
چڵی خه‌نده.. لانكی خه‌زانه.. ستار ئه‌حمه‌د
ئاوازێكی نوێم دانا بۆ له‌نجه‌ی چڵه‌كان
كانیه‌كان بانگیان هه‌ڵدا
بۆ نووسه‌رانێك..
به‌نانی خوێناوی ده‌نووسنه‌وه
جوامێری نییه چاو داده‌پۆشن
له باڵه هه‌ڵقرچاوه‌كان
له زمانه دابه‌شكراوه‌كان
كوا هۆنراوه..؟
شاعیرێك ووشه‌یه‌ك
به خه‌نده تاڵه‌كان بهۆنێته‌وه
چه‌پۆكێك به‌سه‌ر ناونیشانی
زه‌رنه‌قووته‌ی هیواكانا ده‌درێ
بیر له قه‌فه‌سی سنگا به‌ند ده‌كرێ
من به سه‌مای داره‌كان له‌سه‌ر به‌ستی ده‌گه‌م
ده‌مم بیابانێكی چۆڵه
زارم گوڵێكه له چاوی ئه‌ستێره‌یا هه‌ڵده‌په‌ڕێ
گیانم رووناكییه
به‌سه‌ر په‌روانه‌ی باڵی شیعرا هه‌ڵده‌وه‌رێ
ئه‌مه زایه‌ڵه‌یه..؟ یاخود مژده‌ی ئامانجێكی بڵنده
ده‌سكه‌نه‌ی قه‌زوانی چیایه
یان خزانی باڵای دونده
ده‌روونمان له نێوانی پیته ئاورنگیه‌كان تووایه‌وه
ژیانمان گوێنه‌دانی دۆزه‌خنشینی ده‌رگا گڕاویه‌كانه
دڵمان ده‌شكێنن‌و
زارمان به ووشه بێگیانه‌كان بۆیه ده‌كه‌ن
به‌سه‌ر ئاگرا ده‌گرین‌و
گڕێك له ماڵه‌كانمانا ناكرێته‌وه
بۆ لانكی مناڵێك ده‌مرین
خاڵێكی چڵی خه‌نده خه‌زانیه‌كانه
پێنووس ده‌وه‌نی له سێداره‌دانی توێشووی زامه‌كانمانه
گه‌واڵه‌ی خۆزگه‌مان به دوای خۆرا هه‌ڵدێ
گۆڕه شاری ئاگره
له جه‌رگی شیعره بزركاوه‌كانا
له ده‌رگای ترسنۆكان راماوین‌و
په‌ی به ره‌شماڵی ماڵه ده‌رك گیراوه‌كان نابه‌ین
رێگای نێوان نیگا‌و رووانینمان به نێش ده‌چێنن
سووتانیان.. بردیان , گۆڕ ده‌ڕووخێنن
ماڵه هه‌تیوه‌كانیان
له باڕخانه‌كاندا هه‌ڵدایه‌وه
چیاكانیان له گۆڕا ناشت
سه‌ری بڕاویان
بۆ سه‌ر گۆڕی دایكه جه‌رگ بڕاوه‌كان كرده پاداشت
هه‌ناسه‌ی گڕكانی چیاكانیان به خاك سپارد
ژماره‌ی تینووه‌كانیان به دڵۆپی شه‌ونم ژمارد
هه‌موو په‌ڕتۆكه پیرۆزه‌كانمان خوێنده‌وه
له گه‌رووی زامه‌كانمانا ناونیشانی خۆمان دۆزیه‌وه
خۆریان دابه‌ش كرد
گلێنه‌ی ئاسمانیان هه‌ڵكۆڵی
گوێتان له ده‌نگی شۆسته‌كانه
ئاوازی پێیه سووتاوه‌كان ده‌بیستن
به‌ردی لوتكه‌كان ده‌بینن
چۆن سه‌ری دۆڵه‌كان ده‌شكێنن
ده‌نگی ماشین‌و له‌نجه‌ی داری شه‌قامه‌كان
ناڵه‌ی ده‌روونمان داده‌گیرسێنن
ئه‌و كه‌وه زامارانه‌ی
له تینووانا خوێنی خۆیان ده‌خۆنه‌وه
له تۆڕی ئاسمانا به شاباڵیان
ئاگری خۆ سووتاندن خۆش ده‌كه‌ن
به‌زاری بروسكه ده‌قاسپێنن
له په‌ڕی هه‌ورا خۆیان ده‌شارنه‌وه
به گه‌ڵای زریان لانه دروست ده‌كه‌ن
ره‌گی دار له خاكا نابینن‌و
له چڵی ترسا هه‌ڵنانیشن
وه‌كوو چیا ته‌قیوه‌كان
له زاری باڕه‌شا
سه‌مای گڕو خۆڵه‌مێشن
ستار ئه‌حمه‌د