كاریكاتێر و جۆره‌كانی تری هونه‌ری شێوه‌كاری له ڕۆژنامه‌گه‌ریدا به‌شی (4) …هه‌ندرێن خۆشناو
بێجگه له كاریكاتێر ڕۆژنامه‌گه‌ری پشت به جۆره‌كانی تری شێوه‌كاریش ده‌به‌ستێت، وه‌كو وێنه و پۆسته‌ر و وێنه‌ی هاوپێچ یان باكگراوند، ئه‌م جۆرانه‌ش زۆرجار له‌گه‌ڵ كاریكاتێردا به‌یه‌كده‌گه‌ن له ناوه‌ڕۆكه گاڵته‌جاڕییه‌كانیاندا، كه زۆرجار ته‌كنیكه‌كانی كاریكاتێر به‌كاردێنن له جێبه‌جێكردنیاندا، یان ناوه‌ڕۆكێكی كۆمیدیانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه وایان لێده‌كات تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به كاریكاتێر بچن. نزیكترینیان له كاریكاتێر پۆسته‌ره كاتێك كه ڕه‌گه‌زی كۆمیدیای تێدابێت. 1- كاریكاتێر و پۆسته‌ر
2- كاریكاتێر و وێنه‌ی فۆتۆگرافی:
ستایلێكی دیكه‌ش هه‌یه له ستایله‌كانی وێنه‌گرتن له شێوه‌كه‌یدا به كاریكاتێر ده‌چێت، به‌تایبه‌تی كاریكاتێری پۆرترێت، ئه‌مجۆره‌ش له جۆره‌كانی وێنه‌دا به ده‌ستكاری ڕاسته‌وخۆی وێنه‌گره‌وه دێته‌كایه‌وه، كه وێنه‌كه له‌سه‌ر نێگه‌تیڤه‌كه (فیلم) ئاساییه، و له كاتی چاپكردنی له‌سه‌ر كاغه‌زدا زێده‌ڕۆیی تێداده‌كرێت، بۆ نمونه رۆناكی ئامێری چاپكردنی وێنه به شێوه‌یه‌كی ناڕاست ده‌خرێته‌سه‌ر، له نێگه‌تیڤه‌كه بۆ سه‌ر كاغه‌زی چاپ، یان كاغه‌زه‌كه به شێوه‌یه‌كی لار یان قوپاو یان چه‌ماوه ده‌خرێته به‌ر رۆناكیهكه، بۆ نمونه كاتێك كاغه‌زه‌كه به چه‌ماوه‌یی ده‌خرێته‌به‌ر رۆناكی، وا ده‌كات رۆناكیهكه به شێوه‌یه‌كی فراوانتر به لێواری كاغه‌زه‌كه بكه‌وێت، كه وا له وێنه‌كه ده‌كات له ناوه‌ڕاستدا ئاسایی ده‌ربكه‌وێت و له لێواره‌كانیش كۆتاییه‌كان وون بكات، ده‌توانین به‌م جۆره چه‌ندین وێنه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌مان ده‌ست بكه‌وێت.
له جۆره‌كانی تری وێنه‌ش ده‌توانین ئاماژه به فۆتۆمۆنتاج بده‌ین، كه جۆرێكه له جۆره‌كانی وێنه و به ده‌ستكاری وێنه‌گر یان هونه‌رمه‌ند به چه‌ندین ستایلی جیاوازه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌م جۆره‌ش له نێوان پۆسته‌ر و كاریكاتێردایه، ئه‌گه‌ر گاڵته‌جاڕ بوو ئه‌وا له كاریكاتێره‌وه نزیكتره، ده‌توانین به كاریكاتێریشی دابنێین، ئه‌گه‌ر خواستی پۆستهریانهی نه‌بێت، فۆتۆمۆنتاج زۆر له كۆلاجیشهوه نزیكه، ئه‌وه‌ش جیایده‌كاته‌وه كه له چه‌ندین پارچه كاغه‌زی وێنه‌ی جۆراوجۆر پێكنایه‌ت، پشت به گه‌وره و قه‌به‌كردن ده‌به‌ستێت به به‌كارهێنانی ته‌كنیه‌كه جیاوازه‌كانی وێنه‌گرتنه‌وه، وێنه‌گر به به‌كارهێنانی روتوش و زیادكردنی چه‌ندین هێڵی پێویست و چه‌ندین وێنه‌ی جیاوازه‌وه، و تێكهه‌ڵكێش كردنیان به شێوه‌یه‌ك كه بۆ بینه‌ر روون و ئاشكرا نه‌بێت، هه‌روه‌ك له‌و فۆتۆمۆنتاجهی كه گوبڵزی وه‌زیری راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا له سه‌رده‌می هیتله‌ر ده‌رده‌خات.
به‌م شێوه‌یه ده‌توانین وێنه‌ی گاڵته‌جاڕ به‌سه‌ر دوو جۆردا دابه‌ش بكه‌ین:
1- وێنه‌ی خۆڕه‌س (خۆڕسك): ئه‌م جۆره وێنه‌یه‌یه كه به‌بێ هیچ ده‌ستكارییه‌كی وێنه‌گر و ده‌ره‌كی وه‌ده‌ست دێت.
2- وێنه‌ی هونه‌ریی : ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه به ده‌ستكاری وێنه‌گر یان هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاریی له بونیاتنان و ده‌رهێنانیدا وه‌ده‌ست دێت. له ژێر ئه‌م ناونانهشدا ده‌توانین ناوی وێنه‌ی پێشوه‌خته سازكراو و كۆلاج و وێنه‌ی كاریكاتێریی و فۆتۆمۆنتاج بێنین.
له نێوان جۆره‌كانی به‌شی دووه‌م، ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو ده‌گونجێت بۆ كاریكاتێر، كۆلاج و كاریكاتێری پۆرترێتی فۆتۆگرافیه، ئه‌مه‌ش بوونی جۆری تر ناگه‌یه‌نێت كه بگونجێن بۆ گاڵته‌جاڕی و كاریكاتێر، كاتێك كه ته‌كنیكه‌كانی وێنه‌گرتن به شێوه‌یه‌كی گه‌وره توانای دۆزینه‌وه و نوێبوونه‌وه‌یان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی كه له بواری وێنه‌ی فۆتۆگرافیدا دێته‌پێشێ.
3- كاریكاتێر و باكگراوندی گرافیكی یان وێنه‌یی:
بێجگه له وێنه و پۆسته‌ر، له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا وێنه‌ی گرافیكی هاوشان له‌گه‌ڵ بابه‌تی رۆژنامه‌وانی تری بڵاوكراوه‌كه له به‌شێك له لاپه‌ڕه‌كه‌دا به ره‌نگێكی كاڵ له دواوه‌ی ده‌قه ئهدهبیهكهدا ده‌بینین.
ئه‌م جۆره وێنانه‌ش واباوه كه له ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كه هه‌ڵێنجراون یان شیاو و گونجاون بۆی، ده‌كرێت وێنه‌كه گاڵته‌جاڕ بێت ئه‌گه‌ر ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كه گاڵته‌جاڕ بوو، ده‌كرێت نیگارێكی كاریكاتێری وه‌كو وێنه‌یه‌كی هاوپێچ یان باكگراوندێك بۆ ده‌قێكی ئه‌ده‌بی به‌كاربێت، ئه‌گه‌ر گونجاو بێت بۆ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌یه‌كچوونێكی زۆر له نێوان ئه‌م جۆره وێنه به‌كارهاتووانه له رۆژنامه‌گه‌ریدا و كاریكاتێردا نیه، كه واباوه ئه‌م جۆره وێنانه ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی جوانكاری بڵاوده‌كرێنه‌وه، ده‌گمه‌نه كه مه‌به‌ستی تری هه‌بێت، وه‌كو ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه كاریكاتێر هه‌یه‌تی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وێنه بڵاوكراوه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كه، نیگارێكی كاریكاتێری بوو، مانای وایه كه ده‌سته‌ی نووسه‌ران له جیاتی وێنه‌ی هاوپێچ كاریكاتێری به‌كارهێناوه، پێویست ناكات به‌وێنه‌ی هاوپێچ یان باكگراوند بژمێردرێت.