
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و كورته چیرۆكه‌كانی …. ئه‌حمه‌د كامه‌ران
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له دایكبووی ساڵی 1973یه له ناحیه‌ی پاڵوی سه‌ر به قه‌زای ئهلهزیره, خێزانداره‌و خاوه‌نی دوومنداڵه وه هاوژینهكهیشی مامۆستایه, هاوكات به یه‌كێك له سیاسهتمهدارو پارێزه‌ره دیاره‌كانی باكووری كوردستان داده‌نرێت كه ژیانی خۆی ته‌رخان كردووه بۆ ڕزگاركردنی گه‌له‌كه‌ی له ده‌ستی داگیركه‌ران وه به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بۆ نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش ناوی(كورده). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوسه‌رۆكی پارتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌یه) له‌گه‌ڵ فیگه‌ن یۆكسه‌ر داغی هاورێی, به‌ڵام به‌هۆی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌ڕبرینی ده‌نگی خۆی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات دارانی توركیای شۆڤێنیزم به‌ڵام بۆ دواجار خۆیی و فیگه‌ن یۆكسه‌ر داغی هاوڕێی و له‌گه‌ڵ چه‌ندین هاوڕێی دیكه‌یدا ڕووبه‌ڕووی سزا‌و ئه‌شكه‌نجه بوونه‌وه‌و وه له‌ساڵی 2017 به بڕیاری سه‌رۆك كۆماری توركیای ڕه‌گه‌زپه‌رست ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بڕیاردرا بخرێنه نێو كووچی زیندانه‌كان به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامی مانه‌وه‌ی له زینداندا بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه له هاوسه‌رۆكی پارتی گه‌لان هه‌ده‌په دووربخرێته‌وه, به‌ڵام هه‌رچه‌نده به زیندانی كردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یۆكسه‌ر داخ به‌یه‌كه‌م كاری ده‌وڵه‌تی توركیا دانانرێت كه له به‌رامبه‌ر به كوردانی سیاسهتمهدارو چالاكوانان ئه‌نجامی دابێت , چوونكه مێژوویه‌كی ڕه‌شی هه‌یه له به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد له باكووری كوردستان و هه‌ندێ ناوچه‌ی دیكه‌دا,به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره كوردانه‌ی داوه كه ده‌یانه‌وێت میله‌ته‌كه‌یان خاوه‌نی خاكێكی سه‌ربه‌خۆ بێت هاوشانی میله‌تانی تری جیهان به‌ڵام له ده‌رئه‌نجام دا ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و زیندانی كردن بوونه‌ته‌وه كه زۆرجاریش گه‌یشتۆته تیرۆركردنیان, به‌ڵام هیچ كاتێك چۆكیان نه‌داوه به‌ڵكو كوچه‌كانی زیندان بۆیان بۆته به‌رخودانێكی به‌هێز بۆ ڕزگاركردنی گه‌له‌كه‌یان له‌ژێر ده‌ستی دووژمنان.
هه‌رچه‌نده زیندان به به‌ستنه‌وه‌ی ده‌ست و پێیه‌كانت داده‌نرێت كه ئیتر نا‌توانیت هیچ جۆره جوڵه‌یه‌ك بكه‌یت, به‌ڵام ده‌میرتاش توانی له‌ڕێگایه‌كی تره‌وه ده‌ست به خه‌باتی سیاسی خۆی بكات له نێو كووچی زیندانه‌وه كه ئه‌ویش له ڕێگای نووسینی بیست و شه‌ش كورته چیرۆكی جۆراوجۆر بوو كه له ڕێگای هه‌ریه‌كه‌یانه‌وه په‌نجه‌ی خستبووه سه‌ر ڕووداوه ناخ ههژێنهكان , واته لێره‌وه ده‌میرتاش جگه لهسیاسهتمهدارێك و پارێزه‌رێك توانی خۆی وه‌كو چیركۆنووس و نووسه‌رێك له كووچه‌كانی زیندانه‌وه درێژه به خه‌باته‌كانی خۆی بدات, وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و بیست وشه‌ش كورته چیرۆكه توانی له ڕێگای دوو كتێبه‌وه بَلاویان بكاته‌وه له ساڵی 2019 به ناوه‌كانی(سه‌حه‌ر و ده‌وران) هه‌ڵبه‌ته سه‌حه‌ر به یه‌كێك له هه‌ره كورته چیرۆكه ناخ هه‌ژێنه‌كانی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش داده‌نرێت هه‌ربۆیه‌ش ناوی یه‌كێك له كتێبه‌كانی به ناوی كورته چیرۆكێكه‌وه كردوه, هاوكات له‌كاتی خوێندنه‌وی ئه‌و كورته چیرۆكه بۆماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ له‌تاو ئازاری ئه‌و چیرۆكه تووشی خه‌مۆكیه‌كی زۆر بوومه‌وه , چوونكه چیرۆكه‌كه باس له ژیانی كچێكی ساده ده‌كات كه ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویستی كوڕێكه‌وه به‌ڵام كوڕه‌كه درۆی له‌گه‌ڵ ده‌كات و هه‌ڵی دهخهلهتێنێت و ڕۆژێكیان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی خۆی سه‌حه‌ر سواری ئۆتۆمبیل ده‌كه‌ن و له ده‌شتاییه‌كی چۆل به‌هه‌موانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ری كه‌ته‌واوی ژیانی ئه‌و كچه ساده‌یه وێران ده‌كه‌ن , له بنه‌ڕه‌تدا چیرۆكه‌كه درێژه ته‌نها ئه‌وه‌ی كه گێڕامه‌وه كورته‌یه‌كی چیرۆكه‌كه بوو, له‌پاڵ سه‌حه‌ردا ئه‌و بیست و پێنج چیرۆكه‌كه‌ی دیكه‌ش هه‌ریه‌كه‌یان گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێكه كه به شێوه‌یه‌كی زۆر تراژیدیانه گَێڕاونهتهوه.
له‌كۆتایی وتاره‌كه‌م دا هیوای له‌ش ساغی وته‌ندرووست باشی بۆ خه‌مخۆری گه‌لی كورد سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌خوازم كه هیوادارم له‌نێو كووچه‌كانی زیندان ئازاد بكرێت چوونكه ئه‌و شوێنه هی كه‌سانی وه‌كو ده‌میرتاش نیه به‌ڵكو هی كه‌سانی وه‌كو ئه‌ردۆغان و هاوشێوهكانیهتی كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ده‌ستی به‌خوێنی هاوڵاتیانی كوردی سڤیل سۆر بووه.