Skip to Content

له‌ پێناو به‌رگریكردن له‌ بیروباوه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل.. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

له‌ پێناو به‌رگریكردن له‌ بیروباوه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل.. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

Closed
by شوبات 14, 2021 General


هه‌موو ساڵێك له‌ 14 ی شوباتداشیوعییه‌كان هاورێ و كه‌سانی به‌ شه‌ره‌ف و نیشتمانپه‌روه‌رو پێشكه‌وتنخواز یادی تاوانێكی گه‌وره‌وئه‌كه‌نه‌وه‌، یادی له‌ سێداره‌دانی هاورێیان یوسف سه‌لمان { فه‌هه‌د} دامه‌زرێنه‌ری حزبی شیوعی عێراق و هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی دیاری محه‌مه‌د زه‌كی به‌سیم {حازم} و حوسه‌ێن محه‌مه‌د ئه‌لشبیبی {سارم} و هه‌روا یادی كوده‌تا قیزه‌وه‌نه‌كه‌ی 8 ی شوباتی ره‌شی 1963 ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هید بوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی تیكۆشه‌ر، نه‌مران : حوسه‌ین ئه‌حمه‌د ئه‌لرزی { سه‌لام عادل} سكرتێری یه‌كه‌می حزب و هاورێیانی سه‌ركرده‌ جۆرج ته‌لۆ، جه‌مال حه‌یده‌ری، محه‌مه‌د ساڵح ئه‌لعه‌به‌لی، نافع یونس، حه‌مزه‌ سه‌لمان، محه‌مه‌د حوسه‌ێن ئه‌بو العیس، حه‌سه‌ن عه‌وێنه‌، عه‌بدولره‌حیم شه‌ریف، طالب عه‌بدولجه‌بار، سه‌بیح سباهی، ئه‌لیاس حه‌نا، مه‌تی ئه‌لشیخ ” نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی ناسراو ئه‌بو سه‌عید، داود ئه‌لجه‌نابی، زه‌عیم روكنی فرۆكه‌وان جه‌لال ئه‌لئه‌وقاتی ” فازل عه‌باس ئه‌لمه‌هداوی، فازل ئه‌لبه‌یاتی، ماجد محه‌مه‌د ئه‌مین، مه‌هدی حه‌مید، ته‌ها شیخ ئه‌حمه‌د، وه‌سفی تاهیرو حه‌سه‌ن خدر ئه‌لدوری و ئه‌م كه‌ساییه‌تییانه‌ جێ په‌نجه‌یان دیاره‌ له‌ دامه‌زراندنی حزب وبنیاتنانی قه‌واره‌كه‌ی و رێكخستنی رێكخراوه‌كانی و داكوتانی نه‌ریته‌ شۆرشگیرییه‌كه‌ی و، به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ چالاكی و تیكوشانی حزبیان له‌ ساڵانی دامه‌زراندندا پێشخست و شكۆی حزبیان پاراست و له‌ پێناویدا شه‌هید بوون و لاپه‌ره‌ی پرشنگداریان له‌ مێژووی حزبدا تۆماركردو خوێنی خۆیان به‌خشی و، ئێمه‌ شیوعییه‌كانی عێراق و كوردستان و به‌م بۆنه‌ پرتاوانه‌ سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ ئه‌و شه‌هیده‌ قاره‌مانانه‌ دائه‌نوێنین و هه‌میشه‌ یادیان زیندووه‌و به‌رز رائه‌گرین.
ئه‌و تاوانه‌ درندانه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی كۆنه‌په‌رست و حكو‌مه‌ته‌كه‌ی حزبی به‌عس درهه‌ق به‌ حزبی شیوعی عێراق و بزوتنه‌وه‌ی نێشتمانی عێراق و ئه‌و سه‌روه‌رییانه‌ی شه‌هیدانی نه‌مر سه‌رله‌ به‌یانی رۆژی14 شوباتی 1949 سه‌ربه‌رزانه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر داری سێداره‌ له‌ پێناو پاراستنی بیروباوه‌رو به‌ها به‌رزه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل كه‌ گیانی خۆیان له‌ پێناویداو به‌خشی بۆ عێراقیكی سه‌ربه‌خوو ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری دابین بكات و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ ئاسووده‌یی ژیانێكی پر له‌ كامه‌رانی له‌ نیشتمانێكی ئاسووده‌و سه‌ربه‌ست به‌رێبكه‌ن.
.لیستی شه‌هیدانی شیوعی درێژه‌ی هه‌یه‌ و لێره‌دا باس له‌و دوو كه‌سایه‌تی ئه‌كه‌م ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه‌ زیانمان به‌سه‌ربردووه‌.
شه‌هید حه‌مزه‌ سه‌لمان :
پێش 60 ساڵ له‌لایه‌ن دایره‌ی ئه‌منی ده‌ربه‌ندیخان گیرام و ناردمیان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی لیوای ( پارێزكای ) سلێمانی و له‌ پاش ئازاردانێكی درندانه‌ له‌ كۆتایی ساڵی 1961 ره‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌من له‌ به‌غدا كرام و یه‌كه‌م ده‌سكه‌وتم زلله‌یه‌كی به‌ هێز بوو له‌لایه‌ن جه‌بری پۆلیسه‌وه‌ و وتی تۆ مسته‌فاییت ( مه‌به‌ستی مسته‌فا بارزانی ) بوو منیش وتم نه‌خیر شیوعیم و منیان برده‌ قاوش ( ژوری شیوعییه‌كان) و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ پێشوازیم لێكراو، له‌ پاش كاتژمێرێك بردمیان بۆ لیدان و لێپرسینه‌وه‌ وسوكایه‌تی پێكردن و له‌ پاش چه‌ند كاتژمێرێك گێرامیانه‌وه‌ بۆ زۆری شیوعییه‌كان و ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ یه‌كێك له‌ زیندانییه‌كان هات و چه‌ندین پرسیاری لیكردم و وتی لێره‌ زیندانی به‌عسی و قه‌ومی و پارتی و زیندانی تر هه‌یه‌و ، پاشان بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه‌ هاورێ حه‌مزه‌ سه‌لمانی پارێزه‌ره‌ و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراقه‌.
له‌ مانه‌وه‌م هه‌ندێ هاوری و كه‌سایه‌تیم ناسی وه‌ك فوئاد زه‌لزه‌له‌ ، فه‌رید ئه‌بو ئه‌لجام، محه‌مه‌د ئه‌لسایغ و بێژه‌ری رادیۆی به‌غدای به‌ناوبانگ و ناسراو حافز ئه‌لقه‌بانی و كه‌سانی تریش، به‌ڵێ هه‌موو رۆژێك به‌یانیان به‌ رۆبه‌ قاوه‌یه‌كه‌ی به‌ری پاریزه‌ره‌ گه‌نم ره‌نگه‌كه‌ بابی كۆریاو وه‌ساب و سلام { حه‌مزه‌ سه‌لمان} دلله‌یه‌كی قاوه‌ی پێبوو ئه‌یوت لاوان هه‌ستن له‌ خه‌و وهه‌میشه‌ لێوی به‌خه‌نده‌ بوو هێمن و ئارام و گوێ رایه‌ڵ و باش گوێێ له‌ هاورێیان و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌گرت.
حه‌مزه‌ سه‌لمانی پاریزه‌ر شیوعییه‌كی ناسراوو سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ترس بوو، ترسی خستبووه‌ دڵی ئه‌و جه‌للادانه‌ی كه‌ له‌ زیندانی نوگره ئه‌لسه‌لمان بۆ ته‌لاری كۆتایی ( قصر النهایه‌) ی به‌غدا گواستیانه‌وه‌ و له‌ویدا هه‌رشه‌ی لێی ئه‌كه‌ن و لێی ئه‌پرسن : ئایا له‌ مردن ناترسێت؟ ئه‌ویش ئاوریان لێیئه‌داته‌وه‌ و ئه‌ڵێت كوا مردن ؟ من به‌ دوای ئه‌گه‌رم، حه‌مزه‌ سه‌لمان خاوه‌نی چه‌ند خه‌سڵه‌تی پاش بوو وه‌ك دڵسۆزی بۆ كێشه‌ی هه‌ژاران و زه‌حمه‌تكیشان و نیشتمان و خۆشه‌ویستی هاورێیان و تیگه‌ڵ بوونی له‌ گه‌لیانداو چالاكانه‌ به‌رگریكردن له‌ پیروباوه‌ری و شیوعییه‌ت.
شه‌هید محه‌مه‌د ناسر حوسه‌ێن ئه‌لحه‌داد :
له‌ شاری كرفه‌ له‌ ساڵی 1968 له چایخانه‌یه‌كی میللی له‌ نزیك فلكه‌كه‌ی حه‌بیب ئه‌لره‌عاش دانشتبووم و چاوه‌روانی هاتنی كوره‌ لاوی شیوعیم ئه‌كرد بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركێكی حزب وهاوری كریكار بوو له‌ كارگه‌ی پێڵاوی میللی ( الاحذیه‌ الشعبیه‌) به‌ڵام نه‌هات و جێی سه‌رسوۆمانم بوو وابۆیچووم له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه‌ گیراوه چونكه‌ ئه‌و كاره‌ واته‌ نه‌هاتنی له‌و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌و بۆیه‌ به‌ په‌له‌ گه‌رامه‌و بۆ ماڵ و ئه‌و كات له‌ گه‌ڵ دایكم پێكه‌وه‌ ئه‌ژیاین له‌ گه‌ره‌كی سه‌را له‌ خانووكه‌ی هادی حه‌نتوش له‌ دووری چه‌ند مه‌ترێك له‌ ماڵی موحسن ئه‌لحه‌كیم و یه‌كسه‌ركه‌وتمه‌ پێچانه‌وه‌ی هه‌ندی كاغه‌زو به‌ڵگه‌نامه‌ و خۆ ئاماده‌كردن بۆ رویشتن بۆ لای هاورێیانی جۆتیاران له‌ دێهاته‌كانی ئه‌لبوحداری ( علوه‌ الفحل) یان سادات و موێهی له‌ ناحیه‌ی عه‌باسییه‌ بۆ خۆ شاردنه‌وه‌و لاییان بمێنمه‌وه‌و له‌و كاته‌دا له‌ ده‌رگایانداو زوو چوومه‌ سه‌ربان بۆ راكردن و خۆده‌ربازكردن و دایكم ده‌رگای كرده‌وه‌و بانگی كردم و وتی هاورێیانی حزبن و، هاتمه‌ خواره‌وه‌و ده‌ستی چه‌پی هاورێم دی به‌ له‌فافی سپی پێچراوه‌ته‌وه‌و پێش ئه‌وه‌ی بڵێم كه‌فاره‌تت بێت و سه‌لامه‌ت بێت زوو به‌ زوو داوای لێبوردنی كردو وتی بۆیه‌ دوواكه‌وتم تووشی كێشه‌ بووم و ده‌ستم به‌ر كه‌وتووه‌و تووشی برین بووم و چوومه‌ ته‌واری و له‌وی رامكردووه‌و به‌بێ روخسه‌تی پزیشك پیش ئه‌وه‌ی بێم بۆ ئێره‌ چوومه‌ چایخانه‌كه‌ی نزیك فلكه‌ حه‌بێب ئه‌لره‌عاش و ئێستا ئاماده‌م بۆ هه‌موو كارێك و منیش ده‌ست خۆشیم لیكرد بۆ ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی و هه‌روا داوام لێكرد بگه‌رێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فورات..
له‌ پاش كرده‌وه‌ دوژمنكارییه‌كه‌ی عه‌زیز ئه‌لحاج و كه‌رتكردنی حزب له‌ 17/9/1967 ریكخراوه‌كان دووچاری كێشه‌و و كه‌موو كوری بوونه‌وه و ئه‌و كاره‌ش كاریكرده‌ سه‌ر رێكخراوی شاری ئه‌لكوفه‌ و بێبه‌ش نه‌بوو له ئازارو گیروگرفته‌كان و مۆركی به‌ سه‌ر كاری شیوعییه‌كان دیاربوو، رۆژانه‌ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت هاورێیان و پیشكه‌وتنخوازانیان له‌ شاره‌كه‌دا ئه‌گرت و هێرشیان ئه‌كرده‌ سه‌ر دێهاته‌كان و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ بۆ ئه‌وه‌ بوون له‌ توانی شیوعییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه‌و هاوری محه‌مه‌د زۆر چالاكانه‌ كاروباری رێكخراوه‌كه‌ی جێبه‌جێ ئه‌كرد.
هاوۆێ محه‌مه‌ كرێكاری كۆمپانیای پێڵاوی میللی بوو ، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1968 هاته‌ ریزی حزب و له‌ گه‌ڵ هاتنی رێكخراوه‌كه‌ی شاری كوفه‌ په‌ره‌ی سه‌ندو هاورێ چووه‌ ناو قوتابی و مامۆستاو كرێكارو جوتیاران و. روویكرده‌ هه‌موو لایه‌ك : عه‌باسییه‌ ، ئه‌لبوحداری ( علوه‌ الفحل) و موێهی و كفل و هتد… پاش سێ مانگ هاورێیان پێشنیازیان كرد ببێته‌ ئه‌ندام و به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و كات هاوری مه‌هدی ئه‌لخه‌یات كه‌ محه‌مه‌د له‌ رێێ ئه‌وهاته‌ ریزی حزبه‌وه‌ قایل نه‌بوو هاورێ محه‌مه‌د بكرێت به‌ ئه‌ندام و، له‌ كۆتاییدا محه‌مه‌د بوو به‌ ئه‌ندام و هاوری مه‌هدی خه‌یات وازی هێناو ئه‌بوو شانازی بكردبا یه‌كێكی وه‌ك ته‌و بلیمه‌ته‌ی بۆ حزب هێناوه‌ و ، له‌ پاش شه‌ش مانگ هاوری كرا به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی قاعده‌و حزب بۆ خوێندن ناردی بۆ وڵاتێكی سۆسیالیستی و له‌ پاش ته‌واوكردنی خوێندن و له‌ كاتی گه‌رانه‌وه‌یدا بۆ وڵات له‌ گه‌ل هاورێیاندا و ژماره‌یان 11 هاورێ بوون له‌ لایه‌ن عیسا سواری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی گیران و تا ئێستا بێ سه‌رو شوێنن بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر هه‌موو داوا بكه‌ین په‌رده‌ له‌ سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ بێفه‌ره‌ لابدرێت.
یادی شه‌هیدانی نه‌مر به‌رزو شكۆدار بێت و رووره‌شی و مردن بۆ دوژمنانی شیوعییه‌ت.
12/2/2021

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress