سه‌رنجێك له‌باره‌ی كتێبی ڕواندز مێژوو وبیره‌وه‌ری … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
(ڕاستكردنه‌وه‌ی مێژووێكی ناته‌واو)
یه‌كێك له‌وبواره‌گرنگانه‌ی پێویستی به‌قوڵبوونه‌وه و ورده‌كاری و ساغكردنه‌وه‌هه‌یه، بواری مێژووه. نووسین و توێژینه‌وه‌له‌بواری مێژوودا، ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ئاكاری وكۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌یه. چونكه له‌ڕێگه‌ی مێژوو، ئێمه‌ئاشنای ڕابردوو، ڕووداو‌و دیارده‌كانی ژیانی پێشوترمان ده‌بین. له‌مێژوودا، گرنگترین بنه‌ما كه‌پێویسته ڕه‌چاوبكرێت، بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆبوونه. واتهنووسینهوهی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ك خۆی نه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ری مێژوودهیهوێت. له بنه‌ڕه‌تیشدا، نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت كهمێژوو ئهوهیهكهڕوویداوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كهدهگێردرێتهوه. ئهگهرمێژوو، نووسین وگێڕانه‌وه بێت، ئه‌وا هه‌موومان ده‌بینه مێژووناس. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه ئهوهمێژووه، كه‌ده‌بێ ته‌نها له‌دیدگایه‌كی مێژوویی، به‌ده‌ر به‌له‌به‌رچاوگرتنی ههرتایبتمهندییهكی كه‌سی،یاخود كۆمه‌ڵایه‌تی، یاخود سیاسی و ئایدۆلۆژی بیبینین. بۆیه‌شه ده‌بینین زۆرجار له‌میانه‌ی خوێنه‌وه‌ی مێژووی ڕووداوێك ئێمه جۆرێك لهگومانمان بۆ دروست ده‌بێت.
چونكه ههرمێژووه ده‌توانێت ڕاستییه‌كان وه‌ك خۆی بنووسێته‌وه، یاخودچیڕۆكێك له‌چه‌واشه‌كاری دروست بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مێژوو وه‌ك ناونیشان هه‌رته‌نها بوارێكی دیاریكراوناگرێتهوه، به‌ڵكوچه‌ندان لایه‌نی دیكه‌ی وه‌ك سیاسی وجوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له‌خۆده‌گرێت. بۆیه‌گرنگه ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه له‌بواری مێژوودا كارێك بكه‌ن، سه‌ره‌تا میتۆدوچوارچێوهی ئهوكاركردنهیان دیاربكه‌ن.چونكه زۆئهستهمه به‌ته‌نها له‌دووتوێی ڵاپه‌ڕه‌كانی كتێبێكدا،بتوانرێت هه‌موولایه نهشاراوهكانی مێژووی شارێك یاخود كه‌سایه‌تییه‌ك بخرێنه‌ڕوو. به‌پێچه‌وانه‌وه كارێكی له‌وشێوه‌یه، ده‌بێته مێژووێكی نیوه‌چل و ناته‌واو. له‌وڕوانگه‌یه‌وه كتێبی(ڕواندز مێژوو بیره‌وه‌رییه‌كان) یه‌كێكه له‌وكتێبانه‌ی كه‌له‌ڕووی ناونیشانه‌وه، ناونیشانێكی فراوان و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌یه، به‌ڵام له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه چه‌ندین كه‌موكورتی و ناته‌واوی هه‌یه. ئهگهرنووسهری كتێبه‌كه، ته‌نها لایه‌نێكی فه‌رهه‌نگی، یاخود سیاسی، یاخود كۆمه‌ڵایه‌تی یان هه‌رلایه‌نێكی دیكه‌ی وه‌رگرتبا، به‌بڕوای من نهئهكهوته ئه‌و هه‌ڵانه‌وه.وه‌لێ چونكه هه‌وڵیداوه زۆرترلهبوارێكی مێژووی وه‌ربگرێت، ئیدی سه‌ره‌نجام مێژووێكی ناته‌واوی بۆنووسیونهتهوه. له‌ڕاستیدا، مێژوو زانینه، هوشیاریه‌كی قووڵی ده‌وێت.
ده‌بێ ئه‌وه‌ی كاری تێدا ده‌كات به‌بیرتیژی وهه‌ستیارییه‌وه توێژینه‌وه بكات. بۆئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجام مافی هیچ لایه‌كییان پشتگوێ نه‌خات. له‌مێژوودا بێلایه‌نی گرنگه.نابێ ئه‌وه‌ی مێژوو ده‌گێڕێته‌وه، له‌ژێركاریگه‌ریه‌تی هیچ دیدگایه‌ك حوكم بهسهرشتێك دابدات. ئه‌م كتێبه له‌چه‌ندین لایه‌نه‌وه پێویستی بهڕاستكردنهوهیه. پێشترییش چهندنووسهرێكی دیكه له‌باره‌ی لایه‌نێكی دیاریكراوی شاری ڕواندز كتێبیان نووسیوه، وه‌ك لایه‌نی جوگرافی و سرووشت و به‌ربوومه كشتوكاڵی و ناوی كارێز و دیارده سرووشتییه‌كان و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه(وه‌ك نووسینه‌كانی مامۆستا ئومێد شێركۆ كه جێگه‌ی پێزانینن). بۆیه سه‌رله‌نوێ باسكردنهوهیان له‌و كتێبه‌دا، هیچ خستنه سه‌رێك بۆخوێنه‌ران زیادناكات.ده‌بوو ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، له‌مێژووی ئه‌ولایه‌نانه‌ی كۆڵیباوه كه‌تاكوئێستا به‌رباس نه‌دراون. ئه‌م كتێبه له‌دووبه‌شی سه‌ره‌كی كه‌چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌یان لێده‌بێته‌وه، پێكهاتووه.
له‌به‌شی یه‌كه‌مدا به‌گشتی مێژووی ڕواندزومیرانی سۆران به‌رباس دراون.هه‌رچی به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌یه كه‌ئه‌ویان زۆرترجێی سه‌رنجی ئێمه‌یه، باسی سنووری جوگرافی و كارگێڕی شار، باسی كه‌سایه‌تییه‌كان، پیشه‌وه‌ره‌كان، خوێندن، هونه‌رو شاعیره‌كان ده‌كات.ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، چۆنی مه‌به‌ست بووبێت به‌وشێوه‌یه له‌باسه‌كان دواوه. به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی هیچ بنه‌مایه‌كی لۆژیكی و زانستی بكات. بۆنموونه: ده‌كرێ بپرسین ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، له‌سه‌رچ بنه‌مایه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كانی شاری دیاریكردووه؟ كامانه‌ن تایبتمه‌ندییه‌كان؟ ئایاكهسێك كوتاڵ فرۆش بێت بهسهبۆئهوهی ناوی بچێته ڕێزی كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه؟ده‌بوو نووسه‌ری كتێبه‌كه ئاگایی ئه‌وه‌ی هه‌بووایه كه‌كه‌سایه‌تی ئه‌ومرۆڤانه‌ن كهڕۆڵێكی داهێنه‌رانه‌یان له‌مێژوودا گێڕاوهوخزمهتیان بهشارهكهكردووه.دواتر ڕه‌نگه ئه‌وانه به‌لای نووسه‌ری كتێبه‌كه كه‌سایه‌تی بن، به‌ڵام ئایا لای هه‌مووان وایه؟ بێگومان نه‌خێر.له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئێمه له‌م وتاره‌دا به‌كورتی و پوختی به‌شێك له كێماسییه‌كانی ئه‌و كتێبه ده‌خه‌ینه ڕوو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ته‌نها لهسهربهشی دووه‌می كتێبه‌كه ده‌وه‌ستین و به‌شی یه‌كه‌می بۆ كه‌سانی پسپۆر له‌وبواره جێدێڵین.
لێره‌وه‌ش برگهبهبرگهی بابه‌ته‌كانی كتێبه‌كه ده‌خه‌ینه ڕوو، دواتریش ئه‌وهه‌ڵانه ڕاست ده‌كه‌ینه‌وه كه نووسه‌ری كتێبه‌كه تێی كه‌وتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرس و ڕاوێژی به‌كه‌س نه‌كردووه، كه‌به‌داخه‌وه په‌تایه‌كی گه‌وره‌ی زۆربه‌ی نووسه‌رانی ئێمه‌یه كه‌شه‌رم لهپشتهوهیتی. به‌ومانایه‌ی چۆن ده‌بێت كه‌سێك لهوشارهزاتربێت و ئه‌وخۆی هه‌مووشتێك ده‌زانێت. له‌به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌یدا، نووسه‌ر ئاماژه‌ی بهچهندلایهنێك كردووه، كه‌له‌خواره‌وه ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین:_
یه‌كه‌م:_ سنووری جوگرافی و كارگێڕی ڕواندز:_
نازانم نووسه‌ر له‌دیاریكردنی سنووری جوگرافی و كارگێڕی شاری ڕواندز، پشتی به‌چ نه‌خشه‌و ئامارێك به‌ستووه.ئایا له‌یه‌كه‌ی كارگێڕی شار، یاخود به‌شی ئامار‌و به‌دواداچوون پرسیویه‌تی چ شوێنێك سنووری ڕواندزه؟ بۆنموونه: له‌ڵاپه‌ڕه(226)دا نووسیویه‌تی(دۆڵی ئاڵانهو دۆڵی بێخال). سه‌ره‌تا دهبوونووسهرئهوه بزانێت گونده‌كانی دۆڵی ئاڵانه نه‌له‌ڕووی كارگێڕی، نه‌له‌ڕووی جوگرافییه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌قه‌زای ڕواندزهوهنییه.بهڵكوئهمانه سه‌ربه‌ناحیه‌ی خه‌لیفان وقه‌زای سۆرانن. ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌وه زۆرم پێ سه‌یره كه‌سێك له‌ڕواندز ژیا‌و گه‌وره بێت وله‌بواری مێژووی شاریشدا كتێب بنووسێت، به‌ڵام نه‌زانێت شتێك نییه به‌ناوی(دۆڵی بێخاڵ). بهڵََكوتهنها گوندێك هه‌یه‌به‌ناوی بێخاڵ. نووسهرههرلهوبهشهدا، ناوی چهندگوندێكی نووسیوه كه‌ده‌كه‌ونه سنووری قه‌زای ڕواندز. به‌ڵام سه‌یرله‌وه‌دایه، قه‌ڵه‌مبازی كردووه. بۆ نموونه:باسی كه‌ڵێته‌و وه‌رتێ ده‌كات،به‌ڵام پیروسوان و به‌رسیرینی بازداوه، كهنیوئهوهندهی وه‌رتێ له ڕواندزدوورنینه. هه‌میشه‌ش وه‌رتێ و دۆڵی خانه‌قا، لهباڵهكایهتی نزیكه وه‌ك له‌ده‌وروبه‌ری ڕواندز.هاوكات ناوی ئهوگوندانهشی بیر چووهكهههموویان سهربهڕواندزن. ئه‌وانیش:_( پیروسوان_به‌رسیرین_ زه‌روا_ جنێراوه_ چنێران. زارگه‌ڵی_ بۆكریسكان_پرده‌شاڵ_بێلینگر_به‌رسول _چۆمهرخین_بانه‌سارد).ڕه‌نگه هی تریش هه‌بن، وه‌لێ ئێمه به‌خه‌یاڵمان دانه‌یه‌ت. هه‌رله‌و بابه‌ته‌دا، نووسه‌ر به‌ئاره‌زووی خۆی سنووری دۆڵ و شاخ و گردی دیاریكردووه. نووسیویه‌تی:_( دۆڵی خاڵه ڕه‌ش لهخهلان بیاوكۆتایی دێت). له‌كاتێكدا هه‌موومان ده‌زانین دواسنوورو خاڵی گه‌لی خاڵه ڕه‌ش، سه‌رچاوه‌ی ئاوی بێخاڵه له‌و شوێنگه‌ی تێكه‌ڵ به‌ئاوی ڕووباری كاولۆكان ده‌بێت.به‌هه‌مان شێوه نووسهرلهناساندنی ناوی كانیاو ئه‌شكه‌وته‌كاندا، ده‌یان كارێزی به‌ناوبانگ و ئه‌شكه‌وتی بیرچووه كهزۆرلهوانه ناسراوترن كه‌له كتێبه‌كه‌یدا باسی كردوون.
دووه‌م:_ كه‌سایه‌تییه‌كان:_
پڕكهموكورترین به‌شی ئه‌وكتێبه، كه‌سایه‌تییه‌كانه. نازانم كه‌سایه‌تی له‌ڕوانگه‌ی نووسه‌ری كتێبهكهوهچ شوناسێك ده‌گرێته‌وه. كێ كه‌سایه‌تییه؟ بۆكهسایهتییه؟ چۆن بۆتهكهسایهتی؟ ناكرێت له‌ناساندنی كه‌سایه‌تییه‌كانی شاردا، ڕه‌چاوی هیچ شوناسێك بكرێت و بكرێته‌پێوه‌ر. وه‌ك خزمایه‌تی و براده‌رایه‌تی وده‌وڵه‌مه‌ندی وكوێخایهتی و زۆرشتی دیكه‌ش. نووسه‌ری كتێبه‌كه، هه‌ركێی ئاره‌زوو كردبێت، وه‌ك كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی شاربهخوێنهرانی ده‌ناسێنێت. بۆمن وه‌ك خوێنه‌رێك و هاووڵاتییه‌كی شاریش،ئاسایه ئه‌وانه ههلاوێرد بكه‌م. به‌ڵام بۆخوێنهرێكی دیكه‌ی ناڕواندزی، ڕه‌نگه وابزانێت ئه‌مانه هه‌موویان داهێنهروبلیمهت وخزمه‌تكاری ڕواندزبوونه.بێگومان ئه‌مه‌م بهلاوهئاساییه، وه‌لێ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ڕهخنهوڕهتكردنهوهیهئهوهیهكه تۆ بێی خۆت له‌كه‌سانێك ببوێری كهشاری ڕواندزبهمێژوو قه‌رزاریانه.كه ڕۆڵێكییان هه‌بووه لهبهرزكردنهوهو نه‌خشاندنی مێژووی ڕواندزله دووتوێی ڵاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا.نووسهرلهكتێبهكهیدا،ئه‌گه‌رچی له‌په‌راوێزی بابه‌تێكه‌وه ئاماژه‌ی به‌ناوی(مامۆستاوهونهرمهندی پێشه‌نگ زرارمحمد) داوه، وه‌لێ به‌بڕوای من ده‌بوو له‌بابه‌تێكی درێژ‌و له پاژێكی سه‌ربه‌خۆدا، ده‌یان ڵاپه‌ڕه‌ی له‌سه‌رژیان و داهێنانه‌كانی ئه‌و مامۆستایه بنووسیبا.
نازانم ئه‌گه‌رناوبراو له‌ڕێزی كه‌سایه‌تییه‌كانی شارنهبێت كێی تركهسایهتییه؟ ئه‌وهونه‌رمه‌نده ڕۆڵێكی هه‌ره‌گرنگ و بناغه‌دانه‌ری بینیوه له‌ده‌سپێكی هونهرلهشاری ڕواندزبهههموولقه جیاوازییه‌كانییه‌وه. مامۆستا زرارچهندین نه‌وه‌ی له‌بواری هونه‌رییه‌وه پێگه‌یاندووه كه‌ئێستا كه‌سانی داهێنه‌رن له‌سه‌رئاستی كوردستان. هه‌ركه‌سێك باسی ڕواندزو هونه‌ربكات، باسی مێژووی شاربكات، وه‌لێ مێژووی ئه‌وهونه‌رمه‌نده نه‌بینیت، به‌بڕوای من هه‌وڵێكی بێهوده‌ی داوه. مێژووی هونهرلهڕواندزبهستراوه به‌ناوی ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌وه، ئیدی چۆن ده‌بێت به‌یه‌ك دوو دێڕولهپهراوێزدا ناوی بهێنین؟من ده‌زانم و ئاگادارم له‌ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی كۆمهلاِیهتیدا، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی مامۆستا زرار پێی گه‌یاندن، چ كه‌سانێكی بێ وه‌فاو هه‌ڵپه‌رست وخۆپه‌رست بهرامبهربهودهرچوون، به‌ڵام نابێ ئێمه له‌نووسینه‌وه‌ی مێژوودا هه‌مان ڕێگه‌ی ئه‌وان بگرین و سته‌می لێبكه‌ین.مامۆستا زرارشایستهی ئه‌وه‌یه چه‌ندین كتێبی له‌باره‌وه بنووسرێت، نه‌ك ته‌نها له‌په‌راوێزی بابه‌تێكدا ناوی بهێنین. دیسانه‌وه نووسه‌رناوی كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی وه‌ك خوالێخۆشبوو( عه‌لی مه‌كته‌به)ی بیرچووه، هه‌رچه‌نده به‌كورتی ئاماژه‌ی به‌ویش كردووه. به‌ڵام من ده‌پرسم كه‌سێك له‌ساڵی 1943دا، كتێبخانه بكاتهوهههوڵی خوێندن وبهكلتووریكردنی خوێندنه‌وه بدات، له‌كاتێكدا ئه‌وسه‌رده‌مه سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی و ئایینگه‌رایی و دواكه‌وتوویی بووه،ئاخۆ ڕۆڵ لهوهنیشتمانی ترومێژووییتردهبێت؟ نازانم نووسه‌ری كتێبه‌كه، چۆن بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بووه به‌كورتی و ڕاگوزهرلهبارهی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌وه بدوێت له‌كاتێكدا چه‌ندین ڵاپه‌ڕه‌ی بۆكهسانێك ته‌رخانكردووه كهنیوئهوهندهی ئه‌وانه ناوبانگییان له‌شاردا نییه‌و سه‌رقاڵی ژیانی زه‌نگینی وتایبه‌تی خۆیان وكۆكردنه‌وه‌ی پارهبوونه. له‌ڕاستیدا له‌باره‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه سه‌رنجی زۆرم ماون، وه‌لێ مشتێك نموونه‌ی خه‌روارێكه.
سێیه‌م:_ كوردایه‌تی و خه‌بات له‌ڕواندز:_
بێگومان وه‌ك حوێنهرێك و هاووڵاتییه‌كی شاریش،تووشی شۆك بووم كاتێ بینیم نووسه‌ری كتێبه‌كه، ته‌نها بهدووڵاپهڕی ئه‌ی فۆڕباسی كوردایه‌تی وپێشمه‌رگه‌ی كردووه. نووسهربیری چووه باسی شارێك ده‌كات كه‌مه‌ڵبه‌ندی كوردایه‌تی و خه‌بات و قوربانیدانه.بێ ئاگابووه له‌وه‌ی باسی شوێنێك ده‌كات هه‌رگیز پۆڵووی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی تێدا نه‌بۆته سووتو، به‌ڵكو بهشنهبایهك گه‌شاوه‌ته‌وه. شاری ڕواندز له مێژووی شۆڕشه‌كانی كورددا، یه‌كێكه له‌شاره ههرهدیارهكان. چ له شۆڕشی ئه‌یلول،چ له‌شۆڕشی دوای نسكۆش سه‌دان ڕۆڵه‌ی تێكۆشه‌ری پێشكه‌ش به‌نیشتمان كردووه. كوردایه‌تی له‌ڕواندز، ئهنسكلۆپیدیاو فه‌رهه‌نگه، نه‌ك ته‌نها به‌دووسێ ڵاپه‌ڕه‌یه‌ك باس ناكرێت، بهڵكوتهنها قۆناغێكی شۆڕش چهندبهرگی كتێبێكی ده‌وێت. هه‌ربۆنموونه:ته‌نها شه‌هیدانی سه‌نگه‌ری یه‌كێتی سه‌دان شه‌هیده، ئه‌مه وێرای شه‌هیده تێكۆشه‌ره‌كانی هاوڕێیانی شیوعی وپارتی و سۆسیالست و هێزه‌كانی دیكه.كه‌چی نووسه‌ری كتێبه‌كه بهتهنهاناوی چهندشههیدێكی نووسیوه. له‌ئه‌نفاله‌كاندا، پێشمه‌رگه‌كانی دۆڵی ئاكۆیان بۆماوه‌ی سێ مانگ شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان كردوو كێل كێل و جوانه‌گایان جێ نه‌هێشت. تاكودوایین هێزلهئهنفالدا پاشه‌كشه‌یان كرد.كوردایه‌تی لهڕواندزئهوهنییهكهنووسهری كتێبه‌كه تێی گه‌یشتووه‌و به‌رباسی داوه. ڕواندزوخهبات، ڕواندزوكوردایهتی و پێشمه‌رگه،دووانه‌یه‌كن ههرگیزلهیهكتری جیاناكرێنه‌وه. ناكرێت باسی بابه‌تێكی قووڵ ومێژوویی لهوشێوهیهبكهین به‌ڵام مافی خۆی نه‌ده‌ینێ. چۆن ده‌بێت باسی كوردایه‌تی به‌دووسێ ڵاپهڕهبكهین وناویشی بنێین مێژوو.ڕه‌نگه به‌كورتی مافی بابه‌تێكی له‌وشێوه‌یه نه‌ده‌ین. بۆیهباشتربوونووسهری كتێبه‌كه، مه‌سه‌له‌ی كوردایه‌تی و تێكۆشانی خه‌ڵكی ڕواندزبۆكهسانێك جێبێڵێت كهزانیاریی ومێژووی زیاتریان لایهلهم ڕووه‌وه.نه‌ده‌بوو نووسه‌رناوی چهندشههیدێكی تێكۆشهربنووسێت، به‌ڵام سه‌دانی تر نه‌نووسێت.
چواره‌م:_ شاعیرهبهناوبانگهكانی ڕواندز:_
له‌وباسه‌یدا، نووسه‌ری كتێبه‌كه ناوی چه‌ند به‌ڕێزێكی نووسیوه، وه‌ك شاعیرانی هه‌ڵكه‌وتوو به‌ناوبانگی ڕواندزدهیانناسێنێ.ڕێزم بۆئهوبهڕێزانهوبهرههمهكانیان ههیهولهوهدا هیچ كۆمێنتێكم نییه. ته‌نها ده‌مه‌وێ له‌سه‌رئه‌وه بووه‌ستم كه‌شاعیری به‌ناوبانگ یانی چی؟ ئایابهناوبانگ بوون بهشیعرهیابهناو؟ نووسه‌ری كتێبه‌كه به‌پێی كام توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له‌شیعری ئهوشاعیرانهداگهشتۆته ئه‌وده‌ره‌نجامه‌ی ئهوشاعیرانه به‌ناوبانگ نیشانبدات،به‌ڵام ده‌یان شاعیری جواننووسی دیكه‌ی شاره‌كه‌مان پشت گوێ بخات.ئێمه‌مانان كه‌ساڵانێكه لهنێوكایهی شیعروخوێندنهوهی شیعرداین، تاكوئێستا ئه‌ومافه‌مان به‌خۆمان نه‌داوه به‌هیچ كام له‌وشاعیرانه بڵێین به‌ناوبانگ.بێگومان نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی بهتواناودهقی جوانیان نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی شوناسێكی له‌وشێوه‌یه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ئه‌ده‌بی ومێژوویی گه‌وره‌یه. كه‌چی نووسه‌ری كتێبه‌كه هاتووهناوی چه‌ند به‌ڕێزێكی نووسیوه‌و به‌شاعیری به‌ناوبانگ ده‌یانناسێنێت كه‌هه‌ندێكییان تاكو ئێستا ته‌نها له‌فه‌یسبووك شیعرده‌نووسن و تاكه‌یه‌ك كۆمه‌ڵه شیعری بڵاوكراوه‌شیان نییه‌و بگره شیعره‌كانیشیان له‌ئاستی ناوه‌ڕۆكدا شیعری یه‌كجار لاوازوناهونهرین. وێرای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، نووسه‌ری كتێبهكهلهكاتێكدا باسی ئه‌وكه‌سانه ده‌كات، به‌ڵام چاوی له‌ئاست چه‌ندین شاعیری دیكه‌ی شاری ڕواندز نووقاندووه.
لهڕواندزچهندین شاعیری دیكه هه‌ن.وه‌ك:_(ئاكۆ ئاكۆیی_ ئازاد جوندیانی_ تالب سه‌رانه‌یی_ مسته‌فای سۆفی عه‌لی_ _یاسین برایم كه‌زۆرتر شیعربۆ مناڵان ده‌نووسێت _ )و چه‌ندانی تریش.ههرلهبابهتی شاعیرانی به‌ناوبانگی ڕواندز، ئاماده‌كاری كتێبه‌كه هه‌ڵه‌ی سه‌یری وایكردووه، جێگه‌ی شۆخین. بۆنموونه: پارچه شیعرێكی (خه‌یام)ی شاعیری كردووه به‌هی (نه‌زهه‌ت)ی شاعیر. یاخودپێرستی ناوی شیعره‌كانی كۆمه‌ڵه شیعرێكی (ئیسماعیل كورده)ی كردووه به‌هۆنراوه‌و ناوی ناوه هۆنراوه‌ی یه‌كه‌م. نووسه‌ر لهوهدوورتریش ده‌ڕوات وده‌نووسێت شیعره‌كانی هه‌ندێكییان قوڕسن وهه‌ندێكیشیان قسه‌وباسی ئاسایین. وه‌ك خوێنه‌رێكی به‌رده‌وامی شیعر،ده‌مه‌وێ له‌نووسه‌ری كتێبه‌كه بپرسم قسه‌وباسی ئاسایی شیعره؟.شایه‌نی ئاماژهكردنهكاك سالح خۆشی خستۆتهڕێزی ناوی ئهوبیست شاعیرهههڵكهوتووهوبهناوبانگهی شاری ڕواندز!!.گه‌رچی داوای لێیبووردنیش له‌وانی ترده‌كات كهناویانی نه‌نووسیوه،به‌ڵام ده‌كرێ كه‌سێك مێژووبنووسێتهوه، به‌ڵام به‌نیوه‌ناچڵی و ناته‌واوی؟یان چ لایه‌نێكی مه‌به‌ست بووئهوهبنووسێت، ئه‌وانی تریش فه‌رامۆش بكات؟.
پێنجه‌م:_ قوتابخانه‌كانی ڕواندز:
نووسهرلهكتێبهكهیدا، چهندڵاپهڕهیهكی بۆناوی قوتابخانه‌كان و په‌روه‌رده‌وفێركردن، ته‌رخانكردووه. تیایدالهئامارێكدا ناوی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی نووسیوه. وه‌لێ چونكه هیچ شاره‌زایه‌كی له‌ناوی قوتابخانه‌كان نهبووهوڕاوێژیشی به‌كه‌س نه‌كردووه ئیدی كه‌وتۆته هه‌ڵه‌ی سه‌یره‌وه.كه‌لێره‌دا ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌ین:
1-نووسیویه‌تی:_( قوتابخانه‌ی دڵدار). ئێستا هیچ قوتابخانه‌یه‌ك له‌سنووری په‌روه‌رده‌ی ڕواندز نییه ناوی قوتابخانه‌ی دڵداربێت. گریمان ئهگهرنووسهرپاساوی ئه‌وه بێت كه‌ئه‌و، ئه‌و زانیاریانه‌ی له كاتێكدا تۆماركردووه كهقوتابخانهكهههبووه، ئهواپاساوێكی لاوازه. چونكه ئه‌وباسی قوتابخانه‌ی دیكهدهكات، كهدووساڵه له‌سنووری په‌روه‌رده ی ڕواندزكراونهتهوه.
2_دووجارناوی قوتابخانه‌ی گه‌رده‌گه‌ردی نووسیوه.
3_نووسیویه‌تی:_(قوتابخانه‌ی پێنووس بۆكوڕان وكچانه). بێگومان ئه‌مه‌هه‌ڵه‌یه. چونكهئهوقوتابخانهیه ته‌نها ڕه‌گه‌زی كوڕلهخۆدهگرێت و پۆله‌كانی هه‌فت و هه‌شت و نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه.
4_نووسیویه‌تی:_(قوتابخانه‌ی كاولۆكان) هه‌ڵبه‌ته كاولۆكان نییه‌و ئێستابۆتهقوتابخانهی تاتانی بنه‌ڕه‌تی.
5_له‌گوندی بێخال، ته‌نها قوتابخانه‌ی بێخاڵ نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسیویه‌تی، بهڵكوقوتابخانهیهكی دیكه‌ش هه‌یه‌به‌ناوی ئاریا.
6_نووسهرقوتابخانهی سیسته‌می خێرای به(نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری نووسیوه). لهكاتێكدائهمهسیستهمێكی تایبهتهونههێشتنی نه‌خوێنده‌واری نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسهرتێی گه‌یشتووه.
7_نووسیویه‌تی:_(سێ قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی له‌سه‌نته‌ری شارهه‌ن). بێگومان هه‌فت قوتابخانه‌ن نه‌ك سێ.
8_ نووسهرشوناسی سه‌ره‌تایی له‌جیاتی بنه‌ڕه‌تی بۆقوتابخانهكان نووسیوه، له‌كاتێكدا یانزهساڵه قوتابخانه‌كان بوونه‌ته بنه‌ڕه‌تی و به‌ناوی سه‌ره‌تایی نه‌ماوه.
شه‌شه‌م:_ هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان:_
له‌كتێبه‌كه‌یدا، نووسه‌ر بابه‌تێكی به‌ناوی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندانی ڕواندز نووسیوه. به‌ڵام ته‌نها باسی مۆزیك وشانۆ ده‌كات. باسی شێوه‌كاری و وێنه كێشان وهونهرهكانی دیكه ناكات.وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وانه ناچنه‌خانه‌ی هونه‌ره‌وه. وێرای ئه‌مانه‌ش، لهوبابهتهیهدا كاك سالح چهندههڵهیهكی كردووه، كه ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌ین:_
1_نووسیویه‌تی:_(تیپی پاشای گه‌وره له‌ساڵی 1979) بووه ناسراوترین تیپ. له‌كاتێكدا ئه‌م تیپه یه‌كه‌م به‌رهه‌می له‌ساڵی 1983 تۆماركردووه، ئیدی نازانم چۆن له‌و ساڵه‌دا بۆته ناسراوترین تیپ؟.
2_ نووسیویه‌تی:_( تیپی پاشای گه‌وره بووه‌هۆی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی). نازانم كه‌سێك له‌بواری مێژوودا كتێبی قهبهبنووسێت، چۆن ئاگاداری ورده‌كارییه‌كان نییه. كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی له 20_8_1978 دامه‌زراوه‌و هیچ په‌یوه‌ندی به‌تیپی مۆزیكی پاشای گه‌وره نه‌بووه. به‌ڵكو ڕێكخراوێكی هونه‌ری سه‌ربه‌خۆبوو، كه‌مه‌ڵبه‌ندی گشتی لهههولێربووه.
3_ نووسیویه‌تی:_( په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی ڕواندز به‌شی شانۆ‌و وێنه‌و مۆزیك له‌خۆده‌گرێت). به‌ڵام بۆ زانیاریی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌و ڕاستكردنه‌وه بۆخوێنهرانیش، به‌شی شانۆ له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی ڕواندز نییه.
شه‌شه‌م:_ هه‌ڵه‌ی دیكه:_
له‌ڕاستیدا، كتێبه‌كه‌ی كاك ساڵح لهزۆرڕووهوه پێویستی به ڕاستكردنه‌وه‌و بژاركردن هه‌یه. چ له‌ڕووی زمان وداڕشتن وڕێنووس ڕێساكانی نووسینه‌وه، كهلهوبارهیهوههیچ شتێك ناڵێین چونكه ده‌زانین ئه‌زموونی نووسینی نییه. به‌ڵام ده‌یان هه‌ڵه‌ی دیكه‌ی مێژووی ڕووداوه‌كان و به‌رواره‌كانی كردووه.ناوی چه‌ندان پیشهوهروئهوانهی لهبوارهجیاوازهكانی دیكهبهسهریكردوونهتهوه، بیرچووه. كه‌هه‌ندێكییان لهكاروپیشهكهیان ناسراویشن.كه نامه‌وێ ئاماژه یان پێ بده‌م چونكه كاتی ده‌وێ و ئه‌مه‌ش بۆئێمهدهبێته دابڕان لهخوێنهوهی به‌رهه‌می دیكه. ناكرێ مێژوو به‌نیوه ناچڵی بنووسرێته‌وه.دهبوونووسهری كتێبه‌كه، بوارێكی دیاریبكردایه كه‌له‌گه‌ڵ توانستی ڕۆشنبیری و بواری كاركردنی ئهویهكبگرێتهوه. نه‌ك چه‌ندان لایه‌نی جیاواز و مێژوو، ڕووداوی ههمهجۆربئاخنێته كتێبه‌كه‌ی.زۆرزه‌حمه‌ته ته‌نها له‌بوارێكدا، ههموولایهنهمێژووییهكانی كه‌سانێك و شارێك بهسهربكهینهوهو مافی ته‌واوی خۆشی بده‌ینێ. به‌ڵام پێده‌چێ نووسه‌ری كتێبه‌كه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی دابێت و به‌داخه‌وه تیاشیداسهركهوتوونهبووه. ئاخركوردهواری وته‌نی (پێنچ كاڵه‌ك به‌ده‌ستێك هه‌ڵناگیرێن)…
سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
———————-
*په‌راوێز_ ناوی كتێب( ڕواندز مێژوو بیره‌وه‌رییه‌كان)/ نووسینی( سالح محمد سالح) بڵاوكراوه‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانێ_ سۆران 2018..
تێبینی/ئه‌م بابه‌ته به دووبه‌ش له هه‌فته‌نامه‌ی(ڕێگای كوردستان) ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستان ژماره‌كانی(1152و1153)ی ڕۆژانی 11-18ی 12-2018بڵاوكراوه‌ته‌وه…..