Skip to Content

دوورگەی تەڕمان هەیە بۆ فرۆش.. سەلام قادری

دوورگەی تەڕمان هەیە بۆ فرۆش.. سەلام قادری

Closed
by ئایار 14, 2023 General, Opinion

لە ماوەی رابردودا کۆمەلڵێک هەواڵ هەبوو کە ناکرێت بە سەر نەکرێنەوە،یەکەم، شازادە تەقلەکەی کردە سەری و سەری نا بە دیواری نودبەوەو، لە حەق لانەدەین سەری سەرێکی بێ دەسکەوت نەبوو، هەر بە دوای سەفەرەکەی جەنابیا نۆدبەییەکان
کۆڵێک ئیمزایان کۆ کردەوە بۆ جیاکردنەوەی ئازەربایجان لە تەمامەیەتی عەرزی ئەعلا حەزرەت. لە لایەکی ترەوە هێشتا مزگێنی ئەم دەسکەوتە نەدرابوو کە (سەجادی پادام) هەر لەسەر سەجاکەوە کەوتە (ها فریاکەوە هەڕاجیە و، بێرۆ دورگەی تەڕمان هەیە بۆ فرۆش و، های خوزستان) ئەویش بۆ تەکمێڵی تمامەیەتی عورزەیی شازادەو برایەتی لەپێکەوتووی کۆڕی (جۆرج تاون سەڵتەنە).
سەیر کە چۆن ئەو بازاڕە گەرمەی دورگە فرۆشان و ئازەر باینجان (جانی) شازادە باسی ئوتو بووسەکەی لە بیر بردینەوە!!

سەرەتا با بزانین ئوتوو بووسەکە چی بوو؟ کێ سواری بووی ؟ کێ دابەزی ؟ دوا جاریش کامەن ئەو عەبدە چەکمە رەقانەی ئەڵا کە بڕیاریان داوە هەر سوار بن و تا قەرای قیامەت لە کەری شەیتان دانابەزن و فارس گوتەنی کۆتا نایەن؟
چەن سەرنشینێکی وەکوو مەسیح و سیلی بریتیەکان هەر سەرەتا وتبوویان کە ئەوان سیاسی نین و هەر تەنیا حەز ئەکەن سواری بخۆن و مل لە پەنجەرەی پاسەکەوە دەربێنن، لە حەقیش لانەدەین هەر وا بە خێر و خۆشی و ناز بونیاد نانەوە خەریکن سواری لە پاسی بێ فەرمان و فرە سەندلی سیاسەت دەخۆن، لەم بەینەدا حامدی ئیسماعیلیون کە دەرد و دەردە داری بنەماڵکەی گەیاندیە ناو ئەو پاسە زووتر لە گشتی لێی پیادە بوو، رەنگە لەبەر ئەوەی زانی ئەم پاسە لەو تەیارەی کە کارەساتی بۆ بەرێزیان و گەلێک بنەماڵەی تر بە دیاری هێنا کارەساتبارترە.
لەو درگاکەی تریشەوە خودی شازادە دەرپەڕی و دواجار هەر (عەلی و حەوزەکەی) مایەوە. دیتمان لە حاڵێکدا کە پاسەکە بەرەو کەندەڵان دەچوو و وەکوو ماشێنی مەشتی مەندەلی نە هۆڕینی پێوە مابوو و نە سەندەڵی، هێشتا سەرنشینەکان گۆرانی (نابەزین و دانابەزینیان دەوتەوە). دروستە کە پاسەکە بەرەو کەندەڵان دەچێت و چارەنووسی سەرنشینەکانی جێگای نیگەرانیە، بەڵام لە قدیمەوە وتویانە (مزگەوت بشڕوخێ هەر میحرابێکی لێ دەمێنێتەوە) دەی کێ چوزانی لەو ئوتوو بوسەیش ئەو (بووسە ئتو کراوانە نامێنێتەوە) کە رۆژانی سەرەتا شڵپەشڵپ لە گوپی یەکتریان دەگرت. مەپرسە دەی چی لە میحرابی ئەو ماچە موقەدەسانەی جۆرج تاون بکەین؟ خۆ ماڵی زیاوە سەری کەسی نەشکاندوە، رەنگە خودی ماڵکە سەری بشکێ و ببێت بە عیبرەت بەڵام با بەو سەرە شکاوەیشەوە هەر ببێت و وەکوو دەڵێن بۆ عاقڵان ببێت بە حوجەت.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish