Skip to Content

هاتنی سوپای ئیسلام بۆ كوردستان … 2… ژیلوان شۆڕش محمد صالح

هاتنی سوپای ئیسلام بۆ كوردستان … 2… ژیلوان شۆڕش محمد صالح

Closed
by كانونی دووه‌م 20, 2017 General


به‌شی دووهه‌م::-

ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ بوو له‌شكره‌كه‌ی خالیدی كوڕی وه‌لید گه‌یشته‌ سنوری شاری هه‌ولێر,خێوه‌تیان هه‌ڵداو كه‌ ژماره‌یان 40000هه‌زار سه‌رباز ده‌بوو,پاشای هه‌ولێر ناوی چاتلیس بوو ئه‌م پاشایه‌ زۆر سوار چاك بوو ده‌ڵێن له‌ شه‌ڕدا زۆر فێڵباز بووه‌ ئه‌م پاشایه‌ خاوه‌نی 14000هه‌زار سواره‌ و پیاده‌ بوه‌ زۆر جار یارمه‌تی كیسرای فاارسی داوه‌ دژی هه‌رقلی ڕۆم.

یه‌كه‌م ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سوپای چاتلیس و خالیدی كوڕی وه‌لید,كاتێك چاتلیس بینی سوپای عه‌ره‌ب له‌ نزیك قه‌ڵای هه‌ولێر خێوه‌تیان هه‌ڵداوه‌,هێرشی كرده‌ سه‌ریان و شه‌ڕ له‌ نێوانیاندا ڕوویدا,خالیدی كوڕی وه‌لید ده‌ڵێت ئه‌مه‌ یه‌كه‌م شه‌ڕه‌ ئێمه‌ ده‌یكه‌ین له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد,داوام كرد له‌ سوپاكه‌م ده‌ستیان لێ‌ نه‌پارێزن ئه‌گه‌ر كوژراین شه‌هیدین جیگه‌مان به‌هه‌شته‌,ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتین سه‌رو ماڵیان بۆ ئێوه‌یه‌ ئێمه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ شه‌ڕداین ته‌واو شاره‌زای شه‌ڕین,سوپای كورد له‌ سوپای كیسراو ڕۆم زیاتر نییه‌,ده‌ڵێن شه‌ڕێكی ئێكجار گه‌وره‌ ده‌ستی پێكرد ته‌پوتۆزی سمی ئه‌سپه‌كان به‌ری خۆری گرتبو,به‌ هه‌زاره‌ها مرۆڤ كوژران چه‌نده‌ها ده‌ست و قاچ بڕان چاوه‌كان كوێر كران,خوێن و خۆڵ تێكه‌ڵ بوو,ئه‌م شه‌ڕه‌ چه‌ند ڕۆژێكی خایاند,هه‌ولێریه‌كان تا دوا سه‌رباز جه‌نگان پاشا چاتلیس به‌ ده‌ستی زرار كوڕی ئه‌زوه‌ر كوژرا.

جا با بزانین زرار كوڕی ئه‌زوه‌ر كێ یه‌:زرار له‌ دوای فه‌تحی مه‌ككه‌ موسوڵمان بوو شاعیر بوو یه‌كێك بوو له‌ پیاو كوژه‌كان زۆر حه‌زی له‌ شه‌ڕكردن بوو ده‌ڵێن زۆر بێ‌ به‌زه‌یی بوه‌,هه‌ر نه‌یارێكی خۆی به‌رده‌ست كه‌وتبێت بێ‌ دوو دڵی سه‌ری بڕیوه‌,خۆشه‌ویستی محمد بوه‌,محمد ووتویه‌تی زرار جیگه‌ی له‌ دڵی مندایه‌ ده‌ڵێن ناو هێنانی به‌س بوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ترس بچێته‌ دڵی دوژمنه‌كانی.

شه‌و بوو شه‌ڕه‌كه‌ كۆتایی پێ‌ هات 1000 كوردی هه‌ولێری به‌ دیل گیراو بۆ ڕۆژی دوایی هێنایانه‌ به‌رده‌م خالیدی كوڕی وه‌لید پێی وتن ئیسلام بن,ئه‌وانیش ڕازی نه‌بوون ووتیان دینی خۆمان هه‌یه‌ بۆیه‌ خالید فه‌رمانی كرد هه‌موویان سه‌ربڕن,دوایی سوپای ئیسلام سه‌ركه‌وتن بۆ ناو قه‌ڵای هه‌ولێر,كه‌وتنه‌ تاڵانكردنی سه‌رو ماڵیان و له‌ پاره‌و ژن و كچ و منداڵ بێ‌ ئه‌وه‌ی تۆزێك مرۆڤایه‌تی له‌به‌ر چاو بگرن,وه‌ك ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ ئه‌م كاره‌ نا مرۆڤانه‌یان ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵكی هه‌ولێری به‌ شه‌ره‌ف كردوو ناموس و شه‌ره‌فیان له‌كه‌دار كردن,هه‌روه‌ها هه‌رچی ژن و كچی كورده‌ وه‌ك كه‌نیزه‌و غولام ده‌فرۆشران و ده‌كڕدران له‌ بازاڕه‌كانی مه‌ككه‌و مه‌دینه‌دا.

خالید دوایی خۆی ڕوی كرده‌ قه‌ڵای هه‌ولێر و ڕۆشته‌ ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ پێی وتن ئه‌وه‌ی ئیسلام نابێت ده‌بێت جزیه‌ بدات یان هه‌مووتان ده‌كوژین,ئیتر خه‌ڵكه‌كه‌ ڕازی بوون به‌ جزیه‌ دان,وه‌ك و مێژوو نوسان ده‌گێڕنه‌وه‌ ده‌ڵێن خالید زۆر دڵخۆش بووه‌ به‌ موسوڵمان نه‌بونیان به‌ جزیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جزیه‌ وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی وابوه‌ بۆیان خه‌رجی شه‌ڕو ڕابواردنی خۆیانیان پێ‌ دابین كردوه‌,دوای تاڵانكردن و سوتاندن و له‌كه‌دار كردنی شه‌ره‌ف و ناموسی تاكی كوردی هه‌ولێری ڕوو ده‌كاته‌ عبدالله‌ی جندلی كه‌ سوپایه‌ك به‌رێت و ڕووبكاته‌ هه‌رمۆته‌ بۆ داگیركردنی.

سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نووسینانه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌بو ته‌به‌ریه‌:المستدرك لحاكم,ج3,حدیس رقم

هه‌ر تاكێكی كورد گومان ئه‌كات له‌م مێژووه‌ خوێناویه‌ی سوپای ئیسلام ئه‌توانێت خۆی به‌دوادا چوونێك بكات بۆ مێژووی ئیسلام له‌ نووسینه‌كانی مێژوونوسه‌ به‌ناو بانگه‌كانی ئیسلام كه‌ هه‌موو موسوڵمانێك شانازی به‌ بوونی ئه‌م مێژوو نووسانه‌وه‌ ده‌كه‌ن,به‌ڵام گه‌وره‌ترین كێشه‌ی تاكی موسوڵمان ئه‌وه‌یه‌ ناگه‌ڕێت و توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئاینه‌كه‌ی خۆی ناكات,خوێنه‌ر نین و ته‌نها گوێگرن و ئه‌وه‌ی ده‌یبیستن و ده‌یزانن,ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ر زمانی مه‌لا ده‌نگ دڕاوه‌كان له‌ میمبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ ئه‌یبیستن,زۆر دڵنیا بن ته‌واوی نووسینه‌كانم له‌ سه‌رچاوه‌ی ئیسلامییه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ و ئه‌توانن خۆشتان به‌ دوادا چوون بكه‌ن و گوێگر نه‌بن و خوێنه‌ر بن,ئێستاش كتێبێكم نووسیوه‌ له‌ سه‌ر ژیانی ته‌واوی خه‌لیفه‌كانی ئیسلام ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانم له‌ كتیبه‌ ئیسلامییه‌كانه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌,ئێستاش كتێبه‌كه‌م له‌ كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانییه‌ حه‌فته‌ی داهاتوو ژماره‌ی سپارده‌ی ئه‌ده‌نێ و به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ بڵاوی ئه‌كه‌مه‌وه‌,باس له‌ دڕنده‌یی و نا مرۆڤانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌لیفه‌كانی ئیسلام ده‌كات,ته‌مه‌ن ڕێگه‌مان بدات ته‌واوی نووسینه‌كانم له‌ سه‌ر مێژووی ئیسلام بوونی كوردیش ته‌واو ئه‌كه‌م,تاكو تاكی كوردی بزانێت ئیسلام چه‌ندێ‌ زیانبه‌خش بوه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish