كاره‌كانی كاریكاتێر له رۆژنامه‌گه‌ری خولاودا -1- هه‌ندرێن خۆشناو
به‌شی -1-
ئه‌رك، ئه‌و رۆڵه‌یه كه كاریكاتێر ده‌یگێڕێت بێ پلاندانێكی پێشوه‌خته، به‌ڵام كار ئه‌و رۆڵه‌یه كه پێشتر پلانی بۆ داندراوه، ئه‌و رۆڵه‌ی كه بۆ كاریكاتێر داڕێژراوه، و داوای لێده‌كرێت كه بیگێڕێت، كه بڵاوكراوه‌یه‌ك كاریكاتێرێك بڵاوده‌كاته‌وه به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه ده‌ره‌نجامێكی دیاركراوی ده‌ست بكه‌وێت. هه‌روه‌ك كاریكاتێر چه‌ندین ئه‌ركی هه‌یه، چه‌ندین كاریشی هه‌یه له رۆژنامه‌گه‌ریدا، ئه‌وانیش كاری سیاسی، كاری فێركاری، كاری رێكلامی، كاری كات به‌سه‌ربردن (رابواردن)، هه‌روه‌ها كاری روونكردنه‌وه، له‌وانه‌یه گرنگترینیشیان كاری سیاسی بێت:
- كاری سیاسی:
هه‌ندێكیش حه‌زده‌كات به كاری پروپاگه‌نده و ورووژاندن و ئایدیۆلۆجی یان بیروباوه‌ڕیی ناوی بنێت، یان چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دیكه كه هه‌ر هه‌موویان له سیاسه‌تدا یه‌كده‌گرنه‌وه، بۆیه دیتمان راستر وایه به كاری سیاسی ناوبنرێت.
كاریكاتێر هه‌ڵگری ترسناكترین چه‌كه، ئه‌ویش چه‌كی ره‌خنه‌ی گاڵته‌جاڕییه، ترسناكترین چه‌كه به‌هۆی ئه‌و توانا وێرانكارییه‌ی كه گاڵته‌جاڕیی هه‌یه‌تی، بۆیه ئاساییه سیاسه‌ت كه دڵكارترین جۆری چالاكی مرۆڤایه‌تییه، هانا بۆ ئه‌و چه‌كه كارایه ببات، به‌تایبه‌تی كه سیاسه‌ت به‌وه ناسراوه كه چالاكییه‌كه پشت به كێبڕكێی به‌گژیه‌كداچوون ده‌به‌ستێت، ئه‌و سروشته به‌گژیه‌كداچوونه‌ش پێشڕه‌وی ده‌كات بۆ گه‌ڕان به‌دوای چه‌كێكی وێرانكار، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و ره‌وشتی گشتی و یاساكان، رێگرن له به‌كارهێنانی شێوازه وێرانكارییه فسیۆلۆجیه‌كاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و شێوازانه‌ش له سیاسه‌تدا ده‌بنه هۆی ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌یی، بۆیه كاریكاتێر گونجاوترین چه‌كه له‌م ململانێیانه‌دا، كه نابێته هۆی خوێن ڕشتن، به‌ڵام توانای وێرانكردنی په‌یكه‌ره‌كانی شكۆ و خۆبه‌زلزانین و گه‌وره‌یی هه‌یه، چونكه توانای گۆڕینی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی هه‌یه (كه هه‌موو كۆمه‌ڵگا لێی ده‌ترسن) بۆ گاڵته‌جاڕیی هه‌مووان، كاریكاتێر توانای ئاشكراكردن و ئابڕووبردن و تێكدان و دژه‌هاندانی هه‌یه، و چه‌ندین توانای تریش كه ده‌بنه هۆی تێكشكاندنی مه‌عنه‌وی دوژمن و نه‌یاره‌كان، و ئاشكراكردنی كه‌موكوڕییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ی گاڵته‌جاڕانه، كه ئاستی جه‌ماوه‌ریی ئه‌و كه‌سایه‌تیه نز‌متر ده‌بێته‌وه و پشكه‌كانیشی داده‌به‌زێت، یان هه‌ر له‌ناویده‌بات له كاتی ململانێیه سیاسیه‌كاندا، له‌ناوبردنی سیاسه‌تمه‌دارێك وه‌كو پیاوێكی سیاسه‌ت، هه‌روه‌ك كوشتنی وایه، لێره‌وه كاریكاتێر و ره‌خنه‌ی گاڵته‌جاڕیی به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵگری ئه‌و سروشته وێرانكاریه‌ن، كاریكاتێریش له‌نێو جۆره‌كانی تری گاڵته‌جاڕیدا به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه توانای له هه‌مووان زیاتره بۆ گه‌یشتن به جه‌ماوه‌ره‌وه، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بگات به كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار و كاریگه‌ری تێبكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه بگات به زانایه‌كی فیزیای ناوه‌كی، ساده و سانایه، و خێرا ده‌خوێندرێته‌وه، پێویستی به كۆششێكی زۆر نیه بۆ شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، خوێنه‌ر پێویستی به كاتێكی زۆر نیه بۆ زانینی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، و ته‌ماشاكردنێكی خێرا به‌سه بۆ تێگه‌یشتنی كاریكاتێرێك، جا ئه‌گه‌ر له كاركردن بوو یان له ماڵه‌وه یان له‌ناو ئوتومبێڵه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌كیش بكڕێت، له زۆربه‌ی رۆژنامه‌كاندا خوێنه‌ر هه‌ر له كاتی هه‌ڵواسینی رۆژنامه‌كان له دوكانی رۆژنامه‌فرۆشه‌كاندا ده‌توانێت ته‌ماشای كاریكاتێره بڵاوكراوه‌كان بكات، و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی و جیاكاری تریش كه پێشه‌نگی ده‌به‌خشێته كاریكاتێر له‌م بواره‌دا.
هه‌ندرێن خۆشناو