
شه‌وێكی ره‌ش … ئه‌حمه‌د كامه‌ران
مانگی شوباتی ساڵی 2017 بوو, شه‌وێكی زۆر سارد و باراناوی بوو, ئاسمان تاریكی لێ نیشتبوو هه‌روه‌ها ده‌نگی گرمه گرمی ئاسمانیش ناو به‌ناو ده‌هات, به‌ڵام له‌ناكاو له‌و شه‌وه سارد و باراناویه‌دا , زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ی دایكم لێ درا,دایكیشم به‌خێرایی خۆی به‌ره‌و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی گه‌یاند , بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌ندرووستی براكه‌ی بزانێ, چوونكه ماوه‌ی دوو رۆژێك ده‌بوو كه خاڵم له نه‌خۆشخانه بێ هۆش كرابوو…
به‌ڵام من نه‌مده‌زانی كێیه؟
پاش ئه‌وه‌ی دایكم مۆبایله‌كه‌ی هه‌ڵگرت, له‌ناكاو گوێبیستی دایكم بووم كه ده‌ستی كرد به‌گریان و قیژه لێدانه‌وه, ئیتر منیش هه‌رزوو خۆم گه‌یانده خواره‌وه بۆئه‌وه‌ی بزانم چیه؟!
كاتێك گه‌یشتمه خوراوه بینیم دایكم له‌خۆی ده‌دات , وتی: ته‌واو براكه‌م كۆچی دوایی كرد , بیستنی ئه‌و هه‌واڵه له زاری دایكمه‌وه منی زۆر تاساند, له كۆتایی له‌شه‌وێكی سارد و سڕدا هه‌روه‌ها له‌پاش دوو شه‌و له بێهۆشی خۆیدا خاڵم بۆ هه‌تا هه‌تایه ماڵئاوایی كرد ئیتر…
ته‌لفزیۆنه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌مان كرابووه, بینیم له‌سه‌ر یه‌كێك له كه‌ناڵه كوردیه‌كان بوو, له‌خواره‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌دا هه‌واڵی كۆچی دوایی خاڵمیان كردبووه سه‌ردێری هه‌واڵه‌كانی خۆیان, نووسیبیان: هوونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما و سینه‌ما, ته‌ها ئاغاجان به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كرد.
پاشان هه‌واڵمان بۆ هات كه راسته‌وخۆ ته‌رمه‌كه‌ی به گۆر ناسپێرن به‌و شه‌وه سارد و سره‌دا,چوونكه بریاریان دابوو كه بۆ به‌یانیه‌كه‌ی له رێوره‌سمێكی تایبه‌تی دا , ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك بسپێرن, ئیتر له‌پاش ئه‌وه‌ی كاروباره‌كانی نه‌خۆشخانه‌یان ته‌واو كرد راسته‌وخۆ ته‌رمه‌كه‌یان هێنایه‌وه ماڵی باپیرم له عه‌نكاوه, من و دایكم و باوكمیش كه‌وتینه رێ به‌ره‌و عه‌نكاوه له‌وێدا له‌لای ماڵی باپیرم له‌چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی خاڵم دابووین , به‌ڵام ئه‌و شه‌وه كه‌ش و هه‌وا سارد و سڕ بوو , هه‌روه‌ها هه‌موو گیانیشم ده‌له‌رزی له‌سه‌رمایه…
پاش ئه‌وه‌ی ئێمه چاوه‌رێ مان كرد له ماڵی باپیرم , له‌كۆتایی دا ته‌رمه‌كه‌یان هێنایه‌وه‌و , له‌نێو كفنێكی سپی دا خاڵمیان شاربووه, ئه‌و پیاوه باڵا به‌رزه خۆی له‌نێو كفنێكی سپی حه‌شاردابوو, ئیتر به‌ره‌و ژووری میوان بردیان و له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه درێژیان كرد, ئێمه‌ش هه‌موومان به‌ده‌وریه‌وه بووین, هه‌روه‌ها كه‌ناڵێكیش هاتبووه ناو ژووره‌كه‌مان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه , به‌ڵام له‌تاو گریان نه‌مده‌زانی كه چ كه‌ناڵێك بوو؟ رووناكی كامێراكه‌ی له‌ناو چاوم بوو.
گریان و له خۆداین هه‌ربه‌رده‌وام بوو, به‌ڵام من و دایكم گه‌راینه‌وه بۆ ماڵه‌وه , چوونكه دایكم به‌رگه‌ی نه‌گرت له‌وێ بمێنێته‌وه, ئیتر ئێمه هاتینه‌وه بۆ ماڵی خۆمان , ماڵ تاریك و بێ كاره‌با و سارد, منیش هه‌رزوو جله‌كانی خۆم گۆری و له‌پاشان چوومه ژێر جیگاكه‌م.
دڵم زۆر تووند بوو ئه‌و شه‌وه, هه‌موو ئه‌و رۆژانه‌م به‌بیرهاته‌وه كه‌له‌گه‌ڵ خاڵم به‌سه‌رم بردبوو, كه‌زۆر ئه‌سته‌مه من هه‌موو ئه‌و رۆژه جوانانه له‌یاد بكه‌م كه له‌گه‌ڵ خاڵم بردوومه‌ته سه‌ره‌وه, به‌تایبه‌تی ئه‌و رۆژانه‌م به‌بیر هاته‌وه كاتێك ئێمه هێشتا ماڵمان له هه‌ولێر نه‌بوو, كه ناو به‌ناوه بۆ سه‌ردانكردن ده‌هاتین بۆ هه‌ولێر, ئیتر منیش چوومه لای خاڵم و داوای فلیمی و به‌رهه‌می نوێیم لێی ده‌كرد, به‌ڵام خاڵیشم هه‌ركاتێ كارێكی نوێی تۆماربكردبایه , راسته‌وخۆ دانه‌یه‌كی بۆمن به‌تایبه‌تی داده‌نا, ئیتر هه‌ركاتێك بهاتبامایه بۆ هه‌ولێر , راسته‌وخۆ پێمی ده‌دا …
ئای چه‌نده جوان بوون ئه‌و رۆژانه…. له‌بیركردنیان وه‌كو ئه‌نجامدانی تاوانێكه بۆم. .
راستیه‌كه‌ی من ته‌ماشای هه‌موو كاره هونه‌ریه‌كانی خاڵم نه‌كردوه, به‌تایبه‌تیش كاره شانۆییه‌كانی , چوونكه ئه‌و له‌ساڵانی حه‌فتایه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆوه ژیانی به‌رێ كردوه.
به‌یانیه‌كه‌ی كاتژمێر شه‌شی به‌یانی بوو, دایكم خۆی گوڕی بوو, له‌گه‌ڵ باوك رۆیشتبوو بۆ ماڵی باپیرم, هه‌وه‌ره‌ها ته‌رمه‌كه‌ی خاڵیشم هه‌رله‌وێ له ژووری میوانه‌كه مابووه بۆخۆی , ئیتر له‌پاشان باوكم گه‌رایه‌وه, هه‌تاوه‌كو برام به‌ڕی بكات بۆ قوتابخانه , له‌پاشان ئیتر من و باوكیشم كه‌وتینه رێ بۆ عه‌نكاوه بۆ ماڵی باپیرم بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی بگوازینه‌وه , من ئه‌و ساڵه كه خاڵم كۆچی دوایی كرد له‌كۆتا قۆناغی ئاماده‌یی بووم.
كاتژمێر هه‌شت و نیوی به‌یانی بوو , ئیتر له‌ماڵی باپیرم كه‌وتینه رێ و بۆ بردنی ته‌رمه‌كه‌ی خاڵم, بۆ ناو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێر و له‌پاشانیش له‌وێوه به‌ره‌و گۆرستانی كه‌سنه‌زان بردمان هه‌تاوه‌كو به‌خاك بیسپێرین, كه ئیتر ئه‌و شوێنه دواهه‌مین ماڵی خاڵم و هه‌موومانه,بینیم چاڵێكی قوووڵیان بۆ خاڵم هه‌ڵكۆلیبوو, بۆ ئه‌وه‌ی خاڵم بخه‌نه ژێر ئه‌و خاكه‌وه هه‌روه‌ها شوێنێكی زۆر بچووك و ته‌سك بوو , ئیتر له‌پاشان شۆریان كرده‌وه ناو چاڵه‌كه‌و , راسته‌وخۆ خۆڵه‌كه‌یان به‌سه‌ردایه‌وه‌و ئیتر بۆخۆی به‌بێ كه‌سی مایه‌وه له‌ژێر ئه‌و خۆڵه تاریكه‌دا.
كۆتایی هه‌موو مرۆڤێك كه له هه‌ر پله و پێگه و ئاستێك دا بین و دڵمان به‌هه‌رچیه‌ك خۆش بێت, كۆتاییه‌كه‌ی ئه‌م ژێر خاكه شوێنمانه…
ماڵئاوا………………………………………
نوسینی|ئه‌حمه‌د كامه‌ران|نووسه‌ر و شوێنه‌وارناس و رۆژنامه‌نووس