 
	کۆتایی فتح … مەحمود عەبدوڵا
ئەگەر خودا بخەیتە پاڵ جەنگێک و بیدۆڕێنیت ئەوا خوداش ئە دۆڕێنیت!ئەردۆغان و هاوبیرەکانی بەناوی خوداوە هێرشیانکردە سەر عەفرین بۆ ئەوەی بڵێن خودامان لە پشتە و ئەیبەینەوە!بەڵام جارێ ئەوا زیاتر لە پەنجا ڕۆژە عەفرین بە رگری دەکات لە جەنگێک کە خودای ئاکە پەو داعش و هاوبیرەکانی بەشدارە لەو جەنگەدا!خودایەک کە بە چەند شەوڕۆژێک دنیای دروستکردوە،بە زیاتر لە پەنجا ڕۆژ نەیتوانیوە عەفرین داگیربکات.
 لەبەرئەوە سەرکەوتنی عەفرین کلیلێک دەبێت بۆکردنەوەی ئەو قفلەی لە مێشکی خەڵک دراوە ،  لەلایەن ئەردۆغان و قەڕەزاوی و هاوشێوەکانیان شکستی ئەردۆگان هەر شکستی سەربازی نابێت ،بەڵکو  شکستێکی  گەورەی ئایدیۆلۆژیش دەبێت  .بۆیە تەواوی دۆگماتیک و کۆنە پەرستان هاربوون ئەترسن گرێکوێرەی  بێ هەست و ڕوح کردنی تاکی ڕۆژ هەڵاتی بکرێتەوە ،ئەمە دەبێتە سەرەتای هۆشیاربونەوەی ویژدانی تاک و لەو خەوە قوڵە ڕزگاری دەبێت ئیتر پیلانگێڕانی عەقڵ فڕێ دەدرێنە زبڵدانی مێژو .
ئەمە جەنگی بەدر نییە،جەنگی گوڵاڵە نییە،کە ئیمپراتۆریەتێکی  داڕزاوی  لەبەردەمبێت،ئەوە جەنگی ئاینی سێیەمە لەگەڵ ئاینی چوارەم*
جەنگاوەرانی ڕێگای ئازادی،و ئاشتی و برایەتی گەلان لەبەردەم خەلیفە وەستاون،لە بەردەم سورەت فتحدا سوڕەتی ئازادی و ژن و ژیان وەستاون،ئێرە دوڕیانی تاریکی و ڕوناکی،عەقڵانیەت و تۆگماتیزم،دیموکراتیەت و فاشیزمه.
ئەم جەنگە هەرچەندە جەنگێکی نابەرابەرە،هەر چەندە خەلیفە لەجیاتی شیر و تیر پێشکەوتوترین چەک و تەکنەلۆژیای جەنگی پێیە،بەڵام بەڵام بە دواکەوتوترین  مەزهەب و عەقڵێکی ژەنگگرتو ،ڕوبەڕوی شۆڕشێک بونەتەوە کە هاوتای نییە لەئیرادەومرۆڤایەتیدا.
بەڵێ شۆڕشێک کە  بانگەوازی ئازادی و هەستانەوە سەرپێی گەلە بەدبەختەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین  دەکات،،نەعرەتەی شۆڕش زراوی سوڵتانەکان و پیاوە فێڵباو بێویژدانەکانی بردووە.
بۆ ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین ژیانێک بژی شایستەی ژیان، دەبێت  لەیستۆکی سوڵتانە خوێنمژو واعیزەکانی کۆتایی پێ بێت،دەبێت مێشکی  تاک بکرێتەوە تا دەست و دڵ و چاو و گوێچکەی بەڕوی    داهێنان  و خۆشەویستی و جوانی و ئاوازی ژیاندا بکرێتەوە.بە باوەڕی من سەرکەوتنی عەفرین لێدانێکی گەورە دەبێت لەو دۆگماتیزمەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هەیە و ئەو قفڵە دەکاتەوە کە بەناوی خوداوە لە مێشکی مرۆڤەکان دراوە.
سەر کەوتنی عەفرین دەبێتە پاژنەی ئاشێلی پیاوەکانی خوداو قفڵێک لە فتح دەدرێت و فتح کۆتایی دێت.ئیتر  ئەو بەهەشتەی سوڵتانەکان و دۆزەخی چەوساوەکان  شوێن بۆیەکتر چۆڵ دەکەن .
دەبێت بزانین ئەوانەی جەنگ دەبەنەوە بەهێزەکانن نەک ئەوانەی خوایان لەگەڵە.قەڕەزاویش وتویەتی کە خودا پشتیوانی ئەردۆگانە،گەلۆ لە شەڕی عەرەب ـ ئیسرائیلیش واتان ئەوت،لێ ئیسرا ئیل سەرکەوت!
مرۆڤی هۆشیار تێدەگات کەخودا   بەشداری  هیچ جەنگێک ناکات .
مەحمود عەبدوڵا
*مەبەست لە  و کۆمەڵگا نوێیەیە کە ئۆجالان تیۆریزەی کردووە  ئۆجەلان دەڵێت”سەرم سوڕما کەوتیان تۆ خەریکی دروستکردنێ ئاینێکی نوێیت”
سەرکەوتن بۆ عەفرین


 
			 
			 
			