 
	ئیتر وای لێھات … نەوزاد بەندی
Closed							
	
						
						
					من دایکێ ئەناسم
ئەبێ ھەمووان بۆی بمرن و
بۆ کەس نامرێ ..
من دارێ ئەناسم
ئەبێ ھەمووان بەر و سێبەر بن بۆی و
بەر و سێبەر بۆ کەس ناگرێ..
من شارێ ئەناسم 
کەس بە کەس نییە و 
ھەر کەسەی بە میزاجی خۆی
ڕەوڕەوەی مێژوو لێ ئەخوڕێ ..
من مارێ ئەناسم ،
سەد ساڵە ڕۆڵی کەروێشک ئەبینێ و 
 لە گوڵ کاڵتری  پێ ناڵێن
ھیچ کەسێ تێی ناخوڕێ ..
دڕندەی تر زۆر ئەناسم
کە لێرەدا ناوترێ ..


 
			 
			 
			