
كۆڕۆنا و گه‌نده‌ڵی … ئاری زێندینی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌نده‌ڵی و بێباكیهكهت بێتام و عه‌یب بووه به‌ڵام له سایه‌ی حوكومداری تۆ وشه‌ی عه‌یبه‌ش عه‌یب نیه, زۆر ترسناكتری له په‌تای كۆڕۆنا كۆڕۆنا پهتاییهكه دێت و ده‌ڕوا ململانێی ژیانه له‌سه‌ر زه‌وی هه‌روه‌كو پهتایهكانیتر سروشتییه ! وا مه‌زانه له‌به‌ر كۆڕۆنا تۆمان له یاد نییه له ناو قه‌بریش تا چل رۆژیش گۆشتمان نامێنێ هه‌ر باست ده‌كه‌ین تۆ به‌و هه‌موو شان و شه‌وكه‌ت و ناوبانگیه به درۆ و ده‌له‌سه ناتوانی منێكی هاوڵاتی و مامۆستا ڕازی بكه‌ی كه‌چی غه‌درمان لێده‌كه‌ی , له شاییدا له زه‌ماوه‌ندا له شین و ڕۆڕۆ له سه‌ره مه‌رگ و ئاویلكه‌دان و شه‌و تا ڕۆژ ده‌بێته‌وه هه‌ر تۆم له بیره ئه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
له په‌تایی كۆڕۆنا هه‌ر مه‌جال وه‌رده‌گری ئه‌ی زاڵم چه‌ندی پێت بكرێت مووچه دواده‌خه‌ی به‌س بزانم تۆ چیت به چی خۆت دا هه‌ڵده‌ڵێی , ململانێی ئێمه و تۆ زۆر سه‌ختره له په‌تای كۆڕونا , ده‌رده‌سه‌ری پاشه‌كه‌وتی مووچه و دواكه‌وتنی مووچه سه‌رباری كه‌می خزمه‌تگوزاری و نه‌دانی نه‌وت و بێ قانوونی له‌م هه‌رێمه , كۆڕۆنا له سه‌رووی 28پله گه‌رمی نامێنی و بێهێز ده‌بێت به‌ڵام تۆ له‌سه‌رووی 100پله‌ی گه‌رمی فههرهنهایهتی به‌هێزتر ده‌بیت به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت , ده‌توانم و ده‌زانم خۆ بپارێزم له كۆرَۆنا به‌ڵام نازانم چۆن خۆم له تۆ نه‌جات بده‌م و قورتاركهم , پێوستم به ڕێنمایی تۆ نیه ده‌زانم به پارهومووچهی من ده‌ژی و چاكه ده‌كه‌ی ساڵت كردۆته نۆ ( 9 ) مانگ سێ مانگ مووچه‌ی خه‌ڵك بۆ خۆت پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ی پڕۆژه‌ی پێ ئه‌نجام ده‌ده‌ی ئه‌وه مناڵ‌یش ده‌زانی وه‌ڵلا عه‌یبه . تۆ بوی به په‌تا په‌تای (لوتكه‌ی گه‌نده‌ڵی ) له هیچ كونجی ئه‌و دونیایه شتی وا نییه ! ڤایرۆسی كۆڕۆنا ههناوولوت و قورگمان ده‌گری به‌ڵام تۆ هه‌موو گیانمان گرتووه تۆ له ناو ماڵه‌كانیشمان وازمان لێناهێنی مناڵی سێ ساڵه‌ش ده‌زانی تۆ (45 ) رۆژ مووچه ده‌ده‌ی چونكه حهفازهودایبی دوو جار به‌كاردێت . په‌تایی تۆ هه‌رچوار وه‌رزه نه‌ك یه‌ك وه‌رزی تا سه‌د ساڵی‌تر زانستی پزیشكی هاوچه‌رخ ناتدۆزێته‌وه ! ڤایرۆسی كۆڕۆنا ( كۆڤید 19 ) مناڵ و ته‌مه‌نه‌كان ناگرێته‌وه به‌ڵام تۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان ناپارێزی زاڵم , مردن به كۆڕۆنا كۆتایی به‌ژیانی مرۆڤ ده‌هێنی به‌ڵام مرۆڤه‌كان له هه‌رێمه ده‌مرن هێشتا زوڵم و خه‌فه‌ت و شایسته دارایی و پاشه‌كه‌وت و پله‌به‌رزكردنه‌وه هه‌ر بۆ نه‌گه‌ڕانده‌وه بێ شه‌رم بڕۆ ده‌بڕۆ بازرگانی نه‌وت و گه‌نمی له ده‌ره‌وه بهێنه بیدا به به غدا قوڕبه‌سه‌ر جوتیاری فه‌قیر بكه چ نه‌مایه نه‌كه‌ی گه‌ر تۆ نیی ئه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه نیه كه له ڤایرۆسی كۆڕۆنا خراپترن . هه‌موو كات و وه‌ختێك تووشی باروو دۆخیك ده‌بی داوای هاوكاری له خه‌ڵك و خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند و وڵاتان ده‌كه‌ی ئه‌ی به خۆت چیت به‌س مژولی خه‌وتن و خواردن و ڕابواردن و كه‌یف و سه‌فایی , نه ئیمانم به تۆیه نه‌باوه‌ڕم به تۆیه هه‌تا دونیا مایه ئه‌وه بڕیاڕی خۆمهوقهناعهتی خۆمه پێویستم به كوردبوون و كوردایه‌تی نییه چونكه جه‌نابت هه‌ند دیموكراتی فه‌رقی من و عه‌ره‌ب و به‌نگلادیشی نییه له‌م هه‌رێمه ! ئه‌گه‌ر باسی كوردایه‌تی و كوردبوون ده‌كه‌ی پاشه‌كه‌وت و مووچه‌ی ته‌واو و دوانه‌كه‌وتن و پله بهرزكردنهوهوشایسته دارایه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام تۆ خه‌ڵكت وا پهروهردهكردووه كه باسی مووچه بكه‌ی به ده‌رۆزه‌كه‌ری له قه‌ڵم بده‌ی و فشه‌ت پێ دێ ( 26) مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانت لایه به سه‌ر بڵندی ده‌ڵێی ده‌بێت به‌غدا بیداته‌وه ئه‌وه چ سه‌ر ئێشهیهكه فه‌رمانبه‌ر تووشی ده‌بێت . حكومه‌تی هه‌رێم به خوای كه‌س تۆی خۆش ناوێ چونكه هه‌ڵبژاردن به خۆت ده‌یكه‌ی قه‌ڵه‌می لێده‌ده‌ی و ده‌نووسی , نه‌وت و بایع و ئازوخهومووچهوداودهرمان و ده‌رزی ئه‌نسۆلین و پاره‌ی هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌رانت و نیوه‌ی فه‌رمانبه‌رانت له به‌غداوه بۆ دێت بابزانم ئازایه‌تی تۆ چیه ناتوانی گه‌ڕكێك ئاوه‌دان بكه‌یه‌وه ئاو كارهباوقیرتاوبكهی هه‌ر ده‌ڵێی بوودجه نیه ئه‌ویش هه‌ر به غداد بۆ واز له به‌غداد ناهێنی بێ بهغداوبارودۆخی نێدهوڵتی و هاوپه‌یمانان نه‌بێت یه‌ك مانگ ناتوانی خه‌ڵك به‌ڕێوه ببه‌ی ! ئه‌وه چ حوكمڕانیه‌كه ئه‌فسانه‌یه خورافه‌یه یان تابلۆیه‌كی سوریالییه , تۆ ناهێلی بایكۆت و خۆپیشاندان بكه‌ین و گردبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ین مه‌جبوورین به نووسین ناخی خۆمان دهڕببڕین چونكه گهندهڵیهكهت به‌ره‌وه ئه‌وه ده‌چێت ببیت به دزی ناوێرم بلێم دزی ! به‌سه ئیتر پیاوی چاك به دهستنوێژههڵگرهو روو له قیبله دوعای چاكهوكاری چاكه ئه‌نجام بده نه‌ك چاكسازی به قسه پاشه‌كه‌وت و مووچه ریكبخهوه ئه‌گه‌ر نا به‌ته‌مای چوونه هه‌ڵبژاردن له من و له كه‌سانیتر مه‌كه ئه‌ی چۆن من هاوڵاتی گرنگم یه‌ك ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردن به خۆت ناڵێی یه‌ك ده‌نگ كاریگه‌ری هه‌یه .
زۆر عه‌یبه بۆ منی هاوڵاتی و ئه‌گه‌ر به كوردم ده‌زانی خۆشگوزهرانم نه‌كه‌ی مه‌خسه‌دم ئه‌وه‌ی مافی مرۆڤ هه‌یه له‌م هه‌رێمه نیه سفڕه , كاروچاكسازی و كرده‌وه‌كانت هه‌موو كاتی و به‌نج و پینهوپهڕیه تا قیامه‌ت ئه‌وه ئیشته ! ده‌شزانم ئه‌و قسانه‌ی من به وڕێنه حیساب ده‌كه‌ی هه‌روه‌كو چۆن قسهوڕێنمایی و چاكسازیهكانت لای خه‌لكی وڕێنه و لای لاییه بۆ مناڵێكی ناو بێشكه , بڕیاڕم داوه هه‌تا مردن به‌وشێوه باست بكه‌م به‌تایبه‌تی ئه‌و (48) كاتژمێره‌ی باری نائاسایت ڕاگه‌یاند له ماڵه‌وه زیاتر گه‌نده‌ڵیه‌كانت به‌دیاربكه‌وێت ئه‌و به‌رواره‌ی ئه‌و وتاره ده‌نووسم تاكو ئێستا ئه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ( 26) مووچه و ملیۆنه‌ك و نیو دینار جیاوازی مووچه و ئه‌مساڵیش ( 2020) به ( 40) ڕۆژ مووچه دابه‌ش ده‌كات , وه‌ی لێهاتیه ئه‌وه‌ی پیاوبی به ناپیاوی دابنێن و ئه‌وه‌ی مه‌رد بی به نامه‌ردی دانێن و ئه‌وه‌ی عاقڵه به شێتی دانێن ئه‌وه‌ی داوای مووچه بكات به ده‌رۆزه‌كه‌ری دانێن ئه‌وه‌ی داوای خۆپیشاندان بكات به خائینی دانێن, وه‌ره (30 ) سی ساڵ حوكمڕانی بكه‌ی كه‌س تۆی خۆش ناوێ به‌و هه‌موو پارهوترسهی ده‌ده‌نه خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه , كۆڕۆنا زه‌ڵاته‌یه له چاو تۆ حكومه‌تی هه‌رێم , خۆش حكومڕانی .