Skip to Content

بیر لە من بکەرەوە.. شيعر: مریم دلشاد.. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

بیر لە من بکەرەوە.. شيعر: مریم دلشاد.. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

Closed
by ته‌مموز 29, 2021 General, Poems


دڵم جگە لە تۆ
لە بیری چی ترا نیە
بە ڕۆحم
غەمەکانت ئەگرمە خۆ
لە هەر شوێنێ کە بڵێ ی
….. لە گەڵمای
بەرەوە زەردەخەنە و گوڵت ئەبەم
هەموو “وجود”ی منی
وون مەبە، هەردەم لام بە
بە غەمەکانی ئەم
ڕۆژگارە ، بێزار مەبە
خەندەی دڵ و ئومێدم تۆی
مەڕوانە گریانی دەریا
ڕێ بە هەوری بێ ئارام مەیە
لێوی دەم بە پێکەنین
بە بارین بەرێ
بە ڕۆژی ڕەش و شەوی گوماناوی
بڵێ: نا ئومێدی جێهێڵە…
بڵێ: نا ئومێدی جێهێڵە…
بە ڕۆژگاری ڕووناکی بەردەم
بە ئایندەی نوێ ی لەبەر چاو
بە ئاسمانێکی پڕ لە ڕووناکی
…….بیر لە من بکەرەوە
……..بیر لەمن بکەرەوە
کە هەناسە ئەیەی تۆ دڵی منی
لەسەر جەستەم تۆ بەرگ و پوشاکی
تا باوەڕکەی بەشێکی لە من
بیر لەمن بکەرەوە
بمکە بە لوتکە…عەشق بگەیەنە بەرزی
بە دونیا بڵێ :
بووی بە براوەی من..منت بردەوە
بێ تۆ ، ژیان مەرگ بوو
بووی بە بەڵگەی نەمریی
تۆ لەم سەردەمەی:
گوفتار و فێڵبازی و ڕەنگ
لە کەناری تۆم
بە هەستێکی قەشەنگ
گەر عاشقی
بە لە خۆ بایی بونەوە وەرە جەنگ
بیر لە من بکەرەوە
من لە سەختی ساتەکان بێزارم
لە خەڵکانیش ناو بەناو دووراو و دوورم
هەر وەک تۆ
دڵ پڕی دەردم
بیر لە من بکەرەوە
بە ڕۆژگاری ڕووناکی بەردەم
بە ئایندەی نوێ ی لەبەر چاو
بە ئاسمانێکی پڕ لە ڕووناکی
…….بیر لە من بکەرەوە
……..بیر لەمن بکەرەوە
کە هەناسە ئەیەی تۆ دڵی منی
لەسەر جەستەم تۆ بەرگ و پوشاکی
تا باوەڕکەی بەشێکی لە من
بیر لەمن بکەرەوە
“””””””””””””””

شيعر: مریم دلشاد
ئاواز: كیوان رجبی
گۆرانی: دارتوش اقبالی
وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام
29/7/2021

Previous
Next
Kurdish