Skip to Content

بۆ به‌ڕێز قوبادی جه‌لیلزاده‌ نه‌خێر تورك نه‌هات.. سەلام عەبدوڵڵا

بۆ به‌ڕێز قوبادی جه‌لیلزاده‌ نه‌خێر تورك نه‌هات.. سەلام عەبدوڵڵا

Closed
by حوزه‌یران 3, 2021 General

  • حزبی شیوعی توركیا نه‌هات
  • حزبی دێڤرمچی توركیا نه‌هات
  • حزبی (ده‌ڤ یول)ی توركیا نه‌هات
  • (ده‌ڤ سۆل)ی توركیا نه‌هات
  • بۆلشه‌فیك پارتیزانی توركیا نه‌هات
  • حزبی شیوعی توركیا ماركسی لینینی(TKP/ML) نه‌هات
  • رێكخراوی مافی مرۆڤ له‌ توركیا نه‌هات
  • حزبی ماركسی لینینی توركی(MLKP) توركیا نه‌هات
  • بزووتنه‌وه‌ی ئاشتی توركیا نه‌هات
  • حزبی DKP/BOE له‌ توركیا نه‌هات
  • حزبی DKP له‌ توركیا نه‌هات
  • حزبی MKPنه‌هات
  • رێكخراوی كۆمۆناره‌ شۆڕشگێره‌كانی توركیا نه‌هات
  • پارێزه‌ره‌كانی ئۆجه‌ڵان نه‌هاتن
  • دایكانی ئاشتی نه‌هاتن
  • نه‌ سێڵدا به‌ شمشێره‌وه‌ هات، نه‌ نازم به‌ ئار بی جی و نه‌ باموكی و جیم قه‌ره‌جی به‌ ته‌ور هاتن و نه‌ ئيسماعيل بێشكچی به‌ چه‌قۆ هات و نه‌ سازان ئه‌قسو به‌ تفه‌نگه‌وه‌ هات و نه‌ گروپی مۆسیقی (yorum) یوروم به‌ هه‌ڕڕه‌ هاتن.
  • حزبی گه‌لانی دیموكراتHDP نه‌هات
  • ئه‌وه‌ ئۆردوغانی ناسیونالیست و ئیسلامی به‌ حزبه‌كه‌یه‌وه‌ و گورگه‌ بۆره‌كان هاتن
  • حكومه‌تی ملیتاریستی ئه‌لب ئه‌رسه‌لات هات
  • ملیتاریسته‌كانی كوده‌تای 71 هاتن
  • دیكتاتۆر كه‌نعان ئیڤرین هات
  • ئه‌تاتورك هات
    نه‌خێر!
    چیاكانی كوردستان به‌ خوێنی هاوڕێ شیوعی و چه‌په‌كان سووركراوه‌.
    فه‌رموو له‌ خه‌ڵكی ده‌رسیم و عه‌فرین بپرسن، داوای لیستی ناوی توركه‌ شه‌هید و بريندار و زیندانی و ده‌ربه‌ده‌رو دوورخراوه‌ شیوعی و چه‌پ‌ و مرۆڤددۆسته و دیموكراته‌كانیان بكه‌ن
    ده‌ته‌وێت بزانیت كێ هات؟ بۆ نموونه‌:
  • حكومه‌تی AKPی ئیسلامفاشیستی توركیا هات
  • حكومه‌تی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی توركیا هات
    حزبی ئیسلامی توركیا هات
    چی ئه‌نووسی بنووسه‌، نه‌ك بنووسیت(تورك هات).
    هۆنراوه‌یه‌كی جوان و به‌ سۆزتان نووسیوه‌، به‌ڵام دوور له‌ ئاره‌زووی من و تۆ، گشتاندن هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه‌ و خزمه‌ت به‌ ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی ده‌كات و با بویشمه‌ پیتان: ئه‌پارته‌هاید تاوانه دژی مرۆڤایه‌تی و سزای قورسی له‌سه‌ره‌‌.
    ئێستا خۆتان ئازادن له‌وه‌ی ئه‌و كۆپڵه‌یه‌ ده‌سڕنه‌وه‌ یان راست بكه‌نه‌وه.
Previous
Next
Kurdish