نه‌ورۆز له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا … ئه‌حمه‌د كامه‌ران
نه‌ورۆز یاخود مانگی به‌هار كه به جوانترین وه‌رزی ساڵ داده‌نرێت بۆ مڕۆڤه‌كان, هاوكات بۆ كورد ئه‌م وه‌رزه بۆی جیاوازتره له‌گه‌لانی تر چوونكه خاوه‌ن مێژوویه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می كاوه‌ی ئاسنگه‌ر كه له‌و ڕۆژه‌دا به‌سه‌ر زوحاك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆز داده‌گیرسێنێت ئه‌و ڕۆژه‌ش 21ی ئازاره كه هه‌موو ساڵێك ئه‌م ڕۆژه به‌یه‌كه‌م ڕۆژی نه‌ورۆز داده‌نرێت و وه هاوكاتیش به‌ساڵی نوێی كوردی داده‌نرێت, ئه‌گه‌رچی به‌دریژایی مێژوو داگیركه‌ران و دووژمنانی كورد به‌ره‌ده‌وام هه‌وڵیان داوه كه كورد ئه‌م بۆنه تایبه‌ته‌ی خۆی نه‌كاته‌وه به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس كه ته‌واوی ئه‌م بۆنه‌یه‌ی له كورد قه‌ده‌غه‌كردبوو به‌ڵام هیچ كاتێك نه‌یتوانی ئیراده‌ی كوردبوون له تاكی كورد قه‌ده‌غه‌بكات.
هه‌ڵبه‌ته كورد له‌م مانگی به‌هار و نه‌ورۆزدا خاوه‌نی ڕۆژی (ڕه‌ش و سپیه) ئه‌وانیش بریتین له:
ڕۆژه ڕه‌شه‌كه له 16 ئازاری ساڵی1988 وه ده‌ستی پێكرد كه ئه‌ویش بریتی بوو له ئه‌نجامدانی زنجیره شاڵاوێكی گه‌وره‌ی ئه‌نفال و كیمیاوباران كه كرایه سه‌رگه‌لی كورد و به‌تایبه‌تیش هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید كه ده‌یان ڕۆله‌ی كورد به‌پیرو به‌گه‌نجه‌وه بوونه قوربانی شاڵاوی ئه‌نفاله‌كه‌ی ڕژێمی به‌عس كه ئیتر به‌هار و نه‌ورۆزی ئه‌و ساڵه بۆ كورد بووه نه‌ورۆزێكی ڕه‌ش.
به‌ڵام پاش چه‌ند ساڵێك له‌و ڕووداوه ڕه‌ش و تاریكه كه كرایه سه‌ر گه‌لی كورد به‌ڵام له به‌هاری ساڵی 1991 كورد توانی ڕۆژی سپی بۆخۆی تۆماربكات ئه‌ویش به ده‌ركردنی به‌عس بوو له ناوچه‌كانیان دا كه ناویان لێنا ڕاپه‌ڕین ئه‌گه‌رچی برینه‌كان و ئازاره‌كانی كورد هه‌روه‌كو خۆی مابوو به‌ڵام توانیان به‌هارو نه‌ورۆزی ئه‌و ساڵه به خۆشی و به‌ڕۆژێكی سپی به‌ڕێی بكه‌ن.
پاش 28 ساڵی دیكه‌دا له به‌هارو نه‌ورۆزێكی تردا جارێكی تر كورد ڕووبه‌ڕووی ناخۆشیه‌كی تر بووه كه ئه‌ویش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه, هه‌رچه‌نده ئه‌م ڤایرۆسه به‌ته‌نیا گه‌لی كوردی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵكو هه‌موو جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه وه هه‌روه‌ها سه‌رلێشێوانێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا درووست كردوه, تاكه چاره‌سه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه‌ش له ئێستادا بریتیه له خۆپاراستن و دووركه‌وتنه‌وه له شوێنی گشتی و قه‌ره‌باڵغی , واته نابێت هاوڵاتیان بۆ كاتێكی نادیار ڕووبكه‌نه شوێنه‌گشتیه‌كان و قه‌ره‌باڵغی درووست بكه‌ن چوونكه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه فراوانبوونی ڤایرۆسه‌كه, ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ و ده‌نگه زوڵاله‌كه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك له سه‌یرانگاكانی كوردستان جمه‌ی نه‌یه‌ت هاوشێوه‌س ساڵه‌كانی دیكه‌دا, بێگومان ئه‌مه‌ش نابێته هیچ كێشه‌یه‌ك چوونكه گه‌شت و نه‌ورۆز بۆنه‌یه‌كی ساڵانه و كه‌لتورێكه كه هه‌موو ساڵێك دووباره ده‌بێته‌وه به‌ڵام ته‌ندرووستی و جه‌سته‌ی مڕۆڤ هه‌موو ساڵێك دووباره نابێته‌وه, ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش گرنگی به‌ته‌ندرووستی خۆمان نه‌ده‌ین ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی زیانگهیهندان به‌خۆمان و ده‌ورووبه‌ره‌كانمان , بۆیه نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ به نه‌ورۆزی خۆپاراستن له ته‌ندرووستی خۆمان و خێزان و كۆمه‌ڵگاكه‌مان داده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت سه‌ربكه‌وین به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه كووشنده‌یه كه هاتۆته ناومانه‌وه.