
هزری نه‌رم و هه‌ڵاوسانی خود لای سیاسه‌توانی كورد …. محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن
هزری سیاسی له‌م سه‌رزه‌مینه‌ی ئێمه‌دا هیچ كاتێك له چوارچێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی نه‌ئاخنراوه، ئه‌م ئه‌ركه به مانا مۆدێرن و عه‌قلانیه‌كه‌ی هه‌رگیز له ئه‌ستۆی جولانه‌وه سیاسیه‌كانی كورد نه‌بووه، په‌روه‌رده‌كردن پڕۆسێسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری درێژخایه‌نه و ته‌نها به رۆژنامه‌یه‌ك و گۆڤارێك و رادیۆیه‌ك و دووسێ كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌یی ئه‌وسا و ئێستا نایه‌ته دی.
په‌روه‌رده‌ی سیاسی ئاماده‌باشیه‌كی عه‌قڵی پێده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێك له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده له بواره‌كانی تردا بڕوات، بێ په‌روه‌رده‌ی ده‌روونی ئه‌م ئامانجه به ساغی به‌ڕێوه ناچێ، ئاماده‌یی ده‌روونی لای هه‌ر تاكێك مه‌رجێكی سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌ی گه‌یاندن له‌نێو هه‌ر جولانه‌وه و شۆڕش و گۆڕانكاریهكدا به نیانی ببزوێ، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هه‌رگیز له ڕووی عه‌قڵیه‌وه ئاماده نه‌كراون، به‌ڵكو هه‌میشه لایه‌نی هه‌ڵچوون و سۆزی نۆستالیژی و هه‌ست به گوناهیان وروژێنراوه و به پوختی ئه‌م دۆخه خراوه‌ته چوارچێوه‌ی شور و حه‌ماسه‌تی شۆڕشگێڕی و له راستیشدا ئه‌م باره سایكۆلۆژیه نه‌ك هه‌ر باڵانس له هیچ دۆخ و سه‌رده‌مێك بۆ تاك درووست ناكات، به‌ڵكو له بنچینه‌دا باڵانسی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری ده‌شێوێنێ.
هه‌ندێ ڕه‌فتاری سیاسی هه‌ن به زه‌قی له هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسیه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و ڕاسته‌وخۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بارێكی ناهاوسه‌نگی ده‌روونی كه‌سه‌كه‌ن و په‌یوه‌ست نین به كه‌سێتی سیاسیه‌ك یا نوێنه‌رێك له بوارێكی دیاریكراوی به‌رپرسێتیدا ده‌رده‌كه‌وێ یا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كا. سیاسیه‌كان له بواری گشتی كاری خۆیاندا نابێ به‌ته‌نها خۆیان بن، ئه‌وان هه‌ڵوێستێك یا ڕایه‌كی گشتین، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌بێ خه‌ڵك بن نیو ئه‌وه‌نده نابێ خۆیان بن، (خۆنه‌بوون) ئه‌وه نیه كه‌سه‌كه له خودی خۆی بترازێ و خه‌سڵه‌ته سایكۆلۆژیه‌كانی خۆی وه‌ك تاكێكی سه‌ربه‌خۆ ونكات، به‌ڵكو (ئه‌وانبوون) به مانا سایكۆسیاسیه‌كه‌ی جۆرێكی زۆر پێشكه‌وتووی (خۆبوونه) و له راستیشدا ره‌فتاری دیموكراسی به‌و مانایه هه‌ر ئه‌وه‌یه. كه‌سێك كه له پێگه و پله و پایه‌یه‌كی گشتیدا توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ دۆخی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كولتووری هه‌واردارانی بخوێنێته‌وه ئه‌وه ژیریه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوسه‌نگیه‌كی ده‌روونی ساغی هه‌یه و له هه‌مان كاتدا په‌یبردنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وتۆی هه‌یه ورد په‌ی به گۆڕانكاریه جۆراوجۆره‌كان له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌بات.
سیاسه‌ت له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا له تایپه سایكۆلۆژیه هه‌ره كلاسیكه‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتیشی تێپه‌ڕاند كه ئه‌رستۆ ناوی نابوو (چه‌وسانه‌وه‌ی ئاسیایی) و تاك تا ئه‌و ئاسته ملكه‌چ بووه توانای جوله‌ی لێبڕاوه و قبولی ئه‌م دۆخه‌ی خۆی ده‌كات. ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی له كاتی موماره‌سه‌ی كاری سیاسی له كاراكته‌ره‌كانی ئه‌و بواره‌ی ده‌بینین ته‌نها و ته‌نها خه‌سڵه‌تی كه‌سێتی خۆیانن و هه‌رده‌م باره ده‌روونیه تاكه كه‌سیه‌كان له‌سه‌ر دۆخی سیاسی گشتی و ده‌ركه‌وتنی ئه‌وان و دیارده و ڕوداوه سیاسیه‌كان ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.
