 
	ئەفسانە چییە؟-4- .. ڕێباز محەمەد جەزا
Closed							
	
						
						
					
 [ڕاپۆرتێك دەربارەی چێتی ئەفسانەو خورافیات ]
 ڕێباز محەمەد جەزا
بەشی چوارەم : (  ئەفسانە  وەك ئەدەب و هونەر ): 
 شلیگڵ بۆئەوە چووە كەئەفسانەو هۆنراوە یەك شتن و جیاوازیان لەنێواندا نیە ، فیكریش ئەوەی روونكردۆتەوە كەئەفسانە سەرچاوەیەكی ڕەسەنە بۆئیلهامی وێژەو مێژوو سایكۆلۆژیا . لەمەوە چیرۆك و نوكتەو هۆنراوە و رۆمان و هونەر و فیكر و وێژەی گەلانی  داناوەو  بەتێپەرٍبوونی كات بەخەیاڵ و زیادەرۆیی بەستراونەتەوە . تەنانەت لەسەردەمی نوێدا ، ئەفسانەكان  لایەنێكی ڕاستەقینەی زۆر ئەزموون و كرداری هونەری ئەدیبان بوون . هەرلەو سەردەمەشدا ئەفسانە بەشێوازی دەربڕینی هونەری بەسترابوونەوە وەك ئەوەی لەكۆنترین نەخش و وێنەی بتەكان ، ……


 
			 
			 
			