ساری (1).. نه‌جم خه‌تاوی*.. وه‌رگێران له عه‌ره‌بییه‌وه: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
ــ شوێن ــ
گوندێك له شاخه‌كانی كوردستان
ناوی ( بۆڵێ) یه
ــ كات ــ
یه‌كی ئایار
پێنجی به‌ره‌به‌یانه
به‌یانییه‌كی به‌هارییه
له سه‌رخۆ
وه‌درده‌كه‌وێت
ژماردنه‌كه بۆ سه‌ره‌وه ده‌ستیپێكرد
ته‌قه‌ش ده‌ستیپێكرد
***
به‌ره‌به‌یانی یه‌كی
ئایاره
( برایانی دوژمن) (2)
هێرشیانكرد
له پێنجی به‌ره‌به‌یاندا
به‌یانییه‌كه‌ی ئێمه‌یان (3) كوشت
خوێنێكی سور رژا (4)
له سه‌ر گردێك
له دووری وڵاته‌وه
له نزێك گوندێك
ناوی (بۆڵێ) بوو
خوێن رژاو له گه‌ڵ
خۆڵه‌كه تێكڵاوبوون
***
پێنجی به‌ره‌به‌یانه
ئای له سوری خۆڵه‌كه
له نێو بێده‌نگی شوێنه‌كه
بێده‌نگییه‌كی ترسناك
هه‌موو شتێك
پرسیاره‌كه پێچایه‌وه
***
29/4/2021
تێبینی :
(1) ساری : به‌دویه‌كه په‌یوه‌ندی به شۆرشه‌وه‌و كرد‌و له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیان ده‌وترێت ( برایانی دوژمن) بریندر كرا‌و، وشه‌ی به‌دو به‌و تاك و قه‌بیله‌و عه‌شیره‌تانه ده‌وترێت شوێنی نیشته‌جێبوونیان نییه‌و دیارنییه‌و هه‌میشه گه‌ر‌ۆكن.
(2) برایانی دوژمن ناوی كتێبێكی نووسه‌ری ناسراوی رووسه فیدور دیستوفسكی به رووسی Братья-враги русского писателя Федора Достоевского
(3) به‌یانییه‌كه‌مان
(4) پێشمه‌رگه‌و هاورێیانی حزبی شیوعی عێراق له پشت ئاشان له یه‌كی ئایاری ساڵی 1983 خوێنیان رژاو شه‌هید كران . ( به ده‌ستی تاقمێكی سه‌ركێش و خوێنرێژ به سه‌ر‌ۆكایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا).
• نه‌جم خه‌تاوی : له ساڵی 1957 له شاری كوت له دایكبووه ، شاعیرێكی عه‌ره‌به و، پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی عێراق بوو، خاوه‌نی چه‌ندین په‌رتوكی شیعره‌و، ئه‌م شیعره‌ی له په‌رتووكی : وداعا للسفوح وه‌رگیراوه.
1