توانایان له دواخستنی كێشه سیاسی و ئابوورییه گرینگه‌كان و بیركردنه‌وه به جۆرێكی 
 ته‌واو پێچه‌وانه‌وه . 
 ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی  ده‌وری دورست كردنی بڕیاریش كه له دابه‌ش كردنی قازانجدا پێك دێ و 
 خۆی له‌سه‌ر ڕاده‌گرێ هه‌ر ئه‌وه‌ش مه‌ته‌ڵی سه‌یرایه‌تی زۆریمان بۆ هه‌ڵدێنێ  ، واته ئه‌و هۆیه‌مان بۆ لێك ده‌داته‌وه كه وا له حكوومه‌ته جیاجیاكانی ده‌وڵه‌تانی نێرده‌كاری نه‌وت ده‌كا 
 له‌گه‌ڵ جیاوازی شێوازی حوكم وجیاوازی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوور و قه‌واره و 
 بایه‌خی جیۆستراتیجییاندا  ڕێڕه‌وێكی گه‌شه‌ی هاوبه‌ش هه‌ڵده‌بژێرن و له جهوسهرێكی وێكچوودا ده‌خوولێنه‌وه و به گشتی به باری پێچه‌وانه‌ی زیانبه‌خشدا  ده‌شكێنه‌وه  و له جیاتی چاك كردنی توانای ئابووری یا فێر بوونی سیاسی ، دۆلاری نه‌وتێ جێی شاره‌زایی سیاسی له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا ده‌گرێته‌وه ، له كوێشدا ئه‌مه ببێ توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داواكاریان لاواز ده‌بێ  و پارێزبه‌ندی ڕێژه‌یی داڕێژه‌رانی سیاست داده‌ڕمێ . 
 ڕاستیی ده‌سه‌ڵاتداران  توانای ئه‌وه‌یان نامێنێ بڵێن  (( نا )) (10)
 ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه نییه سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تانی نێرده‌كاری نه‌وت له‌وه ناگه‌ن چی خزمه‌ت 
 به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كا ، به‌ڵكو ئه‌وان با له ماوه‌یه‌كی كورتیشدا بێ زۆر چاك 
  له‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه ده‌گه‌ن . 
په‌راوێز(8) ئه‌و بیرۆكه‌ی له‌م به‌شه‌دا پێشان دراوه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كارڵ (1997) Karl 
وه‌رگیراوه، كتێبه‌كه به‌درێژی و فراوانی باسی ده‌كا ، به هێنانه‌وه‌ی چه‌ند ڕاستییه‌كی گریمانه‌یی
( ئه‌مبریقی )-گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕاستییه هه‌ستپێكراوه‌كان – وه‌رگێڕ – چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش هه‌یه ده‌توانرێ پێی بگه‌ن له كاره‌كانی تێری لین كارل
له كتێبی : Karl (1997 ) , Energy and Politics in Central Asia and the 
 Caucasus, ed., Bruce Aker et al . ( Lanham, MD: Rowman & 
 Littlefield  Publishers , forthcoming ). 
(9) Albert Hirschman , Essays in Trespassing: Economics
To Politics and Beyond (Cambridge, England: Cambridge University Press , 1981 ) .
 (10)  به‌ڕێز هیكتۆر هورتادۆ ، كه وه‌زاره‌تی دارایی فه‌نزوێللای وه‌رگرت 
ئاماژه‌ی به نووسه‌ری ئه‌م دێرانه داوه و وتوویه‌تی : ((  چۆن ده‌توانین 
به به‌هێزه‌كان بڵێین ئێمه پاره‌یان لێ قه‌ده‌غه ده‌كه‌ین ، یان پێیان بڵێین 
پاره‌مان نییه ، له كاتێكدا ئه‌وان  بێگومان ده‌زانن كه تۆ نه‌وتت هه‌بێ واته 
پاره‌ی پێویستت هه‌یه ، یا ده‌توانی ده‌ستی بخه‌ی ؟ )) 
(كاراكاس ، فه‌نزوێللا ، هاوینی 1979) 

 
			 
			 
			