
به‌رده‌كان.. شیعری شاعیری گه‌وره: عه‌بدولسه‌تار نورعه‌لی**
له عه‌ره‌بییه‌و بۆ كوردی : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
به‌ردێك له سه‌ر شانی هه‌ڵده‌گرێ
به سه‌ر شاخی ئازاره‌كان هه‌ڵده‌كشێ
سه‌رده‌كه‌وێ
دێته‌خواره‌وه
له بازنه‌یه‌كدا ، ئاسۆش تاریكه ،
عه‌مار هاواركه‌ی به‌ند ده‌كات (1)
سیزیف به‌رده‌وامه ، دۆراوه وه‌ك لاستیكی لێهاتووه (2)
پادشا له سێبه‌ر دانیشتووه چاودێری ده‌كات
لێدانی دڵ ده‌ژمێرێ
روناكی چاو
سوچه‌كانی خهونهكان
سیخوره‌كه راپۆرته‌كه‌ی ده‌خوێنێ
باسى لیستی سه‌فه‌ركردن ده‌كات
به‌رده ره‌شه‌كه ماچی كرد ؟
ژماره‌ی ده‌مه‌كان نازانرێت
هاوشێوه‌كانیشی
*
به‌ردێك له سه‌ر سنگی لاوازی
سوممیه‌یه (3)
چه‌ند قورسه !
چه‌ند بێهێزه!
گوێ ده‌گرێ
ــ ئه‌وه‌ی بێگوناحه
با به‌رد فرێبدات !
*
گوێت له ده‌نگێكه به‌رزده‌بێته‌وه (4)
له پشت جوزهلهكانی مانه‌وه (5)
ـــ ئه‌وه‌تا ئێمه ده‌جه‌نگین
به‌رگه ده‌گرین
به‌ردباران
بارقورسى
له گه‌ل قورسى به‌رده‌كان ئاشناین
28/3/2021
** ژماره‌یه‌كی زر له نووسه‌ران و رۆشنبیران ده‌ڵێن شاعیری لێهاتوو به‌توانا عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی جێی شانازی گه‌لی عێراقه به گشتی و گه‌لی كوردستانه به تایبه‌تی وه‌ك مامۆستایه‌كی دیاری بواری په‌روه‌رده‌و نووسه‌رێكی گه‌وره‌و شاعیرێكی دره‌وشاوه‌و به توانا‌و رۆژنامه‌نووسیكی سه‌ركه‌وتوو سونبولێكی شیعره چونكه خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌كی شیعره‌و به جوانی كێشه‌و گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌خاته‌روو.خاوه‌نی چه‌ندین كتیبه و، به‌رده‌كان له ساڵی 1994 نووسراوه‌و له كتێبی ( علی اثیر الجلید) وه‌رگیراوه.
شاعیر عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی له كوردانی فه‌یلییه و له ساڵی 1942 له گه‌ركی باب الشیخ له به‌غدا له دایكبووه وكۆلیجی ( الادابی) به‌شی زمانی عه‌ره‌بی له ساڵی 1964 ته‌واو كردووه‌و ماوه‌ی 25 ساڵ مامۆستای ئاماده‌یی بووه له پاریزگاری الحله و به‌غدا.
تێبینی :
(1) عه‌مار : كوری یاسر یه‌كێكه له ئه‌سحابه‌كان.
(2) سیزێف : Sisyphus كابرایه‌كی فێڵبازو بوو،له‌به‌ر گومرایی سزا درا به‌ردێك له دامێنی شاخێك بباته سه‌ره‌وه و كه گه‌یشته لوتكه به‌رده‌كه بۆ دامێنی شاخه‌كه به‌رده‌بێته‌وه‌و و به‌و شێوه‌یه سه‌ر له نوێ هه‌مان كار ده‌كات و بوو به سزایی تا ماوه. له پاش هیلاكی دراوه به زه‌وییدا وه‌ك تایه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌خوولێته‌وه.
(3) سوممه‌یه : كچی خه‌یات یه‌كێكه له ئه‌سحابه‌كان” ئافهرهتێكی لاواز بوو ئه‌بو جه‌هل رمێكی دا له دڵیی كوشتی و، سوممه‌یه دایكی عه‌ماره كه له سه‌ره‌وه باسكراوه.
(4) ده‌نگێكی روون.
(5) جوزه‌له یان به گه‌رمیانی دووزه‌له وه‌ك له دێرزه‌مان وتراوه : مزامیر ێال داوود.