Skip to Content

شەوانی تەنیایی موسڵ … شیعر: مستەفای حەسەنە گەورە ( مستۆ(

شەوانی تەنیایی موسڵ … شیعر: مستەفای حەسەنە گەورە ( مستۆ(

Closed
by حوزه‌یران 24, 2020 General, Poems


شەوان بێدارم و
خەون لە چاوانما باڵندەیەکی سرک و تەریوە
دەڵێی لە هێلانەی چاوەکانما
بێچووی ئازیزیان تیا سەربڕیوە

شەوان بێدارم و
لە پەنجەرەی ژوری تەنیاوە
سەرنج ئەدەم بەفرەوە دەبارێ
چەند ڕادەمێنم
چەند ورددەبمەوە
لەو کلو بەفرانە
تۆ بڵێی هێزێ شاراوە هەبێت
نەیەڵێ بەریەکترکەون
ئاوا بەڕێکی کە دێنە خوارێ.

بەفرەو دەبارێ
بەڵام تۆزێ تر
ئەویش دەخەوێ
لێرە لە شاری پەت و سێدارە
با بەفریش خەوێ کێ دێتە خوارێ!؟

مستۆ
١٩٨٦
بەشی ناوخۆیی پەیمانگای موسڵ\ یابانی

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish