ئەو مەرجانەی کە پێویستن بۆ کاریگەربوونی کاریکاتێر.. به‌شی -2- هه‌ندرێن خۆشناو
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر جۆره‌كانی پێكه‌نین له كاریكاتێردا ئه‌وا له ژمارنایه‌ن، بۆیه باشتروایه جۆره‌كانی پێكه‌نین له كاریكاتێردا دابه‌ش بكه‌ین به‌سه‌ر دوو جۆردا:
أ- پێكه‌نیناوی(كۆمیدیا)ساده: ئه‌و خاڵه‌ی كه لێیه‌وه ده‌ستمان پێكرد بۆ دابه‌شكردنی پێكه‌نیناوی ساده و ئاڵۆز، ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ن كه پێكه‌نیناوی (كۆمیدیا) پێكدێنن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پێكه‌نیناوی ساده به هاوكێشه‌یه‌ك داڕێژین، ئه‌وا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
گاڵته + گاڵته = پێكه‌نیناوی(كۆمیدیا)
گاڵته لێره‌دا له ناوه‌ڕۆكدایه (ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه كاریكاتێره‌كه باسی ده‌كات) و له شێوه‌دایه (زێده‌ڕۆیی له شێوه‌كاریدا)، له‌م حاڵه‌ته‌شدا كاریكاتێر له‌م دوو توخمه پێكدێت.
گاڵته‌ش جۆرێكه له جۆره‌كانی كۆمیدیا، به‌وه‌ش جیاده‌كرێته‌وه كه هیچ ره‌خنه‌یه‌ك له‌خۆناگرێت، واته به ئه‌رێنی ڕه‌هایی ده‌ناسرێته‌وه، و جۆره سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی جۆره‌كانی كۆمیدیایه، به‌وه له جۆره‌كانی تر جیاده‌كرێته‌وه كه ئامانج لێیه‌وه ته‌نیا به پێكه‌نینهێنانه نه زۆر نه كه‌م، به‌ڵام به پێكه‌نینهێنان له جۆره‌كانی تری وه‌كو گاڵته‌جاڕیی و هه‌جوو بۆ چه‌ندین مه‌به‌ستی تر به‌كارده‌هێنرێت.
پێكه‌نیناوی ساده به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له كاریكاتێری گاڵته و قۆشمه و له كاریكاتێری پۆرترێتی بێلایه‌ن به‌كاردێت، له كاریكاتێری گاڵته و قۆشمه‌دا واباوه كه كاریكاتێر بابه‌تێكی نازینده‌گی به‌كاربێنێت، واتا كه‌لێنێك له چالاكی هزری ژیانی مرۆڤدا داگیرناكات، له‌وانه‌یه ببێته هۆی چه‌ند ئاكامێك، كه خه‌سڵه‌تی توانای گۆڕینی ئاڕاسته‌ی هزری مرۆڤ یان چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان هه‌ر بوارێكی تری چالاكیدا هه‌بێت، ئه‌و جۆره بابه‌تانه‌ش له‌وانه‌یه وه‌رزش، یان په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه خێزانیه‌كان، وه‌كو په‌یوه‌ندی نێوان خه‌سوو و زاوا، یان خه‌سوو و بووك، یان نه‌خۆش و پزیشك، و له‌م جۆره بابه‌تانه بن. له‌وانه‌شه ئه‌و كاریكاتێره‌ی كه پشت به كۆمیدیای ساده ده‌به‌ستێت، له‌سه‌ر بابه‌تی خه‌یاڵیش بونیات بنرێت، كه چه‌ند جیاوازییه‌كی پێكه‌نیناوی تێدایه، وه‌كو كاریكاتێری ئه‌و دایكه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی له وانه‌ی مۆسیقا ده‌هێنایه‌وه، یان ئه‌و شێوه‌كاره‌ی كه دیمه‌نێكی سروشتی ده‌كێشا، و چه‌ندین كاریكاتێری تریش.
به‌ڵام له كاریكاتێری پۆرترێتی بێلایه‌ندا، ده‌توانین بڵێین ئه‌ویش پشت به كۆمیدیای ساده‌وه ده‌به‌ستێت، كه واباوه بابه‌تێك له‌خۆ ناگرێت، و ته‌نیا له گاڵته‌ی شێوه‌كاری پێكدێت، كارلێكردنیشی له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا، له رێگای ئه‌و هه‌ڵوێست و دژه‌یه‌كانه‌وه ده‌بێت كه له هزر و خه‌یاڵی خوێنه‌ر یان بینه‌ر دروست ده‌بێت، كاتێك كه به‌راوردێك له‌نێوان وێنه راسته‌قینه‌كه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كه و وێنه كاریكاتێریه‌كه‌یدا ده‌كات، هه‌ڵبه‌ته كاریكاتێری پۆرترێت (له زۆربه‌ی وڵاتاندا) به جۆرێك له هه‌جوو ناژمێردرێت، ته‌نیا ئه‌گه‌ر چه‌ند توخم و ره‌گه‌زێكی زیاد له روخساری كه‌سایه‌تیه‌كه له خۆب‌گرێت، بۆ نمونه كاریكاتێریسته‌كه چه‌ند ره‌گه‌زێكی شه‌رمه‌زاركار بۆ كاریكاتێركه زیادبكات، بۆ نمونه دوو قۆچ، كه به‌مانای ئه‌و پیاوه بێ هه‌ڵوێسته دێت، كه ژنه‌كه‌ی ناپاكی لێده‌كات، یان زیادكردنی سمێڵ بۆ ژنێك، كه به مانای ئه‌وه دێت ژنه‌كه نێره‌كوڕكه‌یه، یان وێناكردنی گوێچكه‌كان وه‌كو گوێچكه‌ی گوێ درێژ، كه به مانای گێلی و نه‌زانی دێت، و چه‌ندین زیادكردنی هاوشێوه‌ی ئه‌مانه، له كاریكاتێره ناوبانگه‌كانیش له مێژوودا، ده‌توانین باسی كاریكاتێری هه‌رمێیه‌كه‌ی پاشا لویس فیلیپ بكه‌ین، كه له‌م كاریكاتێره‌دا هیچ شتێك نیه ببێته مایه‌ی توڕه‌بوون، جگه له‌وه‌ی كه هه‌رمێ له زمانی فه‌ره‌نسیدا به مانای گه‌مژه و ده‌به‌نگ دێت، یان ئه‌و كاریكاتێره‌ی كه وێنای ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی فه‌ره‌نسایی ده‌كرد، كه چڵم له لوتیه‌وه ده‌هاته خوارێ، ئه‌م كاریكاتێرانه به‌بێ گومان ناچنه خانه‌ی كۆمیدیای ساده‌وه، چونكه بۆ گه‌یشتن به كۆمیدیاوه چه‌ند توخم و ره‌گه‌زێكی تری بێجگه له گاڵته به‌كاردێت، وه‌كو هه‌جوو، كه‌چی كاریكاتێری پۆرترێتی بێلایه‌ن، ته‌نیا روخساره‌كانی ده‌موچاوی كه‌سایه‌تیه‌كه به‌كاردێنێت، به‌بێ ئاماژه‌كردن بۆ چه‌ند خه‌سڵه‌ت و سیفه‌تێكی دیاركراو یان ژیانی یان چالاكیه‌كانی ئه‌م كه‌سایه‌تیه، له رێی ئاماژه‌پێدانی راسته‌وخۆ یان به سیمبول بۆ ئه‌و سیفه‌تانه، بۆ نمونه كاریكاتێره‌كه‌ی (ماریلین مۆنرۆ)ی هونه‌رمه‌ند (سباستیان كروگه‌ر)، كه له‌م كاریكاتێره‌دا جگه له زێده‌ڕۆییكردن له نیگاركێشانی روخساره‌كانی ده‌موچاوی ئه‌م كه‌سایه‌تیه، و زێده‌ڕۆیی له هێڵ و سێبه‌ردا، هیچی تر نابینینه‌وه، به‌بێ زیادكردنی ره‌گه‌زی تر بۆ كاریكاتێری كه‌سایه‌تیه‌كه.