Skip to Content

لە‌ نێوان شە‌وە‌كان دا … دلۆڤان عەلی

لە‌ نێوان شە‌وە‌كان دا … دلۆڤان عەلی

Closed
by ته‌مموز 27, 2020 General, Poems


….

بە‌یە‌كە‌وە‌ نە‌بووین
دە‌ستە‌كانمان مە‌ودایە‌كی زۆریان ھە‌بوو
ماچە‌كانمان وە‌كوو پە‌پوولە‌ بە‌ ئاسمانە‌وە‌ دە‌فڕین
بە‌ڵام تۆ لە‌ نێوە‌ڕاستی دە‌روازە‌كە‌
وە‌ستابووی، بە‌فر دە‌باری.
پێڵاوە‌كانت، پێڵاوە‌كانت چرچولۆچ ببوون
وە‌كوو پشیلە‌‌یە‌ك بیھە‌وێ پێبكە‌نێ.

ناتوانم پێت بڵێم
چۆن ھیوام لە‌ خۆم تە‌راندووە‌
ناتوانم بۆت بنووسم
چە‌ندە‌ غە‌مگینم لە‌ شە‌وە‌كانمان.
پێكە‌كە‌ت كە‌ دە‌نگی لێوە‌ دێ
ھە‌ست بە‌ تارماییە‌ك دە‌كە‌م
فیشە‌ك بە‌ مێشكمە‌وە‌ بنێ.

‌لە‌ “ڤانتیمێللا”
كە‌ ژنە‌ قە‌رە‌جە‌ ڕۆمانیە‌كە‌‌ پێی گوتم:
دە‌توانم ماچت بكە‌م؟
من نە‌مھێشت.
بە‌ درۆ ماچە‌كە‌م ھە‌ڵگرت بۆ شە‌وێكی ساردوسڕی ئێرە‌كانە‌
تا تۆ باوە‌ش بە‌ بێھیواییە‌كە‌م دا بكە‌ی.
ڕوومە‌تە‌ غە‌مگینە‌كە‌م بخە‌یتە‌ نێوان دە‌ستە‌كانت
تا تە‌ریق نە‌بمە‌وە‌ لە‌بە‌ردە‌م كۆڵانە‌كان دا.

من لە‌گە‌ڵ ئازاردا كۆكم
شە‌وانە‌ لە‌ سووچێكی ژوورە‌كە‌م دا
لایە‌كی بە‌تانییە‌كە‌م دە‌دات بە‌ خۆیدا و
لە‌ خە‌ونە‌كانم دا لە‌گە‌ڵم پێدە‌كە‌نێ.

زۆر جار دە‌مھە‌وێت وە‌كوو شتێك
دە‌ست لە‌ بێ ھیوایی بدە‌م
خۆزیا ئازار وە‌كوو شتێك بوایە‌
توانیبات دە‌ستی لێ بدە‌ی،
ھە‌میشە‌ لە‌ ئامێزم دە‌گرت.

غە‌مگینیی باوكی ھە‌موومانە‌،
لێ لە‌گە‌ڵ دایكمان نە‌خە‌وتووە‌.

زۆر جار دە‌مھە‌وێ
گە‌ر بە‌ پلاستە‌ریش بێت
برینە‌كانی دڵم بشارمە‌وە‌.

لەوێ بێگانە‌ بووم
لێرە‌ش بێگانە‌م
دە‌شێ ھە‌ر بوونم نە‌بێ.
ڕۆبۆتێك بم خوێنتاڵ.
لێ ھە‌میشە‌ گاڵتە‌م بە‌ خۆشبە‌ختیی ھاتووە‌.
بە‌ ڕۆژە‌ خۆشە‌كان پێكە‌نیوم.
لە‌ نێوان شە‌وە‌كانمان دا
جگە‌رە‌م بۆ جە‌ستە‌ی وێرانبووی خۆم كێشاوە‌.

دیسێمبە‌ری ٢٠١٨

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish