Skip to Content

کۆڤید-ی پێشکەوتن.. کەنعان مدحەت

کۆڤید-ی پێشکەوتن.. کەنعان مدحەت

Closed
by ئازار 25, 2021 General, Poems

چرکەکان، بە بەرچاومەوە بەردەبنە خوار
وەک دڵیان لە ترپە ڕاوەستابێ.
سرووشت پیر و
ژینگە،
سەرمایەی ئارامیی و جوانی..
بە بریقوباقی هەڵخەڵەتاو دەدۆڕێ.
گۆڕانکارییەکان هەند بە پەلە دەجەنگن
کۆڵیان بە تەرازوو داوە.
کات، لە ڕوانگەی فەلەکییەکانەوە
هەناسەی سوار و تای بەرز و
کۆکەیەتی..
توشی کۆڤیدی پێشکەوتن بووە.
ئەوە نییە، شەو و ڕۆژ بیستوچواری جاران پڕ ناکەنەوە
کاژێریش ڕەچەتەی هەمان داودەرمانی بۆ نوسراوە.
وەک دوا پەلەوەری دیقدار
هەر پەڕە و لە تەواوی عەرز دەبێتەوە.
مەرگیش، بازنەیی بازنەیی..
غلۆر دەبێ
ها ئێستا، ها کەمێکی تر
زایەڵە، لە ناو قەدەوە،
کپی دەبڕێ
ئاسمان، یەکەم پرسی بەر دەکەوێ
-کێ چاودێر و
-پرسە چۆن بەڕێوە دەبرێ و
زۆرێکی تر،
وەک توخم لە پیتاندن
یا هیلکە، لە هەڵهێنان ڕاگیرێ؟؟
توخم و هیلکە!!!!

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish