ڕۆشنبیره خاوه‌ن ته‌ریقه‌ته‌كان! … محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن
دوو جۆر هه‌ژاریى هه‌ن: یه‌كێكیان له ناوه‌وه‌مانه و ئه‌وه‌ى تریشیان له ده‌ره‌وه. دوو جۆره ده‌وڵه‌مه‌ندیش هه‌ن: یه‌كێكیان له ناوه‌وه و ئه‌وه‌كه‌ى تریان له ده‌ره‌وه. هاوكێشه‌كه له‌و خاڵه‌دا هاوسه‌نگیى له ده‌ستداوه، كاتێ ئه‌وانه‌ى له ناوه‌وه هه‌ژارن سواڵ له‌وانه بكه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌وانه‌ش كه له ده‌ره‌وه هه‌ژارن سواڵ له‌وانه بكه‌ن كه له دەره‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندن.
ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر سواڵى ڕۆشنبیریى به‌رده‌وام بێ و هه‌رده‌م چاوى له‌ده‌م و ده‌ست و قه‌ڵه‌مى كۆمه‌ڵێك خوێنده‌وار بێ له مێشكى بئاخنن، هه‌رگیز ناچێته خانه‌ى خوێنه‌ر و فێرخوازى جیددییه‌وه، خوێنه‌رى ڕه‌سه‌ن ئامانجى تایبه‌تى خۆى هه‌یه له خوێندنه‌وه و ههڵوێستهكانیشى په‌یوه‌ستن به‌و ئازادیى و سه‌ربه‌خۆییه‌ى ڕۆشنبیریى ده‌بوایه یا ده‌بێ بۆى فه‌راهه‌م بكا یا كردبێ.
ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌میشه چاودێریى قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز و كتێبى جۆره نووسهرێكن ناوه ناوه تیژیان كه‌نه‌وه، كه‌سانى بیركه‌ره‌وه نین و خاوه‌نى دید و ڕوانینى خۆیان نین نه بۆ ژیان و نه بۆ ده‌ربازكردنى ساته‌وه‌خته‌كانى ڕۆژانه‌ى خۆیان. ئه‌وان له‌و سواڵكه‌رانه جیا نین كه له سه‌ر شه‌قامه‌كان یا شوێنه گشتى و تایبه‌تییه‌كان ده‌ست له‌به‌ر خه‌ڵك پان ده‌كه‌نه‌وه. چون خوێندنه‌وه و كرده‌ى خۆ ڕۆشنبیركردن كرده‌كانى به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردن كه خێزان و ئۆرگانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى دیكه پێیهه‌ڵده‌ستن به‌هێز ده‌كات و ده‌یانخاته سه‌ر ڕاسته هێڵى ئه‌و چالاكییانه‌ى سه‌ره‌نجام به‌رهه‌م له بیركردنه‌وه و هزرین وه‌ده‌ست دێنن.
ئه‌وانه هه‌رگیز ناگه‌نه ئاستێكى به‌رز له ڕۆشنبیریى كه وه‌ك ده‌روێش له ده‌ورى شێخه‌كانى ته‌ریقه‌تى جۆره ڕۆشنبیرییه‌كى عابدانه بخولێنه‌وه و به‌رده‌وام له زیكر و فیكرى ئه‌واندا بن و بێ ئه‌وان هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر هه‌رچى ڕووداو هه‌یه له ژیانى تایبه‌تى و گشتى خۆیان پێ وه‌رنه‌گیرێ.
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌و خاوه‌ن ته‌ریقه‌تانه هه‌رگیز له‌وه قه‌ڵس نابن خوێنه‌رانیان تادێ پیرۆزیان ده‌كه‌ن و ده‌یانخه‌نه نێو سرووت و كه‌شى ده‌روێشانه‌وه، جارێك هه‌ڵوێستێكى كرده‌یى به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره نا ڕۆشنبیریانه‌ى خوێنه‌رانیان وه‌رناگرن و به نووسین بێ یا به گوتار یا به خوتبه‌یه‌ك ناپیرۆزیى خۆیان بۆ ئه‌وان ئاشكرا بكه‌ن و تێ‌یان بگه‌یه‌نن كه ڕ‌ۆشنبیرى جیددى ئه‌و كه‌سه‌یه هه‌روه‌ك (ڕیتشارد ڕۆڕتى) ده‌یووت یه‌كه‌م ئیشى داماڵینى پیرۆزى و قه‌داسه‌ته له مرۆڤ و هێنانهوهیهتى بۆ ئاسته ئاساییه ئینسانییهكهى خۆى.
ڕ‌ۆشنبیرانى خاوه‌ن ته‌ریقه‌ت له نێو ئێمه‌دا هه‌روه‌ك كاره‌كته‌ره سیاسییه ناسیونالیستییهكان و پیاوانى ته‌كییه و خانه‌قاكان چوونه‌ته زه‌ین و یاده‌وه‌ریى خوێنه‌رانه‌وه و وه‌ك ئه‌وان به‌شان و باڵیان دا هه‌ڵده‌درێ و لێیان گرد ده‌بنه‌وه و خواخواى ئه‌وه‌یانه خوتبه‌یه‌ك یا وهعزێكیان بۆ دادەن!!.
ڕ‌ۆشنبیرانى خاوه‌ن ته‌ریقه‌ت به‌م ڕه‌فتاره دهروێشیانهى خوێنه‌ر و هه‌وادارانیان كه‌وتوونه‌ته نهشئهیهكى عوسابیانهوه و خۆیان لێبۆته ئایه‌توڵاهولعوزما یا ده‌لایلاما یا بهتریاركێك و له دووره‌وه پڕشنگى نوورانى خۆیانیان به شێوه‌ى جیاجیا بۆ په‌خش ده‌كه‌ن.
كه‌ى ڕۆشنبیر یا بیرمه‌ند یا هه‌ر كه‌سێكى نێو كایه‌ى فه‌رهه‌نگ و هزر له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووه ده‌نگى حه‌شد و عه‌وام خه‌نى بكات و بیخاته حاڵى زیكر و ته‌هلیله‌وه؟، ئه‌ى ئه‌وه نییه (كاڕڵ یۆنگ) پێمان ده‌ڵێ هه‌میشه گۆنگه‌ڵ و حه‌شد زه‌مینه‌ى سه‌ره‌كى په‌تا ده‌روونییه‌كانن؟ لۆبۆن و فڕۆیدیش ده‌یانووت: تاك له گۆنگهڵدا وه‌ك خۆى ڕه‌فتار ناكات و دواى ڕه‌فتارى گشتى ده‌كه‌وێ، شیله‌ر و كێركیگۆر و هایدگه‌ریش ئه‌و جۆره عهوامگهرییهیان پێ ونبوون و نامۆبوون بوو؟.
خوێنەری دەروێش ئەو تاکە ونانەن کە دواتر وەک مەڕ و ماڵات دەکەونە دوا ڕۆشنبیران و وەک سیاسییەکان دکتاتۆریان لێ درووست دەکەن.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵگرانى شوناسى ڕۆشنبیریى به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستى عه‌وام و گۆنگهلّى خوێنه‌ره مه‌سته‌كان له پیرۆزكردن و په‌یكه‌ر بۆدرووستكردنیان به‌ده‌نگ نه‌یه‌ن و ئه‌و جۆره ده‌روێشییه نه‌كه‌ن به بابه‌تێكى ڕ‌ۆشنبیرى و له‌باره‌یه‌وه نه‌نووسن و لێكۆڵینه‌وه نه‌كه‌ن، ئه‌وا جگه له هه‌ڵگرى ئیجازه‌ى ته‌ریقه‌ت چیدى نین و ئه‌وه‌مان بۆ زیاتر ده‌چه‌سپێ كه هه‌ر له بنچینه‌وه گرێى ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه و كه پێشى گه‌یشتن ئیدى (خه‌م و خه‌ونى ڕۆشنبیری)یان نامێنێ و وه‌ك ئه‌و سیاسیانه‌یان لێدێ كه گرێى ڕۆشنبیرییان هه‌بوو و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌رزه ڕۆشنبیرانه له دانوستانى به‌رده‌وام دابوون.