راگه‌یاندن وخه‌ڵك … ئاری زێندینی
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن (بینراو، بیستراو، خوێندراو)، ته‌نانه‌ت ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش،
به‌رده‌وامیی و گه‌وره‌بوونیان په‌یوه‌سته به‌و متمانه‌یه‌ی،
كه له رێگه‌ی ره‌چاوكردنی كۆمه‌ڵێك هۆكار و میكانیزمه‌وه دێته دی و پێویست ده‌بێت،
كه له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵ و زانیاریی، یان رووماڵكردنی رووداو و كاره‌ساته‌كاندا، به هه‌ند وه‌ربگیرێت.
بۆیه هه‌ر متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره (وه‌رگر)، كه كه‌ناڵێك ده‌گه‌یه‌نێته لووتكه و یه‌كێكی دیكه
به را‌گرتن وه‌ستان له په‌خش ده‌گه‌نێت.
متمانه، به مانای ئه‌وه دێ، ئایا تا چه‌ند هاوڵاتیان كه‌ناڵێك ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
كه‌واته، متمانه په‌سه‌ندكردن، یان قبوڵكردنه له لایه‌ن وه‌رگرانی میدیاوه هه‌ر كه‌ناڵێكه له به‌رامبه‌ر كه‌ناڵێكی دیكه‌دا. شاره‌زایان و نووسه‌رانی بواری میدیا، چه‌ند خاڵێكیان وه‌ك بنه‌ما و بنچینه دیاریكردووه، كه ئاستی متمانه‌بوونی جه‌ماوه‌ر به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دێنێته‌دی، گه‌ر ره‌چاو بكرێن، هه‌م ئاستی جه‌ماوه‌ری كه‌ناڵه‌كان،
هه‌م ئاستی پیشه‌یی بوون و پڕۆفیشناڵبوونیان به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌ره‌و لووتكه‌ی متمانه‌بوون ده‌چن پێش هه‌موو شتێك گه‌ر رووداو، یان كاره‌ساتێك، كه روو ده‌دات، بۆ نموونه قه‌یرانی دواكه‌وتنی مووچه، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی، كاره‌ساتی سروشتی وه‌ك بوومه‌له‌رزه، لافاو، بریتی بێت له وێنه‌یه‌كی گه‌وره، ئه‌وا پێویسته كه‌ناڵه‌كانی میدیا هه‌مووی بگوازنه‌وه، به بێ په‌راوێزخستنی به‌ش، یان گۆشه‌یه‌كی رووداوه‌كه، چونكه ئه‌و كاته وێنه‌كه ته‌واو نابێ. به مانایه‌كی دیكه، وێنه‌ی رووداوێك ئه‌و كاته ده‌گاته زیهنی جه‌ماوه‌ر، كه له كۆی گۆشه‌كانیه‌وه وێنه‌كه گیرا بێ. ئه‌م قسه‌یه بۆ كۆی جومگه و بواره‌كانی تری ژیانیش هه‌ر وایه و ده‌بێت كاری له سه‌ر بكرێت.
له كاتی رووماڵی كه‌ناڵێكی حزبی بۆ قه‌یرانی دواكه‌وتنی مووچه، یان نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی نابێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی حزبه‌كه دژی مووچه‌خۆران بدوێ.
یه‌كه‌مین خاڵێك، كه پێویسته كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ره‌چاوی بكه‌ن، رێزگرتنی ئایین و بیروباوه‌ڕی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه، جا هه‌ر ئایین و بیروباوه‌ڕێكیان هه‌بێت، ره‌خنه‌گرتنیش له ئایین و بیروباوه‌ڕی ئایینی جیاوازه له سووكایه‌تی و ناوزڕاندن (تشهیر) و به یاسا رێكخراوه، د. سامان فه‌وزی، له كتێبی (هێڵه یاساییه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی)دا، ترسناكی جنێودان و سووكایه‌تیكردن به ئایین و ره‌مزه ئاینییه‌كانمان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كات و ده‌ڵێ: “سوكایه‌تی و جنێودان به ئایین ده‌بێته هۆی تێكچوونی باری ئاسایشی كۆمه‌ڵگا له رێگای خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی كه‌سه ئایینی و خواپه‌رسته‌كان”. (د. سامان) ئاماژه به چه‌ند حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه ده‌دا، كه له ساڵی (2001) له میسر به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی راهیبێك، هه‌روه‌ها له ساڵی (2006)یش، له دانیمارك و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپی، كه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی كاریكاتێریی دژی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام شه‌پۆلی توندوتیژیی و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ئه‌و وڵاتانه‌ی گرته‌وه. هه‌روه‌ها بنه‌مایه‌كی دیكه له‌و بنه‌مایانه‌ی، كه رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی مدیا پێویسته ره‌چاوی بكه‌ن؛ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كانه به شێوه‌كی راست و دروست و به دیققه‌ته‌وه، بێ زیاد و كه‌مكردن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ش بێته‌دی، پێویسته رۆژنامه‌نووسان نزیكی رووداو و كاره‌كته‌ره‌كان بن؛ ئه‌وانه‌ی پێكهاته‌ی هه‌واڵه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن. راستگۆیی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و وه‌رگران به مانای له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كه‌سیی، جا ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه ماددیی، یان مه‌عنه‌ویی بێ، له هه‌واڵ و زانیاریه‌كان كه‌م و زیاد نه‌كه‌یت. زۆربه‌ی كات رۆژنامه‌نووسان به وه‌رگرتنی به‌رتیل هه‌واڵێكی دیاریكراو ده‌شارنه‌وه، یان به پێچه‌وانه‌شه‌وه بابه‌تێك ئیبراز ده‌كه‌ن، كه زۆرجار بابه‌ته‌كه سواو و دووباره‌شه، به‌ڵام له‌به‌ر فشاری به‌رتیله‌كه گه‌رمی ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك بابه‌تێكی نوێ ده‌یده‌نه‌وه به وه‌رگرانیان.
