 
	ئالێره‌دا … شیعری شه‌هید زانا مه‌حموود
Closed							
	
						
						
					
 ئالێره‌دا بوو
 باڵی مه‌له‌كان پچڕابوونه‌وه 
 نه‌با به‌فره‌كه ئاسمان شه‌ق بكا 
 ئێسكی هه‌زاران … ئه‌خرایه نێو چاڵ 
 نه‌با به‌یانێك … چووزه‌ره بدا 
ئه‌لێردا بوو 
ئه‌ستێره‌كان و ئاسمانی ته‌ڕپۆش 
چڵۆكی ته‌م و وێرانیی شه‌ڕ بوون 
لاوژه‌ی برسێتی و گریانی خامۆش ..
به زڕه‌ی پێوه‌ند … پتر هه‌ڵئه‌چوون.
هه‌ر به خۆم بینیم 
ئه‌وه‌ی ده‌نگێكی .. ڕاستی هه‌ڵئه‌بڕی 
نه‌ك یه‌ك.. هه‌زاران، شیر سه‌ری ئه‌بڕی
ئه‌وه‌ی نگینی به سوڵتان ئه‌برد
بۆ دۆزه‌خێكیان ڕه‌وانه ئه‌كرد
به‌ڵام هه‌ر ڕاستی 
له نێو هه‌زاران قرمژن و ده‌سڕێژ 
ئه‌یچرپانده گوێی شاری گێژ و وێژ 
ئه‌وه‌ی ده‌ستی خۆی ناوه به سه‌ریا 
نه‌ك كڵاو .. خۆیشی ده‌با با بیبا .
…………………………………………………


 
			 
			 
			