له تووژه‌ڵه‌وه بۆ مه‌ریوان و له‌وێشه‌وه بۆ بنكه‌ی به‌له‌بزان … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
وانه‌كانی ژیان
له شه‌وی 12 ی ته‌موز بابی سه‌رباز ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق وتی ئاماده به به‌یانی به‌ره‌و هه‌ورامان ئه‌تنێرین بۆ لای هاورێیانی سلێمانی له بنكه‌ی به‌له بزان و ئه‌بێ له مه‌ریوان پرسیاری ئه‌و شوێنه بكه‌ێت و هه‌ندێ رۆژنامه‌و به‌یان و راگه‌یاندنه‌كانی حزبم پێچاوه‌ته‌وه‌و بیانبه له دزڵی برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عیراق باره‌گایان هه‌یه و پێچراوه‌كه بده به‌وان و له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 13/7/1979 به‌ره‌و بێوران و سه‌رده‌شت رێگام گرته‌به‌رو له سه‌رده‌شت له كه‌بابخانه‌كه‌ی عه‌ڵی نانم خوارد‌و چوومه گه‌راجی گواستنه‌وه (نه‌قلیات) و له گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك سواری لاندروفه‌رێك بووین و، خه‌ڵكه‌كه به گه‌رمی باسی بارودۆخی كوردستان و پێشمه‌رگه‌و ئێرانیان ئه‌كردو منیش گوێگر بووم و یه‌كێك له ته‌نیشتمه‌وه روویتێكردم و وتی برا بۆ بێده‌نگی؟ و وتم بێده‌نگی باشه‌و ئێمه یه‌كتر ناناسین و له بانه له یه‌ك دائه‌برێن و ئیتر بوو به وتی و وتم تا گه‌یشتینه بانه‌و هه‌ریه‌ك به‌لایكدا چوو.
له بانه به ئۆتۆمبێلێكی جوان و قه‌شه‌نگ ساخت ایران ، واته (دروستكراوی ئێران) و ناوه‌كه‌یم له بیرچووه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و مه‌ریوان كه‌وتینه‌رێ و بۆ ئێواره گه‌یشتینه مه‌ریوان و، پیاسه‌یه‌كی كورتم كردوكه‌بابخانه‌یه‌كم دۆزێیه‌وه‌و نانم خوارد‌و به وه‌ستاكه‌م وت كاكه ئوتێلێكی باش چۆن بدۆزمه‌وه‌و یه‌كسه‌ر به‌ده‌ستی ئاماژه‌ی كرد‌و وتی : ئه‌وه باشترین ئۆتێله‌و منیش چووم و، هه‌ر له ده‌رگاوه یه‌كێك به‌ره‌ورووم هات و وتی : كاكه شناسنامه‌كه‌ت و، منیش پێم وت پێم نییه‌و كابرا هه‌ڵچوو وتی ئه‌ی بوو هاتویت بۆ ئێره؟ وتم كاكه من له سلێمانییه‌وه هاتووم و به‌ره‌و هه‌ورامان ئه‌رۆم و خه‌ڵكی ئێره نیم و، له‌و كاته‌دا پیاوێك وتی كاكه وه‌ره بۆ لام و، چووم وداوای لێبووردنی كرد‌و وتی دڵته‌نگ مه‌به ئه‌و هه‌رزه‌یه كورمه‌و، منیش وتم كاكه هیچ رووینه‌داوه‌و كێشه نییه‌و، پیاوه‌كه ( كاكه) زۆر شتی پرسی له باره‌ی رژێمی خوێنرێژی سه‌دام حسه‌ێن و حزبی به‌عس و، له كۆتاییدا وتی خه‌یره به‌رو هه‌ورامان ئه‌رۆن؟ وتم برایه‌كم پێشمه‌رگه‌یه ئه‌رۆم بۆ سه‌ردانی و، پیاوه‌كه قسه‌خۆش و زۆر بڵێ بوو پرسیاری زۆر كرد‌و به كورتی وه‌ڵاممدایه‌وه‌و، كه زانی حه‌زم له خه‌وه‌و هیلاكی رێگام به كرێكاری ئوتێله‌كه‌ی وت جێیه‌كی باشی بۆ دابنێ و میوانی منه.
به‌یانی زوو رۆژی 14 ی ته‌موز ( جولی) 1979 له خه‌و هه‌ستام و ویستم برۆم خاوه‌ن ئوتێله‌كه وتی مه‌رۆ ده‌ره‌وه‌و هێشتا زووه‌و ئه‌بێ پێكه‌وه نان بخۆێن و، سفره‌یه‌كی له سه‌ر مێزێك راخست و به كاكڵه‌گوێزو هه‌نگوین و ماست وپه‌نیر رازانده‌وه‌و له نانخواردن بووینه‌وه‌و كاكه وتی براكه‌ت پێشمه‌رگه‌ی كێیه؟ وتم حزبی شیوعی و، كاكه به‌بێ وه‌ستان وتی كۆمۆنیسته‌كان خه‌ڵكی باشن و، پرسی بۆچی له هه‌ورامانن؟ و له كوێی هه‌ورامانن؟ منیش له وه‌ڵامدانه‌وه‌كه دووركه‌وتمه‌وه‌و وتم نازانم ته‌نها به منیان وتووه له به‌ڵه بزانن و، نزیك چاشتانگا سوپاسی كاكه‌م كرد بۆ میواندارییه‌تییه‌كه‌ی و قسه خۆشه‌كانی وخواحافیزیمان له یه‌كتر كرد‌و له ئوتێله‌كه ده‌رچووم و به‌ره‌و ئۆتۆمبێله‌كانی دزلی – نه‌وسود ئه‌رۆیشتم له پر دووسێ ده‌ستدرێژی گولله كرا‌و، كه‌مێك وه‌ستام ده‌نگی ته‌قه زیادیكردو منیش به په‌له گه‌رامه‌وه بۆ ئوتێله‌كه‌و، كاكه یه‌كسه‌ر به پیرمه‌وه هات و وتی چێبووه؟ وتم نازانم دوو سێ ده‌سترێژ كرا‌و و له شوێنی خۆم وه‌ستام و هێنده نواریم له ده‌ورو پشتم هیچ نه‌بوو ناچارگه‌رامه‌وه بۆ ئێره‌و، كاكه چووه خواره‌وه‌و ته‌قه‌كردن گه‌رمتر بوو له پاش كاتژمێرێك كاكه گه‌رایه‌وه‌و هاته سه‌ره‌وه‌و، وتی دانیشه‌و مه‌رۆ شه‌ر له نێوان یه‌كێتی جوتیاران و تاقمی موفتی زاده گه‌رمه‌و، له ده‌وروبه‌ری نیوه‌رۆ ته‌قه وه‌ستاو بیستم یه‌كێك به‌ناو (عه‌به حه‌بیب) به‌رپرسی تاقمی موفتی زاده سه‌ر به رژێمی ئێران كوژراوه.
نیوه‌رۆ نان و كه‌بابم خوارد‌و سواری ماشین بووین و له نزیك بێكه‌ره كۆمه‌ڵێك چه‌كدار ماشینه‌كه‌یان راگرت و چه‌كدارێك هاته پێشه‌وه‌و سه‌یری ده‌موچاومانی كرد‌و به منی وت كاكه شوناسنامه‌كه‌تم پێبده‌و، وتم پێم نییه‌و شوفێره‌كه وتی ئه‌م برایه خه‌ڵكی ئه‌و دیوه‌و ئه‌وروات بۆ هه‌ورامان و چه‌كداره‌كه هیچی نه‌وت و زیاتر لێم وردبووه‌وه‌و وتی فه‌رمو برۆن و شۆفێره‌كه وتی ئه‌گه‌ر له رێگا پرسیاریان لێكردی من وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه‌و وتم باشه‌و، گه‌یشتینه دزڵی له بن كه‌پرێك هه‌ندی چه‌كدار زیتبوونه‌وه‌و به یه‌كده‌نگ وتیان هه‌رهه‌مووتان بێنه خواره‌وه‌و یه‌ك یه‌ك دابه‌زێن و، هاوكات زانیم ئه‌مانه برادرانی پارتین و نۆره هاته سه‌ر من و، چه‌كدارێك لێی پرسیم بۆ كوێ ئه‌رۆێت؟ و منیش پێچراوه‌كه‌م له جانتاكه‌م ده‌رهێناو وتم بگره ئه‌مه له حزبی شیوعییه‌وه بۆتان هاتووه‌و، چه‌كداره‌كه بانگی برایه‌كی تر كرد‌و دیاره به‌رپرسیان بوو داوای لێبوردنی كرد‌و فه‌رموو فه‌رموویه‌كی زۆرێكرد دابه‌زن پشوویه‌ك بده‌ن، كاكه‌ی شوفێر وتی دره‌نگه‌و برۆێن باشتره‌و دزڵیمان به‌جێهێشت و گه‌یشتینه سه‌رشاخ و، شاخه‌كه درێژه‌ی زه‌نجیره‌ی شاخی سورین و مله‌خورد بوو زۆر بڵندو ده‌شتی شاره‌زورو هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان هه‌ر هه‌موویان جوان و دڵفرێن ده‌ركه‌وتن و، له به‌ر ئه‌وه‌ی باری ماشێنه‌كه قورس بوو كاكه‌ی شوفێر به ئه‌سپایی ئۆتۆمێله‌كه گه‌یانده شارۆچكه‌ی نه‌وسود‌و له به‌ر ماڵێك وه‌ستاو دوو په‌ری وه‌ك گوڵه‌باغ و جوانی نه‌وسود هاتنه‌ده‌ره‌و به‌خێرهاتنیان كردین و، به زاراوی هه‌ورامی له گه‌ڵ شوفێره‌كه كه‌وتنه قسه‌كردن و یه‌كێكیان چووه ژووره‌وه‌و ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆمان هێناو ، له كۆتاییدا شوفێره‌كه وتی سوار به با برؤێن دره‌نگه‌و، دوو قۆڵی من و كاكه‌ی شوفێر سه‌ره‌وخوار بووینه‌وه پردێكی بچكۆله له سه‌ر رووبارێك بوو وپرسیارم كرد ئه‌م رووباره ناوی چییه؟ كاكه‌ی شوفێر وتی قوربان ئه‌و رووباره سیروانه‌و ئێستا به كناری ئه‌رۆێن و، كاكه راستیكرد شۆوبووینه‌وه‌و له پاش ماوه‌یه‌ك گه‌یشتینه دێیه‌ك له سه‌ر رووباری سیروان به‌داخه‌وه ناوه‌كه‌یم له یادچووه‌و منی برده ماڵیك وتی ئه‌م برایه ئه‌چێت بۆ به‌له‌بزان بۆ لای هاورێیانی حزبی شیوعی و، ماڵه‌كه به‌و شه‌وه مریشكیان سه‌ربری و به‌ده‌م قسه‌كردن و نانخواردن نیوه‌ی شه‌ومان تێپه‌راندو هیلاكی رێبووم و به باشی نووستم و، به‌یانی هه‌ستام له خه‌و دوو چه‌كدارم بینی و، خاوه‌ن ماڵه‌كه وتی وه‌ره ئه‌مانه پێشمه‌رگه‌ی خۆمانن و، له میانی قسه‌كردن وتم پێشمه‌رگه‌ی كێ له‌م ناوچه‌یه هه‌یه‌و وتی ئێره به ده‌ستی حزبی دیموكراتی ئێرانه‌و نان وچام خوارد‌و خاوه‌ن ماڵه‌كه تا ده‌ره‌وی دێ له گه‌ڵم هات و رێگایه‌كی پیشاندام وتی ئه‌م رێگایه بگره ئه‌تباته ناو به‌له‌بزان و، منیش ملی رێگام گرت و له نیوه‌ی شاخه‌كه هاوری بورهان ئه‌حمه‌د { هاورێ عه‌تا} م بینی و له پاش چۆنی وچاكی وتی من ئه‌رۆم بۆ پاوه‌و تۆش كه‌مت ماوه سه‌ركه‌وه بۆ لای هاورێیان و، ئه‌و به‌ره‌و خوار بووه‌و منیش به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌و گه‌یشتمه لای پیره‌پیاویك وتم قوربان خاڵۆ كیان به‌له‌بزان زۆری ماوه، خاڵۆ پێكه‌نی وتی وه‌ره دانیشه‌و ئاوێك بخوره‌وو منیش دانیشتم وئاوم خوارده‌وه‌و خاڵۆ وتی ئێره به‌له‌بزانه‌و پاش كه‌مێكیتر بۆ نانخواردن هه‌موو براده‌ران دێنه خواره‌وه ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌ێت كه‌مه كه‌مه سه‌ركه‌وه‌و كه‌پره‌كان ئه‌بێنێت و، سه‌ركه‌وتم پۆل پۆل هاورێیانم دی و پێشوازییان لێكردم و هاورێیان كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ دابه‌شكرابوون و من چوومه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی هاوری حه‌مه‌كریم قه‌ره‌چه‌تانی { حه‌مه ساڵح}.
ـــ ( ماویه‌تی).…
30/5/2020