ڕه‌سوول هه‌مزه‌تۆڤ — وه‌رگێڕانی: عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی
ڕه‌سوول هه‌مزه‌تۆڤ شاعيرى ناودارى داغستان له ڕۆژی 8/8/1923 له گوندی تسادا ی هه‌رێمی خونزاخ له كۆماری داغستان له‌دایك بووه، كوڕی شاعیری ناوداری داغستان هه‌مزه تسادا یه. دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ساڵانی ژیانی له پایه‌ته‌ختی داغستان (مه‌حه‌ج قه‌ڵا) برده سه‌ر، له ڕۆژی 3/10/2003 له مۆسكۆ كۆچی دواییی كرد. له شاكاره ناوداره‌كانی هه‌مزه‌تۆڤ (داغستانی من)ه كه بۆ زۆر له زمانانی دونیا وه‌رگێڕدراوه له‌وانه‌ش زمانی كوردی.
گۆی زه‌وی
لای هه‌ندێكان .. گندۆره‌یه‌كی بچكۆلانه‌یه
كووز كووزی ده‌كه‌ن و
به ددانان ونجڕ ونجڕی ده‌كه‌ن
لای هه‌ندێكی دی تۆپی پێیه
ده‌یگرن و له باوشێی ده‌كه‌ن
دواتر له‌نێوان خۆیان ده‌یهێنن و ده‌یبه‌ن
لای من
زه‌وی گندۆره نییه
تۆپی پێش نییه
گۆی زه‌وی ڕووخساری قلهكهمه
خوێنی لێ ده‌سڕمه‌وه كه لێی ده‌ڕژێ و
فرمێسكیش له‌كاتی ڕوخانی.
بۆ كچه‌زاكه‌م
بۆچی ده‌گریی بچكۆلانه‌كه‌م، بۆ؟
دایك و باوكت هه‌ن
به‌ڵام من باوكمم ناشت و
له‌م دونیایه‌شدا
دایكێكم نییه
من هه‌تیوم، پێویسته بگریم
تۆ بۆچی ده‌گریی؟
هاوڕێت زۆرن و هه‌مووشیان
تۆیان خۆشده‌وێ
به‌ڵام، هاوڕێيانی من خیانه‌تیان لێكردم و
دۆڕاندمن
ساڵ له دوای ساڵيش
دوژمنم له زێدهدان
بۆیێ پێویسته بگریم
تۆ بۆچی ده‌گریی، بچكۆلانه‌كه‌م بۆ؟
له ژیانتدا جهنگێكت نه‌بینیوه
كۆنه زامێك ئازاری نه‌داوی
به‌ڵام من
بیست ملیۆن هاوڕێی خۆمم
له ڕۆڵه‌كانی نیشتمانم ناشتووه
دوو براكه‌شم له شه‌ڕێ نه‌گه‌ڕانه‌وه
بۆیێ پێویسته بگریم
كچه‌زاكه‌م هاته وه‌رام:
باوه…
تۆ ئێستا له بارێكی باشدای
هه‌موو ئه‌مانه‌ت بینیوه و
تا ئێستاش له ژیاندای،
شیعران ده‌نووسی
به‌ڵام من له ئێستاوه چاوه‌نۆڕم
هه‌موو ئه‌مانه ببینم، كه باست كردن
بۆیێ ده‌گریم.
جیهانی سێیەم
كاتێ دەچمە دنیایەكی تر
لەوێ ڕووبەڕووی دایك و باوەم دەبمەوە
وتووێژەكانمان دوا ناخەین
- ئەرێ، ژیانتان لەسەر زەمین چۆنە؟
بەڵام، ئەز وه‌رام نادەمەوە
چۆن دەتوانم هەواڵی ڕاستەقینە بدەمە ئەو دوو هاوڕێیەم؟
خۆزیا تازە لە دایك بوومایە.
