
خوێندنی زمانی کوردی لە کۆلێژی (ئینالکۆ) لە فەرەنسا …. مامەد شامەزدی
خوێندنی زمانی کوردی لە کۆلێژی (ئینالکۆ) لە فەرەنسا
و لێدان و شکاندنی دیالێکتی سۆرانی لە لایەن
(هەلکەو حەکیم)ەوە
مامەد شامەزدی
——————
پێشەکی
ووشەی ئئنالکۆ بە فەرەنسی کورتکراوەی : (ئەنیستیوتی نیشتمانی زمان وشارستانیەتە رۆژهەلاتیەکان)ە .
Institut National des Langues et Civilisations Orientales-INALCO
ئینالکۆ بە یەکێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان دەژمێرێت و پتر لە سەد زمانی تیدا دەخوێنرێت. مێژووی دامەزرامندنی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1873 لە ئەنجامی بوون بە یەکی دوو کۆلێژی زمان . ئەوەی شایانی باسە مەبەستی سەرەکی بنیاتنانی ئەم کۆلێژە بۆ بەهێزکردنی بازرگانی فەرەنسا بووەلە ووڵاتی شام ئە سەدەی 19، کە ئیتالیەکان و ئینگلیزەکان و هۆلەندیەکان لەوناوچەیاەدا بەهێز بوون . وە تورکەکان چەند یاسایەکیان دادەنا بۆ بازرگانی کە رێگر بوون لەو ووڵاتانەی کە دەهاتنە ئەو ناوجەیە .
لە ئینالکۆ لەسەرەتا دا تەنها زمانی عەرەبی و فارسی و تورکی و پاشان رووسی تێدا دەخویندرا ، دوای جەند سالێک بەرە بەرە زمانەکانی تری رۆژهەڵاتی بۆ زیاد کرا . لە ساڵی 2010وە بەەو بە بەشێک لە زانکۆی سۆربۆن پاریس سیتێ .
سەبارەت بە خوێندنی کوردی لەم کۆلێژە کە کەم کورد ئاگادارن (جگە لەواانەی کە لە فەرەنسا خوێندویانە یان شارەزایانی زمانی کوردی) لە ساڵی 1948 وە بە هەوڵدانی رۆژهەڵاتناسی فەرەنسی (رۆژی لیسکۆ1914-1975) توانی لقی زمانی کوردی بکاتەوە .
پاشان میر کامەران بەدرخان جێگەی گرتەوە لە ساڵی 1970 وە دوای میریش خاتوو (جۆیس بلاو) . هەڵبەتە لە سەرەتادا تەنها بریتی بوو لە چەند سەعاتێکی وانەی زمانی کوردی کرمانجی بە زمانی فەرەنسی ، وە پاشان ئەم لقە پەرەی سەند و لە چەند سەعاتێکەوە بوو بە لقێک لە بەشی زمانەکانی رۆژهەڵات ، خاتوو جۆیس بلاو کە پرۆفئسۆر بوو لە لینالکۆ تا ساڵی 2000 بە بەردەوامی وانەی کوردی دەگوتەوە. بەڵام تەنها بە دیالێکتی کرمانجی . بەپێی گووتەی ئەم پرۆفیسۆرە کە دەڵێت : لە ساڵی 1973وە بە میر کامەران بەدرخان م گووت باشترە کە دیالیکتی سۆرانیش بخوێنریت ، میر بەم پێشنیارە رازی بوو ، وە لە ساڵی 1974 وە سۆرانیش دەخوینریت لەم کۆلێژە) ئەم خانمە چەندین کتێبی بڵاو کردۆتەوە لە سەر زمانی کوردی جگە لە وەرگیرانی کۆمەڵێک چیرۆک و هەڵبەستی کوردی بۆ فەرەنسی. یەکێک لە کتیبە گرنگەکانی ئەم مامۆستایە بریتیە لە (فیر بوونی کوردی سۆرانی- بە فەرەنسی). ئەوەی شایانی باسە تائیستا هیچ کەسێک لە فەرەنسا کتێبی وەهای نە نووسیوە .
لە لینالکۆ پێشەوای نەمر (عبدالرحمان قاسملۆ)ش ماوەیەک لەم کۆلێژە وانەیان گوتۆتەوە ، وە چەند فەرەنسیەک لە ئینالکۆ زمانی کوردیان خویند لەوانە (ژێرار شالیان) کە خاوەنی چەندین پەرتووکە لەسەر بزوتنەوەی کوردی و هۆنراوەئ کوردی. یان (ژێرار گۆتیە) .
کێشەی کورد لە تاراوگە ئەوانەکە خۆیان بە رۆشنبیر دزانن :
یەکێک لەوکەسانەی کە لەساڵی 1983 دا وەک وانە بێژ چۆتە ئەم کۆلێژە هەلکەوت حەکیم بوو ، لە راستیدا بە گووتەی(جۆیس بلاو) وانە بێژەکان ئەوانە بوون کە هات بوون بۆ بۆ فەرەنسا بۆ خوێندن ، وە وانە گوتنەوەی پراتیکی باشتر دەبوو کە کوردێک (کەسێک کە زمانی دایکی سۆرانی بێت) بیڵیتەوە . ئەم باروو دۆخە وای کرد کە هەلکەوت حەکیم دەست بکات بە وانە گوتنەوە ، ئەگینا ئەم خوێنکارە کە لەریی بغدادە وە هاتبوو بۆ فەرەنسا ، وە پەنابەر نە بوو (وەک هەموو کوردەکانی کە لە فەرەنسا ن لە ساڵانی 1980 و1990 ) . بەڵام هەلکەوت حەکیم هەرگیز زمانی کوردی نەخویندوە وەک کوردێکی باشوور ، چونکە هەلکەوت حەکیم لە دایک بووی خانەقین ە و کوردیەکەی پاڵاو نیە ، بەلام ئەم هەلە زیرینە ی بۆ حەکیم هەڵکەوت و کاریکی باشی دەست کەوت ، نە دەزانێ فرمان ، ئاوەڵناو ، ووشەی ڵیکدراو یان پێشگر و پاشگر چیە ؟ لە کوردیدا؟
لە ساڵی 1999 کاتێک خاتوو جوۆیس بلاۆ چوو بۆ خانە نشینی هەلکەوت حەکیم جێگەکەی گرتەوە بە ئاسانی و بە بێ هیچ منافسی ، چونکە کەسی وا نە بوو کە کوردی باش بزانێ ودکتۆرای هەبێ لە زمان یان ئەدەبی کوردی ، راستە پاشان بە یارمەتی چەند کەسێک وەک (ژێرار گۆتیە) فەرهەنگی فەرەنسی- کوردی دەرکرد کە پڕە لە هەڵەی زمانەوانەی .
دەبی ئەوەش بگوتری کە بۆ بڵاو کردنەوەی ئەم فەرهەنگە ، بە پێی قسەی ئەندامێکی یەکێتی نیشتیمانی لە پاریس : (محەمەد سابیر ، کە ئەو کاتە نوێنەری یەکێتی نیشتمانی بوو لە پاریس کە جێی احمد بامەرنی گرتبۆوە) بری پێنج هەزار فرانکی دا بە هەلکەوت حەکیم ، بەرامبەر ئەم برە پارەیە چەند نمونەیەک لە فەرهەنگە کە درا بە ئۆفیسی یەکێتی لە پاریس ، هەر کەسێک بچوایە بۆ ئەم ئۆفیسە نوسخەیەکی دەبرد) . وە لە هەمان کاتداوە هەر بە پێی گوتەی هەمان کەسی ئەندامی یەکێتی ، کە کەسێکی شایانی بروا و رێزە ، دەڵێت : سەرمایەدارێکی کوردی باکوریش کە پێی دەڵێن ” ئاپۆ” ئەویش بڕێ پارەی دا هەر بۆ هەمان کتیب .
وە لە ساڵی 2012 هەلکەوت حەکیم فەرهەنگێکی کوردی- فەرەنسی دەرکرد بە یارمەتی (بنکەی نیشمانی فەرەنسا بۆ کتێب) وە بۆ ئەم پەرتووکەش برێ پارەی باشی وەرگرت . ئەم پەرتووکە هەرچەندە بە قەبارە زلە بەڵام بە ناوەرۆک بچوکە ، وە سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا چونکە جگە لە هەبوو نی کۆمەڵیك هەلەی مەزنی زمانەوانی کوردی ، تەنها بریتیە لە لاپەرە پرکردنەوە ، وە بە نرخێکی زۆر گران دەفرۆشریت (34 ئیرۆ ) کە لە توانی خوێندکاری کوردا نیە ئەم جۆرە پەرتوکانە بکرێت ، فەرهەنگێک کە کوردی- فەرەنسی بێت بۆ فەرەنسی نیە زیاتر بۆ کوردێکە کە فەرەنسی فیربێت.
بێگوومان جەند فەرهەنگیکی فەرەنسی- کوردی تر هەن کە لەم فەرهەنگە دەچن و باشترن . وە ئەنستیتو کورد لە پارسی فەرهەنگێکی دەرکردوە وە زۆر باشترە چونکە چەند کەسێک نووسیویانە . وەک هەموو خوێنەرێک دەزانێت کە فەرهەنگ کاری تاکە کەس نیە ، گەر سەرنج بدریت لە هەر فەرهەنگێکی عەربی- فەرەنسی یان فەرەنسی- فارسی ، چەند زانایەکی زمانەوانی نووسیوایانن ، چونکە نووسەری فەرهەنگ ناتوانێت لە هەمان کاتدا تایەبەت مەند بێ لە رووەکناسی ، زیندەوەر ناسی شارەزابێت لە بوارەکانی : کۆمپیوتەر و و قانونی و پزیشکی ئەندازیاری و بوارەکانی تر ، هتد… نوسینی فەرهەنگ کاری دەستەیک شارەزا و پسپۆرە نەک یەک بە (عەرزی عەزەڵات) بە تەنها خۆی بینوسیت ، بە بێ ئەوەی چەند کوردێکی زمانناس و پسپۆر لە بوارە جیاوازەکان کاری تێدا بکەن . بەڵام هەلکەوت حەکیم دەیویستکە پارەکە تەنها بۆ خۆی بێ .
هەلکەوت حەکیم لە ژیانی دا زمانی کوردی نەخوێندوە لە قوتابخانەیکی کوردی نە بووە کە ماتماتیک و کیمیا و زیندەوەرناسی و مێژوو جوگرافیای بە کوردی خویندبی ، وە کاتیك کە سەیری فەرهەنگەکەی دەکەین ناوی یەک زمانەوانی کوردی تێدا نیە ، کە بەم فەرهەنگەدا چوبێتەوە بۆ جاری دووهەم خوێندرابێتەوە وە تەنانەت لە پێشەکیەکەشیدا باس لە هیچ کەسیکی کورد ناکات کە چاوێکی خشاندبیت بەم پەرتوکە . بە ئاسانی دەبینرێت کە سوودی لە چەند فەرهەنگێکی تر بینیوە (وەک بە فەرەنسی دەڵێن (کۆپیە کۆلێ)ی کردووە . ئیتر چۆن دەتوانین بڵێین ئەم کتێبە بەسوودە یان فەرهەنگە ؟ تەنها مەبەستی پارە خواردنە وەک هەموو گەندەڵێك بە نووسین پارەی گەندەڵی خۆیان دەشارنەوە . هەلكەوت حەکیم تەنانەت بروانامەی لیسانس ی نە لە زمانی فەرەنسی و نە لە زمانی کوردی نیە .
لە گوتنەوەی زمانی کوردی پراتیک ئەم کابرایە پشتی دەبەست بە چەند کەسێک لەوانە هونەرمەند نامۆ (بەختیار رووف) پاشان نسار دزەیی وە دوای ئەوەی ئەم دووکەسە وازیان هینا (بەهۆی رەفتار و نە شارەزای حەکیم) ئینجا پەنای برد بۆ شوان جافر کە شانۆ کار بوو دەستی کرد ئەم وانانە بڵێتەوە . هەرچەندە ئەم سێ کەسەش هیچیان زمانەوان نە بوون بەڵام بەهەرحاڵ لە حەکیم خراپتر نە بوون چونکە هیچ نەبێت بە کوردی خویندویانە لە کوردستان ، بەڵام حەکیم لە خانەقین بەعەرەبی خوێندویەتی و پاشان لەکۆلێژی پەروەردەی بەغداد، هەموو کەس دەزانێت کە ئەم کۆلێژە بۆ ئەوخوێنەرانە بوو کەنمرەی بەرزیان نەهێنا بوو لەم کۆلێژە وردەگیران .
هەلکەوت حەکیم وەک باسی دەکەن کورە مەلایە و هەر بۆیە خەریکی خوێندنی اسلامی بووە ، ئەو بوو ساڵی 2010 کۆنفرانسێک کرا لە سلێمانی دەربارەی اسلامی لای کورد ئەم کابرایە پاش چل ساڵ ژیان لە فەرەنسا، لەجیاتی ئەوەی عیرفانی و علامنی فەرەنسا مان بۆ بهێنێتەوە ، تازە بە تازە باسی تەریقەی نەقشبەندی مان بۆ فرکات ماشااللە ، ماشااللە . لەو کۆرەدا بووم ، نەک یەک کەس بە دەیەها دەیان گووت ، : ئافەرم پیاو لە پاریسەوە بێت و باسی نەقشبەندێتیمان بۆ بکەیت لەم سەردەمەدا کە داعش واسلام لەو پەری توند رەوی و پەرەسەنددایە .
هەڵبەتە برادەرانی ، یەکێتی پارەیان بۆ رشت بوو مەسرەفی سەفەر و هۆتێل نان خواردن لە لۆقنتە جوانەکانی سولەیمانی . و هەر بەشدار بووەیکیش (کۆمپیوتەرێک)ی نوێی پێ بەخشرا لە لایەان هێرۆخانەوە . هەڵبەتە حەکیم تا ئێستا کاریکی بە بێ بەرامبەر نەکردووە بۆ کورد ، ئایا تائێستا کتێبێکی نووسیەوە بە فەرەنسی ؟ دوو کتێب ، یەکێک بە کوردی یەکێک بە عەرەبی بڵاوکردەوە کە هەردوکیان دەستگای(پێگەیاندنی کادری سیاسی یەکێتی) بۆی بڵاو کردۆتەوە . دەبێ ئەوەش بگوتری کە کتیبە عەرەبیەکەی بریتی بوو لە کۆمەڵێک ووتار کە پێشتر لە رۆژنامەی الحیات باڵاوکرابونەوە. بۆ هەر ووتارێک جەند سەد دۆلاریکی ووەردەگرت لە م رۆژمانەیە کە (سعودیە) پارەکەی دەدا . بەڵام “مانگا مرد و دۆ برا” لەو کاتەی کە رۆژنامەکە پێویستی پێنەما ، حەکیم یش لە نووسین پەکی کەووت ، ئەمە ئیتر قەزا و قەدەرە… .
” پیاو قسەیە بۆ دز بکات” راستە چەند ووتاریکی هەیە بە زمانی فەرەنسی ، یەکێک دەربارەی (یاپراخ و پەردە پلاوی کوردی) و یەکێک دەربارەی ژیانی خوی لە خانەقین وەیەکێک لەسەر (زمانی کوردی) . ” پیاو عەیبە باسی خۆی بکات ” پێشتر دەربارەی ئەم ووتارەش ، بابەتێکم بڵاوکردوە وەک لەو ووتارەدا نووسی بووم ئایا خوینەری فەرەنسی پێوستی بەوە یە ؟
هەلکەوت حەکیم هیچ کارێکی بە بێ پارە نە کردووە بۆ کورد . لە ساڵی 2012لەکۆبوونەوەیەک لە ئۆفیسی حکومەتی هەریم لە پاریس ، بۆ خویندکارانی توانا سازی لە فەرەنسا ، لە بری ئەوەی ووزەمان بەرزبکاتەوە و یارمەتیمان بدات ، (نەسیحەتی دەکرین ، ئەم ” کەڵە شیرەپیرە” لە گوێێ گادا نووستوە) بە هەندێ لە برادەرەکانم گووت : وا دەزانێت هەموو کەس وەک خۆیەتی بە پارە نە بێت کار ناکات . داوای لێدەکردین باش فیری فەرەنسی ببین وەک چۆن خۆی لەسەرەتادا بە عەرەبی دەینووسی و پاشان دەیدا بە وەرگیر بە پارە ماستەر و دکتۆراکەی تەواو دەکات . دەیزانی کە ئیمەش کارەکانمان دەدا بە شوان جافەر ی برادەری کە ئەوەیش بە پارە بۆمانی دەکرد بە فەرەنسی .
ئەمە کێشەی یەکێکە لەە کوردانەی کە فەرەنسی دەزانن تائێستا هیچیان بە بێ بەرامبەر تەنانەت بابەتێک وەرناگێرن بۆ کوردی ( احمەدی مەلا – ئەمیس کورەمەلایەکی تر کە شانازی دەکات کورەمەلایە ، نەزەند بەگیخانی (مەستەشاری نێچیربارزانی) یان موحسین عومەر ، عادل باخەوان تادوێنێ اسلامی توندروە ئەمرۆ یەکێتی ، یان شوان جافر (مترجم) … تارادەیەک شوان جافەر خۆی دەیگووت : کارەکەم وەرگیرانە وە لەسەر ئەوە دەژیم . شەرم نیە پارە وەرگرم.
بەڵام حەکیم مامۆستا بوو وە موچەیەکی چەوری وەردەگرت ،(موجەی پرۆفیسۆر لە فەرەنسا هەر سێ مانگ جارێک یەک دەفتەر ئیرۆیە نەک دۆلار ، مانگی پتر لر 3500 سێ هەزاروپێنج سەد ئیرۆ) . دەبێ ئەوەش بگوترێت کە هەندێک لە هاورێکانم (بورسی توانا سازی) داوای یارمەتیان لەهەلکەوت حەکیم کرد کە وەک مامۆستا وەریان بگرێت بەلام کەسیانی قبولنەکرد. ئەمەیە کورد پەروەر و رۆشنبیری کوردی لە تاراوگە ؟ گەر ئەو چوار بردادەرە(کە خوێندکاری دکتۆرا بوون لە فەرەنسا) ئیجازە بفەرموون بۆ ووتاری داهاتوو ناویان دەنووسم وەک شایەت .
کاتێک باسی کەسانێکی وەک کەنداڵ نزان دەکرێت دەتوانین بڵێین کە ئەم پیاوە هەموو ژیانی بۆ کورد تەرخان کردووە ماوەی 34 ساڵە ئەم ئەنیستوتی کوردیە دەبات بەرێوە و چەندین کۆنفرانس ی لە پەرلەمانی فەرەنسی بۆ کورد ساز کردووە ، وە هەر بە هۆی ئەوە بووە کە خاتوو دانیال میتران هات بۆ کوردستان .لای حەکیم باسی بەرێوەبەی ئەنستیتوی کورد لە پاریس بکەیت ئەم زۆر رقی لێدەبێتەوە ، چونکە ئەو کورد پەروەرە ، بەلام هەلکەوت حەکیم پارە پەروەرە .
ئەم جۆرە کوردانە زۆر لەخۆیان بای دەبن کاتێک پلەیەکیان دەستدەکەوێت وە تا پارە لای یەکێتی هە
بوو بەڵای یەکێتی دەیشکاند ( ئەمەش دیاریدەیەکی ئاساییە چونکە هەلکەوت برادەری جەبار فرمان ، عدنان مفتی و مامۆستاجەعفەر و عادل مراد و مەلابەختیار) ئینجا ئێستا دەگەرێتەوە بۆ لای هاورێ قەدیمەکەی کاک فواد بەرێوەبەری کۆنی دیوانی مسعود بەرزانی .
شکاندن و لێدانی دیالێکتی سۆرانی لە لایانە(هەلکەوت حەکیم )ەوە :
وەک ئەو کوردانە کە ماوەیەکە لە پاریسن ، باسی لێوە دەکەن ، هەلکەوت حەکیم هەمیشە دوورەپەرێز بووە و لە بۆنەو یادکردنەوەکاندا ، وە لە بەر نەزانینی زمانی کوردی رقی لە خەلكی سلێمانی یە وە زیاتر لەگەڵ عەرەبە کاندا تیکەڵاوە ، ئەمە دیاریدەیەکی رەوای خۆیەتی بەمەرجێ زەرەر مەند نەبێ بۆ بەرژەوەندی گشتی و دوور روانی کورد .
ئەم ساڵ بە پێی ئەو زانیاریانە کە بڵاو بوونەتەوە ، حەکیم خرایە خانەنشین و دەبوایە کەسێک جێی بگریتەوە ( زیاتر زمانەوانێک) . واتە کەسێک کە دکتۆرای هەبێت لە زمانی کوردی دیالێکتی سۆرانی ، یان کەسێک کە خاوەنی ئەزموونی وانە گوتنەوەیە کوردی سۆرانی بە فەرەنسی ، چونکە خویندکارەکان گەر فەرەنسی نەبن بەڵام فەرەنسیبێژن (فرانکۆفۆن) ، هەڵبەتە ژمارەی ئەم جۆرە کاندیدانە لە 10 تا 15 کەس تێپەر ناکەن ، وە حەکیم تاکە کەسێک دەبیت بۆوە بۆ هەڵبژاردن و هەڵسەنگاندنی کاندیدەکان .
بۆ نمونە برادەر و رۆشبیری سۆرانی لەدایک بووی سنە و هەڵگر بروانامەی ماستەر لە زمانی فەرەنسی دانشگای تهران و دکتۆرا لە زمانەوانی (لانگویست) لە زانکۆی مارسیلیا(باشۆوری فەرەنسا) و خاوەنی چەند نوسینێک بە فارسی و کوردی و چەندین ووتار بە فەرەنسی هاشم رەحمانی ، دەڵێت : پش ئەوەی فایلی (دۆسیە)ی خۆم پێشکەش کرد نامەم نوسی بۆ دکتر حەکیم . بەڵام ئەم بەرێزە هەر وەلامی نەدامەوە. کەواتە لەوە دەچێت کە هەلکەوت حکیم پیاوی خۆی هەبێت ؟ خاتوو (سەندرین تردایا) کە فەرەنسیەو دکتۆری هەیە لە سە ووشەی لێکدراو لە زمانی کوردیدا وە کوردیەکی باش دەنوسێ و قسە دەکات و چەندین جار چوە بۆ کوردستان و ، ووتاری هەیە لە سەر زمانی کورد بە فەرەنسی دەڵێت : هەلکەوت حەکیم چونکە خۆی نە کوردیەکەی باشە وە نە فەرەنسیەکەی زۆر دەترسێ لە زمانەوان (لانگویست) و هیچی نەنوسیەو لەسەر کێشەکانا زمانی کوردی بە فەرەنسی ، بەمەرجێ سی ساڵە زمای کوردی دەلێتەوە ، بێگومان و جێیداخە بە هەڵە.
لێرەدا بیرمان بۆ(شوان جافر)یش دەچیت چونکە لە سالێ 2000 وە لە ئینالۆ وانە کوردی سۆرانی دەڵیتەوە وهەمیشە ماستاوی بۆ حەکیم دەکرد ، بەڵام ئێستا ” بە خوێنی توینیە” ،چونکە هەلکەوت هیچ یارمەتی نەداوو و نەیهێشت جێگەکەی بگرێتەوە ، هەموو کوردەکانی پاریس بە شەرعئان دەزانی کە شوان جافر ئەو پۆستە وەر بگرێت ، بەڵام حەکیم کەسێکی دانا کە مووچە خۆری پارتیە (عامر ئەحمەد) ، کە ئەم کاندیدەش لە ژیانی دا زمانی کوردی نەخویندووە ، وە سەرباری هەموو بادینانیە ، بەمەرجێک وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، دەبوایە ئەم پۆستە بدرایە بە کەسێکی سۆران بۆ گووتنەوەی زمانی سۆرانی (نوسین و خوێندن، پراتیک و تیۆری) هەر وەک لە سایتی ئینالکۆ بڵاو کرابووە.
ئەمەش لێدانێکە (ضربە) بۆ خویندی دیالیکتی سۆرانی ، دوور نیە پاشان بەشی سۆرانی نەمێنێ . چونکە بەشی کرمانجی زاڵ دەبێت وە دەتوانن بە ئاسانی دەنگی خۆیان بسەپێنن ، مامۆستا سوارانی نیە ، بەشی کرمانجی (ابراهیم ئایدۆگان) دەیبات بەرێوە کە سەر بە تورکیایە (گەرمیت ی تورکی نەبێت ، لەبەر ئەوەی بە دەرەکی پشتگیری پەک دەکات وە لە ژێرەوە لەگەڵ حزبی ئا. ک . پ – ی(رەجەب طیب ئەردۆگان)ە. هەموو دوو یان سێ مانگ دەچێت بۆ ئەنقەرە و لە تەلەفیزیۆنی فەرەنسیش پشتگیری پەک دەکات ؟ ئەمەچەندی بە جەند؟
ئایا هەلکەوت حەکیم ئەم راستیانە نازانێ ؟ کەسێکی بادینی (موچەخۆری پارتی) دادەنێت بۆ ئەوکارە؟ بۆچی نەیویست شوان جافر جێی بگرێتەوە ؟ هەر هیچ نەبێ 18 ساڵە سۆرانی دەڵێتەوە و شارەزایی پەیداکردوە و تارادەیەک ماستاوکەری خۆی بوو ؟ کەسی تر نە بوو ؟بۆ هاشم رەحمانی بەدڵ نەبوو ؟ یان خاتوو (سەندرین ترایدا) ؟ وەک هەندێک دەڵێن حەکیم لەفەرەنسی دەترێ و خەڵکی سلێمانی و سنە ی بەدڵ نیە بۆیە بەو جۆرە چەقۆ وەها دەوەشێنێ لە سۆرانی ؟ کە برینەکە وا ززو سارێژ نابێت ، پاش 40 ساڵ لە پارەخواردن لەسەر زمانی کوردی سۆرانی بەم جۆرە پاداشتیسۆرانی دەدەیت ؟ گەندەڵێک بۆ پارە هەموو بەهاکان دەفرۆشێ.
لە چەند مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی و هەوڵیرم پرسی دەربارەی هەلكەوت حەکیم ، تاکە مامۆستایەک نە بوو کە دانی خێری پێدا بنێت ، یەکێک لەو مامۆستایانە دەیگووت : هەلکەوت هەستی دەکرد کەخۆی زۆر گرنگە ، رۆژێک نە بوو یەک مامۆستای کوردی بانگهێشت بکات بۆ زانکۆکەی بۆ کۆنفرانسێک بۆ لێکۆڵینەوەیەک) . یەکیکی تر دەیگووت هەلکەوت لەبەر ئەوەی کوردیەکەی تەواو نەبوو ، لە روو نە دەهات نزیکمان بکەویتەوە بڵێت من مامۆستای زمانی کوردی م ، تەنانەت چەند مامۆستایەکی سلێمانی پیان رادەبوارد وە یان گووت : ئەم برادەرە دەڵی ” دیارت نیە” لەبری ئەوەی (بڵێت دیار نیت) ، قوڕ بە سەر ئەو خوێندکارە فەرەنسیانەی کە لەرێی ئەمەوە فیری کوردی دەبن . ئایا حەکیم دەتوانێ ناوی تەنها سێ یان چوار کەسمان پێ بڵێة کە لە ژێر دەستی ئەو فیری کوردی بوون ؟ بە مەرجێ 35 ساڵە وانەی کوردی دەڵێتەوە بە موچەیەکی چەورەوە ؟ هەلکەوت حەکیم دەزانی نیو یان چارەکە معاشی یان بێ معاشی چیە ؟
دەرئەمجام :
لیرە دا وەک سلێیمانیەکان دەڵێن : ئەمە ئینە یەکی تێایە ، یان هەولێریەکان دەڵێن : ئەو ماستەی موو یەکی تێدایە ؟ هەموو کەس دەزانی کە مووچەی خانەنشینی فەرەنسا هێندە بەهێز نیە ، جار جار شتێک لە هەولێەرەو بێت ، بۆ نا ، خوا نەیبرێت . جا لە هەمووی خۆشتر ئەوەیە کە ئەم جۆرە کەسانە خۆیان بە (بێلایان) لە قەلەم دەدەن بەڵام لە راستیدا لە حیزبیەکان گەندەڵ ترن ، بۆ پارە هەموو شتێک دەکەن ، وەک سەلماندمان هەلکەوت حەکیم هیچ کارێکی بە بەلاش نەکردووە بۆ کورد ، لە ژیرەوە سەر بە پارتی و تورکیا ، وە لەدەرەوەش خۆیان بە رێش سپی کلتوری کوردی دەناسێنن . هەلکەوت حەکیم چەقۆیەکی وەشاند لە دیالیکتی سۆرانی کە ئەمەش پتر رق و کینە بەرایەتی پەیدا دەکات لە نێوان سۆران و کرمانج(بادینی) . خوێندی کوردی سۆرانی لە زانکۆیەکی فەرەنسی پاش 45 ساڵ دادەخرێت بەهۆی هەلکەوت حەکیم وەک بلقی ژێر ئاو وون دەبێت ، بەهۆی دوو گەندەڵی کوردەوە هەردوکیان راستەو خۆ یان ناراسەوخۆ ، سەر بە تورکیان ، بەڵام جێی داخە کە دەستەلات دارانی فەرەنسا ئەمە نازانن و کەس نیە ئەم راستیانەیان بۆ باس بکات، وە دەنگی کپکراوی سۆرانی مەرد بەهۆی گەندەڵێکی پارەپەرستەوە .
د . مامەد شامەزدی. mamedshamezdi@gmail.com
(دکتۆرا لە میدیا و راگەیاندەن- زانکۆی ئێکس پرۆڤانس – باشووری فەرەنسا )ـ
پاریس 18 مانگی هەشتی 2018.