راستگۆیی زۆربه‌ی كات وه‌ك پره‌نسیپێكی گرنگ بۆ كاری رۆژنامه‌نووسی له سه‌رانسه‌ری دنیادا دێته هه‌ژمار و جه‌ختی لێده‌كرێته‌وه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ی پێوه‌ی پابه‌ندن، زۆر نین!، له‌و باره‌وه، (پڕۆفیسۆر ماكدۆگاڵ) له كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه به توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات، كه له ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، ده‌ڵێ: ته‌نها (54%)ی ئه‌و چیرۆكه هه‌واڵانه‌ی، كه له رۆژنامه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیان تیادا نییه، هه‌روه‌ها ” له (34%)ی ئه‌و چیرۆكه هه‌واڵییانه‌ی په‌یامنێران دایانڕشتوونه‌ته‌وه راستن”. به واتایه‌كی تر، ئه‌وه‌ی له رێژه‌كه ده‌مێنێته‌وه، هه‌ڵه و ناڕاستی تێدایه، كاتێكیش جه‌ماوه‌ر هه‌ڵه و ناڕاستی ده‌بینێت، متمانه‌ی نامێنێت. بنه‌مایه‌كی دیكه له‌و پره‌نسیپانه‌ی، كه وا ده‌كات میدیا متمانه‌ی وه‌رگر به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وه‌یه كه هه‌واڵ و زانیارییه‌كان به وردیی (دیققه‌ت) و له سه‌رچاوه‌ی راسته‌وخۆوه بگوازنه‌وه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، كه زۆربه‌ی كات رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێران بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كان پشت به سه‌رچاوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ و نادیاره‌وه ده‌به‌ستن، له “دلیل المعاییر المهنیه فی الكتابه الخبریه”دا، كه (معهد الحوار الدنماركی المصری DEDI ) بڵاویان كردۆته‌وه، تیادا هاتووه: “ره‌چاوی وردیی بكه، تاكو ئه‌و په‌ڕی!”.
” دووركه‌وتنه‌وه له ته‌شهیر و ناوزڕاندن”، خاڵێكی دیكه‌یه له‌و پره‌نسیپانه‌ی، كه راگه‌یاندن متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستدێنێ. زۆرێك له رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێران به نه‌زانی، یان به ئه‌نقه‌ست ته‌شهیر به كه‌سان و لایه‌نی به‌رامبه‌ریان ده‌كه‌ن، ته‌شهیریش دوو جۆره، یه‌كه‌م خستنه‌پاڵ (القژف) تۆمه‌تێك ده‌خه‌یته پاڵ كه‌سێكی دیاریكراو، بۆ نموونه پێی ده‌ڵێی “به‌رتیلی وه‌رگرتووه” یاخود “بڕێك پاره‌ی له حكومه‌ت بردووه”، دووه‌میان جنێودان (السب)، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی “گه‌مژه” یان “هیچ و پووچ”…هتد. ده‌بێت هه‌موو كاره‌كانی میدیا (په‌یام، وێنه، ڤیدیۆ، ستۆری….) دوور بن له هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی ته‌شهیر، هه‌رچه‌نده به پێی یاسا (القژف) سزای له (السب) زیاتره.هه‌روه‌ها هه‌ر دوو پره‌نسیپی “ملكه‌چی بۆ یاسا” و” مافی دانه‌ر و بڵاوكردنه‌وه”ش، له‌و خاڵه گرنگانه‌ی ترن، كه پێویسته كه‌ناڵه‌كانی میدیا خۆیانی لێ به‌دوور بگرن. ملكه‌چی بۆ یاسا ئه‌وه نییه، كه رۆژنامه‌نووس پێیوا بێت یاسایه‌ك هه‌یه بۆ سزادانی ئه‌و، به‌لكو سزا هه‌میشه بۆئه‌وه‌یه كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی پێ رێكبخه‌ین و به‌دوور بین له فه‌وزا و ئاژاوه. هه‌روه‌ها مافی دانه‌ر و بڵاوكردنه‌وه‌ش بریتییه له رێزگرتنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و نووسین و وه‌رگێڕان و خۆبه‌دوورگرتن له دزیی ئه‌ده‌بی، هه‌روه‌ها جه‌خت له پاراستنی هه‌موو به‌رهه‌مێكی موزیك و گۆرانی و فیلم و ….. هتد، ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده “دزیی ئه‌ده‌بی” له هه‌رێمی كوردستان تاڕاده‌یه‌ك حاڵه‌ته و نه‌بۆته دیارده، به‌ڵام ناوبه‌ناو ده‌یبیستین. چه‌ند بنه‌مایه‌كی دیكه هه‌ن، كه بێگومان به ره‌چاوكردنیان متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر و وه‌رگر به‌ده‌ست دێنین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان بۆیان كرد، پێموایه له گرنگترنیان بوون.