كاری خه‌م لابه‌ری هونه‌ری كاریكاتێر.. هه‌ندرێن خۆشناو
رۆژنامه‌ی خولاو به شێوه‌یه‌كی گشتی و رۆژنامه‌ی گشتگیر به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، هه‌روه‌ك رۆژانی هه‌فته وایه، شه‌ش رۆژ ئیشكردنه و رۆژێك پشووه، واباوه كه رۆژنامه له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی پڕ له بابه‌تی دڵكاری جیاواز، و یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی خه‌م لابه‌ر پێكدێت، كه دوالاپه‌ڕه‌یه، كه چه‌ندین هه‌واڵی سوكی ناوه‌ڕۆك خۆش، یان چه‌ندین گه‌مه‌ی جیاوازی وه‌كو وشه یه‌كتربڕه‌كان و وشه ونبووه‌كان و یارییه هاوشێوه‌كانی تر، یان چه‌ندین نیگاری كاریكاتێری پێكه‌نیناوی له‌خۆده‌گرێت، له‌م لاپه‌ڕه كاریكاتێرییه، ئه‌و كاریكاتێرانه تێیدا بڵاوده‌كرێنه‌وه كه مه‌به‌ست لێیانه‌وه پێكه‌نینه و هیچی تر نا.
كاریكاتێری بڵاوكراوه له لاپه‌ڕه‌ی كات به‌سه‌ربردن و خه‌م لابردن، ده‌بێت بابه‌ته‌كه‌ی وا نه‌بێت گران بێت له‌سه‌ر خوێنه‌ران، هه‌تا خوێنه‌ر خۆشی به‌ده‌ست بێنێت، نه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه بۆ هزر ماندووكردن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه كه رۆژنامه‌گه‌ریی نابێت كاریكاتێری دڵكاریی بڵاوبكاته‌وه، كه هه‌ندێك وا به هه‌ڵه تێگه‌یشتوون، ئه‌م كاریكاتێرانه شوێنی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه له رۆژنامه‌گه‌ریدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له كاریكاتێره‌كه پێكه‌نین و خه‌م لابردن بێت، نابێت بابه‌ته‌كه‌ی دڵكار و ئاڵۆز بێت، چونكه ئه‌و بابه‌تانه جێگایان له‌م لاپه‌ڕه‌یه نیه، كات به‌سه‌ربردن و گوزه‌رانی كاتێكی خۆش شتێكی لاوه‌كی نیه له ژیانی مرۆڤدا، به‌ڵكو شوێنێكی گرنگی هه‌یه له كاتی مرۆڤدا، مرۆڤ هه‌رچه‌ند كاته‌كانی پڕ بن له كار، پێویستیشی به حه‌وانه‌وه و حه‌سانه‌وه و رابواردن و خه‌م لابردن هه‌یه، كه مرۆڤ له كاریكاتێری پێكه‌نیناوی ده‌ستی ده‌كه‌وێت، ئه‌مه نابێته هۆی كات به‌فیڕۆدانی و گه‌مه و كات به‌سه‌ربردن ببێته سیفه‌تی ژیانی، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه وایلێده‌كات ژه‌مێكی نوێ له چالاكی ده‌ست بكه‌وێت له كاتی ده‌ست به‌تاڵیدا، به‌مه‌ش له‌لایه‌ك كاته ده‌ست به‌تاڵیه‌كه‌ی كوشت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تاموچێژێكی ده‌روونی ده‌ستكه‌وت، له‌لای سێیه‌میشه‌وه حه‌وانه‌وه‌یه‌كی هزری ده‌ستكه‌وت، بۆیه ته‌ماشاكردنی خه‌ملابه‌ری وه‌كو شتێكی لاوه‌كی به‌ڕای ئێمه‌وه دیدگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه كاریكاتێری پێكه‌نین له لاپه‌ڕه‌كانی خه‌ملابه‌ریدا، له جۆره‌كانی تری یارییه خه‌ملابه‌ره‌كاندا به‌كاردێت، وه‌كو یاری دۆزینه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كرداری خه‌م لابردن، یارمه‌تی تاقیكردنه‌وه‌ی خێرایی بیركردنه‌وه و به‌هێزی تێبینیكردن ده‌دات، به‌مه‌ش كارێكی دیكه بێجگه له خه‌ملابردن جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌ویش تیژكردنه‌وه‌ی زیره‌كی و راهێنانی هزر و چه‌ندین شتی تر.
چه‌ندین شێوه‌ی یاری دۆزینه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان هه‌یه، به‌ناوبانگترینیان ئه‌وه‌یه كه دوو نیگاری به‌ته‌واوه‌تی هاوشێوه‌ی یه‌كن، له چه‌ندین ورده‌كاری ورد نه‌بێت، كه ده‌بێت خوێنه‌ر له ماوه‌یه‌كی دیاركراودا له خوله‌كێك یان دوو خوله‌ك ئه‌و جیاوازیانه بدۆزێته‌وه، به گوێره‌ی ژماره‌ی جیاوازییه‌كان له نێوان هه‌ردوو نیگاره هاوشێوه‌كاندا، یان چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه له هه‌ندێك شت به‌یه‌كده‌چن، به‌ڵام دووانیان به‌ته‌واوه‌تی به‌یه‌كده‌چن، و خوێنه‌ریش ده‌بێت ئه‌و دووانه بدۆزێته‌وه له ماوه‌یه‌كی كورتی دیاركراودا، چه‌ندین یاری خه‌ملابه‌ر و تاقیكردنه‌وه‌كانی خێرایی تێبینی تریش، كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له رۆژنامه‌كاندا بڵاون.
دووباره دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ئه‌و ئه‌رك و كارانه‌ی كاریكاتێر، به‌ته‌نیا په‌یوه‌ست نیه به كاریكاتێره‌وه، به‌ڵكو هاوبه‌شه له نێوان كاریكاتێر و جۆره‌كانی تری هونه‌ریی و ئه‌ده‌بی و شێوه‌كاریدا، جێبه‌جێ ناكرێن به‌بێ ئه‌م جۆرانه‌ی تر، بۆیه ئه‌م دابه‌شكردنه‌ی ئه‌رك و كارانه ڕێژه‌ییه، له‌وانه‌یه چه‌ندین ئه‌رك و كاری دیكه‌ش هه‌بن كه به‌لاوه‌مان ناوه، چونكه پێمان وابووه كه گرنگ نین، یان له‌وانه‌یه ره‌گه‌زه‌كانی ئه‌رك و كارمان تێدا نه‌دیتوون.