سیاسه‌توانان له‌م هه‌رێمه‌دا له هه‌موو سات‌و كاتێكی ژیاندا خۆیان بوون كه‌س به‌قه‌د ئه‌وان وجودیانه ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی خۆیان نین، (ببه به‌خۆت) دروشمێكه نه‌ك هه‌ر له نائاگای ئه‌وان ریشه‌ی قووڵی هه‌یه به‌ڵكو زۆر وریایانه وه‌ك (بوون به خۆ) یه‌كی فه‌لسه‌فی به ناوی جۆراوجۆر پێمان ده‌فرۆشنه‌وه. بوون به خۆی فه‌لسه‌فی شایه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ نادات كه كاراكته‌رانی سیاسی به ئاگان له مانا و ریشه فه‌لسه‌فیه‌كانی ئه‌م چه‌مكه، ئه‌وه ڕه‌فتاره سیاسیه‌كانن له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ئه‌و پاڵنه‌ره سایكۆلۆژیه شاراوانه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن كه له پشت هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی ئه‌وانه‌وه‌یه و ده‌ركه‌وتنه‌كانیشیان له‌و ڕه‌فتارانه‌دا ساویلكه‌یی هۆشی ئه‌وانمان بۆ ده‌رده‌خا.
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته بنه‌ماییه‌كانی ده‌بێ له كه‌سێتی سیاسه‌توانی دیموكراتدا هه‌بێ( نیانی- flexibility)ه ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی هه‌بێ ده‌توانێ هزری خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و هه‌ڵوێسته جۆراوجۆره‌كاندا بگونجێنێ و له به‌رانبه‌ر پێشهاتێك یا پرسێكی دیاریكراودا چه‌ندین ئه‌لته‌رنه‌یتیڤی جیاجیای هه‌بێ، كه‌سی له‌م جۆره وه‌ڵامی هه‌مه‌ڕه‌نگی هه‌یه بۆ ته‌نها پرسیارێك، خاوه‌نی ئه‌م مێنتالیتیه زۆر دوور ده‌بینێ و زۆر قووڵ شیده‌كاته‌وه و ده‌خوێنێته‌وه.
سایكۆلۆژیه‌تی ناهاوسه‌نگی كاراكته‌ری سیاسی ئێمه له ئاست خۆی نه‌وه‌ستاوه، بگره ته‌شه‌نه‌ی كردۆته جه‌سته‌ی حزب و دواتر پانتایی هه‌واداران و ئینجا وه‌ك كولتوورێك له ناخی ده‌روونی تاكه‌كانمان چه‌قیوه. سیاسه‌ت لێره به سه‌رسه‌ختی و عینادیه‌كی ناعه‌قلانیانه به‌ڕێوه ده‌چێ، عیناد وه‌ستانه له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌لته‌رنه‌یتیڤ و یه‌ك وه‌ڵام بۆ یه‌ك پرسیار و یه‌ك داواكاری، ئه‌وان واته حزبه‌كان و سیاسیه‌كان له‌وه‌ته‌ی هه‌ن یه‌ك هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر یه‌كتر هه‌یه ئه‌ویش هه‌وڵدانه بۆ یه‌كتر سڕینه‌وه و جێگه‌ی یه‌كتر گرتنه‌وه. ئه‌م رق و نه‌گۆڕیه له هه‌ڵوێستی سیاسی به‌رانبه‌ر یه‌كتر چه‌سپینی خه‌سڵه‌تێكی ده‌روونی ئه‌وپه‌ڕگیره و مانای ره‌قهزری و سووربوون له‌سه‌ر یه‌ك تاكه ڕا ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌مه له سایكۆلۆژیای مه‌عریفیدا پێیده‌ڵێن Convergent Thinking واته وه‌ڵامێك ئه‌وه‌نده نزیك بێ له داواكه‌ی تۆ ڕێك ئه‌وه بێ كه ده‌ته‌وێ و به هیچ وه‌ڵامێكی دیكه‌ش رازی نه‌بیت.
