
تینووی باران .. ستار ئه‌حمه‌د
ئه‌ی وه‌نه‌وشه
تۆ به ئاو چاوه‌كانت ده‌تروكێنی
ژووری نووته‌كم
شاڵاوی ده‌ڵێی سیروانه
حه‌وشه‌كه‌مان دیجله‌یه‌كه‌و
سێلاوی گه‌رووی زستانه
به‌ڵام نابینم
ووشه‌ی لێوانت
له‌سه‌ر چێواری ماڵه‌كه‌م
بزه‌یه‌كی نابه‌دڵیش بلاوێنێ
گوڵ.. ئای له گوڵ
له ژێر پێدا تۆزاوی روو دایده‌پۆشێ‌و
زستان.. خه‌زان.. سه‌هوڵبه‌ندان
مه‌رگی خۆزگه‌ی كه‌ساسانه‌و
هیوا له ژێر تۆوی خه‌ما
شیله‌ی به‌هار ده‌گرێنێ
مه‌پرسن كه یادی مناڵیم له دڵا سه‌رده‌كا
بۆ زریان به ناخی هه‌ڵچووما گێژاوه‌ی ناكاوه
كه سۆزێك په‌نجه‌ره‌ی ده‌روونم داده‌خا
نه‌شته‌ری بیماران
ساویلكه‌ی بێنازم ده‌مرێنێ
شیعر.. ئاواز.. گۆرانی
خۆزگه.. تاسه.. چاوه‌ڕوانی
ده‌مێكه هاوده‌من به مێشكی جه‌نجاڵم
داماوی.. شیوه‌ن‌و تێڕامان
خه‌زان.. جوانڕۆیی‌و بێ‌ئامان
هاوسه‌ری شه‌وانه‌ن میوانن له ماڵم
بۆیه گڕ له چوارچێوه‌ی ته‌مه‌نم به‌رده‌ده‌م
ورشه‌یه‌ك ده‌خه‌مه شه‌قامی نه‌داران
له نێو هۆبه‌ی پڕ له ئاوا تینووم بۆ باران
ستار ئه‌حمه‌د