كۆچی دوایی تێكۆشه‌رێكی قاره‌مان … حه‌سان عاكف … وه‌رگێرانی : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
ماڵئاوا مام ئه‌سكه‌نده‌ر… چهپایفی * قه‌ره‌داغی خۆشه‌ویست و هه‌ڵۆ به‌رزفره‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان…! >> ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین ئه‌ی ئه‌بێ كێ بێ ؟ << ، به‌و شێوه‌یه یه‌كترمان ناسی به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی روخۆش و كراوه { پان} و، له یه‌كه‌م دیداردا ده‌ستمان له ناو ده‌ستی یهكترنا له پایزی ساڵی 1988، له‌و ناوچه كوردستانیه { دۆڵه كۆگا} ** له سه‌ر سنوری عێراق ــ ئێران به رهبایا به‌رزه ههڵوهسراوهكانی له نێوان زه‌ویی و ئاسماندا به‌ره‌ورووی قه‌ڵادزی و رانیه و ده‌ریاچه‌ی دوكان و، ئه‌وه‌ی به عه‌ره‌بییه‌كی راست و ره‌وان وت هه‌رچه‌نده ئه‌و به زمانی عه‌ره‌بی ناتوانێت قسه بكات و، ئیمكانه نه‌توانیت به زمانی كوردی دایك به باشی بخوێنێت و بنووسێت..
پێم وت ئه‌وه‌ت له كوێ له به‌ر كردووه ؟
ئه‌ویش له زه‌رده‌خه‌نه‌وه ده‌ستی به پێكه‌نین كرد‌و وتی : ئه‌وه یه‌كه‌مین رسته‌یه به عه‌ره‌بی لهبهرمگردووهو ، له یه‌كێك له خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانی له ساڵانی پاشایه‌تیدا گۆێم لێ‌بوو،چه‌ندجار دووباره ئه‌بووه‌وه‌و وشه‌كانم له‌به‌ركرد به بێ ئه‌وه‌ی لێی تێبگه‌م ، خۆپیشانده‌ران به جۆرێك ئه‌و رسته‌یان دووباره ئه‌كرده‌وه پر بوو له هه‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و خۆبه‌زلزانین و ، هه‌ر ئه‌وه‌ش پاڵپێوه‌نه‌ر بوو بۆ له به‌ركردنی.
ئه‌و كه‌سه { مام ئیسكهندهره، رۆڵه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه ، جوتیارێكی رووخۆش و، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و نه‌ترسه ، ژیان وجوانییه‌كانی خۆش ئه‌وێت به ئه‌ندازه‌ی خۆشه‌یستی بۆ چوونه ناو مهتهرسییهكان، “چابايفی قه‌ره‌داغ و ده‌ربه‌ندیخان وشارهزورر”، و هاورێیان پێیان خۆش بوو ئه‌و ناوه‌ی لێ بنێن ، وه‌ك رێزلێنان بۆ پاكی و ئازایه‌تییه دیارییه‌كه‌ی و دڵپاكی ، هه‌ڵو به‌رزفره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و شارباژێر/ مام ئیسكه‌نده‌ر باوكی شه‌هید {كاوه} و” برای شه‌هید { جه‌وهه‌ر} كوری بنه‌ماڵه‌ی شیوعی خۆبهختكهری خۆبه‌خش . ئه‌و كه‌سه‌ی شارازای ئازایه‌تییه‌كی بێت و، له كاته مهتهرسیدارهكاندا له گه‌ڵیا ژیابێت ئه‌ڵێت : { جواهیری گه‌وره} *** مه‌به‌ستی ئه‌و بووه كاتێك وتویه‌تی : { تۆ مردووی ده‌ستی خۆكوژیێت یان شه‌ركه‌ری لوتبه‌رزی ده‌ستی قهدهریت} .
هاورێكانی ده‌رباره‌ی مام ئیسكه‌نده‌ر ئهگێرننهوه و ئه‌ڵێن بۆ راپه‌راندنی هه‌ر ئه‌ركێكی حزبی سه‌خت و ترسناك ناوی خۆی و كوره‌كه‌ی كه شه‌هید بوو له سه‌رووی لیستی ئه‌ركه‌كان ئه‌نووسی و، هه‌موو ئه‌ڵێن هیلاكی یان نه‌خۆشی رێگر نه‌بووه رۆژی له رۆژان { مام} له راپه‌راندنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی سپێراوه دووابكهوێ
ماوه‌یه‌كه بیر له‌وه ئه‌كه‌مه‌وه له‌م لاپه‌ره‌یه‌دا بڵاوكراوه‌یه‌ك له سه‌ری بنووسم و ، هه‌ندێ له هاورێیان به‌ڵێنیان پێدام وێنه‌م بۆ بنێرن و، سوپاسیان ئه‌كه‌م و به‌ڵێنه‌كه‌یان هێنایه‌دی و، دوێنی وێنه‌یه‌كم بێنی هاورێ له گه‌ڵ هاورێیانی له رۆژانی دژوارداو، لێتان ناشارمه‌وه كاتێك سه‌یری وێنه‌كه‌م كرد‌و رۆژان چی به‌م كه‌سایه‌تییه نورانیه خۆشه‌ویسته كردووه‌و فرمێسك له چاوانم ئهرژاو، لێره‌دا ئه‌پرسم ئه‌وه چ زریانێك و چ رۆژانێكی جهستهشكێن بوو هێشتی هه‌ڵۆ بهرزفرهكه باڵه‌كانی بێنێته خواره‌وه‌و خۆی بپێچهتهوه و له سه‌ر ته‌ختی ( قه‌ره‌وێڵه) ی نه‌خۆشی راكشێت.
به‌ڵێ ئه‌ی شۆرشگێری نه‌ترس ، ئه‌وه زه‌مان و رۆژه جه‌خت له سه‌ر گه‌وره‌یی خۆت و هاورێیانت ئه‌كات و، ئێوه له مێژه‌وه ئه‌وه دووباره ئه‌كه‌نه‌وه { ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین ئه‌ی ئه‌بێ كێ بێ ؟} و، ئێستا ، ئێمه به‌هێزو و ته‌ندروستی جاران نین و، عێراقی خۆشه‌ویست ئه‌بینن ته‌ندروستی خراپه‌و له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه له‌م به‌رو له‌و به‌ر دراوه‌ته به‌ر كه‌ڵبه. { ئه‌م بابه‌ته‌م پیش 4 ساڵ له فێسبوك} بڵاوكرده‌وه.
مام ئیسكه‌نده‌ر : شیوعییهكی نه‌برد، پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان، ئازا زو لێهاتوو،فه‌رمانده‌یه‌كی به توانا. كادرێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناو بانگ.
- ڤاسێلی ئیڤانوڤیچ چاپایڤ به روسی : Василий Иванович Чапаев له شه‌ره‌كانی ناوخۆ دژ به كولاك و ده‌ره‌به‌گ وبنهماڵهكانی تیزارهكان ئازا‌و چاونه‌ترس بووه‌و چه‌ندین جار بریندار كراوه‌و له به‌ر ئازایه‌تی له ساڵانی شورشی ئوكتۆبه‌ری مه‌زن بووه به وه‌زیری به‌رگری .
** دۆڵه كۆگا – باره‌گای سلێمانی – كه‌ركوكی حزبی شیوعی عێراقی لێ‌بوو.
اشکرکم من الاعماق..
*** جه‌واهیری گه‌وره { الجواهری الكبیر} گه‌ورترین شاعیری عێراق و عه‌ره‌ب
**** حه‌سان عاكف : له بنه‌ماله‌یه‌كی شیوعییه‌و برایه‌كی شه‌هیده‌و و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی عێراقه و پثشمهرگهی دێرینه.
13/2/2020