ڕۆژی بڕیاردان … سه‌باح شێخانی
دیاریكردنی ڕۆژی گشتپرسی له ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017، بڕیارێكی مێژووییه، ڕۆژی بڕیاره ڕاسته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، له‌م ڕۆژه‌دا، خه‌ڵكی كوردستان بریار له چاره‌نووسی خوی ده‌دات، ریفراندۆم پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه، ده‌توانێت كێشه‌كانی كوردستان چاره‌سه‌ربكات با هه‌موومان ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌كتر هه‌نگاو بنێین، ئیتر كاتی بڕیار و خۆڕێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورده، تا له داهاتوودا له‌ژێر سێبه‌ری ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌ناسه بده‌ین.
ڕۆژی 7ی حوزه‌یرانی 2017 بڕیاره گرنگ و مێژوویه‌كه درا، دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و دانانی یه‌ك هه‌فته بۆ لایه‌نه‌كان تا نوێنه‌ر ده‌ستنیشان بكه‌ن و نووسراوی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆمسیۆن تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له واده‌ی خۆیدا بكرێت نه‌خشه‌رێگای پراكتیكین بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر، له ڕۆژی ڕیفراندۆمدا، به ده‌نگی هه‌ر تاكێك مێژوویه‌كی جوان بۆ نیشتیمان تۆمار ده‌كرێت.
سه‌ربه‌خۆیی، خواستی شه‌قامی كوردییه، بازنه‌ی ئه‌م خواسته مه‌زنه زۆر فراوانتره له ئاره‌زووی تاكه كه‌سێك، یان تاقمێك، یان حیزبێك، بۆیه به‌رگرتن به‌م خواسته، یان ته‌گه‌ره دروستكردن له‌به‌رده‌میدا، هیچ ئاكامێكی نابێت، جگه له مایه‌پووچی نه‌بێت له به‌رده‌م مێژوودا.
ڕیفراندۆم چه‌تری كوردایه‌تییه، خوانێكه بۆ هه‌موومان، گرنگه نێوماڵی كوردیمان یه‌كبخه‌ینه‌وه و متمانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو پرۆسه‌ی سیاسی و ئاشته‌وایی نیشتیمانی بونیاد بنێینه‌وه.
هه‌نگاونان و دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ ڕیفراندۆم بووه‌ته ڕۆژه‌ڤ، ڕۆژ به‌ڕۆژ پێی ده‌نێته قۆناخێكی پێشكه‌وتوتر له باشووری كوردستان، هاوڵاتیان به‌گه‌رمی و به جۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه ده‌كه‌ن، ریفراندۆم، جگه له‌وه‌ی بابه‌تێكی یاسایی و سیاسییه، هاوكات ده‌سكه‌وتێكی به‌هاداره بۆ گه‌ڵی كوردستان، چاوه‌ڕوانی چه‌ندان سه‌ده، له‌م ڕۆژه‌دا ده‌بینم، چاره‌نووس و هیوای میلله‌تی تێدا بڕیار ده‌درێت، بۆیه سێ وشه‌ی جوان هه‌یه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی كوردیدا، هیچ كات له یاد ناكرێن، هه‌میشه له‌ناو فیكر و ده‌روونی كوردستانیاندا، به زیندوویه‌تی ده‌مێننه‌وه، ئه‌وانیش بریتین له: پێشمه‌رگه، بارزانی، سه‌ربه‌خۆیی.