Skip to Content

پراکتیزەکردنی سیستەم .. ئارام ئازاد

پراکتیزەکردنی سیستەم .. ئارام ئازاد

Closed
by تشرینی دووه‌م 17, 2020 General, Opinion

سیاسەتی دەوڵەتداری لە پایەکانی کورسیەک دەچێ ھەر کاتێک یەکێک لە پایەکان کەوت کورسیەکە بە کار نامێنێ، بەڵام لە ھەرێمیکوردستان خراپترین ڕوویداوە، ھەر چوار پایەکانی کورسیەکەی ھەرێمی کوردستان دەمێکە کەوتوە کەچی حوکم بەھێزتر بووە.

پراکتیزەکردنی سیستەم وڵات لە قەیران دەردەھێنێت کەچی لێرە وایلێھاتوە سیستەم لەسەر ئەساسی خۆگونجاندن لەگەڵ قەیراندادەرێژرێتەوە وایلێھاتووە قەیران بە قەیران دادەپۆشرێ، بەجۆرێکی لێھاتووە گەر بێی بتەوێ باسی شتێکی باش بکەی کە لە ڕابردوونووسەر توانیویەتی دوو دێڕی لەسەر بنوسێ ئێستا مەجالی ئەم دوو دێڕەش نەماوە، لێرە بە دواوە بە ڕاشکاوی لەگەڵ یەک قسە بکەینباشترە. لە کتێبی 1984ی جۆرج ئۆرویل لە یەک لە دێڕەکان دەڵێ (ھێز و دەسەڵات بریتیە لە ڕوخاندنی مێشکەکان و دواتر دروستکردنەوەیبەو شێوازەی کە خۆت مەبەستتە) ئەوە یەکێکە لە ھەرە ئەساسترین ئەو بابەتانەی دونیای ئێستای پێوە سەرقاڵە، مەجالی بیرکردنەوە وھۆشیار بوون بەرەو ئاراستەیەکی زۆر کارەساتبارە ئەویش بە چەندین شێواز بەرجەستەیە یەک لەوان بابەت دروستکردنە بۆ لەبیربردنەوەیبابەتی زۆر کاریگەرتر چونکە وەک وتراوە (ئەوەی لەبەرچاوانە،لەبەر دڵانە) بۆیە بابەتی گەرمیش بە تەئکید کڕیاری زیاترە لە بابەتێک کە چوارمانگ لەوەو پێش ڕوویداوە، ئەم شێوازە تازەیە بۆ چەندین مەبەستی بە دواوەیە و وەک عەرەب وتەنی (لا مفر منه) واتە بە ھیچ شێوەیەکدەرباز لێی نییە و ناشبێت، خۆزگە بەشێک بوایە لە فەلسەفە چونکە ئەوکات چەندین کتێب و نامیلکە لە پێناوی ھۆشیار بوون لێی بڵاودەکرایەوە، تەبعەن بەشێک لە خەڵک ڕەخنەیان لەم شێوازە ھەیە بەڵام ناشزانن کە خۆیان ھۆکارن بۆ زووتر بڵاوکردنەوەی بە تایبەت چینیکاسبکاری بازاڕ، جا ھەموو ئەوانەی کە باسکران با بھێنینەوە مەیدانی واقیع و بەرجەستەی خۆمان، میللەتی کورد ئەمڕۆ بەشێکە لەم یاریە بەتایبەت لەم چەند ساڵەی دوایی دەسەڵاتی کوردی بۆ ئەوەی چەندین بابەتی زۆر ھەنوکەیی و گرنگ لەبیر خەڵک بباتەوە، چەندین جار ئەمشێوازەی بەکارھێناوە جا ھەر لە دروستکردنی چەندین بابەت لەوانە پارە سەرف کردن لە سۆشیاڵ میدیا و دروستکردنی چەندین کەسایەتیفەیک یا بە دروستکردنی ڕوداوی بە ئەنقەست یا بە درێژکردنەوە و گەورەکردنی ڕوداوێکی حاڵەتێکی ڕۆژانە، ئەوانە ھەموو مێشکی گەل بەرەولایەکدا لاسەنگ دەکەنەوە کە بە دڵی ئەوانە. سەرلێشێواندن بەشێکە لەم شێوازە، کە ڕوداوێک ڕویداوە ئایا کێ ھۆکارە؟ ئایا پەیوەندی بە کێوەھەیە؟ ئەی ھۆکاری ڕودانەکەی چیە؟ ئەگەر بە شێوەیەکی گشتی ئەم پرسیارانە دروست ببن ئەوا دڵنیا بن کەسانێک ھەن کە پیشەیانشێواندنی ئەمجۆرە ئەحداسانەیە بە شکلێکی مونەزەم و زیاتریش لە ڕێگەی میدیاوە دەیکەن بۆ ئەوەی بگاتە ھەمومان ھەتا ئێرە شتێکیئاساییە چونکە پیشەی ئەوانە، ئەوەی ئاسایی نییە ئەوەیە کە ئەم ڕوداوانە بە مەبەستی لێدانی چەندین کەسایەتی یا گروپ یا فاوندەیشنیگەورە بەکارھێنراوە. کێشەی بنچینەیی ئەوەیە خەڵک خۆی لەگەڵ ئەم گێژاوە ڕاھێناوە و ھەوڵی ئەوە نادات کە خۆی لێکدانەوەیەکی دروست ومەنتقی بۆ بکا چونکە مەجالی تێفکرینیان نەھێشتۆتەوە، بەڵام لەوە تێناگەن کە یەکێک لە بنچینەکانی میدیای لایەندار ئەوەیە (درۆبکە، درۆبکە،درۆبکە، تا باوەڕت پێ دەکەن)ە. ئەی چی بکرێ بۆ ئەوەی بەسەر ئەم شێوازەدا زاڵ بین؟ ئەساسترین خاڵ ئەوەیە کە مرۆڤ بەھای مرۆڤبوونی خۆی بزانێ بە بیرکرجنەوەی تەندروست و مەنتق و ھەبوونی ڕای گونجاو لە کاتی گونجاو بۆ ھەر بارودۆخ و مەوقیفێک شەرت نیە دەریببڕێ بەڵام شەرتە کە ڕای ھەبێ، دێکارت دەلێ (من بیردەکەمەوە، کەواتە ھەم).

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish