
چاپی نوێی چراكانی نیشتمان نوسینی: خه‌لیل عوبدوڵا.. خوێندنه‌وه‌ی: سه‌لاح جه‌لال
(چراغی فیكری رووناكی، له‌هه‌ر شوێنێ كه‌داگیرسا
شه‌وی تاریكی وه‌ك رۆژه، خه‌راباتی گوڵستانه).(بێكه‌س)
ده‌ست پێكردنی كتێبی(چراكانی نیشتمان) به‌م دوو رسته شیعرییه‌ی شاعیری ناوداری كورد بێكه‌سی نه‌مر ده‌ست پێده‌كات، واتای جۆشدانی جه‌ماوه‌ر بۆ مه‌عریفه‌و داگیرساندنی چرای مه‌عریفه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی شه‌وانی تاریكی و جه‌هاله‌ت، ئه‌م په‌رتوكه‌یش كلتوری بێۆگرافی كه‌سایه‌تییه كلتورییه‌كانه‌و هه‌ندێك بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیداری له‌خۆی گرتووه، له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی به‌گرنگی له‌بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌رو مه‌عریفه‌كاندا كاریان كردووه، به‌شێوه‌ی ئینسكلۆپیدیا رێكخستنی بۆكراوه، ئه‌م زانسته‌یش له‌سه‌ر ئاستی جیهان جێگه‌ی بایه‌خه‌و پێك دێت له‌زانستێك یان كۆمه‌ڵێك زانست. یان په‌رتوكێك، یان كۆمه‌ڵێك په‌رتوك هه‌ڵگری زانیاربن له‌سه‌ر ژیان، یان پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی. به‌كورتیش ئنسكلۆبیدیای بیۆگرافی ده‌رخستنی نهێنی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانه. ئه‌م په‌رتوكه‌یش به‌پێی زنجیره‌ی پیتی ئه‌لف و بێی كوردی رێكخراوه‌و به‌رگی دووه‌می ته‌واوكه‌ری به‌رگی یه‌كه‌مه، له‌ساڵی 2017 روناكی سه‌دو هه‌شتاو سێ چراوه چاپكراوه‌و ئه‌م به‌رگه‌یش سه‌دو حه‌فتاو یه‌ك چرایه‌و به‌هه‌مویان سێ سه‌دو په‌نجاو چوار چران، چراكانیان كردووه به چراخانی ماڵی شا، دیاره نوسه‌ر ماندووبون و به‌دواگه‌ڕانی زۆری بینیوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو چرایه له‌هه‌موو كون و قوژبنێكی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستاندا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرتۆته‌وه له‌بواره جیاجیاكانی مه‌عریفه‌دا كاریان كردووه، هه‌ر له بواره‌كانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و زانسته‌كانی تر وه‌ك مێژوو كۆمه‌ڵناسیه‌وه هه‌تا بیری ئایدۆلۆژی و خه‌باتی سیاسی.
یه‌كه‌م پیت له‌و چرایانه شه‌هید ئارامه، له‌دوای به‌شداری كردنی له شۆڕشی ئه‌یلول، به ئه‌ندازیاری سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی نوێ و كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجدوه‌رانی كوردستان داده‌نرێت، ساڵی 1972و ساڵانی دواتر وتاره‌كانی له‌سه‌ر بیری شۆڕشگێڕی له‌رۆژنامه‌ی هاوكاریدا بڵاو كردۆته‌وه‌و ساڵی 1982 مه‌لا به‌ختیار پێشه‌كی بۆ نوسیوه‌و كردوێتیه كتێبكێك به‌ناوی( ئارام و بیری ئینته‌رناسیونالیستی) بڵاویكردۆته‌وه. به‌شێكی دیكه‌ی نوسینه‌كانی به‌ناونیشانی(هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌نوسینه‌كانی شه‌هید ئارام) سالار عه‌زیز پێشه‌كی بۆ نوسیوه‌و له‌ساڵی 1980دا بڵاوی كردۆته‌وه.. ساڵی 2007یش محه‌مه‌د عه‌بدول كه‌ریم سۆڵه‌یی هه‌موو نوسینه‌كانی له‌دووبه‌رگدا بڵاوكردۆته‌وه. به‌كورتیش ئارام چرای خوێنی شۆڕشگێڕان بووه به جه‌سته‌و بیر‌و نوسینه‌كانی تین و وزه‌ی به شۆڕشگێڕان داوه‌و هه‌تا ئێستایش له‌دڵی خه‌ڵكدا زیندووه‌و له‌گوندێكدا شه‌هید كرا جگه له نوسین و بیر‌و رێبازه‌كه‌ی و چه‌ند قه‌وانه فیشه‌كێك نه‌بێت هیچی تری له دوا به‌جێ نه‌ما. ئایا ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ی چرای چراكان بوو نابێته چرا؟!
دوای ئه‌و ئازاد خانه‌قینییه، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی تیپی مۆسیقای خانه‌قین و تیپی مۆسیقای شه‌هید كارزان له شاخ و سرودی به‌رگری(ئاسوده‌بن و كه‌ڵكی قه‌یوان)ی گوتووه‌و كتێبێكی دیكۆمینتاری مێژوی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نوسیوه.
چرایه‌كی تر ئازاد شه‌وقی به‌تابلۆكانی و گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی هونه‌رو پێگه‌یاندنی سه‌ده‌ها هونه‌رمه‌ند و كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌و هه‌تامردنی چرای هونه‌ری له‌بواره‌كاندا گڕپێداوه.
چرایه‌كی تر ئازاد هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی بووه‌و هه‌میشه له‌گه‌ڵ تفه‌نگه‌كه‌یدا گیتاره‌كه‌ی به‌كۆڵه‌وه بووه‌و له‌و ساته‌ی شه‌هید بووه سرودی رێی خه‌باتمانی گوتۆته‌وه.
چرایه‌كی تر ئاسۆ عومه‌ر سواره‌یه، هونه‌رمه‌ندی شانۆ‌و فیلمی سینه‌مایی و كاراكته‌ری وێنه دانسقه ئاڵتونیه‌كان و نوسه‌ری كتێبی سلێمانی و خاكی و پێنجوێن و مه‌مله‌كه‌تی گڵه‌زه‌رده بووه‌و(سنوور و ره‌به‌ند) دووكتێبی تری چاپ نه‌كراویه‌تی وكتێبی ئه‌وێنی ئاسۆ‌و خه‌ڵك له‌دڵی هه‌موو كه‌سێكدا به‌زمانی هێرۆگلۆفی چاپكراوه.
له‌وه‌وه له أ ب هه‌وری و د. ئه‌به‌به‌كر خۆشناو‌و ئه‌حمه‌د به‌گی تۆفیق به‌گه‌وه هه‌تا ئه‌حمه‌د خواجه‌و ماموستا ئه‌حمه‌د سه‌لام و ئه‌حمه‌د شه‌مال)هه‌ریه‌كه‌یان چرایه‌ك بوون. دوای ئه‌وه ئه‌حمه‌دی عه‌زیز ئاغامان نیشان ده‌دات كتێبی ئه‌لف و بێی كوردی بۆ خوێندكارانی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی داناوه. له‌وێوه ده‌چێته باكوری كوردستان و مۆزیكه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د كایا به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و دێته‌وه سلێمانی و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د به‌شیعری گۆرانی تێكه‌ڵیان ده‌كات. پاشان ئه‌حه‌مه‌د موختار به‌گی جاف كه‌سایه‌تی ناودار له‌بواری سیاسی و ئه‌ده‌بیدا. له‌م چرایانه‌وه چرای ئه‌حمه‌د هه‌ردی دێت، چرای چراكان و مۆسیقای خۆشه‌ویستی، ئه‌و شاعیره‌ی جێگه‌ی ناگیرێته‌وه و وشه‌و رسته‌كانی ناوترێنه‌وه، به‌كۆمه‌ڵ شیعرێكی كه‌م(رازی ته‌نیایی)مۆسیقای شیعری عاشقانی گه‌ردوونی ژه‌ند. چراكانی تریش له ئه‌خته‌رو ئه‌خۆل و ئه‌سعه‌د مه‌حوی و ئه‌سیری و… تاد.
هه‌ر له‌م ئاهه‌نگ سازییه‌ی چراكاندا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار به‌كتێبی ئه‌فسوناوی ئه‌لف و بێی كوردییه‌وه له‌گه‌ل هه‌موو نه‌وه‌كاندا (دارا دوو داری دی ده‌ڵێته‌وه). دوای ئه‌وه چراكان به(ئیبراهیم خه‌یات به‌گۆرانی و مه‌قامه‌كانییه‌وه‌و ئیسماعیل سه‌رهه‌نگ له‌شه‌مزینانه‌وه به‌خۆی گوڵ ناسییه‌كه‌یه‌وه له گۆڤاره زانستییه‌كانی دنیادا له‌گه‌ڵمان ئاماده ده‌بێته‌وه. ئاهه‌نگ سازییه‌كی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی ده‌سازێنێت.
پیتی با شانسی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده به گۆڤاری گه‌لاوێژه‌وه سه‌رنوسه‌ری ئێستا ده‌دوێنێت و جارێكی تر رۆمانی ژانی گه‌ل چاپ ده‌كاته‌وه.
ئاهه‌نگ سازییه‌كه هه‌ر چرای نوێ داده‌گیرسێنێت، له‌لایه‌كی تره‌وه بڵند حه‌یده‌ری و بورهان جاهید و بورهان قانیع پێكه‌وه شۆڕشی كۆیله‌كان و مردوو خۆره‌كان ده‌خوێننه‌وه.
ئاهه‌نگ سازی پیتی با بێخود و بێدارو بێكه‌س و بێوه‌ی و پیره‌مێردو …تاد. پێكه‌وه له گردی مامه یاره‌وه له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی شیعر‌و ئاوازی نیشتمانی تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ن.
پیتی جیم و خوشكه‌كانی (جه‌رجیس فه‌تحوڵا و جه‌مال عیرفان و د جه‌مال نه‌به‌ز و جه‌میل رۆژبه‌یانی و جه‌میل سائیب و جگه‌ر خوێن و جیهاد دڵپاك و حاجی قادری كۆیی هه‌تا حه‌ریق و حه‌سه‌ن جزیری و حه‌سه‌ن زیره‌ك و حه‌سه‌نی قزه‌ڵجی و حه‌سیب قه‌ره‌داخی و حه‌مه جه‌زا و حه‌مه‌ساڵح دیلان و حسێن حوزنی موكریانی و پێكه‌وه له په‌رتوكخانه‌ی كلتوری جه‌مال عیرفانه‌وه به نمایشتی شانۆیه‌كی فه‌زایی كراوه‌وه بۆ مزگه‌وتی گه‌وره دێن.
پیتی دال و خوشكه‌كانی داری ساری حه‌یده‌رو ده‌نگی شۆڕشی نوێ و دره‌خشان حه‌فید ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كورد ساڵی 1952 له‌ریزی پارتی دیموكراتی كوردستاندا و دلێر ئیبراهیم و دڵداری شاعیر‌و دڵشاد مه‌ریوانی شاعیری نوێخوازی هه‌شتاكان و رادیۆی كوردی به‌غدادو شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی و ره‌سوڵ هه‌مزاتۆف و ره‌شۆل و ره‌فیق حیلمی و ره‌فیق چالاك و ره‌ه‌ووف حه‌سه‌ن و شێخ ره‌ووفی خانه‌قاو رۆژنامه‌ی ئومیدی ئیستقلال و رۆژنامه‌ی بانگی كوردستان و رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن و رۆژنامه‌ی تێگه‌یشتنی راسستی و سلێمانی شاری رۆشنبیری و سمكۆ عه‌زیز و سێوه‌و د شاكر خه‌سباك. ئه‌مانه به فه‌زایه‌كی ناشێوه‌ییه‌وه نومایشتی شانۆییه‌كی نه‌بین ده‌كه‌ن و هه‌موو به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌كانیان ده‌كه‌ن به سه‌مفۆنیایه‌كی گه‌ردوونی .
پیتی شین و پیته‌كانی تر، شاكر فه‌تاح و مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس و عه‌بدولخالیق مه‌عروف و د. عه‌بدولره‌حمانی قاسملۆو عه‌بدولره‌قیب یوسف و عه‌بدوڵا په‌شێوو عه‌زیزی مه‌لای ره‌ش و عه‌لادین سوجادی و عوسمان چێوار و عوسمان عه‌لی و عومه‌ری عه‌لی ئه‌مین و عومه‌ری مه‌كته‌به و د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سول و فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی و قادر دیلان و قادر كابان و قانع و كاكه مه‌م بۆتانی و كاكه‌ی فه‌لاح و كامه‌ران موكری.. تاد.
له‌پیتی نونیش نه‌وشیروان مسته‌فایه، یه‌كێك له سه‌ركرده باڵاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوای چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك خه‌باتی سه‌خت بزوتنه‌وه‌ی گۆرانی دامه‌زراند، به‌ستراتیژی سه‌ربازی و سیاسی و ئه‌زمه‌نی شۆڕشه‌كانی جیهان و ئه‌زمونی تایبه‌تی خۆی و كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی له خه‌باتی سه‌خت و ده‌ستپاكی و داوێن پاكی، به‌گرتنی برینی به‌شخوراوان شه‌قامی ده‌جوڵاندو دژی گه‌نده‌ڵی راده‌په‌ڕی و پانتاییه‌كی نوێی جیاوازی بۆ خه‌بات ده‌دۆزیه‌وه‌و رۆڵی ئۆپزسیۆنی ده‌گێڕا توانی پانتاییه‌ك بۆ راده‌ربڕین و ره‌خنه بكاته‌وه.
به‌م جۆره‌كتێبی چراكانی نیشتمان نمایشتێكی ئنسكلۆبیدیای بیۆگرافی ورد‌و جوان و پڕ بایه‌خه نوسه‌ر ده‌توانێت درێژه به‌م كاره جوانه‌ی بدات و به‌رگه‌كانی تری ته‌واو بكات، ئه‌م كاره‌یش زیاتر به‌كورتی ناسراوه و ده‌كرێت له ئاینده‌دا به ژماره‌یی كردنی ئه‌و چرایانه بكرێت و له چاپه‌كانی تری‌دا هه‌ر چرایه‌ك له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌خۆی و به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه بدۆزرێته‌وه هاوشێوه‌ی ئنسكلۆبیدیای بیۆگرافی جیهانی.
سه‌رچاوه/ چراكانی نیشتمان/ نوسینی خه‌لیل عه‌بدوڵا/ چاپی دووه‌م 2021/ چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات/ له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان چاپكراوه.
له‌رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ژماره(8572)له27/1/2021 دا بڵاو بۆته‌وه.لا11