تورکیا شه‌ڕی دژی پێ‌کاکا توندتر بۆ ناو عێراق ده‌گوێزێته‌وه … ئینگه ڕۆگ و. له ئه‌ڵمانییه‌وه: هیوا ناسیح
((سوپای تورکیا هه‌فته‌ی ڕابردوو هێرشێکی دژ به گه‌ریللاکانی کورده‌کانی تورکیا له باکوری عێراق ده‌ستپێکرد. له‌م میانه‌دا له لایه‌ن کورده‌کانی عێراقه‌وه هاوکاری ده‌کرێت.))
فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی شاخاوی باکوری عێراقدا ده‌فڕێت، کامێراکه‌ی به‌دوای که‌سێکه‌وه‌یه، که گومان ده‌کرێت شه‌ڕکه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان (پێ‌کاکا) بێت، ئه‌و هه‌ڵدێت و خۆی له ژێر دارێکی نزمدا ده‌شارێته‌وه. چه‌ند چرکه‌یه‌ک دواتر له لایه‌ن رۆکێتێکه‌وه ده‌پێکرێت. له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی (چنگی پڵنگ) دا پێده‌چێت که هێزه کۆماندۆکان (سێ گه‌ریللای تیرۆریستیان له کار خستبێت)، وه‌زیری به‌رگری تورکیا له ئه‌نقه‌ره و له ڤیدیۆیه‌کدا وا ده‌په‌یڤێت.
(چنگی پڵنگ) ناوی نوێترین ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیایه دژ به کورده شۆڕشگێره‌کانی تورکیا، که ده‌یان ساڵه جێگه‌ی خۆیان له باکوری عێراقدا قایم کردوه. هێرشی زه‌مینی ئه‌مجاره، که سه‌دان کۆماندۆ به‌شدارن تێیدا، هاوکاته له‌گه‌ڵ هێرشی (ئۆپه‌راسیۆنی چرنوکی هه‌ڵۆ)، که تێیدا فڕۆکه‌ی جێتی شه‌ڕکه‌ر سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌یان ئامانجیان له‌ته‌واوی سنوری تورکیا – عێراق بۆمبا‌باران کرد، که سه‌دان کیلۆمه‌تر له یه‌ک دوور بوون.
هێرشه ئاسمانییه‌کان له نزیکی سنور و ناوچه‌کانی شاخه‌کانی قه‌ندیل، که پێ‌کاکا باره‌گای سه‌ره‌کییان تێیدایه ئه‌نجام درا، تا ده‌گاته ده‌وروبه‌ری که‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور له باشوری هه‌ولێر، هه‌روه‌ها شاخه‌کانی شه‌نگال له رۆژئاوای موسڵ. له‌وێ پێش سێ ساڵ زۆر له خه‌ڵکانی که‌مینه‌ی ئێزیدی ته‌نها به هاوکاریی پێکاکاوه له کۆمه‌ڵکوژیی و جینۆساید رزگاریان بوو.
قوربانی له نێو خه‌ڵکانی سیڤیلدا
(جه‌نگی پاک دژی به تیرۆریسته‌کان) وه‌ک ناونراوه، ئه‌مه ته‌نها خه‌یاڵه. ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورکیا له باکوری عێراقدا هه‌میشه قوربانی له نێوان خه‌ڵکانی سیڤیلدا لێ ده‌که‌وێته‌وه. ڤیدیۆیه‌ک، که که‌سێکی دانیشتوی گوند ڕۆژی هه‌ینی و نزیک له شارۆچکه‌ی شیلادزه تۆماری کردوه، پیکابێکی سپی نیشان ده‌دات، که لێیدراوه و له پشتییه‌وه خۆڵه‌مێش و دوكه‌ڵێکی ره‌شی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه. (ڤیدیۆکه له‌گه‌ڵ ئه‌م وتاره‌دا له سایتی رۆژنامه‌که بڵاوکراوه‌ته‌وه – و.)، که‌سوکاره‌که‌یان بۆ میدیای کوردی گوتیان، که ئه‌وان سێ گه‌نج بوونه ویستویانه سه‌یرانێک بکه‌ن. له‌وێدا ئه‌وان له لایه‌ن دوو شه‌ڕکه‌ری پێکاکاوه ده‌وه‌ستێنرێن و ئیتر له لایه‌ن توکیاوه بۆمبا‌باران ده‌کرێن. دوو که‌سی سیڤیلی تریش به پێی سه‌رچاوه‌کانی ناوچه‌که له هێرشێکی تری ئاسمانی‌دا کوژراون.
