Skip to Content

ئاگادارییەکی ناوەخت  … شیعری / نەوزاد بەندی

ئاگادارییەکی ناوەخت … شیعری / نەوزاد بەندی

Closed
by حوزه‌یران 30, 2020 General, Poems

ئاگاداربە ..
زوو زوو مەچۆ
بۆ فرۆشگای بچوک و
هەڕاج و هەرزان ..
دوایی ڕۆژێ
گومانی ئەوەت پێ ئەبرێ ،
خۆیشت هەڕاج و هەرزانیت ..

ئاگادار بە ..
زوو زوو مەچۆ ،
بۆ کۆڵانی ڤێلا و
فیرعەونەکانی شار ..
دوایی ڕۆژێ ،
گومانی ئەوەت پێ ئەبرێ ،
هۆکاری قاتی و گرانیت ..

هەتا لێرەی ،
گەر بتوانیت ،
لای کتێب و تەنیایی بە ..
تەمەن لێرە ،
گەشتێکی
پڕ لە کێشەیە ،
بە بێدەنگیی ،
چاوەڕوانی کۆتایی به ..
زۆر قورسە ئەم هاوکێشەیە ..

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress