شاعیر.. نەوزاد بەندی
Closed
شاعیر هەیە ،
کە ئەنووسێ
بیر ئەکاتەوە ،
چەن پلە و داهاتی پێ کۆبکاتەوە ..
دەرگای گیرفانی
چەند حیزب و
سەرکردەی بۆ بکاتەوە..؟!
هەیە کە شیعر ئەنوسێ
ئەپرسێ ئەبێ چەندێ کەس
ئامادە بن بیخوێننەوە ..؟
لەناو تاڵاوی ژیانیانا
وەکو شەکر بیتوێننەوە ..؟
شاعیر هەیە کە ئەنوسێ ،
ئەڵێ تۆ بڵێی ،
خەڵک لە خەو خەبەرکاتەوە ..؟
شۆڕشێ
گۆڕانگارییەک
بخاتە ناو وڵاتەوە .. ؟
هەیە کە شیعر ئەنووسێ ،
ئەڵێ ئەبێ چەن جار بیدزن ..؟
چەند شاعیری خۆ هەڵواسیو
بە تراکتۆری ئەدەبەوە ،
بیکەن بە موڵکی خۆیان و
بیکەنە دەستیان وەک بازن ..؟
شاعیر هەن ،
شیعر ئەنوسن جا ئەیدڕن ..
هەتا سەگی ماڵی ئاغا
لێی نەوەڕن ..
شاعیر هەیە ئەمرێت و دێڕێ نانوسێ ..
ئەڵێ بۆ کێ بنوسم ؟
بۆ کێ ..؟
- نەوزاد بەندی –