ئه‌م جۆره له بیركردنه‌وه و ره‌فتاری سیاسی و مه‌عریفی بووه‌ته خه‌سڵه‌تێكی سه‌ره‌كی و سیاسیه‌كانی وڵاتی ئێمه‌ی له هه‌موو هه‌ڵوێستێكی دوور و نزیكیان پێ ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌وه نیه دۆخی ئێستای هه‌رێمیان به‌م سه‌رسه‌ختی و عینادیه نێگه‌تیڤه‌ی خۆیان گه‌یاندۆته ئه‌م داخرانه و ده‌سته‌پاچه‌ن له هه‌ر كرانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بێ هه‌ناسه‌یه‌كی راحه‌ت تر هه‌ڵمژن؟.
ئه‌م عیناده ئه‌وه نیه كه ئاڕنۆڵد توینبی له “باسێك له مێژوو” باسی ده‌كا و ئه‌و بوێریه‌ش نیه كانت پێیوابوو بۆ گۆڕانكاری و پێشكه‌وتن پێویسته، عیناد لێره‌دا ته‌نها مانای سه‌رسه‌ختی و وه‌ستان و چه‌قین ده‌گه‌یه‌نێ و له رووی مه‌عریفیشه‌وه جۆرێكی ڕه‌سه‌نه له دۆگمی عه‌قڵی و سڕبوونی هزری. ئازایه‌تیش نیه چون ئازایه‌تی جۆرێكه له حیكمه‌ت و توانای گه‌ڕان به دوای نه‌دۆزراوه و نه‌زانراوه‌كان نه‌ك وه‌ستانی ده‌روونی و جه‌سته‌یی به‌رانبه‌ر مه‌ترسیه بوهیمیه فیزیكیه ده‌ره‌كیه‌كان.
بینین ته‌نها به ڕه‌ش یا سپی كوێریه‌كی عه‌قڵیه و ناچالاكیه‌كی زه‌ینی خوو پێوه‌گیراوه به درێژایی مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری ئه‌م سه‌رزه‌مینه به وانه وتراوه‌ته‌وه و فێری نه‌وه‌كانمان كراوه، ئه‌م فێربوونی ده‌سته‌پاچه‌ییه گوناهێكی گه‌وره‌یه ئێستا زیاتر له ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌یه ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته و له رووی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ریه عه‌قلیه‌كانیش ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من به‌رانبه‌ری گه‌وره‌ترین گوناهی مرۆڤایه‌تیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ چجای گوناهی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی.
نیانی هزری یا باشتر وایه بڵێین گونجانی هزری یه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته ده‌روونیه‌كانی سه‌ركرده، واته ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن سه‌ركرده ده‌بێ و به سووربوون له‌سه‌ر (ده‌بێ) نیانهزر بێ و توانای گونجانی عه‌قڵی خۆی هه‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وت و دیارده هه‌مه‌جۆره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به ساغی له رووی سایكۆلۆژیه‌وه بڕیار له باره‌یانه‌وه بدات. ئه‌م توانایه یا ئه‌م توخمه به‌شێكی گرنگ له هزری داهێنان پێكده‌هێنێ كه بۆ ئه‌ركێكی قورسی وه‌ك سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی پێویسته، داهێنانی هه‌ڵوێستی نوێ، و پلانی نوێ و نه‌خشه‌ی دیبلۆماسی و كاری سیاسی نوێ داهێنراوێكن پێویسته زوو زوو له كه‌سێتی سه‌ركرده ده‌ركه‌ون. ئه‌گه‌ر سیاسی ئه‌م توانا تایبه‌ته‌ی نه‌بوو ئه‌وا ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هه‌ڵكه‌وتێكیش چووبێته ئه‌و پایه و پله‌یه شكست ده‌هێنێ و ئه‌م ناتواناییه‌ش به هه‌ڵسوكه‌وت و ههڵوێستهكانیهوه به ئاسانی ده‌ناسرێته‌وه.
مادام دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كولتووری ئێمه له‌م سه‌رزه‌مینه‌ی خۆمان به‌م رۆژه هه‌ره سه‌خته گه‌یشتووه كه تیایدا جۆرێك له داماوی و ده‌سته‌پاچه‌یی و له‌ولاشه‌وه سه‌رسه‌ختی و وه‌ستانه‌ی پێوه دیاره، ئه‌وا ناتوانایی حزبی كوردی و كاراكته‌ری سیاسی كوردی نیشان ده‌دات به‌رانبه‌ر ئه‌و گرێ و كێشه ده‌روونیانه‌ی تێیئاڵاون و بڕستی لێبڕیون و ئه‌وه‌نده توند به خۆیانه‌وه به‌ستوونیه‌ته‌وه، توانای ئه‌وه‌یان نه‌ماوه شێوازێكی دیكه له مامه‌ڵه‌ی سیاسی بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌و زه‌لكاوه سایكۆلۆژیه ئینجا سیاسیه بێنه ده‌ره‌وه.
ئه‌م به پاڵه‌وان له خۆگه‌یشتنه لای سیاسه‌توان و سه‌ركرده‌ی سیاسی كوردی، دۆخێكی نادرووستی ده‌روونیه به‌ر له‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی سیاسی ئاڵۆزكاو بێت. پاڕانۆید و هه‌ڵاوسانی ده‌روونی له ناوه‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی بردوون به‌ڕاست خۆیان لێبۆته بوونه‌وه‌ری تر و خۆیان له‌سه‌رووی مرۆڤی ئاسایی ده‌بینن، به‌ڵام له‌وه بێ ئاگان كه كه‌سی تووشبوو به‌م گرفته له ده‌ره‌وه‌ڕا شڵه‌ژان و ناهاوسه‌نگیه‌كانی زۆر به ڕوونی بۆ خه‌ڵكی ئاسایی ده‌رده‌كه‌ون و فیزیكیانه سه‌یر ده‌كرێن.
هه‌ڵاوسانی ده‌روونی لای سیاسه‌توانی كوردی له خه‌سڵه‌ته‌كانی (به‌خۆعاشقبوون و چێژبه‌ری ده‌مه‌كی و هستیریای ره‌فتاری)دا گه‌یشتۆته ئه‌وج، شڵه‌ژانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری وڵاته‌كه‌مان زیاتر په‌یوه‌سته به شڵه‌ژانی ده‌روونی سیاسیه‌كان و خه‌سڵه‌ته عوسابی و سایكۆسسه‌كانیان.
ئه‌و دۆخه ناهاوسه‌نگه تا ئه‌و ئاسته داخراو نیه بیخه‌ینه نێو تیۆریزه‌كردنێكی خه‌مۆكیانه‌ی ئه‌وتۆوه ده‌روونی خوێنه‌ری زیاتر پێ بشێوێنین، به‌ڵكو ئومێد وه‌ك ستراتیژێكی ده‌روونی پۆزێتیڤ زیاد له ڕێگه‌یه‌كمان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌خاته به‌ر ده‌م. باشترین چاره‌سه‌ر لای خودی سیاسه‌توانان و حزبه‌كانیانه، مادام ئه‌وان زۆر به زه‌قی به‌م شێوه‌یه خۆیان به كۆمه‌ڵگه ناساند، ئه‌وا ده‌توانن له كێشه‌كانی خۆیان وریا بنه‌وه و وه‌ك كارڵ رۆجه‌رز ده‌ڵێ خۆیان ده‌توانن چاره‌ی خۆیان بكه‌ن.
ئه‌م دۆخه به گۆڕینی ستایلی بیركردنه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر خۆیان و له‌سه‌ر ئه‌وانی تر دێته گۆڕین، كێشه‌كان له نێو چوارچێوه‌ی هزری خۆیاندان، ئه‌وه‌ی سه‌ری له‌وانه تێكداوه ته‌نها شێوازی بیركردنه‌وه‌یانه و به‌س، پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه عه‌قیده‌تیه‌كانیان و موتوربه كردنیان به میكانیزمی دیكه‌ی بیركردنه‌وه و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بڕیارێكی ستراتیژی په‌روه‌رده‌یی و پیداگۆگی تازه‌یه و بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌بێ به بنه‌مایه‌كی پته‌و، هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌یانكا به كه‌سی نیانهزر و flexibil و له راستیشدا به ته‌نها ئه‌و ستایله ده‌توانێ بیركردنه‌وه‌یان ڕاسته‌ڕێ بكاته‌وه. سووربوون له‌سه‌ر ئه‌م ستایله هه‌ره كلاسیكه دووچاری شێرپه‌نجه‌ی ده‌روونیان ده‌كات و نموونه‌ی ئه‌و مێگالۆمانیكانه‌شمان* له مێژوودا زۆرن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی- عه‌قڵیه كه‌سه‌كه خۆی لێده‌بێته بانمرۆڤ و به‌وه‌همی فوودراویه‌وه ده‌ژی.