به پێی قسه‌ی سه‌رۆکی شاره‌وانی ئه‌وێ بێت، ته‌نها له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شیلادزه‌دا، له‌م سێ ساڵه‌ی دواییدا ٢٤ که‌سی سیڤیل کوژراون. دانیشتوانی ده‌یان گوند چۆڵیان کردوه و هه‌ڵاتوان. له کاتێکدا حکومه‌تی به‌غدا ناڕه‌زایی خۆی دژ به‌م هێرشه‌ی تورکیا ده‌ربڕیوه، حکومه‌ته کوردییه‌که‌ی هه‌رێم بێ ده‌نگه. پاش کوژرانی ئه‌و خه‌ڵکه سیڤیلانه، ئینجا وته‌بێژی حکومه‌ته‌که جوتیار عادل داوای کرد، که تورکیا رێز (سیاده‌ی وڵاته‌که‌مان) بگرێت. هه‌روه‌ها داواشی له پێ‌کاکا کرد، که ناوچه‌که یه‌کسه‌ر به‌جێ بهێڵن. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موواندا، جوتیار وا دوا.
هێرشی ئه‌م جاره له کاتێکدایه، که ناوچه‌که ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلی دووه‌می په‌تای جیهانگری کۆرۆنا بۆته‌وه. ئه‌م به‌شه وڵاته، پاش جێبه‌جێکردنی کۆمه‌ڵێک رێکاری توند شه‌پۆلی یه‌که‌می به باشی تێپه‌ڕاند. به‌ڵام له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شه‌وه زیاتر له ٣٥٠٠ که‌س توش بوونه، هه‌روه‌ها نزیکه‌ی ١٠٠ که‌س به‌م ده‌رده‌وه گیانیان له ده‌ستداوه. به‌م هۆیه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمه‌که هاتوچۆی له نێوان ناوچه‌کاندا قه‌ده‌غه کردوه، مزگه‌وته‌کان، یاریگاکان، پارک و هه‌ندێک فه‌رمانگه‌ش داخراون، هه‌روه‌ها بازاڕیی شه‌وانه‌ش قه‌ده‌غه کراوه.
هاوکاریی نێوان بارزانی و ئه‌نقه‌ره
سه‌ره‌ڕای ده‌ردی کۆرۆنا کورده‌کانی عێراق خۆیان له دۆخێکی سه‌ختدا به‌رامبه‌ر تورکیا ده‌بیننه‌وه. له ڕووی ئابورییه‌وه ناوچه کوردییه‌که په‌یوه‌سته به قازانجی زۆری هاورده‌کردنی نه‌وت بۆ وڵاته دراوسێکه‌یان. داهاته‌کانی گومرگ، که له هه‌نارده‌کردنی کاڵای تورکییه‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت، میلیۆنان دۆلار ده‌ڕژێننه خه‌زێنه‌ی هه‌ولێره‌وه. پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک خه‌ریک بوو ئه‌م داهاته ته‌واو په‌کی بکه‌وێت.
ئه‌م دۆخی هه‌ڵئاوسانه فه‌رمانبه‌ران و کاسبکارانی که‌رتی گشتی گرته‌وه: زۆربه‌یان بۆ چه‌ند مانگێکه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه. ئه‌م ره‌وشه تێکئاڵاوه ئابورییه تاکه هۆ نییه بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، که ناوچه‌کانی نێوانی هه‌ولێر و سنوری تورکیای کۆنترۆل کردوه، وا لێکردوه گوێڕایه‌ڵ و هاوکار بێت. به‌ڵکو پارتی دیموکرات و هه‌روه‌ها پێکاکاش مافیان داوه‌ته خۆیان، که خۆیان به نوێنه‌ری هه‌موو کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانیشه‌وه بزانن، ئه‌وان به‌ڵام له ڕووی ئایدۆلۆجییه‌وه زۆر دژ به یه‌کن. ساڵانێکه که پارتی دیموکرات په‌یوه‌ندی توندی له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه، به ڕاده‌یه‌ک که هه‌ریه‌ک له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارته‌که وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێمه‌که له کاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا یارمه‌تییان پێشکه‌ش به سه‌رۆکی تورکیا ڕ‌ه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان کرد، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ له نێو کورده‌کانی تورکیا به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌نقه‌ره له شه‌ڕه‌که‌یدا دژ به پێ‌کاکا ده‌توانێت له ڕووی سه‌ربازییه‌وه بارزانی وه‌ک دۆستی خۆی ببینێت. پاش به توندی سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕینی گه‌نجانی سه‌ربه پێ‌کاکا له شاره کوردییه‌کاندا ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦، که‌وا گیانی زۆر له هه‌وادارانییانی تێداچوو، جارێکی دی گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ڕی کلاسیکی تاکتیکی گه‌ریللایی.
به‌کارهێنانی فرۆكه‌ی بێ فڕۆکه‌وان کاره‌که‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی تورکیادا هه‌ڵگه‌ڕاندۆته‌وه. به پێی زانیارییه‌کانی گروپی نێوده‌وڵه‌تی قه‌یرانه‌کان ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی پێ‌کاکا پێنج جار له قوربانییه‌کانی سوپای تورکیا به‌رزتر بۆته‌وه، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا تورکیا ده‌ستیکردوه به دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازی له باکوری عێراقدا.
وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ئێستا ژماره‌یه‌کی زیاتر له بنکه‌ی سه‌ربازییان بنیاد ناوه، که سه‌دان سه‌ربازیان تێدا جێگیر کراوه. حکومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا هیچ کاریگه‌رییه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌وان نییه. رێککه‌وتنی تورکیا به ته‌نها له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتدایه، راستتریش بڵێین له‌گه‌ڵ خودی مه‌سعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی برازای و کوڕ‌ه‌که‌ی واته مه‌سرور دایه، که ئێستا سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمه‌که‌یه.
ئێرانیش هێرش ده‌کاته سه‌ر دژبه‌ره‌کانی له باکوری عێراقدا
به پێی زانیارییه‌کانی ده‌زگای ململانێ چه‌کدارییه‌کان و زانیاریی ڕووداوه‌کان (Armed Conflict and Event Data Projekt) له‌م پێنج مانگه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له سه‌دا حه‌فتاوحه‌وتی پێکهه‌ڵپڕژانه چه‌کدارییه‌کان له نێوان سوپای تورکیا و شۆڕشگێرانی پێ‌کاکا له باکوری عێراقدا ڕوویداوه. زیاتر له سێیه‌کیان هێرشی بۆمبابارانی فڕۆکه و فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان بوونه. ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مجاره به تایبه‌ت له ناوچه‌ی حه‌فتانین له باکوری رۆژهه‌ڵاتی شاری سنوریی زاخۆدا خه‌ست بۆته‌وه.
ڕه‌خنه‌گرانی پارتی دیموکرات له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ئامانجی دووری تورکیا هێرشێکی فراوانی سه‌ر باره‌گاکانی سه‌ره‌کی پێکاکایه له شاخه‌کانی قه‌ندیلدا. وه‌ک به‌ردی بناغه‌ش پێنج بنکه‌ی سه‌ربازیی له ناوچه‌کانی شاخه‌کانی خوارکوڕک و سێگۆشه‌ی سنوری نێوان تورکیا، ئێران و عێراق دامه‌زراندوه. هێرشێکی وا بۆ سه‌ر قه‌ندیل ته‌نها به هاوکاری ئێران و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌گه‌ری هه‌یه، که‌وا ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریی ئه‌وێیان له ژێر کۆنترۆڵدایه.
ئێران له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ناوچه‌کانی شۆڕشگێره کورده‌کانی ئێرانی له سێگۆشه‌ی سنوریی ده‌ڤه‌ری حاجی ئۆمه‌رانی تۆپباران کرد. تاران حه‌ز به به‌هێزتر بوونی تورکیا له باکوری عێراق ناکات. شتێکی دووریشه که یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان کارێکی وا ئه‌نجام بدات، که وڵاتێکی دراواسێ (تورکیا) ئه‌مان بۆ سودی خۆی به‌کاربهێنێت. به‌لای کوردانی عێراقه‌وه شه‌ڕکه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان تیرۆریست نین، به‌ڵکو کوردن وه‌ک ئه‌وان.
سه‌رچاوه:
رۆژنامه‌ی نۆیه تسویرخه تسایتونگ (NZZ) به‌ناوبانگترین رۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانیزمانی سویسریی و ئه‌وروپییه و له ساڵی ١٧٨٠وه به‌رده‌وام ده‌رده‌چێت، ئه‌م وتاره له ٢١/٦/٢٠٢٠ دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
https://www.nzz.ch/international/die-tuerkei-fuehrt-den-kampf-gegen-die-pkk-immer-staerker-im-irak-ld.1562415?mktcid=smch&mktcval=fbpost_2020-06-21&fbclid=IwAR0tu_-15Y9sVIxuae_NDmqCPztiMqKCFpDE2aC7CYkErDzUIVQXvwpQR7c
تێبینی: وێنه‌ی قه‌ره‌یلان و چه‌ند پاسه‌وانێکی له‌گه‌ڵ وتاره‌که‌دا دابه‌زێنراوه، له ژێریدا نوسراوه: ئه‌و که‌سێکه زۆرترین داواکراوه له تورکیادا، موراد قه‌ره‌یلان، سه‌رکرده‌ی شه‌ڕکه‌رانی پێ‌کاکا، وێنه‌که له ساڵی ٢٠٠٦ له شاخه‌کانی قه‌ندیل چرکاوه.