كاتێ دەچمە دنیایەكی تر
لەوێ چاوم بەو دوو برایەم دەكەوێ
كە لە جەنگدا شەهید بوون: - ئەرێ، وڵات چۆنە؟ چۆنە نیشتمان؟ ماڵەوە
چۆنن؟
بۆ یەكەم جار خۆم دێتە بەرچاو كە حەز دەكەم
درۆیان بۆ بكەم،
چۆن دەتوانم بەوانە بڵێم كە لە پێناو نیشتمان
شەهید بوون
وڵاتەكەتان بوونی نییە؟
كاتێ دەچمە دونیایەكی دیكە
ڕووبەڕووی هاوڕێیە خۆشەویستەكانم
دەبمەوە.
ئەرێ دەمناسنەوە؟
ئەوانیش بە پرسیاران نوقمم دەكەن، هەر دەڵێی
گوڵبارانم دەكەن - كێندەر خۆشە: ئێرە یان سەرزەمین؟
نا.. جورئەت ناكەم بڕۆنمە چاوانیان.
كاتێ دەچمە دونیایەكی تر
حەز دەكەم بچمە دونیای سێیەم
ئەو دونیایەی كە هەر هەمووی دانیشتنە
نە خوا، نە مەسیح هیچ پرسیارێكی ئازاراویی
بۆ نانێرن.
نیشتمانەكەم
نیشتمانەكەم دەستێكی بێ پەنجەیە
وەك ئوتێلێكی بێ میوانە
ڕەنگی سوور بوو، سەوز هەڵگەڕا
ئاڵاكانی سەرلەنوو گۆڕان
كوا لە كوێ‌یە.. دەنگی بەرزی
وڵاتەكەم (قەفقاس) پڕ لە برینە
هاتوهاوار لە گشت لاوە لە بەرزیدایە
بۆ درۆیان بكەم؟ كە من لە پەناگیریدام
خوێنڕێژان ئەركی خۆیان باش دەزانن
ئەوان باڵی قورینگان دەشكێنن و
پەنایان بردۆتە بەر قەلان
خوایە لە ڕقەكانمان خۆشبە
وەك فیلەتەنێكی ڕووخاو و ژەنگاوی
وڵاتە مەزنەكان دەڕوخێن
لق و پۆپ زۆرن، بەڵام بێ ڕەگ و ڕیشە
كەس بەنەمری نامێنێ جگە لە دژانی فیكر
ئەی سەدەی پڕ لە شتی پڕوپووچ
وەك تەپشووی سەر تابلۆی گۆیا
ئەوەی كە منداڵان هەڵدەلووشێ
زووكە، دەی ئاوابە
كە ژنێك دەبینم
لە چركە ساتێك‌دا دەست دەكەمەوە بە گۆرانی
وڵاتی ئه‌ڤین
وڵاتی ئه‌ڤینم داهێنا
دروشمی تایبه‌تیشم بۆی داهێنا
له جیاتی چه‌كوش و داس
دڵم له‌سه‌ر ده‌ستت دانا
له‌سه‌ر په‌ڕۆ سوورهكهشی
گوڵه‌گه‌نمی قژت دانرا
سروودێكیشم بۆ ئه‌و وڵاته داهێنا
نه ڕووسیا له‌و سرووده‌دا
له هه‌موو شتێ به‌رزتره
نه داغستان
به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له هه‌مووان به‌رزتره
ئه‌ڤینه.. ئه‌ڤین
ئاڵایهكیشم بۆ ئه‌و وڵاته داهێنا
ڕه‌نگی سوور . ڕه‌نگی خه‌بات بوو
ڕه‌نگی سپیش . ڕه‌نگی ئاشتی بوو
به‌ڵام من پارچهكم له په‌لكه زێرینه كرده‌وه
كردم به ئاڵای وڵاته‌كه‌م و
له سه‌ریم نووسی:
یه‌كێتیی ئاشقانی دونیا.